12/07/2020
ئەم ڕۆژانە لە نێوان دوو شێخدا
هەواڵی ئەم ڕۆژانه، دوو شێخن، کەچی یەکێک ئیهمال کراوە و یەکێك گەورە کراوە !
ـ مامۆستا کرێکار ئیهمال کراوە و باسناکرێت، لەکاتێکدا ئەمڕۆ واژۆ لەسەر بڕیاری دوازده ساڵ زیندانی بۆکرا بەناهەق، لە وڵاتێک کە بانگەشەی دادگەری تێدا دەکرێت !
لەولاشەوە شێخی کەسنەزانی لەنێو خۆشترین ژیان گەورەبوو و وەفاتی کرد، کەچی ڕووی هەموو ڕاگەیاندن لەوە.
ـ مامۆستا کرێکار خاوەن زانستێکی زۆر و شیکەرەوەیەکی سیاسی و ئەهلی فیکر بوو، بەڵام شێخی کەسنەزانی داهێنەری چەنەها شیرک و بیدعە و شتی خورافیە !
ـ مامۆستا کرێکار پێشمەرگەبوو و دژی بەعس شەڕی کرد، کەچی شێخی کەسنەزانی جاشبووە.
ـ مامۆستا کرێکار زمان زان و مامۆسای زانکۆ و خاوەن شەهادەبوو کەچی شێخی کەسنەزان هچ یەک لەوانەی نەبوو !
ـ مامۆستا کرێکار تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی، شێخی کەسنەزانی خەڵکی کردبوو بە کۆیلەی خۆی !
ـ شێخ کرێکار زوڵملێکراوە و، شێخی کەسنەزان زاڵم !
ـ مامۆستا کرێکار هەتا خرایە کونجی زیندانیشەوە دژی حکومڕانی ئەم دوو دەسەڵاتەبوو کە هۆکاری خولقاندنی ئەم وەزعەن، بەڵام شێخی کەسنەزانی خزمەوکاری یەکێ لەو جووت دەسەڵاتە بوو !
کەچی گرنگی زیاتر دەدرێ بە شێخی کەسنەزانی!
خوای گەورە ڕەحم بە مامۆستا کرێکار بکات و ئازادی کات.
بە تۆزێک دەسکارییەوە لە کاک (فیصل رسول) وەرگیراوە