زانيارى ته ندروستى information of health

you can see all information about health from this page , and every day new information for you. thanks to like this page...

admins of this page:

Brwa and Sarwar

زیانەکانی هیشتنەوەی  میز:                                                            هەندێك کەس ناتوانن بەپێی پێویست میز...
28/01/2022

زیانەکانی هیشتنەوەی میز:
هەندێك کەس ناتوانن بەپێی پێویست میزڵدانیان بەتاڵ بکەنەوە بەهۆی گرفتێکی تەندروستییەوە، یاخود خۆیان میز رادەگرن و تا ماوەیەکی زۆر نایکەن ئەمەش چەندین زیانی لەسەر تەندروستییان دەبێت.

١. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی میزڵدان زیاتر دەکات.

٢. ماسولکەکانی حەوز لاواز دەکات.

٣. بۆرییەکانی میز تووشی هەوکردن دەکات.

٤. یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە بەردی گورچیلە.

٥. لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆی کشانی لەراددەبەدەری میزڵدان و خاوبوونەوەی کە ئەمەش مەترسیی لەسەر ئەو ئەندامە دروستدەکات.

زانایان باشترین زەیتەکانیان بۆ خواردن ئاشكرا کردووە و دیارییان کردووە کە کامیان باشتروایە بکرێتە خواردنەکانەوە.توێژەران ...
24/07/2021

زانایان باشترین زەیتەکانیان بۆ خواردن ئاشكرا کردووە و دیارییان کردووە کە کامیان باشتروایە بکرێتە خواردنەکانەوە.

توێژەران لە زانکۆی کامبریدج تاقیکردنەوەیەکیان هەڵبژارد کە ٩٤ خۆبەخش بەشدارییان تێدا کردووە کە تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵدایە، و کران بە سێ کۆمەڵەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی".

کۆمەڵەی یەکەم هەموو رۆژێك ٥٠ گرام کەرەیان خوارد لەماوەی چوار هەفتەدا، کۆمەڵەی دووەم بە هەمان بڕ زەیتی زەیتوونیان خوارد، کۆمەڵەی سێیەمیش زەیتی گوێزی هیندییان خوارد بە هەمان بڕ.

تاقیکردنەوەکە دەریخست کە ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا زیادی کرد بەڕاددەی %١٠ لەو کەسانەدا کە رۆژانە کەرەیان دەخوارد، هەروەها پشکنینەکان دەریانخست کە زەیتی زەیتوون تاڕاددەیەکی کەم ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دادەبەزێنێت و بەڕاددەی %٥ ئاستی کۆلیسترۆلی بەسوود بەرزدەکاتەوە.

باشترین ئەنجامەکانیش لەلای ئەو کەسانەبوو کە زەیتی گوێزی هیندییان دەخوارد، چونکە پشکنینەکان دەریانخست کە کۆلیترۆلی زیانبەخش لە جەستەیاندا کەمبووەوە و کۆلیسترۆلی بەسوود بەڕاددەی %١٥ بەرزبووەوە

22/05/2021

زیانەکانی بەکارھێنانی دەرزی ھۆڕمۆن لە وەرزشەواناندا ؛

۱. زیپکە لەڕوخسار و کەچەڵی
۲.گەورەبوون و ئازاری مەمک لەپیاواندا
۳.بچوک بوونەوەی گوون و تێکچونی دروستکردنی تۆو
٤. تێکچونی لایەنی دەروونی وەک زوو توڕەبوون و بەدگومانی و تێکچونی خەو و بێتاقەتی
٥.وەستانی گورچیلە
٦.هەوکردنی جگەر
۷.لە ئافرەتاندا تێکچونی سوڕی مانگانە، کەچەڵی. زیکە، بچوک بوونەوەی مەمک و زیادبوونی مووی دەم و چاو

ئایا نەخۆشی قۆڵۆن یاخود ناساغی بەشێک لەڕیخۆڵە چیە؟ قۆڵۆن یەكێكە لە نەخۆشییە بەربڵاوەكان و كەسانێكی زۆر بەهۆی بوونی كۆمەڵ...
29/12/2020

ئایا نەخۆشی قۆڵۆن یاخود ناساغی بەشێک لەڕیخۆڵە چیە؟

قۆڵۆن یەكێكە لە نەخۆشییە بەربڵاوەكان و كەسانێكی زۆر بەهۆی بوونی كۆمەڵێك هۆكارەوە بەدەستییەوە دەناڵێنن.

‌نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە لە كەسێكە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كەسەكە هەست بە ناوسك ئێشەو قڵپە قڵپ و با ئەبێت لەگەڵ كەمێك ئاوسانی سك و هەبوونی لینجایی لە پیسایی و پاشەڕۆ هەندێك كەس تووشی سكچوون دەبن و هەندێك تووشی قەبزی دەبن، تووش بووەكە ماوەیەك باشەو ماوەیەك خراپە ئەویش بەپێی حاڵەتی سترێس و جۆری خۆراك دەگۆڕێت.


هەرچەندە ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نییە، بەڵام زۆربەی تووش بووەكان تا كۆتایی ژیان لەگەڵیان دەمێنێتەوە، تووش بووەكان بە زۆری ئەوانەن كە جۆری خوێنیان () یە، ‌بەڵام تەنها كاتێك پێویستە سەردانی دكتۆر بكەیت ئەگەر كێشی لەشت دابەزێت بەبێ ویستی خۆت یان كاتێك پیساییەكەت ڕەش بێت یان خوێنی لەگەڵدا بێت.


ژنان دوو هێندەی پیاوان زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ئەم حاڵەتە زیاتر بۆماوەییە.

هۆكارەكانی تووش بەنەخۆشی قۆڵۆن:

1. پسپۆران تا ئێستا بەتەواوی نەیاتوانیوە ئەوە ئاشكرا بكەن بۆچی لە هەندێك كەسدا ئەم حاڵەتە دەرەكەوێت، بەڵام هەنێك جۆری خۆراك حاڵەتەكە قورس دەكات و وای لێ دەكات بێزارت دەكات وەكو شیرو نیسك و نۆك و فاسۆلیاو شوتی و كاڵەك و نانی سپی و خواردنەوە گازییەكانی وەكو كۆلا.

2. هەندێك جار تووشبووەكە حەساسیەتی بە بەرهەمی گەنم هەیە وەكو نان و بسكویت و كێك،‌ پێویستە پارێز بكرێت لە چەوری و تیژی.

3. سترێس و دڵ تەنگی و نیگەرانی كاریگەرییەكی زۆری هەیە بۆیە زۆر كەس هەركە تووشی دڵتەنگییەك دەبێ یەكێك لە نیشانە باوەكان ئەوەیە كە ناوسك دەست دەكات بە دەنگە دەنگ و باو ئارەزووی خواردن نامێنێت بۆیە هەتا دڵتەنگ و نیگەران بیت ئەم نەخۆشییە زیاتر بێزارت دەكات بە شێوەیەك كە زۆر كەس وا دەزانێت تووشی نەخۆشی گەدە بووە بۆیە ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو پێویست بەوە ناكات پارەو كاتی خۆت بەفیڕۆ بدەیت و سەردانی دكتۆر بكەیت.

4. گۆڕان لە هۆرمۆنەكان: ئەم حاڵەتە زیاتر دەردەكەوێت كاتێك گۆڕانكاری بەسەر هۆرمۆنەكاند دێت بەتایبەت لە ئافرەتدا لە كاتی سوڕی مانگانەدا.

چارەسەر:


وەكو باسمان كرد ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نییە بۆیە بە پارێزكردن و كەم كردنەوەی سترێس و دڵتەنگی حاڵەتەكە لەسەر خۆت سووك بكەیت، ‌دەتوانیت حەپێك هەیە بەكاری بهێنی ئەویش (مێبەڤێراین) لەسەر بڕیاری پزیشك!!

10/11/2020
کاتێک دایبی بۆ مناڵەكەت دەگۆڕیت ئاگاداری ئەوە بە و پشکنینی بۆ بکە.ھەست دەکەی کیسەکەی خاڵییە و تۆپەکەی تێدا نییە.مناڵەک...
19/10/2020

کاتێک دایبی بۆ مناڵەكەت دەگۆڕیت ئاگاداری ئەوە بە و پشکنینی بۆ بکە.ھەست دەکەی کیسەکەی خاڵییە و تۆپەکەی تێدا نییە.
مناڵەکەم گونی دانەبەزیوە! تاکەی چاوەڕێ بکەم؟
وەڵام ؛
بەپێی تازەترین زانیاری ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی مناڵان ، پێویستە دوای ساڵ ڕاستەوخۆ نەشتەرگەری بۆ بکرێت چونکە دواتر گونەکان دەپوکێنەوە و لەکاردەکەون.
کاتێک دایبی بۆ مناڵەكەت دەگۆڕیت ئاگاداری ئەوە بە و پشکنینی بۆ بکە.
ئێوە خۆشەویستن! بۆیە شایەنی زانیاری زیاتر و وردترن.

بەکتریای گەدە : (H - Pylori) بۆ یەکەم جار لە ساڵی 80 'کاندا لە لایەن زاناکانی بایۆلۆجی و پزیشکان دۆزرایەوە، ئەم جۆرە بە...
22/09/2020

بەکتریای گەدە : (H - Pylori) بۆ یەکەم جار لە ساڵی 80 'کاندا لە لایەن زاناکانی بایۆلۆجی و پزیشکان دۆزرایەوە، ئەم جۆرە بەکتریایە لە وڵاتە دواکەووتووەکاندا بە ڕێژەی (٪70 – ٪90)بڵاوە بەڵام لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئە ڕێژەیە کەمترە بە ڕێژەی (٪25 – ٪50) بڵاوە، ئەم جۆرە بەکتریایە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانەش دەردانی ئەنزیمێک بە ناوی (Urease) کە هەڵدەستێت بە هاوتاکردنی ترشەڵۆکی گەدە و تێکدانی چڕی ماددە پارێزەکانی دیواری گەدە بەمەش بەکتریای (H - Pylori) توانای بەرگەگرتنی هەیە لە ناو کەشی ترشی گەدەدا.

ڕێگاکانی تووشبوون و مەترسیەکانی :
نەخۆشیەکە لە ڕێگەی بەرکەوتەی لەگەڵ دەم و دەستی کەسی تووشبوو یاخود لە ڕێگەی خۆراکێکی پیسبوو بە بەکتریایە دەگوازرێتەوە. لە مەترسییەکان نەخۆشەکە بریتییە لە برینی گەدە و هەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت.

نیشانەکانی تووشبوون :
ژانە سک
دڵە کزێ
هێڵنجدان
ڕشانەوە
سکچوون
هەستکردن بە برسێتی لە بەیانیاندا
بوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم

خۆ پاراستن لەم نەخۆشییە :
باشترین ڕێگا بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک وە دوورکەوتنەوە لە خۆراکی کۆن و دەستگێڕ.

چارەسەر کردنی ئەم بەکتریایە :
وەرگرتنی کۆرسی دەرمان لە جۆری کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و دژە هەوکردن ( دژە بەکتریا ) بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی بوارەکە دیاریدەکرێت.

ڕێگاکانی دەست نیشانکردنی بەکتریای گەدە لە ڕێی تاقیگە :
پشکنین لە ڕێگای هەناسەوە (Urea breath test)
پشکنینی پیسایی (Stool H - Pylori antigen)
پشکنینی خوێن (Serology by Elisa (IgA , IgG))
پشکنینی خوێن (Serology by Casstte)
______________

29/08/2020
باشترین ئه‌و سه‌وزانه‌ كامانه‌ن بۆ داخوران و ئازاره‌كانی جومگه‌؟لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ئازاری لەش بەھۆی داخوران و ھەوکرد...
03/08/2020

باشترین ئه‌و سه‌وزانه‌ كامانه‌ن بۆ داخوران و ئازاره‌كانی جومگه‌؟

لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ئازاری لەش بەھۆی داخوران و ھەوکردنی جومگەکانی لەشەوەیە . و بەپێی توێژینەوەیەک لە ووڵاتێکی وەکو بەریتانیا، ساڵانە (١٠)ملیۆن کەس بەدەست داخوران و ھەوکردنی جومگەکان دەناڵێنن . لێرەدا پێم باشە کەمێک باس لەو سەوزانە بکەم کەدەتوانیت زیادی بکەیت بۆ ژەمە خۆراکیەکانتان ، کەھەم لەڕووی بەھای خۆراکییەوە بەسوودن و ھەم لەڕووی مادییەوە نرخیان گونجاوەو ھەموو خێزانێک دەتوانێت بیان کڕێت و لەھەمووشی گرنگتر ئەوەیە جومگەکان دەپارێزن لە داخوران و ھەوکردن . گرنگترین سەوزەکان کە دەتوانیت ڕۆژانە بیکڕیت ئەمانەن سەوزە گەڵا تۆخەکان :وەکو برۆکۆلی ، سپێناخ، کەلەرم ، قەرنابیت، سڵق..ھتد، ئەمانە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدیان تیادایە وەکو ڤیتامین ئەی (A) و سی (C) و کەی (K) کە خانەکانی لەشی مرۆڤ دەپارێزن لە ماددەی زیانبەخشی فری ڕادیکاڵ (free radical) ، کەلەئەنجامی تێکشکاندنی خۆراک لە لەشدا دروست دەبن . ھەروەھا ئەم خۆراکانە،ڕێژەیەکی زۆریش کالسیۆمیان تیادایە کە ئێسک دەپارێزن .ھەروەھا برۆکۆلی و کەلەرم و ئەوخێزانە لەسەوزەوات، ماددەی (سولفارافۆن)ی تیادایە کە ھەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوەو کرکڕاگە دەپارێزێت . پەتاتەی شیرین ، گوێزەر ، کولەکەی گەورەی پرتەقاڵی (سکواش) :ئەم سەوزەو ڕووەکە ڕەنگ پرتەقاڵی و سورباوانە، ڕەنگەکەیان لە ماددەی کاراتینۆیدی وەک : " بێتا_کریپتۆ_کسانسین" سەرچاوەی گرتووە ، کە توێژینەوەکان سەلماندویانە کاریگەری ھەیە لە کەمکردنەوەو دواخستنی داخورانی جومگەکان . ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسیدیان تیادایە کەھەوکردن کەمدەکەنەوە . بیبەری سەوز ، بیبەری سوور :بیبەر بەھەموو ڕەنگەکانیەوە، ئەگەر شیرین بن یاخود توون . سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین سی (c)ن کە ئێسک و کرکڕاگە دەپارێزێت و ئەگەر ڕۆژانە کەمتر لە( ٧٥) ملگم بۆ ژن و( ٩٠) ملگم بۆ پیاو وەربگیرێت ، ئەوە ترسی توشبوون بە داخوران زیاد دەکات . ڕۆژانە نیو قاپ بیبەری سوور بڕی تەواوت دەداتێ لە ڤیتامین سی . پیاز ، سیر ، کەوەر ، پیازی سوور ، تەڕەپیاز :ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدیان تیادایە بەناوی (کیورستین)، کەھەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە . ھەروەھا ماددەی ( دایئەلیل دایسەلفین)ی تیادایەکەئەو ئەنزیمانە کەمدەکاتەوە کە کرکڕاگە دەشکێنن . زەیتوون :زەیتون خۆیی یاخود زەیتەکەی دژەھەوکەرێکی زۆر باشن، ئەو زەیتەی لەزەیتوونی تازە پێگەشتوو وەردەگیرێت، ماددەی (ئۆلیکانتۆڵ ) ی تیادایە کە دژە ھەوکردنێکی سروشتییە کە ھاوشێوەی ئازارشکێنی (ئیبۆپرۆفین) کاردەکات. تەماتە ، باینجان ، پەتاتە کە پێیان دەوترێت (night shade vegitable) :هەندێک توێژینەوە دەڵێن کە ئەم جۆرە سەوزەواتانە ماددەی (سۆلانین)ی تیایە کەلەوانەیە هەوکردن زیاد بکات لەجومگەکاندا . هەندێکیش دەڵێن لەبەر پێکهاتە خۆراکییەکەی گرنگە لە ژەمە خۆراکییەکاندا . یەکێک لە پسپۆڕەکانی خۆراک دەڵێت باشترین ڕێگا ئەوەیە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ژەمە خۆراکییەکانتدا کەمیکەرەوە و دوای دوو هەفتە زیادیبکەرەوە ، ئەگەر هەستت کرد ئازاری جومگەت بۆ پەیابوو ئەوا هەوڵبدە دوور بکەوەرەوە یاخود کەمیبکەرەوە خواردنی . تێبینی: چۆنیەتی ئامادەکردن و لێنانی سەوزە گرنگی زۆری ھەیە ، ھەمیشە باشترە بەشێوەی فرێش یاخود لەزەڵاتەدا بخورێت، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە نەخورا باشترین ڕێگا لێنانێتی بەشێوەی ھەڵمکردن وەک لە کوڵان و سورکردنەوە . ئەگەر بە ڕێگای کوڵانیش ئامادەکرا باشترە ئاوی کەمی تێبکرێت بۆ ئەوەی ڤیتامین و دژە ئۆکسیدەکان ھەمووی نەچنە دەرەوە بۆ ئاوەکە. ھەروەھا زۆر مەیکوڵێنە و ھەوڵ دە بەسەوزی بیھێڵیتەوە .

کاریگەری سەجدەی نوێژ لەسەر کۆڕۆنا :لە هەرێمی کوردستان زۆرینەمان تووشی کۆڕۆنا بووین بە پێی قورسی و سوکی پەتاکە، لەوانەیە ...
02/08/2020

کاریگەری سەجدەی نوێژ لەسەر کۆڕۆنا :

لە هەرێمی کوردستان زۆرینەمان تووشی کۆڕۆنا بووین بە پێی قورسی و سوکی پەتاکە، لەوانەیە زۆربەشمان بەبێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک تووش بووبین، بۆیە ژمارەی تووشبووان لە داهاتوودا زیاتر لە هەڵکشاندا دەبێت! دەمانەوێت بە شێوەیەکی زانستی خاڵێکی گرنگتان بۆ باس بکەین ئەویش ڕێگریکردنە لە قوورستر بوونی پەتاکە و کەمکردنەوەی ڕێژەی سەردانیکردنمانە بۆ نەخۆشخانەکان. سییەکانی مرۆڤێکی ئاسایی ۲۵۰۰ کیلۆمەتر ڕێڕەوی هەوا پێکدەهێنن!! هەواگۆڕکێ لە نێوان سکۆڵەکانی هەوا کە (۵۰۰) ملیۆنن لەگەڵ مولوولەکانی خوێنی دەوری هەر سکۆڵەیەک ڕوودەدات بەمەش لە ماوەی خولەکێکدا ئۆکسجین و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ئاڵوگۆڕ دەبێت لە ڕووبەری ۱۰۰ مەتر دووجا!! چونکە لە شێوازی ئاساییدا خوێن بەهۆی کێشکردنی زەوی دەچێتە بەشی خوارەوەی سییەکانه‌، ئه‌گەر لەسەر پشت پاڵکەوین دەچێتە بەشی پشتەوەی سییەکان بەڵام هەوا زیاتر ڕوو لە بەشی سەرەوە و پێشەوەی سنگ دەکات، بەڵام خوێنی کەمتری بۆ دەچێت، بەمەش ناچوونیەکی لە نێوان هەناسەدان و سوڕی خوێن (V/Q mismatch) دروست دەبێت.بۆ ئەوەی بەشی سەرەوە و پێشەوەی سییەکانیش بە یەکسانی و بە باشی خوێنیان بۆ بچێت و هەواگۆڕکێ ڕووبدات ڕۆژانە پێویستە گرنگی بە جووڵەکانمان و شێوازی پاڵکەوتنمان بدەین لە هەندێک دۆخدا بەتایبەتی ئەم پەتای کۆڕۆنایەی کە هەموو جیهانی گرتۆتەوە. لە زانستی پزیشکیدا دوای ۷ ڕۆژ لە قورسبوونی نەخۆشی سییەکان بەتایبەتی بە ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-۲ کە نەخۆشی کۆڤید-۱۹ دروست دەکات؛ نیشانەکان زیاترینیان کەمبوونی ڕێژەی ئۆکسجینە ( کەمتر لە ۸۸ ٪ : لە کەسێکی ئاسییدا پێویستە لەسەرووی ۹۳ ٪ بێت ) و پێویستی بە پێوانی پەستانی ئۆکسجینە لە خوێنی جەستەدا و ئەگەر کەمتر بوو لەو ڕێژەیەی کە پزیشکەکان دیاریییان کردووە؛ ئەمە پێی ئەڵێن ( ARDS واتا کۆنەخۆشی هەناسەتوندی خێرا ) کە دواتر بە تیشکی CT، یان کەمبوونەوەی قەبارەی سییەکان دیاری دەکرێت، چونکە لەم دۆخەدا توانای کشانی سییەکان کەم دەبێتەوە و دۆخەکە دوای ٤۸ کاتژمێر لەوانەیە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی ژیانی کەسەکە! گرنگترین پێویستی لەسەر پزیشکان لەم بارەدا بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئۆکسجینە لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تایبەت بە پەتای کۆڕۆنا. بەڵام ئامۆژگاری ئێمە ئەوەیە کە لە ماڵەکانتان وێڕای جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تری خۆپارێزی و خواردنی شەربەتی سروشتی و وەرزشکردن؛ ڕۆژانە بە لایەکی کەمەوە لە نێوان چارەگێک بۆ نیو کاتژمێر (ئەگەر زیاتر بێت باشترە) لەسەر سنگتان پاڵکەون یان لەشێوەی سوجدەدا کاتەکانتان دابەش بکەن (Prone position). ئەو بەڕێزانەی کە نوێژ ئەکەن؛ سوجدەکانتان درێژ بکەنەوە و هەر سوجدەیەک خولەکێک کەمتر نەبێت بەمەش تەنها بە نوێژە فەڕزەکان ئەکاتە ۱۷ خولەک! بەپێی توێژینەوە نێودەوڵەتیەکان، بەم شێوازی پاڵکەوتنە بەڕێژەی زیاتر لە ۸٦ ٪ دۆخی نەخۆشیەکە بەرەو باشی دەڕوات و ئۆکسجین لە ڕێژەی ۸٦ ٪ بەرەو ۹٦ ٪ بەرز دەبێتەوە! سودەکانی سوجدە بۆ هاونیشتیمانیان بەر لەوەی بگاتە قۆناغی ARDS بەهۆی کۆڕۆنا: ١.بەرزبونەوەی ئاستی ئۆکسجین بۆ ئاستێکی باڵا.۲.تووشی ترسناکی ئەو دۆخەی سەرەوە نابیت.۳.میکانیزمی هەناسەدان دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.٤.قەبارەی سییەکان زیاد دەکات.۵.کێشەی تێکچوونی هەواگۆڕکێ و سوڕی خوێن ڕوونادات. بەهیوای خۆپارێزی و پابەندبوونتان بە یاسا پزیشکییەکان تا کۆتایی هاتنی ئەم پەتای سەردەمە. هەر لەش ساغ و تەندروست بن .

جه ژنى قوربانتان پيرؤزبيت به هيواى ئه وه ى ببيته خيرو خؤشى و سه لامه تى بؤ گشت لايه ك  ...
31/07/2020

جه ژنى قوربانتان پيرؤزبيت به هيواى ئه وه ى ببيته خيرو خؤشى و سه لامه تى بؤ گشت لايه ك ...

Found on Google from facebook.com

Address

Iraq
Sulimania
28

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانيارى ته ندروستى information of health posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to زانيارى ته ندروستى information of health:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram