دەرمانخانەی لونا-LunaMed pharmacy

دەرمانخانەی لونا-LunaMed pharmacy Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دەرمانخانەی لونا-LunaMed pharmacy, Medical and health, As Sulaymaniyah.

18/10/2025

سڵاو لە ئازیزانی دەرمانخانەی لونا

بەرهەمەکانی گرنگیدان بە دەوروبەری چاو و دژە پیربوونی چاو بە سەرجەم براندە جیهانییەکان بەردەستن
دەتوانن سەردانمان بکەن تاکو لە نزیکەوە ڕاوێژ وەربگرن لێمان
بمێنن بە دڵخۆشی ❤️

03/10/2025

سڵاو ئازیزانی دەرمانخانەی لونائێمە لێرەین تاکو خزمەتی زیاتر پێشکەش بەئێوە بکەین❤️ئەمجارە بە هاتنی منداڵە چاوگەشەکانتان ب...
22/09/2025

سڵاو ئازیزانی دەرمانخانەی لونا

ئێمە لێرەین تاکو خزمەتی زیاتر پێشکەش بەئێوە بکەین❤️

ئەمجارە بە هاتنی منداڵە چاوگەشەکانتان بۆ دەرمانخانەکەمان دڵخۆش دەبین🤍👶🏻

وە چەندین چالاکی جۆراوجۆر و دیارییان پێشکەش دەکەین

جگە لەوە ئێوەی دایکو باوک دڵنیا دەبنەوە لە تەندروستی و کێش و باڵای منداڵەکانتان بە فری 🏀 

لەبەرئەوەی بەئامێری پێشکەوتوو پشکنینی کێش و باڵا و ڕێژەی کانزا و چەورییەکانی لەشی منداڵەکانتان دەکەین، لەلایەن ستافی خاوەن ئەزموونەوە

بەئاسانی و بێ ئازار بە کاتێکی کەم دڵنیاتان دەکەین لە تەندروستی منداڵە خۆشەویستەکانتان😍

شێوازی پشکنین/ بێ وەرگرتنی خوێن

 بەشداریکردن بە خۆڕاییە

لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 25/9/2025

کات/ 1-6 ی ئێوارە

هاتن بۆ دایکان و باوکان و منداڵانە

❤️ تکایە بیرتان نەچێت ئەمە دەرفەتێکە و سازاندوومانە ئێوەش لەدەستی مەدەن ❤️

لەگەڵ ئەوەی کە شوتی ئەو سودە باشانەی هەیە، پێویستە بەگرنگیەوە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە شوتیەکە بکڕین، چونکە دڵنیام ...
07/04/2025

لەگەڵ ئەوەی کە شوتی ئەو سودە باشانەی هەیە، پێویستە بەگرنگیەوە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە شوتیەکە بکڕین، چونکە دڵنیام لەوەی کە شوتییەکی چاک چەند سوودی هەیە شوتییەکی خراپ و بە کیمیایی گەورەکراو دە ئەوەندە زیانمان لێدەدات
منی مرۆڤ تەرازووی خۆم بەکاردەهێنم لە هەڵبژاردنی باشترینەکان کە دەیانخۆم چونکە دەبنە پێکهاتەی جەستەم لە هەموو ڕوویەکەوە
هەر تەندروست بن ♥️💚🍉

پێویستە زۆر ئاگاداری تەندروستیمان بین بەتایبەتی لە ئێستادا کە پەتای وەرزی و هەستیاری وەرزی تێکەڵ بەیەکتر بوونزۆرگرنگە بز...
05/04/2025

پێویستە زۆر ئاگاداری تەندروستیمان بین بەتایبەتی لە ئێستادا کە پەتای وەرزی و هەستیاری وەرزی تێکەڵ بەیەکتر بوون
زۆرگرنگە بزانین چی دەخۆین و دەخۆینەوە، وە گرنگی بە ژینگەی ماڵەوەمان بدەین ، زیاتر لە جێگا بمێنینەوە تاکو بەرەو باشتر بوون دەچین.
یەکێک لە ڕێگا کاریگەرەکان بێجگە لەوانەی باسمان کرد بریتییە لە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو
هەر تەندروست بن
reference:healthline.com

نۆرینگەی پزیشکی لونا ئێستا کراوەیەبەسەرپەرشتی یاریدەدەری پزیشکی شارەزا♦دەرزی لێدان♦تەداوی♦کانۆلا♦زەخت♦شەکرە♦گوێ سمین--بە...
23/06/2023

نۆرینگەی پزیشکی لونا ئێستا کراوەیە
بەسەرپەرشتی یاریدەدەری پزیشکی شارەزا

♦دەرزی لێدان
♦تەداوی
♦کانۆلا
♦زەخت
♦شەکرە
♦گوێ سمین
--

بەخێربێن
📍سلێمانی شەقامی سەرەکی چوارباخ نزیک فولکەی مامەڕیشە.
ژمارە تەلەفۆنی دەرمانخانە : 07701571157
🇹🇯

خانەکانی پێست دەپارێزێت و نەرمی بە پێست دەبەخشێت ، لە ئاڤۆکادۆ پێکهاتووەلە دەرمانخانەی لوناسەرجەم پێداویستیەکانی پزیشکی ...
05/02/2023

خانەکانی پێست دەپارێزێت و نەرمی بە پێست دەبەخشێت ، لە ئاڤۆکادۆ پێکهاتووە
لە دەرمانخانەی لونا
سەرجەم پێداویستیەکانی پزیشکی و چارەسەرکارەکان و جوانکاریەکان بەردەستە.
_
بەخێربێن بۆ لونا مێد🥰
📍سلێمانی شەقامی سەرەکی چوارباخ نزیک فولکەی مامەڕیشە.
ژمارە تەلەفۆنی دەرمانخانە : 07731542225
🇹🇯

هۆکارەکانی پشت ئێشەدانیشتن بۆ ماوەی درێژ: زۆر دانیشتن ماسولکەکان لە بارێکی نەگونجاو دەهێڵێتەوە و لاوازیان دەکات، هەروەک ...
05/02/2023

هۆکارەکانی پشت ئێشە

دانیشتن بۆ ماوەی درێژ:

زۆر دانیشتن ماسولکەکان لە بارێکی نەگونجاو دەهێڵێتەوە و لاوازیان دەکات، هەروەک گرژیان دەکات و دەبێتە هۆی پشت ئێشە.

کەم جووڵان:
کەمجووڵان دەبێتە هۆی لاواز بوونی ماسولکەکان، بۆی دەبێت بە ماراسۆن و مەلەکردن جووڵەی بەردەوام بدرێتە ماسولکەکانی جەستە.

قەڵەوی:

کێش زۆری کاری نەرێنی لەو دیسکانەی نێوان بڕبڕەکان دەکات کە ئەرکیان هەڵمژینی ئەو زەبرە زۆرانەیە کە دەکەونە سەر پشت.

گوشاری دەروونی:

گوشاری دەروون دەبێتە هۆی گرژبوونی نەخوازراوی ماسولکەکان و ڕێگری لە پشوودانیان دەکات، بۆیە دەبێت تاکو دەکرێ ئارامیی دەروون ڕابگیرێ و گوشاری دەروونیی کەمبکرێتەوە.

قورسی هەڵگرتن:

ئەوانەی ماسولکەکانیان لاوازە، زۆرتر بە قورساییە زۆرەکان کاری نەرێنیان لێدەکرێ، گرنگە لە کاری بەرزکردنەوەی قورساییدا ئەژنۆ بنووشتێندرێتەوە نەوەک بڕبڕەی پشت.

🇹🇯

بۆ شێدارکردنەوەو لابردنی پێستی مردوو. شێوازی بەکار هێنان:  ڕۆژی دوو جار بەکاردێت لە دەرمانخانەی لوناسەرجەم پێداویستیەکان...
04/02/2023

بۆ شێدارکردنەوەو لابردنی پێستی مردوو. شێوازی بەکار هێنان: ڕۆژی دوو جار بەکاردێت

لە دەرمانخانەی لونا
سەرجەم پێداویستیەکانی پزیشکی و چارەسەرکارەکان و جوانکاریەکان بەردەستە.
_
بەخێربێن بۆ لونا مێد🥰
📍سلێمانی شەقامی سەرەکی چوارباخ نزیک فولکەی مامەڕیشە.
ژمارە تەلەفۆنی دەرمانخانە : 07731542225
🇹🇯

چارەسەری ئازاری ئەژنۆ:١.دەرمانی ئازار شکێن.٢.باندجی تایبەت بە ئەژنۆ.٣.تەکنیکی کاینیسۆ تەیپینگ.٤.بەکارھینانی سەھۆڵ لەدوای...
04/02/2023

چارەسەری ئازاری ئەژنۆ:
١.دەرمانی ئازار شکێن.
٢.باندجی تایبەت بە ئەژنۆ.
٣.تەکنیکی کاینیسۆ تەیپینگ.
٤.بەکارھینانی سەھۆڵ لەدوای ڕاھێنانەکان.
٥.مەلەکردن یان ڕۆشتن لەناو ئاو.

🇹🇯

  ھەنێک لە دایکان سکاڵای ئەوە دەکەن کە منداڵەکانیان لیکی دەمی زۆرە بێ ئەوەی برینی ناو دەمی ھەبێت یان دانی دەربچێتھۆکارەک...
03/02/2023



ھەنێک لە دایکان سکاڵای ئەوە دەکەن کە منداڵەکانیان لیکی دەمی زۆرە بێ ئەوەی برینی ناو دەمی ھەبێت یان دانی دەربچێت

ھۆکارەکانی:

چونکە منداڵ دوای لە دایک بوونی ماسولکەکانی قوتدان و ماسولکەکانی دەمی بە تەواوی گەشەی نە کردووە تا تەمەنی سال و نیو بۆ دوو ساڵ بۆیە ناتوانێ لیکەکەی قووت بدات و دێتە خوارەوە لە دەمی.

بەڵام ئەگەر منداڵ نیشانەکانی تری ھەبوو وەکو( تــا) و رەتکردنەوەی خواردن وە لیکەکەی بۆ ماوەیەکی دیاری کراوبوو ئەوا ھۆکارەکەی نەخۆشیە وەکو برینی ناو دەم.

بەڵام ھەبوونی لیکی زۆر لە سەرووی چوار ساڵ بە تایبەت لە رۆژدا بە ھەموو شێوەیەک نا ئاساییەو ھۆکارەکەی پەیوەندی بە دواکەوتنی گەشەی مێشک یان شەلەل دەماغ یان شەلەل بوونی دەماری حەوتەمەوە ھەیە.

🇹🇯

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647731582225

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی لونا-LunaMed pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram