22/06/2025
پیرۆزە هەڵۆ بەرزفڕەکە
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ کوڕی خۆشەویستم کاکە ئالان، بە پلەی نایاب کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی (کامبریج)ی تەواو کرد .هەر لە سەرەتاوە زۆر ڕوون بوو تۆ زۆر زیرەک و بلیمەت بوویت . تۆ بەهرەکانت بە شێوەیەکی کاریگەر بەکارهێناوە و ڕێگایەکت بۆ سەرکەوتن داڕشتووە کە بە ڕاستی سەرسونهێنەڕە . جگە لە دەستکەوتە ئەکادیمیەکانت، کەسایەتیەکی جوان و خۆشەویستییەکی قووڵت بۆ مرۆڤایەتی هەیە. ئەمڕۆ کامبریج و من شانازی بە درەچوونی تۆ دەکەین.سوپاس كە نەتهێشت ڕەنجی باوكایەتیم بەفیڕۆ بچێت.هیوای سەركەوتن بۆ تۆ و تەواوی گەنجانی كوردستان و جیهان دەخوازم.. ئاییندە بۆ ئێوەیە..