Chwarchra Medical Laboratory تاقیگەی پزیشکی چوارچرا

Chwarchra Medical Laboratory تاقیگەی پزیشکی چوارچرا تاقیگەی پزیشکی چوارچرا بۆ شیکاری نەخۆشیەکان ْْْ... بەکارهێنانی پێشکەوتوترین ئامێری تاقیگەی جیهانی ( متمانە - شارەزای - دڵنیای ) دروشمانە .

✅ ماڵپەڕی تاقیگەی پزیشکی چوارچرا بە هەردوو زمانی ( کوردی - ئینگلیزی ) بە چەندین بابەتی زانستی گرنگ لەخزمەد جارەخوازان کر...
15/11/2025

✅ ماڵپەڕی تاقیگەی پزیشکی چوارچرا بە هەردوو زمانی ( کوردی - ئینگلیزی ) بە چەندین بابەتی زانستی گرنگ لەخزمەد جارەخوازان کراوەیە .

✅ جارەخوازانی بەڕێز بۆ زیاتر ئاشنابوون بە تاقیگەکەمان ئەتوانن سەردانی ماڵپەرەکەمان
بکەن لە ڕێگەی ئەو لینکەی لەخوارەوە دانراوە :

https://chwarchra.com/

✅ ئەتوانن لەسەرجەم کەنالەکانی گەیاندن لەگەڵمان بن لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە :

https://shorturl.at/Em2sr

✅ ( بەیانیان - پاش نیوەڕوان - شەوان ) لەخزمەد جارەخوازانداین .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .

✅ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

✔️ 🏥 لە تاقیگەکەمان ئەتوانن پشکنینەکانتان بەباشترین و پێشکەوتوترین ئامێری سەردەم ئەنجام بدەن .

✅ بە هیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک .

✅ ( بەیانیان ـ پاش نیوەڕوان ـ شەوان ) لەخزمەد چارەخوازداین ـ ئێوە شایەنی باشترینن .✅ هەموو ڕۆژەکانی هەفتە لەخزمەد چارەخو...
07/11/2025

✅ ( بەیانیان ـ پاش نیوەڕوان ـ شەوان ) لەخزمەد چارەخوازداین ـ ئێوە شایەنی باشترینن .

✅ هەموو ڕۆژەکانی هەفتە لەخزمەد چارەخوازانداین .

💯 دڵنیاتیان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکاریەکان .

🌏 چارەخوازی ئازیز لەڕێگەی ئەو لینکەی لە خوارەوە دائەنرێ ئەتوانن لە گۆگڵ ماپ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا ببینەوە :
https://url-shortener.me/5YGT

تای تایفۆد ( نەخۆشی گرانەتا ) چیە ؟ هۆکاری توشبونی ئەم نەخۆشیە چیە ؟نیشانەکانی چین ؟باشترین پشکنین ( ڕێگای ئاڵتونی ) لە ...
27/10/2025

تای تایفۆد ( نەخۆشی گرانەتا ) چیە ؟

هۆکاری توشبونی ئەم نەخۆشیە چیە ؟

نیشانەکانی چین ؟

باشترین پشکنین ( ڕێگای ئاڵتونی ) لە تاقیگەدا کامەیە بۆ دیاریکردنی ئەم نەخۆشیە ؟

🌏 چارەخوازی ئازیز لەڕێگەی ئەو لینکەی لە خوارەوە دائەنرێ ئەتوانن لە گۆگڵ ماپ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا ببینەوە .

🦠 تای تایفۆید کە لەناو خەڵکیدا بەنەخۆشی گرانەتا ناسراوە نەخۆشیەکی بڵاوە هۆکارەکەی بەهۆی بەکتریای ( Salmonella ) بڵاوە دەبیتەوە .

⚠️ بەهۆی ئاو و خواردنی پیسبوو ئەم بەکتریاییە دەگوازریتەوە ، کاتێک دەست لە ڕوو یان شتی وەک مۆبایل یان دەسکی دەرگا دەدەن ، دەتوانن بەکتریا بەجێ بهێڵن کە دواتر کەسی دوای خۆی تووش دەکات کە دەست لەو ڕووانە دەدات .

⚠️ کاریگەری لەسەر ڕیخٶڵەباریکە دەبێت و دەچیتە ناوخوێن و دەتوانێت بگاتە ( سپڵ وجگەر ومۆخی ئیسک و تورەکەی زراو و لیمفەگرێکان ) .

✅ نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چین ؟

نیشانە سەرەتاییەکان لەدوای ( ١ تا ٣ ) هەفتە دوای بەرکەوتن بە بەکتریاکە دەردەکەون کە بریتین لە :

1️⃣ تایەکی بەردەوام کە بە درێژایی ڕۆژ بەرز دەبێتەوە هەتا (40 پلەی سیلزی) .

2️⃣ ئازاری سک- لەرزین- سەرئێشە- ماندووبوون .

3️⃣ لاوازی- ئازاری ماسولکەکان .

4️⃣ سکچون یان قەبزی ( دەکرێ یەکێک لەم نیشانانەی تیا دەرکەوێ ) .

5️⃣ لیر لەگەڵ پەڵەی پەمەیی کاڵ ، کە بە "پەڵەی گوڵ" ناسراوە، بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر سنگ دەردەکەوێت .

💢 تای تایفۆید بۆ ماوەی (٧ بۆ ١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت ئەگەر دوای دەرکەوتنی نیشانەکان دەستبەجێ چارەسەر بکرێت ، ئەگەر چارەسەر درەنگتر دەست پێبکات لەوانەیە بۆ ماوەی
( ٣ هەفتە یان زیاتر ) بەردەوام بێت ❗️

✅ پشکنینی نەخۆشی گرانەتا :

🟨 چاندن ( زەرعی ) خوێن : ئەم ڕێگایە دروسترین ڕێگایە بۆ دیارکردنی ئەم نەخۆشیە و بەڕێگای ئاڵتونی ناسراوە .

🟧 چاندن ( زەرعی ) پیسایی .

🟦 زەرعی مۆخی ئێسک .

⬛️ پشکنینی خوێن .

👨‍⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .

⏱️ تاقیگەکەمان لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان.

🌏 دەتوانن بۆ زیاتر کارئاسانی سەردانی ئەم لینکە بکەن :

https://url-shortener.me/5YGT

✅ بەمەستی دەسکەوتنی ئەنجامێکی ڕاست و دروست پێویستە بۆ ماوەی ( ۸ بۆ١٢ )  کاژێر جگە لە ئاو هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک ...
17/10/2025

✅ بەمەستی دەسکەوتنی ئەنجامێکی ڕاست و دروست پێویستە بۆ ماوەی ( ۸ بۆ١٢ ) کاژێر جگە لە ئاو هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک نەخورێت .

⚠️ ئاگاداربە نابێت خۆ برسی کردنت لە ۱۲ کاژێر زیاتر بێ .

✅ باشترە پشکنینەکان لە بەیانیان بکرێ چونکە بەشێکی خۆ برسی کردنەکە ئەکەوێتە کاتی خەوتن بەمەش ناڕەحتی برسی بوون کەم ئەکاتەوە .

✅ ( بەیانیان - پاش نیوەڕوان - شەوان ) لەخزمەد جارەخوازانداین .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .

✅ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

✔️ 🏥 لە تاقیگەکەمان ئەتوانن پشکنینەکانتان بەباشترین و پێشکەوتوترین ئامێری سەردەم ئەنجام بدەن .

✅ بە هیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک .

پشکنینی شەکرەی سێ مانگی چیە ؟ گرنگی چیە ؟ لە چ کاتێکدا ئەم پشکنینە ناکرێ ؟ ئایە پێویست ئەکات ناشتا بم واتە هیچم نەخواردب...
08/10/2025

پشکنینی شەکرەی سێ مانگی چیە ؟

گرنگی چیە ؟

لە چ کاتێکدا ئەم پشکنینە ناکرێ ؟

ئایە پێویست ئەکات ناشتا بم واتە هیچم نەخواردبێ پێش پشکنین ؟

✅ نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كە ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت كاریگەری مەترسیداری هەیە ، یەكێك لەو پشكنینانەی دەكرێت و پزیشكان زیاتر پشتی پێ دەبەستن بۆ دڵنیابوون لە ڕێژەی مەترسیداری حاڵەتەكە و تووشبوونی مرۆڤ ، پشكنینی سێ مانگی یە .

✅ گرنگی ئەم پشکنینە لەوەدایە کە :

1️⃣ دڵنیایی دەداتە نەخۆش و پزیشك لەوەی كە ئەو كەسە تووشی شەكرە بووە یان مەترسی تووشبوونی لەسەرە یان نیەتی .

2️⃣ یارمەتی كۆنترۆڵكردنی حاڵەتەكە دەدات لە رێگەی پشكنینی ماوە ماوە و گۆڕینی پێویستی دەرمان و چارەسەری .

✅ لە نیشانەكانی ئەوانەی شەكرەیان بەرزە 🔺

1️⃣هەستكردنی بەردەوام بە تێنوێتی .

2️⃣ لێڵبینی 3️⃣ سەرئێشە 4️⃣ میزكردنی بەردەوام .

5️⃣ لەدەستدانی كێش وشەكەتی و ماندووبوون .

⚠️ ئەم پشکنینە چ کاتێک ئەنجام نادرێت :

1️⃣ پشکننی شەکرەی سێ مانگی لە ماوەی دووگیانی زۆر پشتی پێ نابەسترێت .

2️⃣ لەو کەسانای کێشەی کەم خوێنی یاخود هەر نەخۆشیەکی خوێنیان هەیە ئەنجامێکی ورد و دروست نابێت .

✅ ئایە پێویست ئەکات ناشتا بم واتە هیچم نەخواردبێ پێش پشکنین ؟

☑️ نەخێر پێویست ناکات چونکە ئەم پشکنینە سادە و خێرایە چارەخواز لە هەرکاتێک بیەوێت ئەتوانی ئەنجامی بدات ❗️

👨‍⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .

⏱️ تاقیگەکەمان لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان

☑️ کۆمەڵێک پرسیاری باو لەسەر خۆ برسی کردن پێش ئەنجامدانی پشکنینی خوێن 📝 .☑️ بۆچی پێویستە  خۆت برسی بکەی  پێش ئەوە پشکنین...
01/10/2025

☑️ کۆمەڵێک پرسیاری باو لەسەر خۆ برسی کردن پێش ئەنجامدانی پشکنینی خوێن 📝 .

☑️ بۆچی پێویستە خۆت برسی بکەی پێش ئەوە پشکنینی خوێن بکەی ؟

☑️ بۆ ماوەی چەنێک خۆمان برسی بکەین ؟

☑️ئایە دەتوانم جگە لە ئاو هیچ خواردنەوەیەکی کە بخۆمەوە ؟

☑️ کێشانی جگەرە کاریگەری هەیە ؟

☑️ جوینی بنێشت کاریگەری هەیە ؟

☑️ وەرگرتنی دەرمان کاریگەری هەیە ؟

✅ بەمەستی دەسکەوتنی ئەنجامێکی ڕاست و دروست پێویستە بۆ ماوەی ( ۸ بۆ١٢ ) کاژێر جگە لە ئاو هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک نەخورێت .

⚠️ ئاگاداربە نابێت خۆ برسی کردنت لە ۱۲ کاژێر زیاتر بێ .

✅ باشترە پشکنینەکان لە بەیانیان بکرێ چونکە بەشێکی خۆ برسی کردنەکە ئەکەوێتە کاتی خەوتن بەمەش ناڕەحەتی برسی بوون کەم ئەکاتەوە .

🥤 خواردنەوەکانی وەک ( چا - شەربەت - قاوە ) بڕێک شەکریان تێدایە کاریگەری لەسەر ئەنجەمەکان دروست ئەکات .

☕ سەبارەت بە قاوەی تاڵ ئەم خواردنەوەیە ئەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر ئاوی ناو خوێن بەمەش چڕبونەوەی پێکهاتەکانی ناو خوێن ڕوو ئەدات و پشکنینەکان بە هەڵەدا ئەبات .

🚫 نیکۆتین کاریگەری هەیە لەسەر ئەنجامی پشکنینەکان بۆیە کێشانی جگەرە ئاسایی نیە .

❌ خۆت بە دور بگرە لە جوینی بنێشت تەنانەت بنێشتی بێ شەکریش .

👩‍🔬 هەندێ جۆری دەرمان کاریگەری دروست ئەکات بۆیە پێویستە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکەکەت بکەی لەسەر جۆر و تایبەند مەندی و وەرگرتنی دەرمانەکە 💊

✅ ئەتوانی دوای وەرگرتنی نمونەی خوێن ڕاستەوخۆ دەس بە خواردن بکەیتەوە .

✅ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

لەئێستادا دەتوانن لە گووگڵ ماپ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا ببیننەوە ! 🔬👩‍🔬

https://url-shortener.me/5YGT

دەستنیشانکردنی بەکتریایی گەدە لەڕێگەی هەناسەوە چیە ؟ئامادەکاریەکانی پێش ئەنجامدانی ئەم شیکاریە چین ؟✅ دەستنیشانکردنی بەک...
18/09/2025

دەستنیشانکردنی بەکتریایی گەدە لەڕێگەی هەناسەوە چیە ؟

ئامادەکاریەکانی پێش ئەنجامدانی ئەم شیکاریە چین ؟

✅ دەستنیشانکردنی بەکتریایی گەدە لەڕێگەی هەناسەوە شیکارییەکە بۆ دیاریکردنی بوونی بەکتریای ناسراو بە هێلیکۆبەکتێر پایلۆری یان ( Helicobacter pylori ) کە دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە .

☑️ ئەنجامدانی شیکاری بەکتریایی گەدە بەڕێگای هەناسە ڕێکارێکی سادە و بێ ئازارە لە هەمان کاتدا ڕادەی وردی دیارکردنی بەکتریاکە لەئاستێکی بەرزدایە .

🦠 هێلیکۆبەکتێر پایلۆری یان (H. Pylori) یەکێکە لە باوترین ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی هەوکردنی گەدە و برینی گەدە و هەندێک جار شێرپەنجەی گەدە ، بەکتریاکە شێوەیەکی لول پێچ هەیە پێیەکی درێژی هەیە کەیارمەتی ئەدات بەگەیشتنی بۆ دیواری گەدە .

💢 نەخۆشیەکی بەربڵاوە لە جیهاندا توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لەزیاتر لەنیوەی خەڵک لە جیهاندا هەیە .

✔️ نیشانەکانی بەکتریایی گەدە :

1️⃣ هێڵنجدان و ڕشانەوە 2️⃣ ئازاری بەشی سەرەوی سک واتە گەدە .
3️⃣ قرقێنەی زۆر 4️⃣ نەمانی ئارەزوی خواردن و کێش دابەزین .

5️⃣ برسێتی لەبەیانیان و بونی بۆنێکی ناخۆش لە دەم .

✅ دەسنیشان کردنی ئەم بەکتریایە لە تاقیگە بە چەن ڕێگەیەک ئەکرێت :

❌ پشکنینی خوێن : لەڕاستیا پێشنیارکراو ە بەکارنەیەت چونکە ورد نیە دژەتەنی بەکتریاکە تا ماوەیەکی زۆر ئەمێنێتەوە .

✔️ پشکنین لەڕێگەی پیسایی .

✔️✔️ پشکنین لەڕێگەی هەناسەوە .

✅ پشکنین لەڕێگەی هەناسەوە ڕادەی وردی لە دیاریکردنی بەکتریاکە زۆر بەرزە و هەروەها بۆ زانینی بنەبڕبونی بەکتریاکە دوای بەکارهێنانی دەرمان .

💢 ئامادەکاریەکان پێش ئەنجامدانی ئەم شیکاریە چین ؟

⚠️ خۆت لە خواردن و خواردنەوە بە دوور بگرە بە ئاو یشەوە ( ئاسایی ٤ بۆ ٦ ) کاتژێر دەبێت ناشتا بیت .

⚠️ جگەرەکێشان قەدەغەیە : لانی کەم دوو کاژێر پێش ئەمجامدانی ئەم شیکاریە تا تەواوبوونی تاقیکردنەوەکە جگەرە مەکێشن .

⚠️ دژە بەکتریاکان ( ئەنتی بایۆتیک ): بەلایەنی کەمەوە ( ٤ ) هەفتە پێش پشکنین بوەستێنن .

⚠️ ئەگەر دەرمانی درێژ خایەنت هەیە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە .

⚠️ ئەگەر دووگیانیت یان شیردەریت یان شەکرەت هەیە کارمەندی پزیشکی تاقیگە ئاگاداربکەرەوە چونکە ئەم حاڵەتانە لەوانەیە کاریگەری لەسەر پشکنینەکە هەبێت و پێویستی بە خۆپارێزی جیاواز بێت .

✅ گرنگیدان بە پاک و خاوێنی ئاو و خۆراک دووربون لە خۆراکی کۆن و دووربون لە زۆر خۆاردنی خۆراکە خێرا سورکراوەکان ئەگەر توشبون کەم دەکەنەوە.

👨‍⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە

✅ لەتاقیگەکەمان شیکاری بەکتریای گەدە بەردەسە بە ڕێگەی ( هەناسە ) کە لە ئیستادا پێشکەوتوترین ڕێگەی تاقیگەییە بۆ دەستنیشانکردنی بەکتریای گەدە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان

✅ ( بەیانیان ـ پاش نیوەڕوان ـ شەوان ) لەخزمەد چارەخوازداین ـ ئێوە شایەنی باشترینن .✅ هەموو ڕۆژەکانی هەفتە لەخزمەد چارەخو...
08/09/2025

✅ ( بەیانیان ـ پاش نیوەڕوان ـ شەوان ) لەخزمەد چارەخوازداین ـ ئێوە شایەنی باشترینن .

✅ هەموو ڕۆژەکانی هەفتە لەخزمەد چارەخوازانداین .

💯 دڵنیاتیان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکاریەکان .

هەلی کار  📣    تاقیگەی پزیشکی چوارچرا پێویستی بە کارمەند هەیە بۆ دەوامی شەوان کاتژمێر ( ٧ - ١٢ ) شەو بەم مەرجانەی خوارەو...
03/09/2025

هەلی کار 📣

تاقیگەی پزیشکی چوارچرا پێویستی بە کارمەند هەیە بۆ دەوامی شەوان کاتژمێر ( ٧ - ١٢ ) شەو بەم مەرجانەی خوارەوە :

🔹 هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) بێت .

🔹 ئەزمونی کاری تاقیگەی هەبێت .

🔹 ڕەگەز : تەنها ڕەگەزی نێر .

📌 هەر بەڕێزێك کە ئەم تایبەتمەندییانەی تێدایە و ئارەزوومەندە ئەوە دەتوانێت ئەم فۆڕمەی لای خوارەوە پڕ بکاتەوە :

https://shorturl.at/KJeAh

تای ماڵتا (حومەی ماڵتا ) چیە ؟نێشانەکانی تای ماڵتا چین ؟هۆکارەکانی گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە چین ؟✅ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ جۆرە هە...
01/09/2025

تای ماڵتا (حومەی ماڵتا ) چیە ؟

نێشانەکانی تای ماڵتا چین ؟

هۆکارەکانی گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە چین ؟

✅ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ جۆرە هەوکردنێکی بەکتریاییە ( بەکتریای بروسێلا ) کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە ، چەند تیرەیەکی ھەیە کە لە مانگا و بزن و مەڕ وسەگ و بەرازدا بینراوە .

⭕️ نیشانەکانی حومەی ماڵتا دوو تا چوار هەفتە یان زیاتر دەخایەنێت بۆ دەرکەوتتی لەدوای بەرکەوتن بە بەکتریاکە ❗️

✅ نیشانەکانی تای ماڵتا :

1️⃣ لەرز و تا بەتایبەت تای دوای نیوەڕۆیان 2️⃣ نەمانی ئارەزووی خواردن

3️⃣ ئارەقکردنەوە ، ماندوویی و بێهێزی 4️⃣ ئازاری جومگە و ماسولکەکان

5️⃣ سەرئێشە ، ھەندێ جار کۆکە و سک یەشە .

⚠️ نیشانە درێژخایەنەکانی نەخۆشیەکە :

⭕️ هەوکردنی جومگەکان ⭕️ هەوکردنی دڵ ⭕️ هەوکردنی بربرەکانی پشت

✅ تای ماڵتا چۆن دەگوازرێتەوە ؟

1️⃣ خواردنی بەرهەمە شیرمەنیە نەکوڵێنراوەکان و گۆشتی ئاژەڵی توشبوو ، ئەو بەکتریایەی کە هۆکارە بۆ توشبوون بە تای ماڵتا لە شیری نەکوڵاو ئەو ئاژەڵانەدا هەیە کە توشی ئەم نەخۆشییە بوون .

2️⃣ لەدایکەوە بۆ کۆرپەلە ، هەندێک جار تای ماڵتا لە دایکی توشبوو دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە لە ماوەی دووگیانیدا یان لەکاتی شیرپێداندا .

3️⃣ دەست لێدانی خوێن و شلەی لەشی ئاژەڵی توشبوو: ئەم بەکتریایە لە خوێن و شلەی لەشی گیانەوەری توشبوودا هەیە. لەوانەیە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە و بچێتە ناو خوێنەوە لە رێگای بڕین یان برینێکی لەشی کەسەکەوە .

✅ ڕێگەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشی تای ماڵتا :

⭕️ باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە بەکتریای بروسێلا کە هۆکاری نەخۆشی حومەی ماڵتایە ئەوەیە کە دڵنیابیت لەوەی کە :

⚠️ نەخواردنی گۆشت کە باش نەکوڵێنرا بێ .

⚠️ نەخواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان ( بەتایبەت پەنیری کوردی ) کەباش نەکوڵینراوە .


👨‍⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .

✅ ئەم شیکاریە بەردەستە لە تاقیگەکەمان بە نرخێکی گونجاو و دڵنیای تەواو لە ئەنجام .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .

Address

Https://url-shortener. Me/5YGT
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 23:30
Tuesday 08:30 - 23:30
Wednesday 08:30 - 23:30
Thursday 08:30 - 23:30
Friday 08:30 - 23:30
Saturday 08:30 - 23:30
Sunday 08:30 - 23:30

Telephone

+9647713248484

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chwarchra Medical Laboratory تاقیگەی پزیشکی چوارچرا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Chwarchra Medical Laboratory تاقیگەی پزیشکی چوارچرا:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category