19/11/2025
ئایا ئەزانیت ؟کە رۆژانە پێویستە کەمتر لە ٥گم کە ئەکاتە ١ کەوچکی چا خوێ بەکاربێنیت لە خواردنا!!
چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێانی خوێ لە ناو خواردنا:
١.خواردنی خواردنی تازە و دوورکەوتنەوە لە خواردنی لە قتوونراو.
٢.سەیرکردنی نووسینی سەر پاکەت و قتووەکان کە ڕێژەی خوێی ناو خواردنەکەی لەسەر نوسراوە.
٣.ئەو بەهاراتانە بەکاربهێنە کە خوێ لە پێکهاتەیا نیە.
٤.کەمتر مایۆنیزو و کەچەپ و ترشیات بەکاربێنە لە ژەمەکاندا.
٥.کەمکردنەوەی خواردنی دەرەوە و چێشتخانەکان بە تایبەت فاستفوود
درووستکردنی خواردن لە ماڵەوە ئاسانتر ئەتوانیین کۆنترۆلی رێژەی خوێی بەکارهێنراو بکرێت.