30/03/2026
ئەوانەی من دەناسن دەزانن زۆر مێشک سارد و ئۆبجکتیڤم، نازانم ڕق و شت چیە.
مێدیا کوردیەکان شتێ جوانیان زۆر هەن بۆ نموونە ئەم پۆستە.
من پێم وایە مامۆستا شێرزاد حەسەن یەکێکە لە نووسەرە بێهاوتاکانی جیهان، قەڵەمێکی نەترس و پاک و نەفرۆشراوی هەیە، گۆڕانکاری و کاریگەری بنەڕەتیی دروست کردووە لە کۆمەڵگای کوردیدا.
گەر بەڕێوەبەرایەتی کوردی کەمێک هۆشیار و دانا و زانا بانایە دەبوو لە هەموو شارە گەورەکانی کوردستان ئینستیتوتی مامۆستا شێرزاد حەسەنیان بوونیاد نابان.
بە هیوام ئەوانەی کە دەرفەتیان هەیە، هەوڵ بدەن فاند پەیدا بکەن و یەکەمین سەنتەری پەروەردە/ ئینستیتووت بەناوی بەڕێزیانەوە بە ئاسماندا بەرن. شوێنی مامۆستا لای ئەستێرە جیهانیەکان و ئەستێرەکانی ئاسمانە.
وەڵامی پرسیاری کەناڵ هەشت کەلتوور:
حەسار و سەگەگانی باوکم
وە
ژنێکی منگن.
کەلتوور شوناسمانە وە دەبێت ئاگامان لەو کەلتوورە جوانەی کورد بێت، مۆڵەت نەدەین دووژمنان کەلتوورمان بشێوێنن و مێژوومان بدزن.
هەر کورد بووین و هەر کورد دەبین ❤️☀️💚
شێرزاد حەسەن لە نووسەر و ڕۆماننووسە ناسراوەکانی کوردستانە، ساڵی 1951 لە هەولێر لەدایکبووە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی زمان و وێژەی ئینگلیزیی زانکۆی بەغداد
تاوەکو ئێستا، لە بوارەکانی هۆنراوە، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆنامە، دەروونناسی، هونەر و کۆمەڵناسی، چەندین بابەت و بەرهەمی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە
لای تۆ جوانترین بەرهەمی ئەم نووسەرە کامەیە؟