23/01/2024
بە ڵخی ددان (تارتار )چییە؟
بەڵخی ددان ــ هەروەها پێی دەوترێ کڵسی ددان ـ تارتار ــ بریتییە لە ڕەقبوونی کۆبوونەوەی خڵتە ـ مڵتە ـ و کانزاکان لەسەر ڕووی ددانەکان کە لە لیک سەرچاوەدەگرن کاتێک ددانەکان بۆ ماوەیەکی زۆرە نەشۆردراون.
بەڵخی دان ـ تارتار ـ دەتوانێ ڕووە دەرەکییەکەی ددان دابپۆشێ تاوەکی خوارووی هێڵی پووک. بە بوونی بەڵخی ددان وا هەست دەکەی کە ددانەکە داپۆشراوە بە ماددەیەکی ڕەق و زبر.
لەبەر ئەوەی کونیلەدارە ئەوا بە ئاسانی ڕەنگی خواردن و خواردنەوەکان دەگرێ. زۆرجار تارتار دەنیشێ و جێگیردەبێ لە نێوان ددانەکان و لە پشت ددانەکان ، بە ڕەنگی قاوەیی یان
زەرد دەردەکەوێ . تارتار و خڵتەی سەر ددان هەردوکیان هۆکارن بۆ وێرانبوونی ددانەکان.
تارتار و خڵتە ئەگەری هەیە ببنە هۆی: ــ
بۆنی ناخۆشی دەم .
ــ لەناوبردنی چینی مینای ددان.
ــ هۆکارێکە بۆ زیادبوونی نەخۆشیەکان و هەوکردنەکانی پووک.
چۆن ڕێگری لە تارتار بکەین؟؟
تارتار ڕابگرە بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەی خڵتەکان لەسەر ددانەکانت بەم ڕێگایانە: ــ
ڕۆژانە دووجار ددانەکانت بشۆ (لانی کەم جارێک) هەر جارەو لانی کەم دوو خولەک خەریکی بە.
ــ فڵچەیەک بەکاربێنە کە نەرم بێت
ـ بەڵام شێوازی شوشتنەکەت با گۆشەیی بێت و پووکیش بگرێتەوە.
ـ جوڵەی ئارام و کورت بەکاربێنە .
ـ ئەو جۆرەی هەویری ددان بەکاربهێنە کە دەوڵەمەندە بە ماددەی فلۆر.
ـ داوی ددان بەکاربەهێنە ڕۆژی یەک جار.
#دە رمانخانە Dene Pharmacy & Lab دەرمانخانە و تاقیگەی دێنێ