24/04/2025
سوپاس بۆ خوا ئەمڕو لە ساڵیادى کارەسات و ڕاپەڕینی ٠٤/٢٤ شاری قەڵادزێ، سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی لە زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کرایەوە. لێرەدا بە پیویستی دەزانم سوپاسی زۆر بەرێز سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بکەم کە هەوڵێکی زۆریان دا تاکوو ئەم رووداوە گرنگ و پێروزە ڕووبدات. ئەم سەنتەرە وەکوو یەکەمین سەنتەر لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ناوەندیکە بۆ پێشکەشکردنی خزمتگوزاری دەروونی و خێزانی و زانستی بە هەموو چین و توێژەکان لە دەڤەری پشدەر و بێتوین بە تایبەتی و هەموو کوردستان بە گشتی، هیوادارم بتوانین خزمەتکاری شایستە بین.