06/05/2020
سلاوو ئه‌زیزان به پێ توانا هه‌ر جاره‌و بابه‌تی داده‌گرین كه سوودی هه‌بوو بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان له رووی به‌كارهینانی سه‌پلیمینت ( ته‌واوكه‌ره خۆراكیه‌كان) ده‌ست پێ ده‌كه‌ین له BCAA 'گه‌ر چی زۆربه‌مان ده‌زانین چی یه به‌لام ئیمه زۆر به چری باسی ده‌كه‌ین تا بتوانن هه‌مووان سوودمه‌ند بن .
زۆربه‌مان رۆژانه ئه‌بیستین كه له نێو وه‌رزشه‌وان ترشی ئه‌مینی (BCAA) وه‌ك ته‌واوكه‌ری خۆراكی به‌كارده‌هێنرێ ،به‌لی زۆر سوودی هه‌یه بۆ دروست بوونی ماسوولكه‌ی پته‌و و به‌هێزو جوان ، به‌لام ئایا تا ئیستا بیرمان كردوه‌ته‌وه تا بزانین ترشی ئه‌مینی BCAA چی یه ؟ بۆچی گرنگه ؟ وه زه‌ره‌روو زیانه‌كانی چی یه بۆ لاشه‌ی مرۆڤ ؟ لێره‌دا باسی ئه‌و وولامانه ده‌كه‌ین ..
پێناسه‌ی COMPLEX BCAA:
سه‌رچاوه‌ی ووشه‌كه له Branched chain Amino Acids وتا پێك هاتووه له كۆمه‌لی ترشی ئه‌مینی جیاواز واتا سێ به‌شی تایبه‌ت له ترشی ئه‌مینی له خۆ ده‌گریت وه‌ك : L- Leucine ,L-isoleucine , L-valine ,وه تیكه‌ل بوونی ئه‌م سێ بابه‌ته سێ به‌شی ئه‌و بروتینانه ده‌گریته‌وه له نیو ماسوولكه‌كه‌دا بوونی ده‌بی وه ئه‌مانه به‌شێكن له ترشه ئه‌مینیه‌كان كه‌وا ئه‌بنه هۆكاری دروست بوونی ترشی نوی له لاشه‌دا له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ناو نراوه ترشه سه‌ره‌كیه‌كان چونكه لاشه خۆی ئه‌م سێ جۆره دروست ناكا به‌لكو له خواردنه رۆژانه‌ییه‌كانمان وه‌رده‌گیری .
وه له هه‌ره سیفه‌ته‌كانی BCAA كه جیای ده‌كاته‌وه له ترشه‌كانی تر ئه‌وه‌یه كه راسته‌وخو به پی قه‌باره‌ی ماسولكه ده‌سووتی نه‌ك وه‌ك ترشه‌كانی تر كه له جگه‌ردا بسووتی ، كاتی ماسوولكه ته‌واو غلیوكوجین( شه‌كر) به‌كار ده‌هینی راسته‌وخو كارده‌كا بۆ به‌كارهینانی چه‌وری و بروتین بۆ دروست بوونی ووزه وه ئه‌م جۆره ( Aspartame ) تیا نی یه به هیچ جۆری گه‌ر بپرسی ئه‌سبارتام چی یه ئه‌وه 200 جار له شه‌كر شیرنتره به‌كار ده‌هینری بۆ ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌لین شه‌كری تیا نی یه و هۆكاره بۆ زۆر نه‌خۆشی له هه‌مان كات ئه‌م جۆره BCAA فاتى سفر و شه‌كری تیا نی یه .. .
چۆنی یه‌تی خواردنی BCAA سووده‌كانی :
ده‌توانری به‌كار بهینری له نیو یاری راسته‌وخۆ وه پێشی یاری و دوای یاری ، هۆكاری سه‌ره‌كی یه بۆ زیاد بوونی قه‌باره‌ی ماسوولكه به ریژه‌ی بروتینیكی كه‌م وه هه‌ره گرنگی هه‌یه بۆ راگرتنی دارمانی بروتین له لاشه وه BCAA به كارده‌هێنری و یارمه‌تی ده‌ره بۆ پیدانی ووزه به خانه ماسولكه‌كان راسته‌خۆ بی ئه‌وه‌ی پێوستی به‌وه بی لاشه بگه‌ریته‌وه بۆ جگه‌ر داوای ووزه بكات وه هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه وا ده‌كا لاشه ریژه‌ی بروتینی دانه‌به‌زی له كاتی دروست بوونی ووزه ، وه هه‌ر كاتی پێشی یاری به‌كار بهێنری ناهیلری شه‌كری لاشه دابه‌زی واتا به‌رگری لاسه به‌هێز ده‌كات له كاتی مه‌شق ،
زه‌ره‌ره‌كانی BCAA::
ته‌نها ترشیكی ئه‌مینی یه و هیچ كاریگه‌ری خراپی نی یه بۆ لاشه ته‌نها له هه‌ندی كاتی تایبه‌ت نه‌بی وه‌ك ئافره‌تی دووگیان یاخود كۆمه‌لی كه‌س كه نه‌خۆشی دریژ خایه‌نیان هه‌یه ..