09/09/2025
بەپەلە...
ڕووسیا بوو بە فریادڕەسی جیهان...
ڤیرۆنیکا سکڤۆرتسۆڤا، سەرۆکی ئاژانسی پزیشکی و بایۆلۆژی فیدراڵی (FMBA)، لە میانی کۆڕبەندی ئابووری رۆژهەڵات (EEF) رایگەیاند، ڤاکسینی شێرپەنجەی رووسیا بە سەرکەوتووی تاقیکردنەوەکەی تەواو کردووە و نیشانەی سەلامەت و کاریگەرییەکی بەرزی نیشانداوە.
سکڤۆرتسۆڤا راشیگەیاند"ڤاکسینەکە ئێستا ئامادەیە بۆ بەکارهێنان و چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمین؛ گوتیشی: توێژینەوەکان چەندین ساڵیان خایاندووە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ئەنجامە."
ئاشکراشی کرد، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسینەکەیان سەلماندووە. توێژەران تێبینیی ئەوەیان کردووە کە ڤاکسینەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی قەبارەی گرێ شێرپەنجەییەکان و خاوبوونەوەی گەشەکردنیان بە رێژەی 60% بۆ 80%، ئەمەش بەپێی جۆری نەخۆشییەکە دەگۆڕێت. جگە لەوەش، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ڤاکسینەکە تەمەنی نەخۆشەکان زیاد دەکات.
باسی لەوەش کردووە، لە قۆناغی سەرەتاییدا، ئەم ڤاکسینە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی کۆڵۆن بەکاردەهێنرێت. هاوکات، پێشکەوتنێکی بەرچاویش لە پەرەپێدانی ڤاکسین بۆ شێرپەنجەی مێشک (گلیۆبلاستۆما) و هەندێک جۆری شێرپەنجەی پێست (میلانۆما)، لەنێویاندا میلانۆمای چاو، بەدەستهاتووە کە لە قۆناغی پێشکەوتووی گەشەپێداندان.