شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان Diabetes and Endocrinology

شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان Diabetes and Endocrinology Medical

10/02/2025
16/03/2024
14/03/2024
10/03/2024
کەسی دووگیانی تووشبوو بە شەکرە ئەگەری لەدایکبوونی منداڵەکەی بە ڕێگەی سروشتی و بە بێ نەشتەرگەری زۆرە ، بەڵام ئەگەری لەدای...
06/03/2024

کەسی دووگیانی تووشبوو بە شەکرە ئەگەری لەدایکبوونی منداڵەکەی بە ڕێگەی سروشتی و بە بێ نەشتەرگەری زۆرە ، بەڵام ئەگەری لەدایکبوون بە نەشتەرگەری لە کەسانی ئاسایی زیاترە.

19/02/2024

ژێرمێشکەڕژێن چییە؟ئەو نەخۆشییانە چین کە تووشی ژێرمێشکەڕژێن دەبن؟د.شاهۆ فتاح أحمدپسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکانژمارەی پەیوەندی📞:07707260303ناونیشان📌: سلێمانی ش...

غودەی ناچالاک چییە؟غودەی ناچالاک بریتییە لە کەم دەردانی هۆرمۆنی پەریزادە لە لایەن ڕژێنەکەوە  بە جۆرێک لەشی مرۆڤ نەتوانێت...
16/02/2024

غودەی ناچالاک چییە؟
غودەی ناچالاک بریتییە لە کەم دەردانی هۆرمۆنی پەریزادە لە لایەن ڕژێنەکەوە بە جۆرێک لەشی مرۆڤ نەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی کاروفەرمانەکانی جێبەجێبکات. ناچالاک بە واتای هەبوونی بڕێکی کەم لەم هۆڕمۆنە لەناو خوێندا. هۆکارە باوەکان بریتین لە تێکچونی سیستمی بەرگری لەش وەک هەوکردنی هاشیمۆتۆ, نەشتەرگەری لابردنی ڕژێنەکە, چارەسەری تیشکی.

15/02/2024

زنجیرەی شەشەمی بەرنامەی ڕۆژوو تەندروستی بەمیوانداری بەڕێز ( دکتۆر شاهۆ فەتاح احمد )پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان توشبوانی نەخۆشی شەکرە دەتوانن بەڕۆژوو نەبن! #ڕۆ...

کێ پێویستە پشکنین بکات؟ بۆ ئەوەی بزانێت توشی نەخۆشی شەکرە بوە یان نا:أ. ئەو کەسانەی کە هۆکارێک یان زیاتریان هەیە کە ئەگە...
08/02/2024

کێ پێویستە پشکنین بکات؟ بۆ ئەوەی بزانێت توشی نەخۆشی شەکرە بوە یان نا:
أ. ئەو کەسانەی کە هۆکارێک یان زیاتریان هەیە کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکە زیاد دەکات، وەک (ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە ی جۆری دووەم زیاد دەکەن:
۱. زیادبوونی کێش.
۲. وەرزش نەکردن و کەم جوڵان.
۳. بۆماوەیی ؛ ئەگەر لە خێزان دا تووشبووی شەکرە(کەسی پلە یەک) هەبێت ، ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەبێت.
٤. تەمەن ؛ لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.
٥. شەکرەی دووگیانی مەترسی یە بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری ۲.
٦. بوونی کیسی سەر هێلکەدان( کۆ نیشانەی کیسی هێلکەدان)
۷. بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
٨. بەرزبوونەوەی چەوریەکان.)
ب . هەر کەسێک تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت، هەموو ۳ ساڵ جارێک دەبێت پشکنین بکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تووشی شەکرە نەبوە.
ج . ئەو خانمانەی کەشەکرەی دووگیانیان هەبوە ، دەبێت هەموو ۳ ساڵ جارێک پشکنینی شەکرە ئەنجام بدەن.
د . ئەو کەسانەی کە لە قۆناغی پێش نەخۆشی شەکرەدان پێویستە ساڵانە جارێک پشکنین ئەنجام بدەن.

--------------------------
د.شاهۆ فتاح احمد
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی
پسپۆڕی وردی شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان

ناونیشان📌: سلێمانی شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ)تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)



ئایا هیچ پشکنینێک هەیە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەربخات؟ هەندێک پشکنین هەن کە دەرخەری ئەوەن کە نەخۆشەکە لە قۆن...
06/02/2024

ئایا هیچ پشکنینێک هەیە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەربخات؟
هەندێک پشکنین هەن کە دەرخەری ئەوەن کە نەخۆشەکە لە قۆناغی پێش شەکرە دایە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەیان زیاترە لە کەسی ئاسایی
# پشکنینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا بە گەدەی برسی بۆ ماوەی 8 کاژێر؛ بۆ کەسی ئاسایی دەبێت لە 100 مگم/دس کەمتر بێت، بەڵام ئەگەر ڕێژەکە لە نێوان 100 مگم/دس بۆ 125مگم/دس ئەوا بە قۆناغی پێش شەکرە دادەنرێت.
# پشکنینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دوای خواردنەوەی شەکراو؛ ئەم پشکنینە بە شێوەیەکی تایبەت لە تاقیگە ئەنجام دەدرێت؛ ڕێژەی شەکر لەخوێندا لەم پشکنینە لە نێوان 140 بۆ 199 بە قۆناغی پێش شەکرە دادەنرێت.
# پشکنینی سێ مانگی شەکرە کە ئەگەر لە نێوان 5.7 بۆ 6.4 بوو بە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دادەنرێت.

ئەوانەی کە شەکرەیان هەیە و ئەگەر بە ڕۆژوو بن بە شێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەریان دەبێت،نابێت بە ڕۆژوو بن:* ئەو نەخۆشانەی ...
05/02/2024

ئەوانەی کە شەکرەیان هەیە و ئەگەر بە ڕۆژوو بن بە شێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەریان دەبێت،
نابێت بە ڕۆژوو بن:
* ئەو نەخۆشانەی کە هەست بە نیشانەکانی دابەزینی شەکرە ناکەن( واتە ئەگەر ڕێژەی شەکریان لە خوار ئاستی ئاسایی بێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە نیشانەکان ناکەن)
* ئەوانەی کە زوو زوو شەکرەیان دادەبەزێت.
*ئەوانەی تووشی نیشانە تووندەکانی دابەزینی شەکرە دەبن، وەک لە هۆش خۆ چوون، گەشکە، تێکچوونی لێدانی دڵ.
* ئەو کەسانەی کە کێشەی تریان هەیە وەک تەسکبوونەوەی بە ئازاری خوێنبەرەکانی دیواری دڵ، پەککەوتنی دڵ، یان لەکارکەوتنی گورچیلەکان.
* ئەو ئافرەتانەی کە سکپڕن و شەکرەکەیان بەرزە و لە ڕێژەی ئاسایی دا نیە.
* ئەوانەی لەگەڵ شەکرەکەیاندا تووشی نەخۆشی لە بیرچوونەوە بوون.

د. شاهۆ فتاح أحمد
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی
پسپۆڕی وردی شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان

Address

Mitterrand Street
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647707260303

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان Diabetes and Endocrinology posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram