عیلاج طبیعی

عیلاج طبیعی عيلاج طبيعي

--- لیمۆ بەسڕایی :--- گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی:--- لێمۆی ڕەش کە بە لیمۆ بەسڕایی ناسراوە و لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی...
18/09/2022

--- لیمۆ بەسڕایی :
--- گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی:
--- لێمۆی ڕەش کە بە لیمۆ بەسڕایی ناسراوە و لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و عێراق و ئێران وەک بەهاراتێک بەکار دێت : لیمۆی فرێش دەخرێتە ناو ئاوی گەرم تا پلەی کوڵاندن و بۆ نزیکەی ( ٩٠ چرکە ) دەهێڵێنرێتەوە و دواتر دەردهێنرێت لە بەرهەتاو وشک دەکرێتەوە و ڕەنگەکەی ڕەش یا قاوەیی تۆخە و کۆمەڵێک سوودی ته‌ندروستی هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن :
١ --- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان: بڕێکی باشی ڤیتامین ( C ) و چەند جۆرێک ڤیتامین( B ) و کانزای وەک پۆتاسیۆم و کالسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە
٢ --- پاراستنی تەندروستی دڵ ؛ بەسوودە بۆ ماسولکەکانی دڵ و بەهێزکردنی لە ڕێگای کەمکردنەوەی دڵ پەلە پەل کردن و ڕێکخستنی لێدانی دڵ و سووڕی خوێن ، هەروەک چۆن ماددە دژە ئۆکسانەکانی ناوی یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ئەدات .
٣ --- یارمەتی پاککردنەوەی جەستە ئەدات لە ماددە ژەهراوییەکان چونکە کۆئەندامی هەرس پاک دەکاتەوە بە هۆی بوونی تایبەتمەندی دژەبەکتریاوە.
٤ --- خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵه‌کان: بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین سی ، دەتوانرێت لەگەل گێزه‌ر بخورێت کە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی.
٥ --- بەهێزکردنی تەندروستی خانمان دوای منداڵبوون: بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامین و کانزاکان هەروەها یارمەتی بەهێزکردنی تەندروستی ئێسقان و ددانەکان ئەدات و ڕێگری لە نەرم بوونەوەی ئێسک و نەخۆشییەکانی جومگەکان دەگرێت .
٦ --- باشتر کارکردنی کۆئەندامی دەمار و پاراستنی تەندروستی مێشک و دەمارەکان.
٧ --- بە سوودە بۆ کاتی سک چوون و ژەهراوی بوون بە خۆراک.
---- شێوازی بەکارهێنانی :
یان لە کاتی چێشت لێنان بەکار دێت لە ناو شۆربا یا شلە یان دەکرێت بە شێوەی شەربەت لەگەڵ گێزەر یان وەک چای لێمۆ بەسڕایی بخورێتەوە.
ئامادەکردنی
دکتۆر کامه‌ران ڕەسول ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیتت چی لە جەستەتدا ڕودەدات؟پاش 20 خولەکسوڕی خوێن و لێدانی دڵ ئاسایی دەبنەوە پاش 12 سەعاترێژ...
22/09/2019

کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیتت چی لە جەستەتدا ڕودەدات؟
پاش 20 خولەک
سوڕی خوێن و لێدانی دڵ ئاسایی دەبنەوە
پاش 12 سەعات
رێژەی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە لەشدا ئاسایی دەبێتەوە
پاش 2 بۆ 12 هەفتە
کارو چالاکی سییەکان جێگیر دەبنەوە

شوتی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی دڵ تەنگی و دڵە ڕاوکێ.
12/08/2019

شوتی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی دڵ تەنگی و دڵە ڕاوکێ.

چای سەوز چارەسەرە بۆ:١- ئاوسانی سک٢- هەستیاری (حەساسێت)٣- زیپکە٤- یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.
09/08/2019

چای سەوز چارەسەرە بۆ:

١- ئاوسانی سک
٢- هەستیاری (حەساسێت)
٣- زیپکە
٤- یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین ١- ئاوسان و ئازاری جومگەکان.٢- ھەست بە بێ تاقەتی کردن و باری دەروونی خراپ.٣- وشک بوونی قژ.٤- ئاو...
08/08/2019

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین

١- ئاوسان و ئازاری جومگەکان.

٢- ھەست بە بێ تاقەتی کردن و باری دەروونی خراپ.

٣- وشک بوونی قژ.

٤- ئاوسانی پوک و خوێن بەربوون لەکاتی ددان شتندا.

٥- زبر بوون و سووربوونەوەی پێست.

٦- درەنگ چاک بوونەوەی برین.

ڕێگایەک بۆ چارەسەری قڵیشانی پاژنەی پێ!!زبری پاژنەی پێ یەکێکە لەو گرفتانەی رووبەروی خانمان دەبێتەوە و زۆر کات نازانن چۆن ...
18/07/2019

ڕێگایەک بۆ چارەسەری قڵیشانی پاژنەی پێ!!

زبری پاژنەی پێ یەکێکە لەو گرفتانەی رووبەروی خانمان دەبێتەوە و زۆر کات نازانن چۆن چارەسەری بکەن.

بە بەکارهێنانی ماددە خۆراکییەکان لە ماڵەوە بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانیت چارەسەری زبری پاژنەی پێ بکەیت.

ئەو ڕێگایەی باسی دەکەین زۆر ئاسانە و بەتێکەڵکردنی دوو ماددەی خۆراکی دەبێت، ئەو دوو مادەیەوە قڵیشان و زبری پاژنەی پێ ناھێڵێت و چارەسەری گرفتی وشک بونیشی دەکات.

ماددە پێویستەکان:
دوو بۆ سێ کوپ شیر
کەمێک سۆدە

شێوەی بەکارهێنان:
دوو یان سێ کوپ شیر گەرم بکە و دواتر بۆ ماوەی پێنج خولەک قاچەکانتی تێ بکە، دوای پێنج خولەکەکە کەمێک سۆدە بکەرە ناو شیرەکە و تێ بەفڵچەیەک بیھێنە بەپاژنەی پێتدا.

ئەمەش کێشەی پیسبون و وشکی و قڵیشانی پاژنە ناھێڵێت و چارەسەری دەکات، هەروەها پاژنە نەرم و جوان دەکات.

ئەتەوێت واز لە جگەرە کێشان بهێنیت، جەرجیر بخۆ  : جه‌رجیر یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ له‌ دروستكردنی زه‌ڵاته‌دا به‌كاردێ...
13/07/2019

ئەتەوێت واز لە جگەرە کێشان بهێنیت، جەرجیر بخۆ :

جه‌رجیر یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ له‌ دروستكردنی زه‌ڵاته‌دا به‌كاردێت وه‌كو كاهو، له‌و شوێنانه‌دا ده‌ڕوێت كه‌ ئاوی زۆره‌.
گۆڤارێكی لیكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی له‌ وڵاتی چین ئاماژه‌ ده‌دات به‌وه‌ی كه‌ باشترین رێگه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان بریتیه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاوی جه‌رجیر رۆژانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ به‌یانیاندا، چونكه‌ جه‌رجیر یارمه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات به‌ لابردنی ژه‌هری نیكۆتین كه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانی زۆره‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ ٧٠ هه‌زار قه‌تره‌ له‌ نیكۆتین ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆژانه‌ ٢٠ جگه‌ره‌ بكێشێت.
گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ جه‌رجیر ده‌بێته‌هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ تووشی‌ مرۆڤ ده‌بن.

له‌ سوده‌كانی جه‌رجیر پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌، یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات، ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كره‌ له‌ میزدا، به‌هێزكردنی توانای سێكسی، ڕزگاركردنی خوێن له‌ مادده‌ی زیانبه‌خش، باشتركردنی فرمانی گورچیله‌كان، سوككردنی نیشانه‌كانی ژاراوی بوون به‌ نیكۆتین له‌ئه‌نجامی زۆر جگه‌ره‌كێشان.

جه‌رجیر ڤیتامینه‌كانی A، C،kی‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز تێدایه‌ و چه‌ندین كانزا له‌خۆده‌گرێت وه‌ك كالسیۆم و كبریت و یۆد و فسفۆر و ئاسن.

12/07/2019
بەردەوام بوون لە خواردنی   دەبێتە هۆی درەنگ پیربوونی دڵ و باشتر کارکردنی خوێنبەرەکانی خوێن.
06/07/2019

بەردەوام بوون لە خواردنی دەبێتە هۆی درەنگ پیربوونی دڵ و باشتر کارکردنی خوێنبەرەکانی خوێن.

چەند ڕێگەیەکی ئاسان و خێرا بۆ نەهێشتنی زبریی بنەپێکانبێگومان زۆرێک لە خەڵکی بنەپێکانیان بە هۆکاری جیاواز تووشی زبریی دەب...
03/07/2019

چەند ڕێگەیەکی ئاسان و خێرا بۆ نەهێشتنی زبریی بنەپێکان

بێگومان زۆرێک لە خەڵکی بنەپێکانیان بە هۆکاری جیاواز تووشی زبریی دەبن و لە زۆر حاڵەتیشدا دەبێتە مایەی دروستبوونی نامورتاحیی و ئازار، بەڵام هەندێک ڕێگەی ئاسان هەن کە دەتوانرێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە پەیڕەویی بکرێن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی برایتساید ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەکی ئاسان کردووە، کە دەتوانرێن بۆ نەهێشتن و چارەسەرکردنی زبریی بنەپێکان بەکاربهێنرێن و ببنەهۆی سافبوونی بنەپێکان، بەم شێوەیە:

-وردکردنی حەبی ئەسپرین و پاودەرەکەی لەگەڵ ئاو و شەربەتی لیمۆدا تێکەڵ بکرێت و لە بنەپێکان بدرێت.
هێشتنەوەی پێکان لەناو چای سەوزدا بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٣٠ خولەک.
بەکارهێنانی سرکە و بە لۆکە لە بنەپێکان بدرێت.
خشاندنی پارچەی ئەنەناس لە بنی پێکان.

بەکارهێنانی ئالۆڤێرا شەو تا بەیانی بە بنە پێکانەوە بمێنێتەوە.
لێدانی ڕۆنی ڤیتامین E و A لە بنی پێکان.
بەکارهێنانی کرێمی تەڕکەری تایبەت بە بنی پێ

چۆن بتوانین ژه‌مه‌ خۆراكێكى ته‌ندرووست ئاماده‌بكه‌ین وكۆنترِۆلى كاربۆهایدراتى زیاده‌ بكه‌ین!پێویسته‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كه‌ت ...
02/07/2019

چۆن بتوانین ژه‌مه‌ خۆراكێكى ته‌ندرووست ئاماده‌بكه‌ین وكۆنترِۆلى كاربۆهایدراتى زیاده‌ بكه‌ین!

پێویسته‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش بكه‌یت تاوه‌كو ته‌ندرووست ببیت:
1. 50% ى ده‌فرى خۆراكه‌كه‌مان ده‌بێت بریتی بێت له‌و سه‌وزانه‌ى كه‌ نیشاسته‌یان تێدانیه‌.
2. 25% ى ده‌فرى خۆراكه‌كه‌مان ده‌بێت بریتی بێت له‌و دانه‌وێله‌و ئه‌و سه‌وزانه‌ى كه‌ نیشاسته‌یان تێدایه‌.
3. 25% ى ده‌فرى خۆراكه‌كه‌مان ده‌بێت بریتی بێت له‌ پرِۆتین.

Address

London
24534

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عیلاج طبیعی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category