Hanasa Yoga Center ماڵی یۆگای هەناسە

Hanasa Yoga Center ماڵی یۆگای هەناسە ناونیشان: سلێمانی / ئەقاری / دووکۆڵان پشت جەمال عیرفان

11/08/2025
کۆچ. یان من بۆ کۆچ ناکەم؟!مەحمود شێرزادشاعیری جوانەمەرگ (مارف ئاغایی) لە شیعرێکدا دەڵێ: (خاک توانای کۆچی نییە / ئەوەیە ر...
08/08/2025

کۆچ. یان من بۆ کۆچ ناکەم؟!

مەحمود شێرزاد

شاعیری جوانەمەرگ (مارف ئاغایی) لە شیعرێکدا دەڵێ: (خاک توانای کۆچی نییە / ئەوەیە رازی مانەوەی هەمیشەیی من / لەم وڵاتەدا).
مارف ئاغایی خەڵکی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، شاعیرێکی دەروەست بوو، بۆی گرنگ بوو بۆ کێ و لەبەر چی دەنووسێت، واتا شاعیرێکی توێکڵخواز (فۆرمالیست) نەبوو، بەڵکو کاکڵخواز (ناوەڕۆکخواز) بوو، ئەو (شێرکۆ بێکەس) و (ئەحمەدی شاملوو)ی پێکەوە کرد بە هاوڕێ، یەکەم کەس بوو شیعری شێرکۆی بۆ شاملوو وەرگێڕا و شاملووی کرد بە یەکێک لە هاوڕێ و خوێنەرانی شێرکۆ بێکەس.
مارف ئاغایی لەم شیعرەی سەرەوەدا دەڵێ: (من بۆیە تا ئێستا کۆچم بۆ هەندەران نەکردووە و لە هیچ بارودۆخێكدا نیشتمانم بە جێ نەهێشتووە، چونکە من خاکی نیشتمانەکەی خۆمم، خاکیش توانای کۆچی نییە). دیوەکەی دیکەی ئەم قسەیە ئەوەیە، بەشێک لەو کەسانەی کۆچ دەکەن، واتە کۆچی بێ ئامانج دەکەن، بێزارن و لە واقیع رادەکەن، پەیوەندیی فکریی و رۆحییان بە نیشتمانەکەیانەوە لاوازە، ئەوانە حەزێک، ئارەزوویەک، کەموکوڕییەک، کێشەیەکی بچووک بە ئاسانی لە شوێنی خۆیانیان هەڵدەکەنێت، یان وەک تەیرێکی کێوی لە هێلانە تەرەیان دەکات و سەری خۆیان بەرەو چارەنووسێکی نادیار هەڵدەگرن.
مرۆڤ ئەگەر دەماری فکر و تێگەیشتن و خۆشەویستییەکەی لە خاکی وڵاتەکەی رۆنەچووبێت، بە کزەبای کێشەیەکی بچووک، یان بە رەشەبای حەز و ئارەزوویەکی بێ هەوسار، بە دەردی پشیلە پاییزە و بابردەڵەی دەشت و دەران دەچێت، یانی ئەگەر کەسێک دەماری دڵ و ئەقڵی لە ئەشقی خاک و خەڵکی نیشتمانەکەیدا نەبێ، سەرگەردان دەبێت، یانی سەری وەگەڕ دەکەوێ، دوای ئەوە نە دەتوانێ سەری بە ئاسمانەوە رابگرێ و نە لەسەر زەوی شوێنێکی دەست دەکەوێ سەری لێدابنێت.
مەحمود دەروێش، پەخشانێکی جوانی هەیە بە ناوی: (ئەو وانانەی دەتوانین لە درەختی فێر بین)، پەخشانەکەی لە رووی مانا و ناوەڕۆکەوە لە شیعرەکەی (مارف)ەوە نزیکە، یەکێک لە وانەکان ئەوەیە، دەڵێ: (درەخت لە هیچ حاڵەتێکدا کۆچ ناکات، خۆزگە مرۆڤ ئەم وانەیە لە درەخت فێر بوایە...).
لە مێژ نییە مرۆڤ نیشتەجێ بووە، پێشتر لە پێناو خۆراک و مانەوەدا گەرمێن و کوێستانی زۆر کردووە، بەڵام دوای نیشتەجێبوون توانیوێتی پێداویستییەکان بۆ هەموو وەرزەکان دابین بکات و نیشتەجێ بێت، ئەو نیشتەجێبوونە، بەرە بەرە بۆتە هۆی پەیوەستبوونی ئەقڵ و دڵ و دەروونی بە شوێنەکەوە، تەنانەت وای لێهاتووە شوێنەکەی لەلا ئەوەندە پیرۆز بووە، نازناوی دایکی نیشتمانی پێبەخشیوە و رۆحی خۆی بۆ لەسەر لەپی دەستی داناوە، بەڵام مرۆڤ لە رووی جەستەییشەوە پەیوەست بووە بە شوێنەوە، لە زانستی پزیشکی دێرین و تەنانەت نوێدا دەڵێ: کەش و هەوا و خۆراک و خواردنەوەی شوێنی لەدایکبوون، دەوا و دەرمانن بۆ کەسەکان.
بۆ ئەوەی کۆچ نەمێنێ، مرۆڤ دەبێ لە ئەشقی خاک و خەڵکەکەیدا سەر دابنێت. مەولانا لە (مەسنەوی و مەعنەوی)دا چیرۆکی مراوی و بازێک دەگێڕێتەوە، دەڵێ: (رۆژێک بازێک بە مراوییەکی ناو گۆماوێکی وت: تۆ چی دەکەی لەم گۆمە بچووکەدا؟ بۆ نایەیت وەک من کەمێک دنیا و ئەو دەشت و دەرە ببینیت؟ مراوییەکە لە وەڵامدا بە بازەکە دەڵێ: من خۆم، خۆشم و لێرە سەرم داناوە، تۆ کە ناخۆشی، تۆ کە حەز و ئارەزووە جەستەیی و فکرییە ناجێگیرەکانت ئۆقرەیان لێ بڕیوی، تۆ کە سەرگەردانیت، بڕۆ ئەو دەشت و دەرە بگەڕێ).
فەرەیدوونی موشیری لە شیعرێکدا دەڵێ: ( من لێرە دەمارم لە خاک دایە/ من ئاشقی ئەم نیشتمانە جوان یان ناشیرینەم/ من تا هەناسەم لەبەردامابێ / لێرە دەمێنمەوە). بەس شیعرەکەی مارف قووڵترە، ناڵێ (من دەمارم) لەم خاکەدایە، دەڵێ (خودی خاکەکەم).

لە درێژەی چالاکییە کەلتورییەکانی ماڵی یۆگای هەناسەدا، کۆڕێک بۆ نووسەر و وەرگێڕی دیار، مەسعود بابایی رێکدەخەین، هاتن بۆ ه...
03/08/2025

لە درێژەی چالاکییە کەلتورییەکانی ماڵی یۆگای هەناسەدا، کۆڕێک بۆ نووسەر و وەرگێڕی دیار، مەسعود بابایی رێکدەخەین، هاتن بۆ هەمووانە.

شەممە، دوای هەواڵەکانی سەعات  11:00ی پێش نیوەڕۆ، بەرنامەی هەناسە راستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە، ئێوەی ئازیزیش دەتوانن بە تەلەفۆ...
01/08/2025

شەممە، دوای هەواڵەکانی سەعات 11:00ی پێش نیوەڕۆ، بەرنامەی هەناسە راستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە، ئێوەی ئازیزیش دەتوانن بە تەلەفۆن بەشداریی بکەن.

رۆژی شەممە ...راستەوخۆ

بیسەر و بینەری مەحمود شێرزاد بن لەبەرنامەی (هەناسە)
پەیوەندی بکەن و وەڵامی زانستیتان دەداتەوە

سوودەکانى حاڵەتى چەمانەوە بۆ پێشەوە ١- یارمەتی پشوودانی دڵ دەدات بە کەمکردنەوەی باری کاری پەمپکردنی خوێن لە دژی هێزی کێش...
28/07/2025

سوودەکانى حاڵەتى چەمانەوە بۆ پێشەوە

١- یارمەتی پشوودانی دڵ دەدات بە کەمکردنەوەی باری کاری پەمپکردنی خوێن لە دژی هێزی کێشکردن. ئەمەش رێگە بە مێشک دەدات ئۆکسجین و خوێنی زیاتر وەربگرێت و خانەکانی مێشک چالاک دەکات و فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە.
٢- نـەهـێشتنی ئـازاری بـەشـی خـوارەوەی پـشـت بـۆ ئـەوانەی کـە ئـازاری بەشی خوارەوەی پشتیان هەیە، سیاتیک، یان دیسکێکی خلیسکاو.
٣- یارمەتی چالاککردنی چاکرای تەوقی سەر دەدات کاتێک سەر لەسەر زەوی دادەنرێت، ئەمەش دۆخی هاوسەنگی و ئارامی بەرەوپێش دەبات. بیرکردنەوە نەرێنییەکان ناهێڵێت و مەزاجى کەسەکە بەرز دەکاتەوە .
٤- ئەندامەکانی هەرس مەساج دەکات، لەوانە جگەر، سپڵ، گورچیلە و ریخۆڵەکان. ئەمەش یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قەبزی و باشترکردنی مژینی ماددە خۆراکییەکان و پاککردنەوەی جەستە.
٥- ئەگەر بەبەردەوامی هەموو ڕۆژێک بکرێت قژهەڵوەرین ناهێڵێت و پێستی دەم و چاو گەنج دەکاتەوە بەهۆى رۆیشتنى خوێنى تازە و ماددەى خۆراکی نوێ بۆ خانەکان.

بەرنامەی هەناسە لە رادیۆ دەنگی گەلی کوردستانشەممە، سەعات 11:00 بە کاتی هەولێر
25/07/2025

بەرنامەی هەناسە لە رادیۆ دەنگی گەلی کوردستان
شەممە، سەعات 11:00 بە کاتی هەولێر

بیسەر و بینەری مەحمود شێرزاد بن لەبەرنامەی هەناسە

بەمزوانە بەرنامەی هەفتانەی (هەناسە) لەبارەی یۆگا و  کاریگەرییەکانی یۆگا لەسەر مرۆڤ، لە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان دەست پ...
23/07/2025

بەمزوانە بەرنامەی هەفتانەی (هەناسە) لەبارەی یۆگا و کاریگەرییەکانی یۆگا لەسەر مرۆڤ، لە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان دەست پێدەکات.

دەمـــارناسیــی جەنــــــــــگسەرچاوەی سەرەکیی ئەو جەنگانەی تا ئێستا کراون و لە داهاتووشدا دەکرێن، بە گشتی هەر هەموویان ...
22/07/2025

دەمـــارناسیــی جەنــــــــــگ

سەرچاوەی سەرەکیی ئەو جەنگانەی تا ئێستا کراون و لە داهاتووشدا دەکرێن، بە گشتی هەر هەموویان پەیوەندییان بە بەشی خشۆکیی مێشکمانەوە هەیە و لەوێوە سەرچاوە دەگرن
محمود شێرزاد

زانستی نۆرۆلۆژیا
لەم وتارەدا لە رێگەی دوو زانستی نۆرۆلۆژیا و زانستی یۆگاوە دەمارناسیی جەنگ دەکەین. زانستی (نۆرۆلۆژیا)، زانستی مێشکناسی و دەمارناسییە. ئەم زانستە لە رێگەی توێکاری مێشک و سیستمی دەمارییەوە هەوڵدەدا مێشک و سیستمی دەماریی مرۆڤ بناسێت. هەوڵدەدات بزانێ مێشک و سیستمی دەماریی مرۆڤ چین و چۆن کار دەکەن و هۆکارەکانی نەخۆشکەوتنیان چییە و چۆن چاک دەبنەوە. ئەم زانستە زۆر وردە و لە چەند ساڵی رابردوودا، لەبارەی مێشک و سیستمی دەماریی مرۆڤەوە دەستکەوتی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە، ئەم دەستکەوتە زانستییانە دەستکەوتی یۆگییەکان پشتڕاست دەکەنەوە، هەر بۆیە د. دەیڤید هاوکینز دەڵێ: (زانست بە شوێن پێی یۆگی و عارفەکاندا دەڕوا، ئەو شتانەی ئەوان هەزاران ساڵە باسی دەکەن، زانستی عەقڵانی خەریکە دانە بە دانەیان دەسەلمێنێت). ئێمە دوو میتۆد (شێواز)ی لێکۆڵینەوەمان هەیە، شێوازێکی عەقڵانی (زانستی پاژەکیی - جزئی)، شێوازێکی عیرفانی (ونبینی – شهودی – زانستی تەواوەتی)، بە قەولی سوهرەوەردیی کورد (بۆ تێگەیشتن لە هەقیقەتی شتەکان و بوون دوو شێوازی عەقڵی و عیرفانی دەبێ پێکەوە بن)، یانی کەسی زانا و دانا دەبێ بە هاوسەنگی و لە جێی خۆیاندا، هەردووکیان بەکاربێنێت، یانی هەموو کەس لە هەموو بوارێکدا بۆ ئەوەی (حەقیقەت)ی بۆ دەربکەوت، دەبێ لە هەردووکیان کەڵک وەربگرێت، ئەگەر ئەو کارە نەکات و لە یەکێکیان کەڵک وەربگرێت بە راستیی شتەکان و بوون ناگات، واتە یان بە داوی زانستی پاژەکییەوە دەبێت و لەناو زەریای بێ بنی گریمانەکاندا، نەک راستیی ئەم بوونە و شتەکانی زیاتر لێ ون دەبێت، تەنانەت خۆشی لێ ون دەبێت، یان بە داوی
ئیمان و یەقینێکی کوێرکوێرانە و خورافییەوە دەبێت.

زانستی یۆگا یۆگا زانستی خۆناسییە. خۆناسی مەعریفەیەکە دوای توێکاریی ورد و بێلایەنانەی رەهەندە دیار و نادیارەکانی خۆت (مرۆڤ) وەدی دێت. یۆگی دەریخست مرۆڤ لە حەوت رەهەند پێکهاتووە، ئەو حەوت رەهەندە بەسەر دوو رەهەندی دیار (فیزیکی) و نادیار (رۆحی)دا دابەش دەبن. لە دەیەی حەفتای سەدەی رابردوودا دوو زانای روسی کە ژن و مێرد بوون، کامێرایەکیان دروست کرد کە توانای گرتنی وێنەی خەرمانەی مرۆڤی هەیە و ناوی کامێراکەیان نا، کامێرای کرلیان. رەهەندی دیاری مرۆڤ لە پێنج رەهەند پێکهاتووە و پێی دەڵێن (پانچا کووشا)، واتە پێنج قاوغ، یان پێنج کالان، یان پێنج جەستە کە بریتیین لە: (جەستەی خۆراکی، جەستەی ئەتەری - ئەثیریی، جەستەی زەینی، جەستەی ژیریی و جەستەی بەختەوەریی)، هەروەها رەهەندی نادیاری مرۆڤ لە دوو رەهەند پێکهاتووە کە بریتیین لە: (رۆحی تاکەکەسی و رۆحی گشتی یان بنەڕەتی بوون، یان خودی گەردوون). لەم دوو رەهەندە سەرەکییەی مرۆڤ، رەهەندی فیزیکی کاتییە و لەناو شوێن و کاتدا دەردەکەوێ و دەژیی و هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام رەهەندە رۆحییەکەی ئەزەلی و ئەبەدییە، لە دەرەوەی کات و شوێنە و نەمرە، بەردەوام خۆی لە خۆیدا هەیە، رەها و بێسنوورە و لە گەشت و گەڕان و گەشەکردندایە. جیاوازی نێوان مێشک و زەین یۆگییەکان لە هەزاران ساڵ لەوەپێشەوە دەڵێن مێشک و زەین جیاوازن، مێشک ئەندامێکی لەشمانە و لەناو سەرمان هەڵکەوتووە، بەڵام زەین گۆڕەپانێکی بێسنووری وزەیە کە لە ئێمەوە تا ئەوپەڕی گەردوون بەچواردەورماندا کشاوە، واتە هەموو ئەم بوونەی بە دیار و نادیارییەوە لەخۆگرتووە، هەربۆیەش دەتوانین وێنای ئەوپەڕی گەردوون و تەنانەت وێنای خواش بکەین، ئەگەر ئەمانە لەناو سنووری زەینی ئێمەدا نەبوونایە نەماندەتوانی وێنایان بکەین، یان لەبارەیانەوە بیر بکەینەوە و قسە بکەین و...هتد. لە بواری زانستیشدا زانایانی فیزیای کوانتەم و نۆرۆلۆژیستەکان دەڵێن مێشک ئەندامێکی نزیکەی یەک کیلۆ و نیوی ناو سەرمانە، بەڵام زەین گۆڕەپانێکی کوانتەمییە. یەکێک لەو کەسانەی لەم بوارەدا لێکۆڵینەوەی زۆری کردووە و بە وردیی ئەو بابەتەی سەلماندووە، (د. جۆو دیسپێنزا)یە. لە ساڵی (دوو هەزار و بیست)دا دوو زانای ئیتاڵی بە ناوەکانی (فرانکۆ ڤاتسا) کە زانایەکی گەردوونناس و فیزیاییە و لە زانکۆی (بۆلۆنیا) لێکۆڵەر و مامۆستایە و (ئەلبێرتۆ فلتی) کە دەمارناس و نەشتەرگەری مێشک و سیستمی دەمارییە، بە یەکەوە لێکۆڵینەوەیەکیان لەبارەی گەردوون و مێشک و سیستمی دەماریی مرۆڤەوە کرد، بۆیان دەرکەوت کە زۆر لە یەکتریی دەچن و وتارێکی زانستییان لەم بوارەدا بڵاوکردەوە. دوای بڵاوبوونەوەی وتارەکەیان، زانایەکی ئەڵمانی بە ناوی (زابینە هۆسنفڵدەر) کە وتارەکەی ئەوانی خوێندبوویەوە، ئەو پرسیارەی ورووژاند، ئایا گەردوون، مێشکێکی گەورەیە و کاکێشانەکەی ئێمە کوانتەمێکی ئەو مێشکە گەورەیەیە؟ هەروەها باسی ئەوەی کرد، ئەگەر مێشک و گەردوون لەڕووی پێکهاتەوە وەک یەک وان، تۆ بڵێی لەڕووی کارکردنیشەوە وەک یەک نەبن، واتە لەڕووی بیرکردنەوە و وێنا و...هتدەوە وەک یەک نەبن؟ یۆگییەکان پێشتر لەڕێگەی تێڕامانی عەقڵانی و چالاککردنی توانای ونبینی (شهودی عیرفانی)یەوە بۆیان دەرکەوتبوو کە ئەم بوونە لەبنەڕەتدا یەکە، بۆیەش وشەی (یۆگا)یان بۆ زانستەکە دانا، یانی یەکێتیی و یەکگرتن، ئەوان وتیان ئێمە لەگەڵ هەمووان لە بنەڕەتدا یەکین و لە رێگەی بیرکردنەوە و تێگەیشتنی تاکەکەسییەوە خۆمان بە جیا و دابڕاو لەوانیتر دەزانین، بۆیە لەم رێگەیەوە (یۆگا) دەتوانین یەکبگرینەوە، ئەم (بوون)ە بە هەموو بەشە دیار و نادیارەکانییەوە یەک نەخشەسازییە. یۆگییەکان وتیان ئەم (بوون)ە یەک زەین و یەک مێشکە، زەین رەهەندی نەرمئامێر (رۆحی) و مێشک و جەستە رەهەندی رەقئامێر (فیزیکی)ی ئەم زەین و مێشکە گەورەیەن، واتە زەین و جەستە یەک شتن. پێکهاتەی مێشک دوای لێکۆڵینەوەکانی مێشکناس و دەمارناسەکان زانستی مێشک و دەمارناسیی بۆی دەرکەوت مێشک لەڕووی فیزیکییەوە لە سێ بەش پێکهاتووە، ئەم سێ بەشەی بە گوێرەی دروستبوونیان بەمشێوەیە پۆلێن کرد. بەشی یەکەمی ناو نا بەشی سەرەتایی و خشۆکی مێشک، دووەمیانی ناو نا بەشی ناوەڕاست و شیردەری مێشک، بەشی سێیەمیانی ناو نا بەشی پێشەوە و مرۆیی مێشک یان بەشی هۆشمەند. زاناکان لەبارەی بەشی خشۆکیی مێشکەوە دەڵێن ئەم بەشە چەندین ملیارد ساڵ تەمەنی هەیە. هەروەها بەشی شیردەری مێشکمان چەندین ملیۆن ساڵ تەمەنی هەیە، بەڵام بەشی پێشەوەی مێشک، واتە بەشی مرۆیی و هۆشمەندە مێشک نزیکەی چل هەزار ساڵ تەمەنی هەیە و لە لایەن مرۆڤی ژیرەوە چالاک کراوە. بابەتی خودئاگا و نیوەئاگا و ناخودئاگا زیاتر راستیی ئەو لێکۆڵینەوەیە دەسەلمێنێت، هەروەها رەهەندەکانی زەین و یاسای کارما لە یۆگادا زۆر وردتر راستیی ئەو بابەتە روون دەکەنەوە.

بەشی خشۆکیی مێشک
رەهەندی خشۆکیی مێشکی ئێمە کە لە قەدی مێشک و بەشی دواوەی مێشک پێکهاتووە، پەیوەندیی بە وارسکە ئاژەڵییەکان و توانا پێنجەوانەکەی بوونەوەرەکانەوە هەیە، ئەم بەشە کار لەسەر مانەوە (بقاء)ی رەهەندی فیزیکی دەکات لە ژیانی سەرزەویدا، هیچ ئاشنایەتێکی لەگەڵ سۆز و عاتیفە و ژیرییدا نییە، بەهایی خۆپەرست و بێ بەزەییە و لەپێناو مانەوەدا هەموو شتێک دەکات، بۆیە زاناکان ئەم بەشەیان بە بەشی مارمێلکە یان تیمساح (کرۆکۆدیل)ی مێشک شوبهاندووە. ئەم بەشە سەرەتایی و بەتەمەنەی ناو مێشکی ئێمە، ماکی یاسای جەنگەڵە و ماکی هەموو ململانێ و جەنگێکە کە رۆژانە لەسەر ئاستی تاکەکەسی و خێزانی و نەتەوەیی دەیکەین. ئەرک و کاری سروشتیی ئەو بەشە ئەوەیە پارێزگاریی لە مانەوەی ئێمە بکا، بۆیە لەلایەک پێیوایە هەمیشە هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە و لەلایەکیتریشەوە لەئاست هەر بوونەوەر و رووداوێکدا کە هەست بکات بوون و ژیان و بەرژەوەندی و مانەوەی ئەو دەخاتە مەترسییەوە، بە توندیی دژکردەوە دەنوێنێت. ئەگەر لە مێشکی بوونەوەرەکان و ئێمەدا ئەو بەشە نەبووایە، هیچکاممان لەپێناو مانەوەدا هیچ کارێکمان نەدەکرد، تەنانەت لەکاتی برسێتییدا خۆراکیشمان نەدەخوارد و دەمردین، یان لەشمان نەیدەتوانی ناخودئاگا هەناسە هەڵمژێ، کار بە دڵ بکا و ...هتد، چونکە هەموو کردارێکی خۆکاری لەشی ئێمە، یانی ئەو کردارانەی ئێمە ئاگامان لێیان نییە و تەنانەت لە کاتی خەویشدا لەش خۆی دەیانکات، بە هۆی ئەو بەشەوەیە. کەواتە ئەو بەشە زۆر پێویست و ژیانەکییە بۆ ئێمە، بەڵام بە مەرجێک کاری سروشتی خۆی بکا و لە مرۆڤدا لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی بەشی هۆشمەندی مێشکدا دەبێت. ئەگەر بەشی خشۆکیی مێشکی ئێمە بەشەکانی دیکە، واتە بەشی شیردەر و بەشی هۆشمەند کۆنترۆڵ بکات و بیانخاتە خزمەتی خۆیەوە، یان ئێمە لەپێناو حەز و ئارەزووەکانماندا بەشی شیردەر و بەشی مرۆیی و هۆشمەندی مێشکمان بخەینە خزمەتی بەشی خشۆکییەوە، ئەوا دەبینە ئاژەڵێکی دڕندە و بێ بەزەیی، بەڵام خاوەن زانست و تەکنەلۆژیا. هەر کەس رۆژانە هۆش و گۆشی لەسەر تێرکردنی وارسکە ئاژەڵییەکانی بێت، ئەوا بەرە بەرە لایەنی شیردەر و لەویش کارەساتتر رەهەندی مرۆیی و هۆشمەندەکەی دەکەوێتە خزمەتی لایەنی خشۆکییەوە.

ماکی ململانێ و جەنگەکان
نزیکەی چەند هەزار ساڵێکە مرۆڤ تواناکانی خۆی خستۆتە خزمەت رەهەندی خشۆکیی مێشکەوە، هەموو بیرکردنەوەیەک و هەوڵ و ماندووبوونێکی مرۆڤ لەلایەن ئەو بەشەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و سەرچاوە دەگرێت، بە زمانی یۆگا بەم بەشە دەڵێن ناخودئاگا، واتە بەشێکی زۆری ئەو شتانەی ئێمە رۆژانە دەیانکەین، لە ناخودئاگامانەوە دەیانکەین. چونکە ناخودئاگا پەیوەندیی بە مانەوەوە هەیە و کاری پاراستنی ئێمەیە، هەموو شتێکی بە پێچەوانەی شتەکانی ئێمە، هەم لەڕووی جەستەییەوە و هەم لەڕووی فکری و کەلتورییەوە بە هەڕەشە دەزانێت لەسەر ئێمە، واتە کەسێکیتر، نەتەوەیەکیتر، کۆمەڵگەیەکیتر، بیروباوەڕێکیتر، دینێکیتر، فەلسەفەیەکیتر، زانستێکیتر و...هتد بەهەڕەشە دەزانێت، دەڵێ تا ئەوان تۆیان لەناو نەبردووە، تۆ ئەوان لەناو بەرە، هەموو ئەوانەی وەک تۆ نین، هەڕەشەن لەسەر مانەوەی تۆ، کەواتە نابێ هەبن، ئەوەنییە چەند هەزار ساڵێکە هەمووان بە بیانووی جیاجیا دەیانەوێ هەمووان بسڕنەوە. سەرچاوەی سەرەکیی ئەو جەنگانەی تا ئێستا کراون و لە داهاتووشدا دەکرێن، بە گشتی هەر هەموویان پەیوەندییان بە بەشی خشۆکیی مێشکمانەوە هەیە و لەوێوە سەرچاوە دەگرن، کە ئەو بەشە لایەنی ئاژەڵی و ناهۆشیار و ناهۆشمەند و دڵڕەق و بێ بەزەیی مێشکی ئێمەیە، واتە بەشی (تیمسا‌ح)ە. ئەو جەنگ و ململانێ و رق و قین و...هتدانەی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مرۆیی بەڵگەی ئەوەن مرۆڤ لە پرۆسەی پەرەسەندندا لەڕووی جەستەیی و زەینییەوە بە هاوسەنگی پەرەی نەسەندووە و خەتای خۆشێتی، واتە جەستە و بە تایبەتی مێشکی بۆ دۆخی مرۆیی و هۆشمەندیی پەرەی سەندووە، بەڵام ئەم پەرەسەندنەی خستۆتە خزمەت وارسکە ئاژەڵییەکانییەوە، بۆ ئەم کارەی کردووە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە یۆگی بە دروستی داوێتییەوە، لەبەرئەوەی مرۆڤ خۆی ناناسێت و بە نەزانی ماوەتەوە و بە داوی وارسکەکانییەوە بووە. خۆنەناسی و نەزانی دەبێتە هۆی ئەوەی وارسکەکان ببن بە شۆفێری جەستە و ژیانی ئێمە، واتە ئەگەر ئێمە خودئاگا (ژیریی و هۆشمەندیی)مان بەکار نەهێنین، ئەوا ناخودئاگا و رەهەندیی ئاژەڵیمان دەسەڵات بە دەستەوە دەگرن، ئێستا رێک وایە، بەڵام لە هەموو سەردەمێکدا تەنیا چەند کەسێکی کەم توانیویانە خۆیان بناسن و بە رەهەندیی ژیرییان جەستە و ژیانی تاکەکەسیی و کۆمەڵایەتییان بەڕێوەبەرن. کەواتە ئەو جەنگانەی لەسەرەوە بە ناوی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی و دینی و ئایدۆلۆژیی و...هتدەوە دەکرێن، لەژێرەوە پاڵنەرەکەی وارسکەی ئاژەڵیی مانەوەیە. دەکرێ مرۆڤ بە بەکارهێنانی لایەنی ژیری و هۆشمەندەکە هەموو کێشەکانی چارەسەر بکات و زۆریش پێشبکەوێت و ئەو توانا و وزە ماددەی و جەستەییەی خستوویەتە خزمەتی جەنگەوە بیخاتە خزمەتی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانییەوە

Address

Near Public Park, Salim Street, Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
+964

Opening Hours

Monday 08:30 - 21:00
Tuesday 08:30 - 21:00
Wednesday 08:30 - 21:00
Thursday 08:30 - 21:00
Saturday 08:30 - 21:00
Sunday 08:30 - 21:00

Telephone

+9647700500689

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hanasa Yoga Center ماڵی یۆگای هەناسە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram