01/11/2025
ئازیزان ، زۆرجار ئێمە وەک دکتۆری خۆراک زۆربەمان بە خۆشمەوە زۆر ناڕەوایی ئەکەین کە باسی هەنار ئەکەین هەموو ئەو سوودە تەندروستیانەی کە لە هەناردایە پشتگوێی ئەخەین تەنها بە بیانووی ئەوەی کە پڕە لە شەکر ، ئەمە بە ڕاستی ناڕەوایە بەرامبەر بە هەنار کە یەکێکە لە سوپەر خۆراکەکان لە سەر زەوی دا ، هەنار بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە کە کاریگەری چاکی هەیە بۆ سیستەمی بەرگری لەشمان ، هەروەها بڕێکی باش ڤیتامین K and E تێدایە زۆر بەسوودن بۆ تەندروستیمان لە تەمەن دا ، ئنجا پڕە کە کانزای تەندروست بە تایبەتی پۆتاسیۆم کە ڕؤڵی سەرەکی هەیە لە دابەزانی فشاری خوێن دا ، هەروەها پڕە لە ڤیتامینی B یەکان وەک B5 , B6 , B9 ...ڕیشاڵی تەندروستمان لە بیر نەچێت کە ڕۆڵی هەیە بۆ تەندروستی گەدەو ڕیخۆڵەکانمان و بەرگریکردن لە بەرزبونەوەی شەکری خوێن ، ئەمانە هەمووی لە لایەک لەلایەکی ترەوە بڕی ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی کە تێیدایە ٣ قات زیاترە لە چای سەوز و شەرابی سوور ، ئەم دژە ئۆکسێنەرە بەهێزانە تەندروستی دڵ و دەماغ و گورچیلەکانمان ئەپارێزن
بەڵام بە داخەوە بڕێکی زۆری شەکری تێدایە کە ئەبێت ئاگامان لێبێت لە شێوەی خواردنی دا
١. هەنار بخۆ کەم کەم و ڕۆژی ناڕۆژێک
٢. قەت بە سکی بەتاڵ مەیخۆ با شەکری خوێنت بەرز نەکاتەوە
٣. لەگەر هەندێک لە ڕیشالەکانی دا بێخۆ کە بە شێوەی پەردەی تەنکی سپی دێن لە ناو هەنارەکەدا
٤. ئەگەر شەکرە یان بەرگری دژ بە ئنسۆلینت هەی ئەوا زۆر کەمتر بخۆ
٤.ئەگەر هەنارت خوارد لە ژەمێک دا ئەوا با لە کۆتایی ژەمەکەت دابێت
ئەمانە بکە و هەنار بخۆ و لە بیرت نەچێت کەوا توێژینەوە تازەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە تەمەن درێژی دا
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی،سلێمانی ,
کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧