دکتۆری ئۆنلاین

دکتۆری ئۆنلاین رۆژانە زۆرترین زانیاری بە دەست بێنە لە گەورەترین پەیجی تەندروستی کوردی دکتۆر ئۆنڵاین تەندروست بژی

سوودەکانی خڕنووک بۆ جەستەی مرۆڤبەری رووەکی خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت و بۆ جەستەی مرۆڤ ...
16/03/2026

سوودەکانی خڕنووک بۆ جەستەی مرۆڤ
بەری رووەکی خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت و بۆ جەستەی مرۆڤ کۆمەڵێک سوودی هەیە، ئەم رووەکە لە شێوەی داری بچووکدایە و زیاتر لە ناوچە گەرمەکان دەڕوێت لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی گەرمیان هەیە، دار خڕنووک بەرێک دەگرێت چەند سانتیمەترێکە سوود لە بەرەکەیدایە.

چۆنیەتی بەکارهینانی خرنوک، بەکاڵی دەخورێت، بەڵام توێکلێکی لاستیکی هەیه و ئاسان لادەدرێ و بەهۆی یاریدەدەرێکەوە دەخورێ وەک ئاو یان هەر شتێکی دیکە یان وشککراوەیی ئاسانتره خواردنی لەگەڵ شەکر تامێکی زۆر خۆش دەدات یان دەتوانن لەئاودا بیکوڵێنن و ئاوەکەی بپاڵێون و بیخۆن بۆ هەر ژەمێک کوپێکی لێ بخورێتەوە.

سوودەکانی:
- بۆ نەخۆشیەکانی گەدە، وەک هەوکردن و برینی گەدە دەخورێت، خاوێنکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و رێکخستنی جووڵە، نەهێشتنی مادە ژەهراوییەکان لەناو دەمارەکانی خوێن.
- باشکردنی رێژەی شیری دایک.
- نەهێشتنی ئازارەکانی میزکردن و هەروەها چارەسەری میزگیران دەکات.
- دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێن و چەورییەکانی خوێن لەناو دەدات.
- بەهێزکردنی بەرگری لەش.
- پتەوکردنی ئێسک و چارەسەری نەخۆشی ئێسکە نەرمەیە.

هەر پرسیارێكت هەیە دەربارەی كێشەكانی چاو لە كۆمێنت بنوسن بۆمان. یانش بە نامە بنێرن
15/03/2026

هەر پرسیارێكت هەیە دەربارەی كێشەكانی چاو لە كۆمێنت بنوسن بۆمان. یانش بە نامە بنێرن

چەند زانیارییەکی  بەسودو گرنگ بزانە دەربارەی سابوونی ڕەقی ١- پێست لە ماددە ژەھراوییەکان دەپارێزێت و گەنجتری دەکاتەوە .٢-...
14/03/2026

چەند زانیارییەکی بەسودو گرنگ بزانە دەربارەی سابوونی ڕەقی

١- پێست لە ماددە ژەھراوییەکان دەپارێزێت و گەنجتری دەکاتەوە .

٢-پرۆسەی چڕچبوون دوادەخات ھەروەھا بەکارھێنانی سابوونی ڕەقی تووشی ھەستیاریت ناکات .

٣- بەکارھێنانی سابوونی ڕەقی قژ لە کرێش رزگار دەکات و پرۆسەی زوو سپی بوونی دوادەخات .

٤- سابوونی ڕەقی تاڵە قژەکان بەھێز دەکات و لە ھەڵوەرین دەیپارێزێت .

٥- بۆ چارەسەری زیپکە بەسوودە و ڕێگری دەکات لە دروست بوونی .

٦- بەکارھێنانی سابوونی ڕەقی پێست شێدار دەکات .
ڕەحمەت لەوەی بێ کۆمێنت نەڕوات🌷🌷

follow

گۆشتی سور سەرچاوەی پرۆتینە و زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی، گرفتی تەندروستی دروستدەکات.��ماڵپەڕی لەها مەگەزین لەزاری پسپۆڕان...
13/03/2026

گۆشتی سور سەرچاوەی پرۆتینە و زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی، گرفتی تەندروستی دروستدەکات.��ماڵپەڕی لەها مەگەزین لەزاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر لە خواردنی گۆشتی سور بوەستیت و لەجیاتی ئەو خواردنانە بخۆیت کە ریشاڵ و کانزاکان و ڤیتامین لە پێکهاتەکەیاندا هەیە، ئەنجامی باشی تەندروستی دەبێت و جەستە لە ژەهر پاک دەبێتەوە.

پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، زۆر خواردنی گۆشت، کەسەکە تووشی گێژبوون و سەر ئێشە و هەوکردن و شەکرە و جەڵتە دەکات، لەکاتێکدا رێژەی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش بۆ لە 35٪ بەرزدەکاتەوە.

بۆ ئەمەش پێویستە کەم کەم گۆشت بخورێت بۆ ئەوەی جەستەیەکی بەهێزت هەبێت و تووشی گرفتی تەندروستی نەبیت.

‎ئەگەر خواردنەكانی مرۆڤ سروشتی بن، ئەوا چانسێك بە مرۆڤ دەدات تاكو ئەو ئەندازەی تەندروست بێت و دووربێت لەنەخۆشی و ناخۆشی....
12/03/2026

‎ئەگەر خواردنەكانی مرۆڤ سروشتی بن، ئەوا چانسێك بە مرۆڤ دەدات تاكو ئەو ئەندازەی تەندروست بێت و دووربێت لەنەخۆشی و ناخۆشی.

‎گوێزو ماست وزەی لەشی مرۆڤ زیاد دەكەن و هەستی هیلاكی لە مرۆڤدا كەم دەكەنەوە، ئەوەش بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان.

‎بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (دەیلی مێل) ی بەریتانی، خواردنی گوێز بە تازەیی و بە تەنها، سودێكی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت بەو پێیەی رێگری لە هیلاك بوون دەكات و ووزەی لەشی مرۆڤ زیاد دەكات، هاوكات یەكێكە لەو خۆراكانەی بە هیچ شێوەیەك كێشی مرۆڤ بەهۆیەوە زیاد نابێت.

‎پسپۆران ئاماژەیان بەوەداوە كە جگە لە گوێز، یەكێكی دیكە لەو خواردنانەی كە ووزەی مرۆڤ زیاد دەكات، ماستە بەمەرجێك لەگەڵ ژەمە خواردنی بەیانیاندا بخورێت بەو پێیەی رێژەیەكی زۆر كالیسیۆمی تێدایە كە بەرەنگاری هەستی هیلاكی دەبێتەوەو ئەو جۆرە بەكتریایەش كە لە ماستدا هەیە كۆئەندامی هەرسی مرۆڤ پتەو دەكات.

10/03/2026

ئەگەر خەوت لێ ناکەوێت!
ئەم شێوازە تاقی بکەرەوە

إذا كنت تعاني من الأرق!
جرب هذه الطريقة

If you suffer from insomnia
, try this!

دڵەکزێ چیە؟دڵە کزێ گەڕانەوەی ترشی گەدەیە بۆناو بۆری خۆراک )Gastro intestinal دەبێتە هۆی سووتانەوە و بریناربوونی بۆری خۆر...
09/03/2026

دڵەکزێ چیە؟
دڵە کزێ گەڕانەوەی ترشی گەدەیە بۆناو بۆری خۆراک )Gastro intestinal دەبێتە هۆی سووتانەوە و بریناربوونی بۆری خۆراک "قورگ"reflex (
ئەم حاڵەتە رووودەدات بەهۆی ئەوەی کاتێک زمانەیەک کە لەبەشی کۆتای بۆری خۆراکدا هەیە تێک دەچێ و لە کاتی ناپێویستدا دادەخرێت و دەکرێتەوە،ئەوا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە و توشبوون بە دڵە کزێ.
زۆر کەس لەماوەی ژیانیاندا توشی دڵە کزێ دەبن،لە حاڵەتی سوکدا دوو هەفتە جارێک یەکجار ڕوو دەدات،لە حاڵەتی مامناوەند بۆ درێژخایەندا هافتەی لە ٢ جار زیاتر ڕوو دەدات.
لە باوترین نیشانەکانی دڵە کزێ
١ هەستکردن بە سوتانەوە لە بەشی سەروەی سنگدا،بەتیابەت لە شەواندا دەکرێت زیاتر بێت..
٢.هەستکردن بە ئازار لە سنگدا
٣. گرفت و قورسی لە قوتدان
٤.هەستکردن بەگرێ لە قورگدا
٥.گەڕانەوە و قوتنەچونی خۆراک
ئەگەر بێت و لە شەواندا دڵە کزێت هەبێت،ئەوا لەوانەیە ئەم نیشانانەشت هەبێتی لەگەڵیدا
١.خەو زڕان
٢.هەوکردنی قوڕگ
٣.توشبوون بە تەنگەنەفەسی یان خراپتربونی ئەگەرە خۆت تەنگەنەفەسیت هەبێت
٤.بونی کۆکەی بەردەوام
ئەو شتانەی کە مەترسی و ئگەری توشبون بە دڵەکزێ زیاد دەکەن

پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی بۆ نوستن بریتییه‌ له‌و پێکهاته‌ کیمیا‌ییه‌ی که‌ له‌ رۆژدا دروستده‌بێت و له‌ له‌شدا کۆده‌بێته‌وه‌، پێوی...
08/03/2026

پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی بۆ نوستن بریتییه‌ له‌و پێکهاته‌ کیمیا‌ییه‌ی که‌ له‌ رۆژدا دروستده‌بێت و له‌ له‌شدا کۆده‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ شه‌و له‌کاتی نوستن بشکێندرێت و بەکاربهێندرێت که‌ پێیده‌وترێت “ئه‌دینۆسین”، هۆکارێکی دیکەش بریتییه‌ له‌و کاتژمێره‌ بایۆلۆژییه‌ی که‌ پێکهاتوە له‌ چه‌ند خانه‌یه‌کی ورد له‌ناو مێشک، که‌ روناکی و تاریکی کاریان تێده‌کات، له‌ رێگه‌ی چاوه‌کان هه‌ستی پێده‌کات، کاتێک‌ ده‌وروبه‌ر تاریک ده‌بێت، کاتژمێری بایۆلۆژی ده‌ستده‌کات به‌ دروست کردنی هۆرمۆنێک به‌ناوی “میلاتۆنین” وادەکات خەوتلێبکەوێت.

سودەکانی نوستن بۆ جەستە بەپێی کاتەکان دەگۆڕێت، دکتۆر رۆژان ئیسماعیل سودەکانی نوستنی بەپێی کاتەکان خستوەتەڕو.

– لە کاتژمێر 9 بۆ 11ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەکانە لەناو بۆڕییە سستەکان بۆیە پێویستە ئەم کاتە بەهێمنی بەڕێبکرێت، ئەگەر هەرکەسێک سەرقاڵی کارکردن بێت لەمکاتەدا ئەوە کاریگەری نەرێنی و خراپ دروست دەکات لەسەر تەندروستی.

– لە کاتژمێر 11 بۆ 1ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو جگەرە ئەمەش کاتێکی زۆر باشە بۆ خەوێکی قوڵ.

– لە کاتژمێر 1 بۆ 3ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو زراوە .

08/03/2026
06/03/2026

گرتەیەکی دەگمەنی شێوازی حەجکردن لە ساڵی ١٩٣٨ تێیدا دەرکەوتووە کە حاجیان کە بە پێ و بە وشتر و ئۆتۆمبێل بۆ کەعبە و مەککەی پیرۆز گەشت دەکەن.
لەم ڤیدیۆیەدا ڕووندەبێتەوە لەو سەردمەە چەندە بە سەختی حاجیان و عەمرەکاران سەفەریان کردووە بۆ مالێ خودا..

وەک دەزانرێت بەهاراتە توونەکان کاریگەری بەکتریاکوژیی هەیە، بۆیە هەندێک لە زاناکان پێیان وایە بەسوودە، بەڵام هەندێکی تر گ...
04/03/2026

وەک دەزانرێت بەهاراتە توونەکان کاریگەری بەکتریاکوژیی هەیە، بۆیە هەندێک لە زاناکان پێیان وایە بەسوودە، بەڵام هەندێکی تر گومانیان هەیە.

بەپێی راپۆرتەکەی ماڵپەڕی ''لوبنان٢٤'' ، دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ئەو باوەڕە باوانەی سەبارەت بە بەهاراتە توونەکان هەیە پوچەڵی دەکاتەوە، بەو پێیەی وتراوە بەهاراتە توونەکان زیان بە جەستە دەگەیەنن، بەڵام بیبەر توخمە بچووکە سودبەخشەکانی تێدایە کە سوودیان بۆ جەستە هەیە.

بیبەری توون بەو پێیەی خواردنی لەتوانای زۆر کەسدا نییە، بووەتە بەربەست لەبەردەم بەکارهێنانی بەربڵاوی، هەرچەندە توانای رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی بەکتریاکانی هێلیکۆباکتێر پایلۆری هەیە و گەدە رادەهێنێت بۆ ئەوەی زیاتر بەرگری هەبێت.

میاسنیکۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا بیبەری توون لەبری شیر بەکاردێت لە پێشنیارەکانی خۆپاراستن لە هەوکردنی برینی گەدە، چونکە کاپسایسین لەخۆ دەگرێت کە سوڕی خوێن خێراتر دەکات.

هەروەها خەردەل دژە ئۆکسانە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر خوێنبەرەکان و دڵ و کۆئەندامی دەمار هەیە، چونکە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە.

‎ئایا  ئەزانی ھۆکاری  سەرەکی دروست بوونی برینی ( قرحە ) ی گەدەو دوانزەگرێ بە ڕێژەی زیاتر لە ٪‏ ٨٠—٩٠ بریتیە لە بەکتریای ...
01/03/2026

‎ئایا ئەزانی ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی برینی ( قرحە ) ی گەدەو دوانزەگرێ بە ڕێژەی زیاتر لە ٪‏ ٨٠—٩٠ بریتیە لە بەکتریای H.Pylori و گروپی دەرمانی ئازار شکێنی NSAID وەک پرۆفین ، ڤۆڵتارین ، پۆنستان ، ناپرۆکسین ، ھتد

‎نیشانەكانی برینی گەدە�یەكەم: ئازاری سنگ و پشت، ئازار لە بەشی دواوە یان سنگدا دروستدەبێت، برینەكە بەناو دیواری ڕیخۆڵەدا بڵاودەبێتەوەو ئازارەكەی زیاتر دەكات، لەئەنجامدا دەبێتە هۆی لەتكردنی ناوپۆشی گەدە ئازارێكی توند دروستدەكات.��دووەم: هەبوونی خوێن لەكاتی ڕشانەوە یان پیسایی، برینی گەدە ڕشانەوە دروستدەكات و لەئەنجامدا خوێنبەربوونێكی توند دروستدەبێت كە ڕەنگی مەیلەو قاوەییە. لەكاتی هەبوونی ئەم نیشانەدا پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت و ڕەنگی پیسایی ڕەش دەبێ، ئەمەش نیشانەی تێكەڵبوونی خوێنی برینی گەدەیە بە پاشەڕۆوە.��سێیەم: قوڕسبوونی سك، لەكاتی دروستبوونی برینی گەدەدا هەست بە قوڕسی گەدەت دەكەیت، وەكو وایە بڕێكی زۆر خۆراكت خواردبێت.��چوارەم: دڵەكزێ‌، بەهۆی ئەوەی برینی گەدە بەردەوام بە ترش تەڕدەكرێن زۆركات ئازارێكی توند دروستدەكات و ترشی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچ

Address

Al Mada'in
1234

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆری ئۆنلاین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram