Ranj Pharmacy دەرمانخانەى رەنج

Ranj Pharmacy دەرمانخانەى رەنج ‍ بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی و جوانکاری
بە باشترین ک?

بۆچی تووشبوانی شەکرە کێشی لەشیان دادەبەزێت؟‎دابەزینی کێش لە نەخۆشانی شەکرەدا دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک:‎١. نەبوونی ئەنس...
07/07/2025

بۆچی تووشبوانی شەکرە کێشی لەشیان دادەبەزێت؟

‎دابەزینی کێش لە نەخۆشانی شەکرەدا دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک:
‎١. نەبوونی ئەنسۆلینی پێویست یاخود نا چالاکی ئەم هۆڕمۆنە(ئەم حاڵەتە زیاتر لە شەکرەی جۆری یەک رووئەدات)، بە هۆی ئەمەش ئەندامەکانی جەستە ناتوانن شەکرەی ناو خوێن بەکار بهێنن و جەستە دەستدەکات بە تێکشکاندن و بەکارهێنانی چەوری و ماسولکەکان بۆ وەرگرتنی وزەی پێویست

‎٢.دابەزینی کێش لە نەخۆشانی شەکرەی جۆری ٢ دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەند حەبێکی شەکرە وەک مێتفۆرمین یان چەند جۆرێکی تری حەبی شەکرە

‎٣.زۆرجار بەهۆی چەند نەخۆشییەک روودەدات لە کاتی درووستبوونی نەخۆشی شەکرە وەک نەخۆشیەکانی غودەی چالاک و نەخۆشیەکانی هەوکردن یان نەخۆشی گەنم و نەخۆشی رۆماتیزمە

‎٤. ئەگەر کەم خوێنی و دابەزینی کێشی زۆر بەتایبەتی لە کەسانی جگەرەکێش پێویستە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێ بۆ دڵنیا بوون لە نەخۆشی شێرپەنجە

٥- ئەو کەسانەی شەکرەکەیان بەرزە و بڕیار ئەدەن پارێزیەکی زۆر قورس و سەخت بکەن ئیتر هیچ شتێک نەخۆن لەپێناوی ئەوەی شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵ بێت ، لەوانەیە کێشی لەشیان زۆر بە خراپی دابەزێت.

بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەک
وە ر گیراوە لە پە یجی
دکتۆر داهات جمال حە وێزی

دەرمانخانەی ڕەنج

عربت —شه قامى گشتی

11/04/2025

کەڕووی ناو دەم چیە؟
گەشەی کەڕوویەکە لەسەر دەم و ددان و ناوچەکانی دەورووبەری کە بەهۆی ناهاوسەنگی بەکتریاکانی ناو دەم، و کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی دژە زیندەیی، و لاوازی بەرگری جەستە، یاخوود نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە ڕوودەدات.
نیشانەکانی کەڕووی ناو دەم:
- دروستبوونی پەڵەی سوور و سپی لەناو دەمدا
- هەستکردن بە ئازار و سووتانەوە
- گۆرانی تامکردن
- قورس قوتدانی خواردن
چارەسەرەکانی:
١. چارەسەری دەرمان: چارەسەر بە دەرمانی دژە هەوکردنی کەڕوو، یەک لە ڕێگەکانی چارەسەرە بەڵام دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکدا دەرمانەکە وەربگیرێت.
٢. چارەسەر بە بەکارهێنانی زەیتی سروشتی: هەندێک زەیتی سروشتی هەن کە تایبەتمەندی دژە کەڕوویان هەیە وەک زەیتی سیر، زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی لاڤێندەر. ئەم زەیتانە دەتوانرێت بە شێوەیەکی سەرەکی لەناو دەمدا بەکاربهێنرێت بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنانی ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
٣. بەرەوپێشبردنی تەندروستی دەم و ددان: پاراستنی دەم و ددان و نەخواردنی شیرینی و شتنی ددانەکان رۆژانە دوو جار.
٤. ئەگەر کەڕووی دەم و ددان پەیوەندی بە نەخۆشی شەکرە یان لاوازی سیستەمی بەرگریەوە هەبوو، دەبێت بە ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ کێشە بنەڕەتییەکە چارەسەر بکەیت کە بووەتە هۆی کەڕووی دەم و ددانەکە.

توێژەران و توێژینەوەکانیان 9 هەنگاوی کاریگەر پێشنیازدەکەن بۆ خەوێکی قووڵ؛ 1- ئەنجامدانی خووەکانی خۆخاوکردنەوە پێش خەوتن ...
24/11/2024

توێژەران و توێژینەوەکانیان 9 هەنگاوی کاریگەر پێشنیازدەکەن بۆ خەوێکی قووڵ؛

1- ئەنجامدانی خووەکانی خۆخاوکردنەوە پێش خەوتن وەکو {یۆگا، خوێندنەوەی کتێب، خۆشووشتن بە ئاوی گەرم، خواردنەوەی چای سەوز و لە ئامێزگرتنی هاوژینەکەت}.

2- کۆنتڕۆڵکردنی بیرکردنەوەکان و کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی.

3- بوونی خشتەیەکی رێکی خەوتن {توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆتاوا لە کەنەدا دەریدەخات، جەستە نزیکەی دوو مانگی پێویستە تاوەکو لەسەر خشتەیەکی دیاریکراو رادێت بۆ ئەوەی کاتژمێری بایۆلۆژیی جەستەی رێکبخات}.

4- رەخساندنی کەشێکی لەباری ژووری نووستن {پسپۆڕانی زانکۆی تۆهوکۆ فۆکوشی لە ژاپۆن دەڵێن، پلەی مامناوەندی ژوور 60٪ کاریگەریی لەسەر خەوخۆشی هەیە، لەگەڵیشدا بالیف و دۆشەکێکی نەرم و ئاسوودە گرنگە بۆ خەوخۆشییەکە}.

5- دوورکەوتنەوە لە خووە ناتەندروستەکانی پێش خەوتن وەکو {خواردنەوەی چا و قاوە، خواردنەوەی کحول، خواردنی خۆراکی چەور و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان}.

6- بەکارنەهێنانی شاشەکان پێش خەوتن {لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی لوسێرن لە سویسرا دەریدەخات، ئەو تیشکەی لە شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەدرێت، سووڕی خەو تێکدەدات و گەیشتن بە خەوی قووڵ کەمدەکاتەوە}.

7- نەبوونی سەرخەوشکاندنی درێژ {د. ئاندروو هیڵ، پسپۆڕی خەو لە پەیمانگەی پزیشکیی زانستە تەندروستییەکان لە ئەمریکا دەڵێت: سەرخەوشکاندنی زیاتر لە کاژێرێک سووڕی خەو تێکدەدات و توانا هزرییەکان لاوازدەکات، بۆیە باشترە سەرخەوشکاندن نەبێت، ئەگەریش سەرخەوشکا ئەوا با کەمتر لە نیو کاژێر بێت}.

8- نەبوونی ژاوەژاو لە ژووری نووستن.

9- بەکارهێنانی تەواوکەرەخۆراکییەکان {ئەگەر کێشەی درەنگخەوتن یاخود خەوزڕانت هەیە، دەشێت بە راوێژی پزیشک ئەو تەواوکەرە خۆراکییانە بەکاربێن کە خەو باشتردەکەن}.

بەپێی پەیمانگەی خەو و خەوزڕان لە ئاریزۆنا، ئەگەر ماوەی خەوی قووڵ درێژبێت ئەوا؛

- گوشاری دەروونی رۆژەکە کەمدەبێتەوە
- کەسەکە هەست بە ئاسوودەیی دەروونی دەکات
- ئەگەری دروستبوونی زیپکە کەمدەبێتەوە
- یارمەتیدەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستان، شەکر و چەورییەکانی خوێن
- ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەبێتەوە
- ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی کەمدەبێتەوە

22/07/2024

د. رۆژین پزیشکی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بڵاویکردەوە: بانگەوازێکی بەپەلە بۆ خەڵکی کوردستان
تکایە فریای خۆتان و ئازیزانتان بکەون
بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە داھاتوویەکی نزیکدا شێرپەنجە وەک ھەڵامەتی لێدێت و ھەموو ماڵێک دەگرێتەوە .
*دوور بکەونەوە لە بەکارھێنانی ڕۆنی زەیت
*مەھێڵن مناڵەکانتان بەھیچ شێوەیەک چیپس بخۆن
*بەھەموو شێوەیەک خواردنەوە گازییەکان بەتایبەت پیپسی و کۆکاکۆلا تەرک بکەن
*خواردنی سەرشەقام و عەرەبانەکان مەدەن بەمناڵان
*بۆنی ناو ئۆتۆمبێل بەکارمەھێنن
*ئاوی تانکی سەربان مەخۆنەوە بەتایبەت لە وەرزی ھاویندا
*واز لە شەکر و شیرینی بھێنن
*بەھیچ شێوەیەک ئیندۆمی مەخۆن
*دوور بکەونەوە لە خواردنی قوتوو
*ئەم ماوەیە وەرزی پەڵپینەیە ھەوڵبدەن شلەی پەڵپینە خواردنەوەی سەرکی سەر سفرەکانتان بێت
خوای گەورە شیفای توشبوان بنێرێت و ھەمووان بپارێزێت

25/06/2024
09/04/2024

کۆمەڵێک هۆکار هەن کە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکەن و خۆراکیش یەکێکە لەو هۆکارانە.

دکتۆر جۆناسان زێلینگەر، سەرۆکی پزیشکی گشتی دیجیتاڵی لە بابل، باسی لەو خۆراکانە کرد کە دەبێت لێیان دوور بکەویتەوە ئەگەر مەترسی تووشبوونت بە جەڵتەی مێشکت لەسەرە.
بە تایبەتی ئامۆژگاری کردووە کە چوار خۆراک نەخۆن بۆ ڕێگریکردن لە گیرانی خوێنبەرەکان:

💠گۆشتی ئامادەکراو و لە قوتو کراو.
💠خواردنە چەورەکان
💠بسکویتەکان
💠خواردنە سوورەوەکراوەکان

ڕوونیشی کردەوە، بەو پێیەی زۆربەی جەڵتەی مێشک پەیوەندی بە کۆبوونەوەی چەورییەکان (ڕەقبوونی خوێنبەرەکان) هەیە لە خوێنبەرەکانی مێشک، ئەو خۆراکانەی کە بەشدارن لەم کارەدا مەترسیەکانت زیاد دەکەن، چەوری تێر هۆکارە سەرەکییەکەیە و خۆراکەکانی وەک گۆشتی پرۆسێس کراو (وەک سۆسج و بەرگر) و کەرە و بسکیت و خواردنی سورکراوە، مەترسیدارن.

وتیشی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیش دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، بۆیە خواردنی بڕێکی زۆر خوێ (وەک ئەوەی لە چپسی پەتاتەدا هەیە) مەترسیەکانت زیاد دەکات، زۆر خواردنی شەکر (وەک خواردنەوە گازییەکان) هۆکارێکی دیکەی سەرەکییە بۆ مەترسییەکان جەڵتەی مێشک، بەشێکی بەهۆی پەیوەندییەکەی بە زیادبوونی کێش و جۆری دووەمی شەکرە، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی خوێنبەرەکان و هەوکردن.

02/04/2024

نیشانە باوەکانی جەڵتەی مێشک بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC)
1. سڕبوون یان بێهێزی لە قاچەکان یان بەشێکی لەش
2. بە زەحمەت قسەکردن یاخوود تێگەیشتن
3. کێشەی لەناکاوی بینین، ئەگەر جەڵتەی مێشکت لە پشتی مێشکدا هەبوو، ئەوا بڕینێک لە لایەکی بینینەکەتدا دەبینیت.
4. سەرگێژخواردن و لەدەستدانی هاوسەنگی
5. سەرئێشەی توندی بێ هۆکار.
6. سکچوون و ڕشانەوە لە ناکاو و بێ هۆکار.
7. هەستکردن بە ماندوێتی یان لاوازی گشتی لە جەستەدا.
8. سەختی هەناسەدان و سەختی لە خواردن و خواردنەوە.
کۆمەڵێک هۆکاری مەترسی هەن کە ڕەنگە بەشداربن لە زیادکردنی ئەگەری تووشبوونت بە جەڵتەی مێشک لەوانە:
- پیاوان زیاتر مەترسی تووشبوونیان لەسەرە لە چاو خانمان و ئەم مەترسییە لە سەرووی تەمەنی ٥٥ ساڵییەوە زیاد دەکات.
- قەڵەوی، ناچالاکی جەستەیی، زۆر خواردنەوەی کحول، جگەرەکێشان و خواردنی هەندێک دەرمان هۆکارن بۆ جەڵتەی مێشک.
- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزی کۆلیسترۆڵ، شەکرە، وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هۆکارن بۆ ڕوودانی جەڵتەی مێشک.
- پێشینەی خێزانی لە جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ

26/02/2024

نازۆڕی ڕەحم چیە و بۆ چ مەبەستێ بەکاریەت ؟



دکتۆرە تاڤان فاتح معروف

پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون و نەزۆکی

🌺🌺🌺🌻🌻🌺🌺🌺



🔴 نازوڕی ڕەحم کردارێکە کە پزیشکی پسپۆڕ ئەنجامی دەدات و بەهۆیەوە دەتوانێت سەیری ناو ڕەحم بکات لە ڕێگای بۆریەکی باریک و تەنکەوە بۆ مەبەستی دەستنیشانکردن یا چارەسەرکردنی هەندێک حاڵەت.


🟣 بۆچی نازوری ڕەحم ئەنجامدەدرێت ؟ :-👇👇


⛔️ بۆ پشکنینی منداڵدان بەتایبەت کە خوێنبەربوونێکی نائاسایان هەیە یاخود سوڕی مانگانەکەیان زۆر توند و قورسە.

،

⛔️ بوونی خوێن لە دوای قۆناغی نائومێدی


⛔️ دەستنیشانکردنی هۆکاری دووبارەبوونەوەی لە بارچوون

،

⛔️ لابردنی گرێ یاخود گۆشتی زیادەی ڕەحم


⛔️ بۆ چارەسەری لکاندنی منداڵدان کە هۆکارێکە بۆ منداڵنەبوون

،

⛔️ بۆ دەستنیشانکردن و لابردنی شانەکانی منداڵدان دوای لەدایکبوون.

،

🌺 بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان🌺



دکتۆرە تاڤان فاتح معروف

پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون و نەزۆکی


بۆ ناو تۆمارکردن: ٠٧٧٠٠٨٧٨٦٧٨





ناونیشان/ سلێمانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فولکەی گۆزەکان


#نزا #گۆزەکان #ئازار #ژنان

23/02/2024

هۆکارەکانی بەئاگاهاتنەوە لە شەودا و چۆنیەتی رزگاربوون لێی

PM:02:07:23/02/2024
348 جار خوێندراوەتەوە

بەخەبەرهاتن لە شەواندا رێگری لە پشوودانی مرۆڤ دەکات، هەروەها کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی دەبێت، چونکە خەوێکی باش بناغەی ژیانێکی تەندروستە.

بەپێی بابەتێکی "روسیا تودەی" هۆکارەکانی بەئاگاهاتنەوە لە شەودا بریتین لە:

١.قەلەقی: فشاری دەروونی کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی تەندروستی هەیە، لەوانەش خەوتن، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی زوو بەئاگاهاتنەوە لە شەودا.

٢.کەمی هۆڕمۆنی خەو"میلاتۆنین"، کەمی ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی کێشەی خەو.

٣.خراپی باری خەوتن، نائارامی باری خەوتن دەبێتە هۆی ئەوەی شەوانە چەند جارێک لە خەو هەڵسیت.

٤.نەخۆشیەکانی غودەی دەرەقی: تێکچوونی کارکردنی رژێنی غودەی دەرەقی کاریگەری لەسەر خولی خەو و بەئاگاهاتنەوە دەبێت.

٥.وەستانی هەناسەدان: وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا لە شەودا دەبێتە هۆی زۆر بەئاگاهاتنەوە بەهۆی کەمی ئۆکسجین.

چارەسەرکردنی کێشەی بەئاگاهاتنەوە لە شەودا:

دەتوانرێت خەوتن باشتر بکرێت بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست و خۆراکی تەندروست و خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە میلاتۆنین و تریپتۆفان و ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی.

١.پێش خەوتن ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارمەهێنە، دوور بکەوەرەوە لە رووناکی زیادە.

٢.خشتەیەکی دیاریکراوی خەوتن پەیڕەو بکە، گرنگە پێش نیوەی شەو بخەویت، چونکە خەوی تەندروست لەم کاتەدا روودەدات.

٣.پیاسەکردن پێش خەوتن، هەندێک چالاکیی جەستەیی لە ئێواران و هەستکردن بە ئەرێنی یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوە و باشترکردنی کوالێتی خەو.

H.Y

Address

Arbat

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ranj Pharmacy دەرمانخانەى رەنج posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram