Dr Hez Nihad د.هێز نهاد

Dr Hez Nihad د.هێز نهاد پسپۆری نەشتەرگەری گشتی Board certified general surgeon
پسپۆڕی نەشتەرگەری

نەشتەرگەری هەناوبینین؛ نەشتەرگەری بە کەمترین برین و خوێنبەربوون.د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبی...
03/01/2026

نەشتەرگەری هەناوبینین؛ نەشتەرگەری بە کەمترین برین و خوێنبەربوون.

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)
ناونیشان: سلێمانی - تەلاری پزیشکی زریوە سەرو گوندی ئەڵمانی
ژ.کلینیک: ٠٧٧٠٨٩٨١٨١٨

گرنگی زانینی هۆکاری کەمی ئاسن لە لەشداد. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)
30/12/2025

گرنگی زانینی هۆکاری کەمی ئاسن لە لەشدا

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

28/12/2025

هەوکردنی گەدە

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

هەوکردنی گەدە بە دەر لە هەندێک هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی دەگمەن، زۆربەی هەوکردنی خانەکانی گەدە دەرەنجامی زۆر دەردانی ترش...
25/12/2025

هەوکردنی گەدە

بە دەر لە هەندێک هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی دەگمەن، زۆربەی هەوکردنی خانەکانی گەدە دەرەنجامی زۆر دەردانی ترشەڵۆکی گەدەیە، زۆرترین هۆکاری ئەمەش بەکتریای گەدەیە, هۆکاری تر بریتییە لە خۆراکی نا تەندروست و زۆری پەستانی دەرونی، کە دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و هۆکارە بۆ دروست بونی برینی گەدەو هەوکردن.

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

20/12/2025

هەوکردنی کۆئەندامی هەرس و جگەر چیە؟
نیشانەکانی چیین؟

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

هەوکردنی ڕیخۆڵەڕیخۆڵە کۆمەڵێک ئەندامی جیاواز ئەگرێتەوە، هەوکردن لە هەر بەشێکیان دەستنیشان و چارەسەری بە ڕێگەی جیا دەکرێت...
09/12/2025

هەوکردنی ڕیخۆڵە

ڕیخۆڵە کۆمەڵێک ئەندامی جیاواز ئەگرێتەوە، هەوکردن لە هەر بەشێکیان دەستنیشان و چارەسەری بە ڕێگەی جیا دەکرێت:
◽️ هەوکردن بەهۆی میکرۆب
◽️ هەوکردنی خودی کە لەوانەیە درێژخایەن بێت

نیشانەکانی بە گشتی:

◽️ سک ئێشەو ئازار
◽️ ڕشانەوەو و دڵ تێکەڵهاتن
◽️ گۆڕانی سروشتی پیسایی
◽️ لەرزو تا
لەبەر ئەوەی هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە زۆر باوە لە کۆمەڵگا، نیشانەکانی نزیکە لە هەوکردنی بەشەکانی ترو چارەسەرەکەی تەنها بە نەشتەرگەرییە، نابێت کاتێک نیشانەی لەو شێوەیە دەبینین دەستبەجێ خەیاڵمان تەنها بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرەو نەشتەرگەری بچێت، بە تایبەتی لە کەسانێک کە هەوکردنی ئاسایی ڕیخۆڵەکوێرە نامۆیە و لە هەمو تەمەنێک بە ئاسانی ڕونادات، بۆ نمونە:
◽️ تەمەنی سەرو گەنجی، (بە گشتی سەرو ٤٠ ساڵ)
◽️ بونی ئازارێک بۆ ماوەی زۆر
◽️ بونی شێرپەنجەی کۆڵۆن لە خزمی نزیک

بەڵام بە هەرجۆرێکبێت نەشتەرگەریی ڕیخۆڵەکوێرە تەنها بە چاندنی پارچەکە لە تاقیگە دەتوانرێت بێگومان بین کە نەبونی نەخۆشی تر کە وەکو ڕیخۆڵەکوێرە خۆی پیشاندەدات.

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

07/12/2025

کیسی جگەر

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

05/12/2025

چۆنیەتی ئامادەکردنی نەخۆش بۆ نەشتەرگەری

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

کیسی جگەروەکو سپڵ کیسی جگەر هۆکاری  زگماکی هەیە لە سەرەتای تەمەنەوە دروست دەبێت، بەهۆی: ◽️هەوکردن   ◽️برینداربونی کۆن در...
29/11/2025

کیسی جگەر

وەکو سپڵ کیسی جگەر هۆکاری
زگماکی هەیە لە سەرەتای تەمەنەوە دروست دەبێت، بەهۆی:
◽️هەوکردن
◽️برینداربونی کۆن دروست دەبێت.
◽️زۆرجار هیچ نیشانەی نیە، تەنها لەکاتی فەحس بۆ نەخۆشی تر دەدۆزرێتەوە.
◽هەندێکجار️ ئازار دروست دەکات بە تایبەتی لە هەوکردن و گەورەبونی قەبارەکەی.

چارەسەر بریتیە لە:
◽️ چاودێریکردن.
◽️ چارەسەر بەدەرمان ئەگەر کیسی ئاوی بچوک هەبێت.
◽️ نەشتەرگەری ئەگەر کیسی سادە گەورەبێت، گوماناوی بێت یان کیسی ئاو بێت گەورەبێت و ئازار دروستکات.

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

16/11/2025

کیسی سپڵ چیە؟
هۆکار و نیشانەکانی کیسی سپڵ چین؟

د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

کیسی سپڵ▫️سپڵ گەورەترین ئەندامی لیمفاوی لەشە لە مرۆڤ، نزیکەی ٢٥٠ گم دەکەوێتە پشتی گەدە. ▫️بە کورتی فەرمانەکانی بریتیە لە...
10/11/2025

کیسی سپڵ

▫️سپڵ گەورەترین ئەندامی لیمفاوی لەشە لە مرۆڤ، نزیکەی ٢٥٠ گم دەکەوێتە پشتی گەدە.

▫️بە کورتی فەرمانەکانی بریتیە لە خاوێنکردنی خوێن لە تەنی نامۆ، خانەی تێکشکاو و دروستکردنی دژە میکرۆب کە پێویستە بۆ بەرگری لەش دژی بەکتریا و مشەخۆرەکان.

▫️کیسی سپڵ نەخۆشییەکی باوە و لە دوای دۆزینەوەی سیتی سکان دەستنیشانکردنی زۆر بوە، لەبەر ئەوەی لە زۆربەی کەسەکان نیشانەی نیە.

▫️جۆرەکانی بریتیە لە کیسی ئاوی و کیسی سادە.
کیسی ئاوی لە زۆربەی حاڵەتەکان پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، کیسی سادە ئەگەر نیشانەی نەبێت تەنها دەتوانرێت چاودێری بکرێت یان نەشتەرگەری ئەگەر ئازار دروست بکات یان مەترسی تەقینی هەبێت کە دەبێتە هۆی خوێنبەربون.

▫️هۆکاری دروستبونی یان زگماکییە و لە سەرەتای تەمەنەوە هەیە، یان پاش برینداربونی سپڵ بە ماق
وەیەک دروست دەبێت.
د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

گرێی ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی)▫️بونی گرێ یان کیس لە ڕژێنی پەریزادە وەکو هەمو ڕژێنێکی تر لە لەشدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ...
02/11/2025

گرێی ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی)

▫️بونی گرێ یان کیس لە ڕژێنی پەریزادە وەکو هەمو ڕژێنێکی تر لە لەشدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

هۆکارەکانی بریتییە لە
▫️هەوکردن،
▫️زەبری کۆن یان گەشەی ناڕێکی ڕژێنەکەیە، لوی لێ دروست دەبێ کە زۆر جار گەشەی خاوە و مەترسی دروست ناکات،
▫️لە هەندێک حاڵەتی دەگمەن گەشەی خێرایەو شێرپەنجەی تیا گەشە دەکات.
▫️گۆڕانی هۆرمۆنی بەهەمان شێوە هۆکارە، بەرکەوتنی تیشک و مادەی کیمیایی مەترسین بۆ دروست بون.

نیشانەکانی؛
▫️لە زۆربەی حاڵەتەکان نیشانەی نیە،
▫️بەڵام ئەگەر هەبێت بریتیە لە ئازار، قورسایی، ئاوسان یان تەنها هەستکردن بە لوەکە.
▫️گۆڕانی دەنگ و کۆکە بە دەگمەن.

▫️لە ڕێگەی فەحسی کلینیکی یان سۆنەر زۆر بە وردی دەستنیشان دەکرێت و ڕوخساری بە گشتی دیاری دەکرێت بەڵام هەندێک گرێ پێویستی بە وەرگرتنی پارچە هەیە یان لە ڕێگەی دەرزی یان بە نەشتەرگەری.
چارەسەر؛
▫️ئەگەر لویەک ڕوخساری شێرپەنجەو گومانی نەبێت، تەنها بە چاودێریکردن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
▫️ئەگەر گوماناوی بێت، پێویستی بە وەرگرتنی پارچە هەیە،
▫️ئەگەر شێرپەنجە بێت بە پێی جۆری شێرپەنجەکەو بڵاوبونەوەی، هەندێک فەحسی تری پێویستە یان نەشتەرگەری بە لابردنی ڕژێنەکە و هەندێکجار لیمفەگرێکانی مل لادەبرێن لە هەمان نەشتەرگەری. پاشان وەرگرتنی یۆدی تیشکدەر، لەگەل چارەسەری تر دەست پێدەکات.
د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 14:00 - 17:00
Tuesday 14:00 - 17:00
Wednesday 14:00 - 17:00
Saturday 15:00 - 17:00
Sunday 14:00 - 17:00

Telephone

+9647500981818

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Hez Nihad د.هێز نهاد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr Hez Nihad د.هێز نهاد:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category