06/12/2025
پزیشکان دەبێ هەمیشە پڕبن لە زانیاری نوێ و ئاگاداری گرنگترین ڕێگە چارە تازە و توێژینەوە نوێیەکان بن بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە زانستی پزیشکی سەردەم کە هەمیشە بەرەو پێش دەچێت ...
لەو پێناوەدا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری بەغدا بەشداریم کرد لە هەشتەمین کۆنگرەی زانستی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی پزیشکانی جومگە و ڕۆماتیزمی عێراق بە بەشداری سەدان پزیشکی بوارەکە لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق...
کۆنگرەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا لە کۆکردنەوەی و ڕێکخستن و هەروا لە پێشکەشکردنی چەندی بابەتی زۆر سەرنج ڕاکێش و گرنگی بواری نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزمدا......
6.12.2025