Dr.Sabah Hawrami د.سەباح هەورامی

Dr.Sabah Hawrami د.سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

سوپاسی کارمەندانی خۆڕاگری تەندروستی سلێمانی دەکەم بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە کە بەهۆی بێ مووچەییەوە شوێنەکانیان جێنەهێشت...
26/06/2025

سوپاسی کارمەندانی خۆڕاگری تەندروستی سلێمانی دەکەم بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە کە بەهۆی بێ مووچەییەوە شوێنەکانیان جێنەهێشتووە و بەردەوامن لە کارکردن هەمیشە جێگای شانازین

دووەم خەڵاتی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك..بۆجاری دووەم، كۆمەڵەی نێودەوڵە...
02/05/2025

دووەم خەڵاتی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك..

بۆجاری دووەم، كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیە بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق و ئەو كەیسانەی تێدا چارەسەر دەكرێت.
بەڕێز (د.زانا عەبدولڕەحمان) سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لەنەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند : خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە خەڵاتی ساڵی ڕابردوو.
وتیشی: ئەو خەڵاتەی پێیان بەخشراوە هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتووە سەبارەت بەوەی بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشكە.

30/03/2025

هاوڵاتیانی خۆشەویست تکایە پابەندی رێنماییەکانبن

بەداخەوە، لەماوەی (6)سەعاتی ڕابردوو (21) حاڵەتی برینداری ڕووداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار ..

بەداخەوە لەکاتژمێر (8:00) ی بەیانی تا کاتژمێر (2:00) پاشنیوەڕۆ (21)حاڵەتی برینداری ڕوداوی هاتوچۆ گەیندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار کە (13)حاڵەتیان ڕوداوی ئۆتۆمبێل بوە (8)حاڵەتیان ڕوداوی ماتۆڕ سکیل بووە بەداخەوە (2)هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە ..

29/03/2025

جەژنی ڕەمەزان لەهەمووان پیرۆز بێت ..

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی ئازیزی شاری سلێمانی و سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەران و خۆبەخشانی كەرتی تەندروستی لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەكەین بەم بۆنەیەوە.
هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هاوڵاتیانمان دەخوازین و سوپاسی پزیشك و كارمەندان و فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی دەكەین كە بەردەوامن لەخزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیان لەرۆژانی جەژندا و ماندوونەناسانە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت .

د.صباح نصرالدین احمد
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

17/12/2024

بسم الله الرحمن الرحيم

(الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (نسرین احمد عبداللە ) خەسوی بەڕێز د. صباح نصردين احمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕادەگەیه نین بەناوی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەبەڕێزەکەیان دەكەين لەخودای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.

12/18 پرسی پیاوان و ژنانە لە مزگەوتی کۆڵەک.
...انا للە و انا الیە راجعون....

19/11/2024

لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن ،،

ئاگادارییەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەکان بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر .، وە داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن ،،

خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەخشرایە  نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك...پیرۆزە ئەم سەرکەوتنە بەنرخە، س...
09/11/2024

خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك...

پیرۆزە ئەم سەرکەوتنە بەنرخە، سوپاس بۆ د.زانا عەبدولرەحمان و سەرجەم پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار بێ جیاوازی

لەکۆنگرەی جەڵتەی مێشک کە لەشاری بەغداد خەڵاتی زێرین بە نەخۆشخانەی شار بەخشرا وەك یەکەمین سەنتەری چارەسەری جەڵدەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق و خەڵاتەکە بەخشرایە بەڕێز (د.زانا عەبدولرەحمان) سەرۆکی بەشی هەناوی مێشک و دەمار لەنەخۆشخانەی شاری فێرکاری لەشاری سلێمانی ...

28/10/2024

هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره‌ ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت

ئەمرۆ لەپرێس کۆنفرانسێکدا رونکردنەوەماندا کە هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره‌ ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، هۆشداریش ده‌دەین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر "یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه‌ خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه‌ سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م".

هه‌ر پزیشكێك ده‌وامه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستده‌كات ئێمه‌ش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ ده‌گرینه‌به‌ر، ناكرێت پزیشكێك شه‌وان له‌ جێگه‌دا خه‌ریكی چات و فه‌یسبوك بكات و بڕیاری ئه‌وه‌ بدات نه‌خۆشخانه‌كان به‌جێبهێڵێت و خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار كه‌ ناتوانێت بچێته‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان ناتوانێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، بۆیه‌ هه‌ر پزیشكێك له‌ كاتی نه‌بونی موچه‌ یان به‌ هه‌ر بیانویه‌ك ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌ به‌جێبهێڵێت و بچن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ پاره‌ كاربكه‌ن ئیجرائاتی زۆر توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر".

هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره‌ ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، ئه‌كرێت بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ ئاسایی بێت كه‌ ته‌نها كاری خه‌ڵك دواده‌كه‌وێت به‌ڵام له‌ ته‌ندروستی خه‌ڵك ده‌مرێت، "یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه‌ خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه‌ سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م".
کاری پزیشكی جیاوازه‌ و حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات تا كه‌سێك ده‌كاته‌ پزیشك بۆیه‌ جێهێشتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌كاتێكدا نه‌خۆش پێویستی پێیه‌تی قه‌ره‌بو ناكرێته‌وه‌ و ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ پزیشكان ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لێنه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ڕوبه‌ڕوی سزای توند ده‌بنه‌وه‌.

13/10/2024

دڵگران و غەمبارم بە کۆچی دوایی کەسایەتی ناوچەی هەورامان ( تۆفیق جافر هەورامی) باوکی برای بەرێزم کاک سەمیر هەورامی، هیوادارم خوای گەورە رۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شادبکات و دواناخۆشی بنەماڵە بەرێزەکەیان بێت.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Sabah Hawrami د.سەباح هەورامی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category