Shilan Hama

Shilan Hama سەرۆکی رێکخراوی پرۆسپێرێتی بۆ ڕاهێنان و راوێژکاری خێزانی

پرۆسەی ھاوسەرگیری پرۆسەیەکی ئەقلانیە یان ھەستی سۆزدارییە ؟          زۆرێک لەھاوسەران پرۆسەی ھاوسەرگیری بە پرۆسەیکی تەواو...
28/09/2025

پرۆسەی ھاوسەرگیری پرۆسەیەکی ئەقلانیە یان ھەستی سۆزدارییە ؟
زۆرێک لەھاوسەران پرۆسەی ھاوسەرگیری بە پرۆسەیکی تەواو سۆزداری وھەستی خۆشەویستی بۆیەک دەربرین دەزانن لەکاتێکدا پرۆسەی ھاوسەرگیری ،پرۆسەیەکی تەواو ئەقلاییە بەو ماناییەی ئەگەر شتەکان بە رێگایەکی تەواو دروست نەبن بەپێی منطق زۆر ئەستەمە ئەو خێزانە بتوانێت ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت.

سروشتی ژیان وایە بە بونی کێشە وە جوانە چونکە ھەمو کێشەیەک ئەزمون و فێربونی تاکەکانی تێدایە و دەتوانن ھەنگاو بەھەنگاو چارەسەر بۆکێشەکان بدۆزنەوە کە دێتە رێیان .

کەواتە دەتوانین بە ئاسانی بلێن خودی کێشە واتا زیندویەتی و بەردەوامی ژیان و بونیاد نانی

کاتێک دووکەس دەچوە نە ژیانی خێزانیەوە ھیچ شتێکی ئەوتۆیان نەبوو ،دوای چەند سالێک دەبوون بەخاوەنی ماڵ و مناڵ و خانو سەیارە لە کاتێکدا ئەم دوو ھاوسەرە ھەردوکیان پێکەوە کاریان دەکرد بۆ ئەوەی خێزانێکی تەباو خۆشەویست بونیاد بێنێن لەسەر بنەرەتی رێزو خۆشەویستی و قەناعەتکردن و پاراستنی سنورەکانی یەکتری لەگەڵ بونی چەندەھا کێشە و گرفت بەگیانی لێبوردەییەوە پێکەوە ڕووبەڕووی دەبونەوەو چارەسەری گونجاویان بۆ ئەدۆزیەوە.

کەواتە لێرەوە تێدەگەتن کە پرۆسەی ھاوسەرگیری پرۆسەیەکی ئەقلانیە و بەسۆز و خۆشەویستی بنەماکانی دەپارێزرێت ھەریەکەیان بەرپرسیارێتی ئەرکەکانی خۆی ھەڵدەگرێت ئامادەیە لە پێناو بە ختەوەری خێزانەکەیدا هەموو قورسایەک لە ئەستو بگرێت.

بەھیوای ئەوەی خێزانەکان لەسەرەتای پرۆسەی ھاوسەرگیریەوە زیاتر وورد بنەوە لە شتە گرنگە کان و بڕیارێکی دروست بۆ ژیانیان بدەن.

تاچەند بەرێزت هاوڕایت.

خود خۆشەویستی  لە ژیانی خێزانیدا -خود خۆشەویستی بە واتای خێزانەکەت بە ئەندازەی خۆت خۆش بوێت.- خود خۆشەویستی بەواتای دۆزی...
25/09/2025

خود خۆشەویستی لە ژیانی خێزانیدا
-خود خۆشەویستی بە واتای خێزانەکەت بە ئەندازەی خۆت خۆش بوێت.
- خود خۆشەویستی بەواتای دۆزینەوەی چارەسەرێک لەکاتە سەختەکاندا.
- دەربرینی سوپاسگوزاری لە ھەموو ساتەکانی ژیاندا .
- بە واتای خۆپەرستی و ئازاردانی کەسانی بەرامبەر نایەت.
- زۆر بە ئاسانی بریتیە لە سەرنجدان لەخودی خۆت لە پێناو تێگەیشتن و زانینی ئەوەی کە ئەتەوێت .
- خودی خۆت و خێزانەکەت گرنگتر و لە پێشترە لە تێگەیشتن و ئاشنابون بە رووداو وگۆرانکاریە ئەرێنیەکان.

- دوور کەوتنەوەو خۆ دوور گرتن لە لۆمەکردنی کەسانی بەرامبەر کە پێت وایە ئەوان ھۆکارن بۆ ئەو بارودۆخەی کە تۆی تیا دەژیت.
- خود خۆشەویستی واتا ھەڵگرتنی ئەرک و بەرپرسیارێتی.
- خود خۆشەویستی واتا فێربون لە ھەڵەکان.

خود خۆشەویستی لای بەرێزت چی دەگەیەنێت .

وامەزانە هەمووکات خەتای بەرامبەرە                 بۆچی من ڕاوێژ وەربگرم لە کاتێکدا هاوسەرەکەم پێویستی بە ڕاوێژە ! هەندێک...
21/09/2025

وامەزانە هەمووکات خەتای بەرامبەرە
بۆچی من ڕاوێژ وەربگرم لە کاتێکدا هاوسەرەکەم پێویستی بە ڕاوێژە !

هەندێک جار وا ڕێکەوتوە خودی کەسەکە خۆی کێشەی هەبوە نەک کەسی بەرامبەر.
شتێکی ئاسایی کردوە بە بیانو بۆ ئەوەی کێشە دروست بێت، تا گەیشتۆتە لێکترازاندنی خێزانەکە.
جا کەسی خاوەن کێشە، شتەکانی دەوروبەری زۆر بە جدی و حەساس وەردەگرێت و هەموو شتێک بە کەسی وەردەگرێت ، دەرەنجام ئەوەی ناوی خۆشی و ژیانکردن بێت نامێنێت لەناو خێزانەکەدا،
جا بۆیە کاتێک کەسی دووەم دەڵێت خەتای تۆیە شتەکانت والێ کردوە نەک من !

“ئەوێش ئەوەندەی تر تێکی دەدات “

بەڵام خۆی لە ڕاستیدا بەو جۆرەیە خەتای کەسی یەکەمە😢
بەم حاڵەتە دەوترێت. خۆ وونکردن و خۆ خواردنەوە لەو ئازارانەی لەڕابردودا بەسەریدا تێپەڕیوە، چیتر توانای قبوڵکردنی نەماوە، ئەوەندە چۆتەوە ناخی خۆی بە نەرێنی وای لێهاتوە دوورکەوتۆتەوە لە واقعى ژیان .

هەروەها ئەو کەسە ئەوەندە شتی قبوڵ کردوە بە ناوی ڕازی کردنی کەسی بەرامبەر وخاتر گرتنی دڵیان ،، وای لێ هاتوە خۆی لە بیرکردوە ، کە گرنگتیرین شت لە ژیاندا خودی خۆت و هەست و بڕیارەکانتە !

بۆیە لەم کاتەدا پێت سەیر نەبێت کە کەسی یەکەم پێویستە ڕاوێژکاری وەربگرێت بۆ ئەوەی بچێتەوە باری ئاسایی ژیانکردن و هەستەکانی خۆی ڕێک بخاتەوەو کار بە بڕیارەکانی بکات لە ژیانی خودی و کەسی وخێزانیدا.

تا چەند هاوڕایت ؟

كاتێك جیابونەوە بیرتان بێت چۆن بریاری ژیانکردنتان دا پێکەوە “هەر لەسەرەتاوە پێکەوە نە ئەگونجاین “     سەیرە هەندێک لە خێ...
14/09/2025

كاتێك جیابونەوە بیرتان بێت چۆن بریاری ژیانکردنتان دا پێکەوە
“هەر لەسەرەتاوە پێکەوە نە ئەگونجاین “
سەیرە هەندێک لە خێزانەکان وایان لێ بەسەر هاتوە ئەڵێی بە زۆر پێکەوە گرێت داون و ژیان دەکەن لەژێر سقفێکدا
کاتێک پێیان دەڵێت بۆ وا ئەکەن ؟
هەریەکەیان لە شوێنی خۆیەوە بێدەنگی هەڵئەبژێرێت و ئەڵێت واباشترە😠.
سەیرم لێ دێت بۆچی وا ئەکەن !
لە کاتێکدا خوای گەورە هەرچی نیعمەتی خۆیەتی پێبەخشیون لە کەم و زۆر
هەموو ئەو شتانەی کە خەویان دەبینی هەیان بێت ئێستا هەموی بوە بە ڕاستی لە ماڵ و مناڵ و ژیانێکی باش !
کاتێک وورد ئەبیتەوە دەبینیت چەند هۆکارێک هەیە بۆم ئەم حاڵەتە لە زۆربەی خێزانەکاندا دووبارە دەبێتەوە،
یەکێک لە هۆکارەکان بونی ژیانێکی دووبارەو چەق بەستوە بە بێ گۆرانکاری لە هیچ شتێکدا
ئەمەش وای کردوە روح لە ژیانکردنەکەدا نەمێنێت.
بۆ نمونە
بەیانی هەستە بچۆ بۆ دەوام وەرەوە نان بخۆ خەریکی التزامتی خۆت بە و شەو بخەوە ئەمە هەموو ژیانەکەیانە لەگەڵ بەسەربردنی کاتێکی زۆر و بێ سود بە سۆشیال میدیاو سکرۆڵ کردن و هەڵدانەوەی شاشەکەت بە بێ ئەوەی لەسەر بابەتێکی پێویست ڕایبگریت و لە ژیانی رۆژانەدا سودی لێ وەربگریت بە ئامادەکردنی ژەمە خۆراکێکی جیاواز یان ئەنجام دانی وەرزشێک یان هەرچیەک کە ٢٤ کاتژمێرەکەت جیاواز بکات لە رۆژەکەی ڕابردووت!

بۆیە لە کۆتایدا دەکەونە وێزەی یەکتری و دەست دەکەن بە نیشاندانی کەمو کوڕیەکانیان و هەرا دەنێنەوە لە ماڵەکەدا و ژیانیان نامێنێت 😠
لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە مناڵەکانیان ئەبن بە پشکۆی ئاژاوەکە و کەسێتیەکی نا نارام و ناخ برینداریان لێ دەردەچیت 😢.

لە بری ئەوەی ئەگەر کێشەیەکیش هەبێ لە بەر خاتری جگەر گۆشەکانیان قبوڵی بکەن و هەوڵی چارەسەر کردنی بدەن و خێزانەکەیان لێ نە شێوێت ؟ بەداخەوە خۆیان دەبن بە سەبەب بۆ تێکدانی خێزانەکەیان و زۆر بەئاسانی ئەڵێن ئێمە ناگونجێین و لەسەرەتا شەوە هەر بەناچاری پێکەوە ژیاوین ئیتر ……

بە داخەوە ئەمە بیانویەکی لاوازی زۆربەی خێزانەکانانە.
باوەڕتان هەبێت زۆربەی جیابونەوەکان خۆی لەم جۆرە کێشانەدا ئەبینێتەوە

لە کاتێکدا ژیان بریتیە لە بەرزی و نزمی کەسانی ئاقل و زیرەک کاردەکەن بۆ ئەوەی کێشەکان لە گەل ژیانی خۆیاندا بگونجێنن و ببن بەنمونە بۆ کەسانی تر.
تۆی خوێنەر تاچەند هاوڕایت؟

گرنگی بەهەستەکانی یەکتری بدەن            تەنها ئەمەی دووبارە دەکردەوە من چاک ئەبمەوە!کەسێک سەردانی کردم کێشەیەکی کۆنی هە...
07/09/2025

گرنگی بەهەستەکانی یەکتری بدەن
تەنها ئەمەی دووبارە دەکردەوە من چاک ئەبمەوە!
کەسێک سەردانی کردم کێشەیەکی کۆنی هەبوو کە بۆ ماوەی چوار ساڵ خێزانەکەیان گیرۆدەی بوون.
لەکاتێکدا هیچ شتێکی ئەوەندە گەورە نەبوو کە وای کردبێت ئەم کێشەیان بۆ دروست بێت.

کێشەکەیان ئەوەبوو لەسەرەتای هاوسەرگیریەوە زۆر بە گرنگیەوە خێزانەکەیان بونیاد نابوو لە هەموو ڕووەکانی ژیانەوە ئەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە بۆ خۆشگوزەرانی خێزانی هەیان بوو .
تەنها شتێکیان لێ کەم بوو …..ئەوەش بەهۆی مە شغەڵەت وسەرقاڵی ژیان و خودی طبع و کەسێتیانەوە نەیان توانیبوو دڵیان بۆ یەکتری بکەنەوەو هەستەکانیان بۆ یەکتری دەرببڕن .

کار گەیشتە ئەوەی ژیانیان نەما لەگەڵ یەکتردا
و خۆشی خێزانیان لەناوچوو،
دوای ئەوە بە نەخۆشی جەستەی دەرکەوت لە هاوسەرەکەیدا چەندەها عيادە و جەلەساتی دەرونی و خێزانیان کردبوو ئیستیفادەی نەبوو
دواتر دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندبوو کە چارەسەرەکەی بە دەرمان نییە….
ماوەیەک پێش ئێستا لە ڕێگەی پەیجەوە پەیوەندیان پێوەکردین.
دوای وەرگرتنی چەند جەلساتێکی ڕاوێژکاری لای ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو باشتر چوو، سوپاس بۆ پەروەردگار تا ئەوەی ژیانی ئاسای خۆی دەستپێکردۆتەوە .

تەنها كێشەی ئەوەبوو هەستەکانی پشت گوێخرابوو لەلای هاوسەرەکەیەوە !
پێشنیاری چی دەکەیت بۆ ئەم خێزانە

زۆر گرنگە بزانیت پەیوەندی خێزانی لەگەڵ کێ دروست دەکەیت.           زۆریک لە خێزانەکان هەندێک پەیوەندی هەیە بەردەوامی پێدە...
03/09/2025

زۆر گرنگە بزانیت پەیوەندی خێزانی لەگەڵ کێ دروست دەکەیت.

زۆریک لە خێزانەکان هەندێک پەیوەندی هەیە بەردەوامی پێدەدەن بەبێ ئەوەی بزانن سودی هەیە یان زیان بۆ کۆی خێزانەکە لە ڕوی پەیوەندی نێوان ژن و مێردەکە یان لایەنی پەروەردەی مناڵەکانیان.

یا جۆریک لە دەست تێوەردانی دەرەکی بەناوی دڵسۆزییەوە لە هەر لایەکیان بێت ئەمەش وادەکات بەردەوام ئەم خێزانە لە گرفتێکدا بژین کە خۆشیان نازانن سەرچاوەکەی لە کوێوە دروست بوە.

بۆ یە زۆرگرنگە خێزانەکانی ئەمرۆ بەتایبەت خێزانە نوێیە
کان زۆر هۆشیار و بە ئاگابن لەوەی پەیوەندی لە گەڵ کێ دروست دەکەن بە ناوی هاورێ و خزم و کەسە نزیکەکانەوە.

مەرج نیە کاتێک کە خێزانت هەیە هەمان پەیوەندیەکانی پێشتر درێژە پێ بدەیت .

ئەوەی گرنگە لێرەدا دە بێت بزانیت لەگەڵ کێ تێکەڵی دەکەیت و پەیوەندی خێزانی دروست دەکەیت

بەهیوای بەختەوەری و خۆشبەختی بۆ خێزانەکان .
ئەی بەرێزت تاچەند هاوڕای ؟

تاچەند هاوسەران کەسایەتی یەکتر دەناسن ؟        زۆرێک لەکێشە خێزانیەکان کەبۆتە دێوەزمە لە نێوان هاوسەراندا و لەژیانی خێزا...
28/08/2025

تاچەند هاوسەران کەسایەتی یەکتر دەناسن ؟

زۆرێک لەکێشە خێزانیەکان کەبۆتە دێوەزمە لە نێوان هاوسەراندا و لەژیانی خێزانیدا ئەوەیە کە بەڕادەیەکی بەرچاو سیفەت وکەسایەتی یەکتری شارەزانیین و نازانن چۆن بەدروستی مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن.

ئەمەش وای کردوە کە بەردەوام کێشەکان دوبارە ببنەوەو بەڵکو زیاتریش بن بە شێوازی تر .

ئەوەی گرنگە لێرەدا پێویستە

تۆی هاوسەر بیزانیت لەسەرەتای هاوسەرگیرییەوە تەبیعەت و هەڵسوکەوت و مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتردا وە چۆنیەتی ڕوانین بۆ ڕووداوەکان ،سەرنج بدەن بۆ ئەوەی هەریەکەتان بزانن کاردانەوەتان چۆنە بەرامبەر هەر هەڵسوکەوتێک دەیکەن بەرامبەر یەکتری وە دواتر ڕوونکردنەوەی تەواو بدەن لە مەبەستی ئەو هەڵسوکەوتە و کاردانەوەکەی….

ئەمەش وادەکات زووتر سیفەتە جیاوازەکانی یەکتری قبوڵ بکەن و گومانی باش بە یەکتری بەرن لە ژیانی هاوسەریدا.

کە شتێکی نەخوازراو ڕوودەدات بەشێوازێکی جوانتر مامەڵە لەگەڵ یەکدا بکەن .

بەو جۆرە ژیانکردنە دەوترێت ژیانی هاوسۆزی و گونجاوی لەنێوان هاوسەراندا.

پێشنیازی ئێوە چیە بۆ زیاتر ناسینی هاوسەران پێکەوە ؟

تەنها یەک خاڵی گونجاندن بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوژینەکت پێک بێیتەوە. لە درێژەی راوێژەکانم بۆم دەرکەوتوە کە خاڵی لێکتر...
16/08/2025

تەنها یەک خاڵی گونجاندن بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوژینەکت پێک بێیتەوە.

لە درێژەی راوێژەکانم بۆم دەرکەوتوە کە خاڵی لێکترازانی نێوان خێزانەکان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە کەسیان گوێبیستی ئەوەی تریان نابێت
یان هۆکارێکی تری ئەوەیە کە هەردوکیان وا ئەزانن هەر شتێک بکەن لە رقی یەکتری ئەیکەین
ئەمەش وای کردوە لە جیاتی گومانی باشبردن بە یەکتری تەرکیزیان لەسەر ئەوەیە کامیان زووتر ئەوەی تریان خەتابار بکات ئەوەیان براوە ترە
جا بۆ بێ بەختی ئێمەی خاتون پشکی شێرمان بردوە لە دووبارە و سەد بارە کردنەوەی هەڵوێستەکان و لە بیری خۆماندا سیناریۆی بۆ دائەرێژین بە پێی هەستەکانی ئەو ساتەی کە پیایدا تێپەڕ دەبین.
ئەمەش وا دەکات ڕق دروست ببێت لە دڵدا و بە هەموو ئاوی سەر زەوی پاک نەبێتەوە.
جا بزانن ڕق سیفەتێکی نەرێنیەو زۆر خراپ ئەشکێتەوە بەسەر هەست و سۆزو رەفتارو بیرکردنەوەکانمادا.
واتا بە جۆرێکی لێ دێت هەستی مێینەبونمان لەدەست دەدەین لەجیاتی ئەوەی لێبوردن و نەرم و نیانی و لە بیرکردن بکەینە هەوێنی خێزانەکەمان درێژە بە خودی کێشەکە ئەدەین و زیاتر قوڵی دەکەینەوەو ساردو سڕی زیاتر دروست دەبێت و دەچنیەوە خاڵی سەرەتا و خراپتری لێ دەکەین،
جابۆیە زۆر گرنگە ئێمەی خانمان زیاتر ترکیزمان لەسەر سیفەتە بنەڕەتیەکانی خۆمان بێت تاوەکو کێشەکان بە ئاقارێکی تردا بڕوات.
بەهیوای ئەوەی خێزانەکان زیاتر نزیک بن لە بن بەست و گونجاندن و ئاشبونەوە لە بری شتی………..تر .
شیلان حمە

ئەرێ بەڕاست کێشەی نێوان هاوسەران خەتای کامیانە؟زۆربەی جار کەسانێک دێن بۆ لامان لەبەربوونی کێشەیەکی زۆر  ونەگونجاندنیان ل...
21/06/2025

ئەرێ بەڕاست کێشەی نێوان هاوسەران خەتای کامیانە؟

زۆربەی جار کەسانێک دێن بۆ لامان لەبەربوونی کێشەیەکی زۆر ونەگونجاندنیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان وای لێهاتوە بەرەو ئاراستەی هەڵە هەنگاو بنێت.
هەریەکەیان دەکەوێتە بیر کردنەوە لەوەی چۆن بتوانێت جەنگەکە بباتەوە یان بە جۆرێکی تر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەسەر بەرامبەرەکەیدا.

بابەتەکە لە کێشەی خێزانی دەردەچێت دەبێت بەکێشەی دووکەسی سەربەخۆ وچۆن مافەکانی خۆیان لە یەکتری وەربگرنەوە!

بەداخەوە لەم کاتەدا ژیان لەم خێزانەدا نامێنێت تا دەگاتە دەمە قاڵێ و قسەی نەشیاو بە یەکتری و کێشەکە ئەوەندە گەورە دەبێت دەگاتەدەرەوەی خۆیان وکەسانی بەناو دڵسۆزەکانیان دەکەوێتە نێوانیانەوە ئەمەش وادەکات لە جیاتی ئەوەی کێشە بچوکتر بێتەوە ئەوەندەی تر ئاڵۆز دەبێت و ئەوانەی نێوەندگیریەکە دەکەن دەبن بە لایەنگر بۆ هەریەکەیان و ئەمەش وادەکات دوورتر بکەونەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان🥺

ئێمە وەک راوێژکاری خێزانی رێنمای هەموو خێزانەکان دەکەین کە بەهیچ جۆرێک هاورێ و برادەر وخزم وکەس وماڵە باوان مەکەنە کێشەکانتانەوە.
چونکە بەناوی بەخەم بون و دڵسۆزی کێشەکان قوڵتر دەکەن لەبری ئارام کردنەوەی نێوانتان
بەهیوای ئەوەی هەتا ئەتوانن پێکەوە لەماڵەکەی خۆتان چارەسەری بکەن ئەگەر نەتان توانی ئەوکات باشتر وایە پەیوەندی بکەن بەراوێژکارێکی خێزانی متمانە پێکراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەتان.
ئاگاداربە کێشەکەت چارەسەرەکەی زۆر لەوە ئاسانترە کە تۆ بیری لێ دەکەیتەوە 🙂
Shilanhama

جەژنی قوربانتان موبارەک بێت خوای میهرەبان دوعاو پاڕانەوەی حاجیەکانی قبوڵکردبێت .شیلان حمە /راوێژکاری خێزانی
05/06/2025

جەژنی قوربانتان موبارەک بێت
خوای میهرەبان دوعاو پاڕانەوەی حاجیەکانی قبوڵکردبێت .
شیلان حمە /راوێژکاری خێزانی

27/02/2024
لە ئەمرۆدا دە بێت بزانی چۆن وەڵامی کەسە  نەخوازراوەکانت ئەدەیتەوە.١- وەک سەھۆل بهقسەکانیان کارت تێ نەکات و خەریکی بەرەوپ...
18/12/2023

لە ئەمرۆدا دە بێت بزانی چۆن وەڵامی کەسە نەخوازراوەکانت ئەدەیتەوە.
١- وەک سەھۆل به
قسەکانیان کارت تێ نەکات و خەریکی بەرەوپێش چوونی خۆت بەو بە چاوی بەزەییەوەسەیریان بکە.
٢-وەک دادوەربە ھەندێک شتیان بۆ راست بکەرەوە تاوەکو بزانن ئەوان لە کوێی تۆدان !

تەنھا حەزم کرد بزانن ھەمووکەسێک ئەتوانیت قسەبکات!
بەلام ئەبێت بزانیت چۆن ولەکوێدا قسە دەکەیت وچی دەڵێیت.

شیلان حمە

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shilan Hama posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram