24/12/2022
ئەم پەتایە کە بڵاوە چیە ولێیبترسین یان نا
گۆرانگاری لەوەرزەکان دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی بە دو ئاراستە یەکەمیان بەهۆی دروست بونی گەشێکی گونجاوتر بۆ ڤایرۆسەکان ودوەمیان نزمبونەوەی ئاستی بەرگری مرۆڤ بەهۆی سەرماوە
پەتای وەرزی چەن جۆری هەیە؟
ئەوەی ساڵانی پێشو باوبو پەتای ئەنفلەوەنزابو دواتر ئەنفلەنزانی باڵندە وئەنفلەوەنزای بەراز ودواتر کۆڤید 19
ئەوەی ئەمرۆ کامیانە؟
لەبەر ئەوەی بەداچونی زانستی وپەتایی رێکخراو نیە وەکو Active survey بۆیە ناتوانرێت جۆرەکەی دیاریکرێت وەلەروی نیشانەکان دەکرێت ئەنفلەوەنزای بەرازبێت یان پەتای وەرزی اسایی ئەنفلەوەنزای مرۆڤ یان کۆڤید بێت
نیشانەکان چین؟
هەموی نیشانەی تای زۆر وئازار دەردراوی لینجاوی لوت هەیە
ئاژەڵ ئەو جۆرانەی توش دەبێت ؟
لەبەر ئەوەی ڤایرۆسیە پەتاییەکان گۆرانکاری زۆری تێدارو دەدات بۆیە دەکرێت هەمو جۆرە ئاژەڵێک توشبێت هەرچەندە تائیستا تەنها لەچەند جۆرێک تۆمارکراوە کە مەترسی نیە بۆ مرۆڤ
چۆن خۆمان بپارێزین ؟
یەکەم خاڵی گرنک بەرزکدرنەوەی ئاستی بەرگری لەش ئەویش بە خواردنی ڤیتامین وکانزاکان وخواردنی ئاوی زۆر وەرزش وخەوی رێکوپێک وهەروەها لەکاتی هەستکردن بە هەستیاری لوت ئەوە ئەگەری زۆرە کە نوساندنی ڤایرۆس بە پەردەی لوت رویدابێت بۆیە خێرا هەڵمیژینی ئاوی شیلەتێن وشۆردنی کیرفانەکانی لوت بۆ لابرنی ڤایرۆسەکە کە رێگایەکی زۆر باشە بۆ کۆنترۆڵکردن
ئایە توشی ئەم پەتایانە سودی بۆمرۆڤ هەیە؟
بەڵێ هۆکارێکی زۆر باشە بۆ هرۆژاندن وجوڵاندنی خانەکان وئەنامەکانی کۆئەندامی بەرگری لەش
لەکاتی توشبون چەند دەخایێنێت؟
بەگشتی لە دروستبونی نیشانەکان لە چەند کاتژمێرێک هەتا چەند حەفتەیەک درێژەی هەیە ومەڵێک فاکتەر هەیە کەکارگەری دەبێت لەسەر درێژی ئەو کاتی وەکو جۆری ڤایرۆس وتەمەنی مرۆڤ وئاستی بەرگری وشێوازی ژیان وجۆری خۆراک
ئایە چارەسەر چیە؟
تائیستا هیچ چارەسەرێکی کاریگەر بۆ ڤایرۆس نەدۆزراوەتەوە بۆیە بەکارهێنانی دژە ڤایرۆس ودەرمانی بەهێزکردنی بەرگری ودەرمانی ئازار وهەندێ جار لەکاتی پێویست ئەویش لەژێڕ سەزپەرشتی پزیشکی پسپۆر بەکارهێنانی دژە هەوکردنەکان
ئایە جێکەی مەترسیە؟
نەخێر تائیستا ئاستی گۆران لەهەمو جۆرەکانی جێگەی مەترسی نیەو هەمومان گرتومانە وتێپەربوە
ئایەڤاکسین سودی هەیە؟
تائیستا هەمو جۆرە ڤاکسینەکان سودێکی زۆر دیاریکراویان هەیەوزۆر کاریگەر نین
پرۆفیسوری یاریدەدەر
دکتۆر عوسمان جەمال
پسپۆری نەخۆشیە درمیەکان