28/10/2025
جۆری خۆراك گرنگە بۆ ئافرەتی دووگیان نەك بڕی خۆراك
ئافرەتی دووگیان بەرپرسیارە لە تەندروستی كۆرپەلەكەی چونكە تاكە سەرچاوەی خۆراكە بۆی.بۆیە پێویست دەكات كە ئافرەتی دووگیان گرنگی زۆر بدات بە خۆراك و شێوەی خواردنی رۆژانەی. بیرو رایەكی هەڵە هەیە كە دەڵێ ئافرەتی دووگیان بە بایی دوو كەس بە بڕی زیاد خۆراك بخوات، بەڵام لە راستیدا كۆرپەلە پێویستی بە بڕێكی كەمی وزەوە هەیە كە دەبێ ئافرەتی دووگیان لە خۆراكیدا زیادی بكات.
ئەوەی سەبارەت بە خۆراكەوە گرنگە ئەوەیە كە گرنگی بە جۆری خۆراك بدرێت نەك بە زیادكردنی بڕی خۆراك و زیادكردنی وزە (كالۆری) كە تەندروستی باشتر بۆ دایك و كۆرپەلەكەی دابین بكات .
بۆ نموونە . كالسیۆم ( شیر یان بەرهەمەكانی شیر وەكو ماست یان پەنیر)، فۆلیك ئەسید بۆ پاراستنی زگماکی ناتەندروست لە کۆرپەلەدا رۆڵی سەرەكی هەیە، سەوزە و رووەكە پاقلەییەكاندا بە رێژەیەكی باش فۆلیك ئەسید لەخۆدەگرن. ئاسن لەبەر كەمخوێنی كە زۆربەی ئافرەتە دووگیانەكان تووشی دەبن( گۆشت، هێلكە، نیسك، سپێناغ، پاقلەمەنییەكان، ڤیتامین c) بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش و هاندانی هەڵمژینی ئاسن لە كۆئەندامی هەرسدا(میوەی مزر، قەرنابیت، كیوی، گەڵا سەوزەكان).
دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆغا - تەلاری_پزیشکی_ئاکار
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦
٠٧٥٠١٤٠٦٦١٤