Karezawshk lab

Karezawshk lab تاقيگه ى پزیشكى كاريزه ووشك
بؤ شيكارى نه خۆشيه كان
كارێزه ووشك سه روى مطعم خاله شوان
ز.م ٠٧٧٠٢٤١٥٣٨٣

فایبرۆمایەڵجیا چیە؟!  ...................... ⬅️یەکێ لە نەخۆشیە درێژخایەنە هەر باوەکانە بەتایبەت لە خانماندا.⬅️دەناسرێتەو...
05/12/2021

فایبرۆمایەڵجیا چیە؟!
......................
⬅️یەکێ لە نەخۆشیە درێژخایەنە هەر باوەکانە بەتایبەت لە خانماندا.
⬅️دەناسرێتەوە بە ئازاری بەردەوام و بەربڵاوی ماسولکە، جومگە و ئێسک.
⬅️لە سەدا %3 بۆ 6 کەس لە هەر کۆمەڵگایەکدا دەناڵێنێ بەدەست فایبــــرۆمــایاڵجیـــاوە.

⬅️نیشانەکانی.....
1.ئازاری بەردەوام و بەربڵاوی ماسولکەکان و هەندێجار ئێسک و جومگەکانیش
2.شەکەتی و بێهێزی
3.کەم خەوی
4.نەمانی تەرکیز و کێشەی زوو لەبیرچوونەوە
5. دڵەڕاوکێی و خەمۆکی
6.هەڵئاوسانی سک و با کردن_کۆڵۆن_ IBS

⬅️لە پشکنینەکانی خوێن و تیشکدا هیچ ناڕێک و پێکیەک دەرناکەوێ.
⬅️نەخۆش سود لە ئازار شکێنەکان نابینێ.
⬅️دوو چارەسەر کاریگەری هەیە یەکەمیان وەرزشکردنە، دووەمیان چارسەر دەرمانە دژە خەمۆکیەکانە، کە پێویستە لە ژێر ڕێنمای پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیــــــزم بەکاربهێنرێت.

17/10/2021

شیکاری (CRP):
یان (C-reactive protein):

شیکاری (CRP) دەستنیشانی بڕی پرۆتینی (C-reactive protein)دەکات لە خوێندا، کە پرۆتینێکی تایبەتە و لەلایەن جگەرەوە بەرهەم دێت وەک کاردانەوە بۆ هەوکردن لە بەشێکی زۆر لە ئەندام و شانەکانی لەش یان لەکاتی بریداربوونی شانەکانی لەش دا.

شیکاری (CRP) تایبەت نییە بە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکی دیاریکراو، تەنها بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردن و ڕادەی تووندی هەوکردن سوودی لێ وەردەگیرێت، پرۆتینی (CRP) بە چەند کاتژمێرێک پاش هەوکردن یان برینداربوونی شانەیی بڕەکەی بەرەوزیادبوون دەچێت (Acute Phase Reactant).

بە گشتی شیکاری (CRP) سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنە لەناکاوەکانی وەک (Sepsis)( Fungal Infection)( Pelvic Inflammatory Disease (PID)) و چاودێریکردنی کاریگەری دەرمان لە هەوکردنە درێژخایەنەکانی وەک (Rheumatoid Arthritis)(Lupus).

شیکاری ئاسایی (C-reactive protein) لە تاقیگەکاندا بە دوو جۆر ئەنجامدەدرێت؛

* جۆری یەکەمیان ئەنجامەکەی تەنها بوون و نەبوونی پرۆتینەکە دیاریدەکات، (Negative) یان (Positive) واتە شیکاریەکی چۆنێتیە (Qualitative).

* جۆری دووهەمیان ئەنجامەکەی بە ژمارەیە و بڕی پرۆتینەکە دیاریدەکات واتە شیکاریەکی چەندێتییە (Quantitative)، کە ئەمەیان گرنگتر و دروستترە بۆ دەستنیشانکردنی ڕادەی تووندی هەوکردنەکە و کاریگەری دەرمانەکان و بڕی دروستی پرۆتینەکە لە خوێن دا، بە (CRP-titer) ناسراوە.

کەی شیکاری (CRP) ئەنجامدەدرێت؟

* لەکاتی هەستکردن بە بوونی هەوکردنی تووند و لەناکاو وەک هەوکردن بە بەکتریا وەک (Sepsis) یان کەڕوو (Fungal Infection)؛

نیشانە باوەکانی هەوکردن:
- لەرز و تا
- هەناسەبڕکێ
- خێرا لێدانی دڵ
- دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
- ئازار

* لە کاتی بوونی هەوکردنی جومگە، ڕیخۆڵەکان (Inflammatory Bowel Disease) و چاودێریکردنی نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکانی وەک (Rheumatoid Arthritis)(Lupus) و هەوکردنی ئێسکەکان (Osteomyelitis).

* لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری بۆ چاودێری کردنی دۆخی نەخۆش و کاریگەری چارەسەریەکە.

* پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

* لەکاتی دووگیانی.

ڕێژەی ئاسایی شیکاریەکە:

ئاسایی بڕێکی کەم لە پرۆتینەکە لە خوێندا بوونی هەیە، و لە کەسێکی تەندروستتدا بڕی پرۆتینەکە پێویستە کەمتر لە (٥ میللیگرام بۆ لیتر) بێت، هەر زیادبوونێک لە بڕی پرۆتینەکەدا دەکرێت نیشانەبێت بۆ بوونی هەوکردن لە ئەندام و شانەکانی لەش دا بەڵام هۆکار و شوێنی هەوکردنەکە بە شیکاری (CRP) دەستنیشان ناکرێت.

مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت؟

زیادبوون لە بڕی پرۆتینەکەدا نائاساییە و دەکرێت نیشانەبێت بۆ بوونی گرفتی تەندروستی و هەوکردن لە یەکێک لە ئەندام و شانەکانی لەشدا، بەڵام هەموو کات بەرزی ئەنجامی شیکاریەکە مانای بوونی گرفتی تەندروستی ناگەیەنێت و هەندێک هۆکاری لاوەکیش هەن دەکرێت ببنە هۆی زیادبوونی بڕی پرۆتینەکە.

* دەرچوونی ئەنجامی بەرزی شیکاریەکە و دابەزینی پاش وەرگرتنی چارەسەر مانای سوودبینین لە چارەسەرەکە دەگەیەنێت، بە پێچەوانەوە دانەبەزین یان زیادبوونی بڕی پرۆتینەکە پاش وەرگرتنی چارەسەر مانای سوود نەبینین لە چارەسەرەکە دەگەیەنێت.

** لێکدانەوەی ئەنجامی شیکاریەکە پێویستی بە ئەنجامدانی شیکاری فیزیایی و چاودێری کردنی نیشانەکانی نەخۆشە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ و ئەنجامدانی شیکاریە تایبەتمەندەکانە، بەم جۆرە دەتوانرێت هۆکار و شوێنی هەوکردن و زیادبوونی پرۆتینەکە دەستنیشانبکرێت.

هۆکاری زیادبوونی بڕی پرۆتینەکە:
بڕی پرۆتینەکە لە چەندین بارودۆخی تەندروستی و هەوکردن تەنانەت گۆڕانی شێوازی ژیان دا دەکرێت زیاد بکات، بە گشتی؛

هۆکارە سەرەکیەکان:

* هەوکردنی بەهۆی بەکتریا و کەڕوو.
* هەوکردنی ڕیخۆڵەکان (Inflammatory Bowel Disease).
* نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکان وەک (Lupus)(Rheumatoid Arthritis).
* نەخۆشی سیل (Tuberculosis).
* شێرپەنجە بەتایبەتی (Lymphoma).
* هەر هەوکردنێکی تر وەک (Pelvic Inflammatory Disease (PID)).

هۆکارە لاوەکیەکان:

* دووگیانی (بەتایبەت لە مانگەکانی کۆتایی دووگیانی دا).
* بەکارهێنانی حەبی دژە دووگیانبوون.
* بەکارهێنانی هۆرمۆن وەک (Estrogens).
* قەڵەوی.
* وەرزش نەکردن.
* جگەرەکێشان.

چارەسەر:

لە ڕاستیدا دابەزاندنی بڕی پرۆتینەکە چارەسەری گرفتەکە ناکات و پێویستە هۆکاری زیادببونی بڕی پرۆتینەکە دەستنیشان و چارەسەر بکرێت.
جگەلە چارەسەری دەرمانی دەتوانرێت پشت بە چەند ڕێگا چارەسەرێکی سروشتی ببەسترێت وەک یارمەتیدەرێک بۆ دابەزاندنی بڕی پرۆتینەکە وەک (وازهێنان لە خواردنی چەوری و جگەرە، وەرزشکردن).

شیکاری (CRP) و (ESR):

هەندێک جار شیکاری (Erythrocyte Sedimentation Rate (ESR)) یان چەند شیکاریەکی تر لەگەڵ شیکاری (CRP)دا ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانکردنی هۆکار و شوێنی هەوکردنەکە.

** لەکاتی بوونی هەوکردن دا بڕی (ESR) هاوکات لەگەڵ بڕێ (CRP)دا زیاد دەکات بەڵام ئەوەی شیکاری (CRP)ی تایبەتمەند کردوە بەسەر (ESR)دا ئەوەیە؛

- لەکاتی بوونی هەوکردندا بڕی (CRP) خێراتر لە (ESR) زیاد دەکات بەمەش دەبێتە دەستنیشانکەرێکی باش بۆ دیاریکردنی هەوکردن بە زووی.
- پاش وەرگرتنی چارەسەری بڕی (CRP) خێراتر دادەبەزێت بە باراورد بە (ESR) بەمەش زووتر کاریگەری دەرمانەکانمان بۆ دەردەکەوێت.

*دیاریکردنی بڕی پرۆتینەکە (CRP-titer) گرنگی شیکاریەکەی زیاترکردووە .

شیکاری (CRP) و (hs-CRP):

دوو پێوانەکردنی جیاوازی پرۆتینی (C-reactive protein) و شیکاری (hs-CRP) جیاوازە لە شیکاری (CRP) و هەریەکەیان بۆ مەبەستێکی دیاریکراو دەکرێت سوودیان لێ وەربگیرێت:

- شیکاری (CRP): وەک باسکرا سودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردن و چاودێریکردنی هەوکردنەکە پاش وەرگرتنی چارەسەری.
- شیکاHigh sensitive-CRP (hs-CRP):
سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی مەترسی سەرهەڵدانی نەخۆشیەکەی دڵ و بۆریەکانی خوێن (Cardiovascular Disease).

08/08/2021

گرنگترین ئەو شیکاریانەی کە پێویستە هەموو کەسێک ساڵانە جارێک بۆ دوو جار ئەنجامیبدات ؟

:پشکنینەکان پێکدێت لەمانەی خوارەوە

پشکنینی گشتی خوێن و پێکهاتەکانی ناو خوێن ( CBC )

پشکنینی چەوری خوێن ( choestrol )

پشکنینی چەوری سیانی یان چەوری جگەر ( Triglycride )

پشکنینی ڕێژەی شەکری خوێن ( Blood sugar )

پشکنینی چالاکی گورچیلە ( B.urea . S.creatin)

پشکنینی بەکتریای گەدە ( Blood H.Pylori )

پشکنینی گرانەتا ( Typhoid)

پشکنینی چاڵاکی جگەر ( ALT )
پشکنینی چالاکی جگەر (AST)
پشکنینی زەردوی خوێن ( TSB )

پشکنینی ئیلتیاباتی گشتی خوێن ( CRP )

پشکنینی ڕۆماتیزمە( ESR )

پشکنینی گشتی میز ( GUE )

پشکنینی حەمەی ماڵتا یان تای ماڵتا ( Brucella )

پشکنینی گشتی پیسی ( GSE )

پشکنینی هۆڕمۆنی غودە هەرسێ جۆرەکەی ( TSH , T4 , T3 )

(VitD)پشکنینی فیتامین

پشکنینی فایروسات(HCV ,HIV ,HBsg)

ئەم پشکنیانە بۆ دڵنیابونە لە تەندروستیت .

بە ھیوای سوودبیبن ☺️

کەڕووی ڕەش(الفطر الاسود،Mucormycosis)!!! زۆر بە کورتی و پوختی و سادەیی🎯🎯👈کەڕووی ڕەش چیه؟جۆرێکە لە کەڕوو(فطریات) کە لە ژی...
03/06/2021

کەڕووی ڕەش(الفطر الاسود،Mucormycosis)!!!


زۆر بە کورتی و پوختی و سادەیی🎯🎯
👈کەڕووی ڕەش چیه؟
جۆرێکە لە کەڕوو(فطریات) کە لە ژینگەی دەوروبەرمان دەژیت وەک هەوا، خۆل، پاشماوەی ئاژەڵ، شتی بۆگەن، نانی کەڕوودار.....هتد
👈ئایا ئەم جۆرە کەڕووە پێشتر هەبووە؟
بەڵێ. پێشتر هەبووە و لە وانەیە هەموومان بەرکەوتەمان هەبووبێت لە گەلی!!!
👈ئەو کەسانە کێن کە ئەگەری تووش بوونیان زیاترە؟
=کەسی شەکرەدار، کە شەکرەکەی کۆنتڕۆل نەبێت
=ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە
=ئەوانەی دەرمانی ستیرۆید بۆ ماوەیەکی درێژ بەکار دێنن
=ئەوانەی دەرمانی دژە هەوکردن زۆر بەکاردێنن
=ئەوانەی بەرگری لەشیان زۆر لاوازە
=ئەوانەی چاندنی ئەندامەکانیان بۆ کراوە وەک جگەر،گورچیلە، مۆخی ئێسک.....هتد
👈ئایا کەسێک هیچ نەخۆشی نەبێت و بەرگری لەشی باش بێت تووش دەبێت؟
زۆر ئەستەمە کەسێکی وا تووش بێت!!
👈ئایا پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکات؟
نەخێر هەرگیز.
👈ئایا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە؟
نەخێر
👈چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
=هەوڵدە دەست لە شتی کەڕوودار مەدە وەک نان یان میوەی کەڕوودار
=ئەوانەی کاری ئاژەڵداری یان چوتیاری دەکەن، هەولدەن دەست لە پاشماوەی ئاژەڵ مەدەن یان پەنجەوانە لە دەست بکەن و دەستتان جوان بشۆن.
=هەر شتێک کە لە زەوی کەوتبوو بۆ نموونە میوە جوان جوان بیشۆن.
بەهیوای تەندروستیەکی باش و دوور لە هەموو نەخۆشیەک

دکتۆر جاسم محمد ابراهیم
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی
ڕاهێنراوی بۆردی هەناوی
١-٦-٢٠٢١

کەمی ڤیتامین DVitamine D deficiency ڤیتامین D یەکێکە لە ڤیتامینەکان کە پێویستە بۆ لەش.زۆر کەس ئاستی ڤیتامین D لە لەشیدا ...
03/06/2021

کەمی ڤیتامین D
Vitamine D deficiency
ڤیتامین D یەکێکە لە ڤیتامینەکان کە پێویستە بۆ لەش.
زۆر کەس ئاستی ڤیتامین D لە لەشیدا کەمترە لە ئاستی نۆرماڵ.
کەمی ڤیتامین D کاردانەوەی نەرێنی هەیە لەسەر زۆر لە پرۆسە فیزلۆجیەکانی جەستەی مرۆڤ کە لەوانەیە هەندێکیان لە کەسەکەدا دەربکەوێت وەکو بێ هێزی و شەکەتی بەردەوام، ئازاری بەربڵاوی لەش، درەنگ چاك بونەوەی برین، لاوازی بەرگری لەش، قژ روتاندنەوە، شاش بوون و لاوزی بوونی ئێسك و چەندین گرفتی تر.
کەمی ڤیتامین D زۆر کات پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر ئەبێت لای پزیشک.
نابێت بێ پرسی پزیشک ڤیتامین D وەرگیرێت لە شێوەی دەرمان.
ڤیتامین D دوو سەرچاوەی هەیە یەکەم دروست دەبێت لە ژێر پێستی مرۆڤ کاتی بەرکەوتنی خۆر. دووەم سەرچاوە خواردنە.

CBC (complete blood count )  ئه‌م تێسته‌ چیه‌ ؟ وه‌كو له‌ ناوه‌كه‌یه‌وه‌ دیاره‌ بریتیه‌ له‌ پشكنینێك بۆ پێوانی سه‌رجه‌م ...
28/05/2021

CBC
(complete blood count )

ئه‌م تێسته‌ چیه‌ ؟
وه‌كو له‌ ناوه‌كه‌یه‌وه‌ دیاره‌ بریتیه‌ له‌ پشكنینێك بۆ پێوانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خوێن .. كه‌ خۆی ئه‌گرێته‌وه‌ له‌ سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی :
1-white blood cell ( خڕۆكه‌ سپیه‌كانی خوێن )
2-red blood cell ( خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێن )
3-platelets ( په‌ڕه‌كانی خوێن ) .

هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له‌م پێكهاتانه‌ی خوێن ئه‌بێته‌ چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تری لاوه‌كیه‌وه‌ كه‌ له‌ پۆسته‌كانی تر ئاماژه‌ی پێ ئه‌كه‌ین ان شاء الله ..

ئه‌م پشكنینه‌ بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت و ئامانج لێی چیه‌ ؟
ئه‌م پشكنینه‌ بریتیه‌ له‌ پشكنینێكی بڕه‌كی و ته‌نها بڕی ئه‌و پێكهاتانه‌ دیاری ئه‌كات واتا quantitative test نه‌ك qualitative .. له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م پشكنینه‌وه‌ ئه‌توانین بڕی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له‌ پێكهاته‌كانی خوێن بزانین به‌ڵام ئه‌م پشكنینه‌ شه‌یپ و شێوه‌ی هیچ كام له‌و پێكهاتانه‌مان بۆ ده‌ست نیشان ناكات ..
ئه‌وه‌شی گرنگه‌ بوترێت ئه‌م پشكنینه بریتی نیه‌ له‌ پشكنینێك كه‌ ڕاسته‌وخۆ دكتۆر پشتی پێ ببه‌ستێت بۆ ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشی به‌ڵكو ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند پشكنێنێكی تر ئینجا كۆنفێرم و بڕیار له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كی دیاریكراو بدرێت ..

ئه‌نجامی ئه‌م پشكنینه‌ چیمان پێ ده‌ڵێت ؟
ئه‌نجامی ئه‌م پشكنینه‌ ئه‌كرێت وه‌كو نیشانه‌ و اندیكه‌یته‌رێكی سه‌ره‌تا به‌كاربهێنرێت له‌ لایه‌ن دكتۆره‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك دیسئۆرده‌ر و نه‌خۆشی وه‌كو ( هه‌وكردن ، شێرپه‌نجه‌ ، كه‌م خوێنی ، سالاسیمیا ، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی تر ) .. به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا به‌ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م پشكنینه‌وه‌ ناتوانین بڕیار بده‌ین له‌سه‌ر هیچ نه‌خۆشیه‌ك به‌ڵكو ته‌نها پشكنینێكه‌ سه‌ره‌تاییه ..

ئه م پشكنينه له تاقيگه كه مان ئه نجام ئه دريت
به هه رزانترين نرخ و باشترين كواليتى
سليمانى سه رجاده ى كانى به ردينه
ز.م 07511532524
به هيواى له ش ساخى بؤ هه موو لايه ك

هاوريان و دؤستان وئازيزان جه ژنتان بيرؤز بيت🌹دووه م رؤژى جه ژن  تاقیگه كراوه يه هه تا كاتژمير ١١ شه وبه هيواى ته ندروستي...
13/05/2021

هاوريان و دؤستان وئازيزان
جه ژنتان بيرؤز بيت🌹
دووه م رؤژى جه ژن
تاقیگه كراوه يه هه تا كاتژمير ١١ شه و
به هيواى ته ندروستيه كى باش بؤ هه موولايه ك

26/03/2021

🚨نیشانەکانی کەمی ڤیتامینەکان چیە؟

♦️نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D3 بریتین لە :-

1-لاوازی ماسولکەکان

2-ئازاری ئێسکەکان.

3-کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان

4-ئارەقکردنەوەی سەر

5-خەمۆکی

6- هەوکردنی درێژخایەن

7- نەخۆشییەکانی دڵ

8- نەخۆشی سەدەفی

9- ئازاری درێژخایەن

10-شەکەتی

11-بەرزی فشاری خوێن

12- هەڵوەرینی قژ

13-نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە

‎ B12 نیشانەکانی کەمی ڤیتامین ♦️

🔸کەم خوێنی

🔸هەڵوەرینی قژ ( هۆکاری یەکەم و سەرەکی هەڵوەرینی ڤژ کەمی ئەم ڤیتامینەیە )

🔸قڵیشانی لێو

🔸زوو شکانی نینۆک و تێکچونی شێوەکەی

🔸زوو ماندووی و بێهێزی.

🔸دڵ خێرا لێدان و هەناسە بڕکێ.

🔸زەردبونی پێست

‎تێکچونی هزر و زوو لەبیرچونەوە 🔸

🔸کزبوونی چاو

🔸تێکچونی باری دەرونی و گەشەکردن.

♦️نیشانەکانی کەمی زینک

۱ـ دڵتێکەڵهاتن و رشانەوە

۲ـ ئازاری ناوسک و سکچوون

۳ـ سەرئێشەو بێهێزی

‎٤ـ دابەزینی رێژەی چەوری باش

‎٥ـ گۆرانکری لە تامکردن

‎٦ـتێکچونی بیرکردنەوە

♦️نیشانەکانی کەمی مه‌گنسیۆم

١) نەمانی ئاره‌زووی خواردن

٢) شەکەتی و بێھێزی

٣) ھێڵنج و ڕشانەوە

٤) سەرئێشە و شەقیقە

٥) سڕبوون و مێرو کردنی پەلەکان

٦) ژان و گرژبوونی ماسولکەکان
٧) بوورانەوە و لەھۆش خۆ چوون

٨) گۆڕانی کەسێتی و میزاج

٩) لاوازبوون و وەرینی قژە سەر

١٠) زیادبوونی ژانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا

١١) زیادبوونی بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین

١٢) لە ئەگەری درێژەکێشانیدا دەبێتە ھۆی کەمی

♦️لەکاتی بونی هەریەک لە نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینانە زۆر گرنگە پێش وەرگرتنی هیچ جۆرە دەرامانێک پشکنین بکرێت

26/03/2021

نەخۆشی پاقلە
(Favism = G6PD Deficiency Anaemia)
جۆرێكە لە نەخۆشی كەم خوێنی. نەخۆشییەكی بۆماوەییە، لە سەرانسەری جیهاندا دەبینرێت بەڵام بە تایبەتی لە باكووری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی دەریای ناوەڕاست زۆرە. نزیكەی چوار سەد ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهاندا نەخۆشی پاقلەیان هەیە، كوڕ زۆرتر لە كچان تووشی ئەو نەخۆشییە دێن. نەخۆشییەكە بەستراوە بە توخم، چەندەها جۆری هەیە. هۆكاری دەروروبەر و هۆكاری بۆماوەیی دەوریان هەیە لە دەركەوتنی نەخۆشییەكە. مەزەندە دەكرێت كە لە هەر دوو هەزار مندال یەكێكیان نەخۆشی پاقلەی هەبێت، ئەو كەسەی نەخۆشی پاقلەی هەیە دەتوانێت وەكو هاوتەمەنێكی خۆی ژیانی ئاسایی خۆی بباتە سەر بەمەرجێك دەبێت خۆ دوور بگرێت لە خواردنی ڕووەكی پاقلە و هەندێك دەرمان كەوا دەكات خڕۆكە سۆرەكان تێك بشكێنرێت، دەبێت هەموو كات ئەوە بڵێت كە نەخۆشی پاقلەی هەیە.
بۆ یەكەم جاریش پزیشكێك بەناوی((Dr.Ernest Beutler لە ساڵی( 1953ز) توانی ئەو نەخۆشییە بدۆزیتەوە و باسی بكات. كەسی تووش بوو كاتێك ڕووەكی پاقلە(Fava Beans) دەخوات تووشی كەم خوێنی دەبێت، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ئەنزیمێكی دیاریكراو لە خڕۆكە سۆرەكان، كە پێیدەووترێت:(ئەنزیمی – 6 – فوسفێت دیهیدروجینیز،(Glucose – 6 – Phosphate – Dehydrogenase Enzyme (G6PD).
• نیشانەكان و درۆشم:
1- كەسی تووش بوو بەو نەخۆشییە زۆربەی كات هیچ نیشانەیەكی نییە، نیشانەكان یەكسەر سەرهەڵ دەدات كاتێك كەسەكە ڕووەكی پاقلە بخوات یان دوای ماوەیەكی كورت لەوانەیە چەند خوولەكێك یان چەند سەعاتێكی كەم نیشانەكانی دەردەكەون.
2- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا لێهاتن).
3- زەرد هەڵگەڕان و دەم و چاوی سپی پات دەبێت.
4- سەر ئێشان.
5- زیاد بوونی لێدانی دڵ و دڵە كووتە.
6- زگ ئێشان لەگەل/ یان پشت ئێشان.
7- لەوانەیە نیشانەی زەرتك (زەردوویی) لەسەر بەدیار كەوێت.
• پشكنینەكان:
1- پشكنینی میز بۆ زانینی ئەوەی خوێنی تێدایە.(Haemoglobinuria).
2- پشكنینی تەواوی خوێن (FBC)، كە لە فیلمی خوێنی نەخۆشەكە نیشانەی تێكشكانی خڕۆكە سۆرەكان دەبینرێت و نەخۆشەكە كەم خوێن دەبێت.
3- پشكنینی ڕێژەی خوێن دروست بوون(Reticulocyte count).
4- ڕێژەی بیلڕوبین لە خوێن زیاد دەبێت (Indirect Bilirubin).
5- پشكنینی چالاكی جگەر (LFT) ئاسایی دەبێت.
6- سۆناری زگ بۆ زانینی ئایا نەخۆشەكە فاتە ڕەشەی ئەستوور بووە یان بەردی زەرداوی هەیە.
• چارەسەركردن:
1. لەبەرئەوەی نەخۆشییەكە بۆماوەییە، لەبەر ئەوە هیچ چارەسەرێكی نییە تەنیا ئەوە نەبێت، كە دەبێت خۆمان لە هۆكارەكانی بپارێزێت.
2. دووركەوتنەوە لە خواردنی پاقلە.
3. نەچێتە ناو كێڵگەی كە پاقلەی تێدا دەچێنرێت.
4. نەخواردنی هەندێك دەرمان، وەك: دەرمانەكانی مەلاریا(Primaquine)، دەرمانی سەلفا، ئەسپرین، كینین(Quinine)، دەرمانە ژان لابەرەكان(NSAID)، كوینیدین(Quinidine)، نایترۆفیورانتۆین(Nitrofurantoin)

12/03/2021

نۆ ھۆکار بۆ دروست بوونی سەرئێشە
1. كێش: بە پێی توێژینەوەیەكی نوێ دۆزراوەتەوە كە ئەو ئافرەتانەی تۆزێك قەڵەون ترسی توشبوونیان بە سەرئێشە بە ڕێژەی لە (٣٥%) زیاترەو لەناو ئەوانەی كە زۆر قەڵەون ڕێژەكە بەرز دەبێتەوە بۆ (٨٠%).

2. كەسایەتی مرۆڤ: هەندێك سیفەتی مرۆڤ وەك ئەو كەسانەی كە ڕەقن لە مامەڵە كردن یان ئەو كەسانەی كە زۆر كات بێدەنگن و خۆیان دەپارێزن لە تێكەڵ بوون بە كۆمەڵگە یان ئەو كەسانەی كە خوو دەگرن بە شتێكەوە كە هەموو بیریان داگیر دەكات ئەگەری توشبوونیان بە سەرئێشە زیاترە.

3. جۆرێك لە سەرئێشە هەیە كە بەهۆی شكاندنی رۆتینی ڕۆژانەوەیە، بۆیە وا باشترە كە لە كاتی پشووی هەفتانەدا كاتی نووستنیان نەگۆڕن یاخود زیاتری نەكەن، زیاتر هەست بە ئارامی دەكەن و دە‌حەسێنەوە ئەگەر لە كاتی پشووەكاندا تاوەكو كاتی نیوەرۆ نەخەون.

4. وشكبوونەوە:

5. نەخواردنی ژەمە خۆراكە سەرەكییەكان: ئەشێ زۆرتان هەندێ كات سەرقاڵ بن، بەڵام برسێتی هۆیەكی باوی سەرئێشەیە.

6. كافەیین كە لە قاوەدا هەیە: برێكی كەم یارمەتی سەرئێشە دەدات، بەڵام زۆر خواردنەوەی دەبێتە هۆی دروستبوونی، ئەگەر دەزانی زۆر كات ئێشی سەرت هەیەو قاوەش زۆر دەخۆیتەوە ئەوا هەوڵ بدە وردە وردە كەمی بكەیتەوە تا دەگاتە هەفتەی دوو جار.

7. ناچاڵاكی و سستی: توێژینەوەیەكی نوێ لە وڵاتی سوید ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە ئەو كەسانەی چاڵاكن كەمتر تووشی سەرئێشە دەبن.

8. لێكۆلینەوەیەكی فراوان ئەوەی خستۆتە ڕوو كە ئەو كەسانەی تێكڕا لە ڕۆژیكدا (٦) كاتژمێر دەخەون زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن و سەرئێشەكانیشیان زۆر بەهێزترە لەو كەسانەی زیاتر لەو ماوەیە دەخەون.

9. هەرچەندە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، بەڵام خواردنی مرۆڤ كاریگەری هەیە لەسەر تووش بوون بە ئێشی سەر، هەندێك خواردن دەبنە هۆی سەرئێشە بۆ زۆر كەس یاخود زیاتری دەكات، ئەو خۆراكانەی كە باشن لە كاتی سەرئێشەدا وەك ڕۆنی ماسی، رۆنی زەیتوون، فاسۆلیای سپی، گوڵەبەڕۆژە هتد... ئەو خۆراكانەی كە خراپن وەك خواردنەوە كهولیەكان و چوكلێت، پەنیری كۆن، گۆشتی ئامادەكراو وەك هۆتدۆگ و هەمبەرگەر هتد ...

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 14:00 - 00:00
Tuesday 14:00 - 00:00
Wednesday 14:00 - 00:00
Thursday 14:00 - 00:00
Friday 19:00 - 00:00
Saturday 14:00 - 00:00
Sunday 14:00 - 00:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Karezawshk lab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category