چارەسەر بە سروشتی charasar ba srwshty

چارەسەر بە سروشتی charasar ba srwshty چارەسەری ئازاری فەقەرات بەیەکجاری

29/10/2024

(( هەنار و بۆنى ناو دەم ))

تاقيكردنەوەيەكمان لەسەر كۆمەڵێك خەڵك كرد، داوامان لێ كردن پێش ئەوەى بخەون كۆتا خواردنيان هەنار بێت و بە دوايدا هيچى تر نەخۆن و تێبينيەكانى خۆيانمان پێ بڵێن، لە گرنگترين ئەو تێبينيانەى بۆمان گەڕايەوە ئەوە بوو كە لە دواى لە خەو هەستان لە بۆنى دەم ڕزگاريان بوو بە شێوەيەكى سەرسوڕهێن، لەوانەشە ئەمە ئەوە بسەلمێنێت بۆچى باشترين كات بۆ خواردنى هەنار كۆتا خواردن و لە كاتى نوێژدا بێت، هەروەها ئەو وتەيەى (عەليى كوڕى ئەبو تاڵيب)يش خواى لێ ڕازى بێت كە دەڵێت: "كلوا من الرمان بشحمه فإنه دباغ المعدة" رواه الهيثمي.

سەرچاوە:
https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1111/j.1541-4337.2010.00131.x?fbclid=IwAR1J5Wv7ELhPMtjDve5DdRyu6dWytNo-oTdU8wZ07hTyQFIZ2BKjQrtZukk&
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/17182487?fbclid=IwAR1l5PDJhwIUc1H9h34f7PdZOoSVVciJaOfr-le3DyhKgt9zV8TOnxjuC5g

17/10/2024
سیر بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ئاوی سیرش بەهەمان شێوە سوودی زۆرە و ڕێگری توشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجە دەکات، س...
01/09/2024

سیر بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ئاوی سیرش بەهەمان شێوە سوودی زۆرە و ڕێگری توشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجە دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانە.

سوودەکانی ئاوی سیر:

-ئاوی سیر دژەئۆکسانە یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و نیشانەکانی پیری دوادەخات، یارمەتی پێست دەدات یەک ڕەنگ بێت و ڕێگری لە هەوکردنی دەکات.

-چارەسەری زیپکە و جێماوەی زیپکە دەکات، ئاوی سیر لە دەموچاو بدە بۆ ماوەی پێنچ خولەک دواتر بیشۆ ئەم کردارە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە تا زیپکەکە نامێنێت.

-ئاوی سیر یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات، دەتوانرێت ئاوی سیر بخورتەوە یان لە قژ بدرێت بەم شێوازە: ئاوی سیر و ئاوی لیمۆ تێکەڵ دەکەیت و لە قژ و پیستی سەر دەدەیت بۆ ماوەی شەوێک و دواتر بیشۆ، بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژ لەسەر یەک دووبارەی بکەرەوە و ئەنجامەکەی دەبینیت.

-تایبەتمەندی دژە بەکتریا و کەڕووی هەیە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.

-یارمەتی سووتاندنی چەوری لەش دەدات و کێش دادەبەزێنێت.

ئاوی ھەنجیرلەڕێی لەتکردنی بڕێک ھەنجیر بۆ چەند بەشێک و کردنییە نێو قاپێکی قوڵەوە ، و ئاوی گەرمی تێدەکەین  بۆ ماوەی یەک ڕۆ...
01/09/2024

ئاوی ھەنجیر

لەڕێی لەتکردنی بڕێک ھەنجیر بۆ چەند بەشێک و کردنییە نێو قاپێکی قوڵەوە ، و ئاوی گەرمی تێدەکەین بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دایدەنێین ، پاشان جیای دەکەینەوە و ئەو ئاوی ھەنجیرەی کە دەمانەوێت بەدەستی دەھێنین، کە چەندین سوودی بۆ جەستە ھەیە.

سوودەكانی ئاوی ھەنجیری

ئاوی ھەنجیر چەندین سوودی بۆ لاوازیی و قەڵەویی کێشی جەستە ھەیە، و کاردەکات بۆ بەخشینی ڤیتامینات بە جەستە، ھەروەھا بەسوودە بۆ ئافرەتانی دووگیان و منداڵان، دەکرێت سوود وەربگرین لە چەند گیراوەیەکی زۆر بەسوودی ئاوی ھەنجیر، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- خواردنەوەی پیاڵەیەک لە ئاوی ھەنجیر، یەک جار بەیانیان و یەک جار ئێواران، کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە، و چەند نەخۆشییەکی دیکەی کۆئەندامی ھەناسە.

٢- دەتوانین کەمێک گوێز بۆ ئاوی ھەنجیر زیاد بکەین، تا بمان پارێزێت لە سەرمای وەرزی زستان، ئەم گیراوەیە کالۆری بە جەستە دەبەخشێت، کە یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوە و پاراستنی پلەی گەرمی جەستە.

٣- ڕۆژانە خواردنەوەی سێ کوپ لە ئاوی ھەنجیر بە شێوەیەکی ڕێک، یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی کێشی جەستە.

٤- ئاوی ھەنجیری چارەسەری چەند جۆرێکی نەخۆشی دەکات، وەک کۆکەی توند و ڕیخۆڵەکان نەرم دەکاتەوە لەکاتی خواردنەوەی، ئازاری سنگ چارەسەر دەکات، ھەروەھا بۆ گورچیلەکان بەسوودە و یارمەتیدەرە لە چارەسەر کردنی ئەو نەخۆشییانەی تووشی دەبێت.

ھەروەھا دەتوانرێت ئاوی ھەنجیری وشککراو دروست بکرێت، ھەنجیرێکی وشککراو دەخەینە نێو کوپێک ئاوی گەرمەوە، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە نێو ساردکەرەوەدا دایدەنێین، بەیانیان لەگەڵ دەستپێکردنی ڕۆژەکەدا دەیخۆینەوە، بوونی شەکری نێو گیراوەکە وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت، ئەم ئاوە مەگنسیۆمی تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات لە کرداری ھەرسدا، و ھەستی تێربوون دەبەخشێت بەو کەسەی دەیخواتەوە، کاردەکات بۆ فراوان کردنی ملوولەکانی خوێن و لەناوبردنی بەکتریا، و ڤیتامین D بە جەستە دەبەخشێت.

خڕنوك ڕوەکێکی هاوینەیە خۆرسکە لە ناوچەی گەرمەکان پەیدا دەبیت بە تایبەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئەو رووەکانە تەمەن دار لە ن...
31/08/2024

خڕنوك ڕوەکێکی هاوینەیە خۆرسکە لە ناوچەی گەرمەکان پەیدا دەبیت بە تایبەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئەو رووەکانە تەمەن دار لە نیوان 10_20سال دەژی هەندێ جار خۆی دەردەخات و 2_3 مەتر بەرز دەبێتەوە ئه‌گەر باردۆخ گونجاو بیت وە رەگێکی بەهێزی هەیە تا نزیکەی 10مەتر بۆ ژیر خاک دەروات، بەری خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری دەرمانسازیدا بە یەکێک لە موعجیزە هەرە رگەورەکانی ڕووەکی هەژمار دەکرێت کە تا ئێستا لەو بوارەدا هیچ ڕووەکێک هاوشێوەی نەبووە، بۆیە پسپۆڕانی ئەو بوارە زۆر سەرسامن پێی.

گرنگی پزیشکی:

1-بەری خڕنوک وەکو چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ نەخۆشیەکانی گەدە، وەک هەوکردن و برینی گەدە.

2-خاوێنکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و رێکخستنی جووڵە.

3-نەهێشتنی مادە ژەهراوییەکان لەناو دەمارەکانی خوێن

4-باشکردنی رێژەی شیری دایک

5-نەهێشتنی ئازارەکانی میزکردن و هەروەها چارەسەری میزگیران دەکات

6- دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێن

7-دابەزاندنی کۆلیسترۆل و هەرسێ جۆرە چەورییەکانی خوێن

8-بەهێزکردنی بەرگری لەش.

9- دەردانی کرمی لەش

10- دژە ترشەڵۆکی گەدەیە

11- دابەزاندنی رێژەی فشاری بەرزی خوێن

12- یەکێک لە موعجیزەکانی ئەم ڕووەکە بریتییە لە پاراستنی لەش لە جۆرەکانی شێرپەنجە.

13 پتەوکردنی ئێسک و چارەسەری نەخۆشی ئێسکە نەرمە

14- چالاکی سوڕانی خوێن زیاد دەکات

15-چارەسەرە بۆ ئیسهالی (لەگەڵ ماست تیکەڵ دەکرێ)

16- کۆتایی بە دوسنتاریا دێنێت (دوسنتاریا واتە هەوکردنی دەمارەکانی خوێن بەتایبەت کاتێک مرۆڤ تووشی نەخۆشی قولون دەبێت پیساییەکەی توند دەبێت کە تەنیا خوێن دادەنیشێت).

17- ئاوی زیادەی لەش دەردەدات

18- خوێنبەربوون رادەگرێت "خوێن بەربوونی گەدەو ڕیخۆلە"

19-چارەسەری نەخۆشیی قۆلۆن دەکات

20- چارەسەری ئازاری ددان و پوك دەکات

21- چارەسەری نەخۆشی رەبۆ دەکات و هەروەها کۆتایی بە هه‌ستیاری گەروو دێنێت

22- چارەسەری جیوب لووت دەکات (بەشێوەی هەڵم کردن)

23-دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەتەکانی دەنگ ،دەنگە ژێ.

چۆنیەتی بەکارهینانی خرنوک:

1 -بەکاڵی دەخورێت بەلام توێکلێکی لاستیکی هەیه و ئاسان لادەدرێ و بەهۆی یاریدەدەرێک دەخورێ وەک ئاو یان هەر شتێکی تر ئاسان بێت بەلاتانەوە

2- بە ووشککراوی ئاسانتره خواردنی لەگەڵ شەکر تامێکی زۆر خۆش دەدات

3-هەر ژەمێک حەوت دانەی بخورێت پێش نان

4- دەتوانن لەئاودا بیکوڵێنن و ئاوەکەی بپاڵێون و بیخۆن

5-هەر ژەمێک کوپێکی لێ دەخورێتەوە پێش نان.

کۆمێنت بکە تا پۆستەکانم بێتە بەر دیدەت ئەگەر نا کۆمپانیای فەیسبوك پۆستەکانمت لێ دور دەخاتەوە چونکە ئەزانن گرنگی پێ نادەیت !

تا ئێستە هەواڵی کرێمێکت نەبیستوە کە چارەسەری هەموو نەخۆشیەکی کردوە جگە لە چەن نەخۆشیەکی کەم نەبێ کە لەپەنجەی دەست کەمترە...
30/08/2024

تا ئێستە هەواڵی کرێمێکت نەبیستوە کە چارەسەری هەموو نەخۆشیەکی کردوە جگە لە چەن نەخۆشیەکی کەم نەبێ کە لەپەنجەی دەست کەمترە ؟!
کرێمی (پرۆمیدریزین) باشترین چارەسەری ١٠٠٪ سروشتی یەکەمی بێ ڕکابەرە لەسەر ئاستی جیهان چونکە تا ئێستە هیچ دەرمانێك بەو شێوەیە چارەسەری زۆرترین نەخۆشی نەکردوە نە عیلاجی طبي و نە چارەسەری سروشتی
ئەمە ويڕای ئەوەی هیچ زیانێکی لاوەکی نیە و نرخەکەشی لەچاو خۆیا زۆر هەرزانە
بەڕاستی ئەم کرێمە پێویستە پێی بوترێ دەرمانخانەی گەڕۆك (صیدلیة متنقلة) چونکە ئەتوانی بیکەیتە جانتاکەتەوە و لەگەڵ خۆت بیبەیت بۆ دەشت و دەر و سەیران و ماڵان و شوێنە گشتیەکان و بەشی دۆستو هاوڕێکانیشتی لێ بدەیت چونکە بڕێکی زۆری تێدایە کە بەشی مانگ زیاتر دەکات و کڕیاری واهەبوە وتویەتی دوو ساڵە هەمە هێشتە تیای ماوە ، چونکە زوو چارەسەری نەخۆشیەکان ئەکات وکۆتاییان پێ دێنێت .
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم کرێمە ناوازەیە لەکۆمێنت داوا بکە بەمەسج زانیاریت بۆ دێت .

تکایە یەکی چەند کۆمێنتێك بکەن با پۆستەکانم زیاتر بگاتە بەردەست خوێنەران و خێرێکیش بۆ قیامەتت مسۆگەر بکە .

ئەم پۆستەم بینی حەزم کرد خەڵکی لێ ئاگادار بکەمەوەبەڕێزان هەروەك لەخوارەوە کۆمێنتی ئەو بەڕێزە دەبینن منیش بەهەمان شێوە کا...
29/08/2024

ئەم پۆستەم بینی حەزم کرد خەڵکی لێ ئاگادار بکەمەوە
بەڕێزان هەروەك لەخوارەوە کۆمێنتی ئەو بەڕێزە دەبینن منیش بەهەمان شێوە کاتی کەرەنتینەکە وتم ئەم شەربەتە ئەمریکیە ئەوەندە ڕیکلامی بۆ ئەکرێ بۆ تاقی نەکەمەوە کە ئەوکات من ئەم کارەی ئێستەم نەدەکرد ، ئەوەبوو لەبەغدادەوە دەبەیەکم بۆ هات بە ٤٩ هەزار کە هەر ئەوەندەشم شك ئەبرد ئیتر ڕێنماییان پێدام و کە بەشی هەفتەیەك ئەکات منیش هەموڕۆژێك دەمخواردەوە بەڵام شەربەتێکی ناخۆش ، ئەوەبو هیچ سودێکم لێ نەبینی و تەنها پارەکەم فەوتا !
دوای ئەوە بە ماوەی چەند مانگێبیرم لەوە کردەوە کە من بۆ کرێمە ناوازەکەم نەکەمە بەردەستی کڕیاران خۆ کرێمەکەی من سەد قاتی ئەو شەربەتە ناخۆشە باشترە
ئەوەبو لە ساڵی ٢٠٢١ ڕیکلامم بۆکرد و الحمد للە خەڵکانێکی زۆر سودمەند بون سەرەڕای ئەوەش کڕیاران خۆیان لەسەر نەخۆشی جیاواز تاقیان دەکردەوە و فیدباکیان دەنارد کە بەکاریان هێناوە بۆ نەخۆشیەك لەمن نەمەزانی بۆ ئەو نەخۆشیە دەبێت و چارەسەری کردبوو ، جا با بێمەوە سەر باسی شەربەتە ئەمریکیەکە ، من بۆیە ئەم پۆستەم کرد تا خەڵك وشیار ببنەوە و بەرهەمی ئەمریکی مەکڕن چونکە هیچ سودی نیە ئێوەش کەیفی خۆتانە ئەگەر حەز بەزەرەر دەکەن ئەتوانن تاقی بکەنەوە ، ئینجا لەهەرکەسم پرسیبێ کە ئەو شەربەتەی بەکار هێنابێ وتویەتی سودم لێ نەبینیوە.

وەک دەزانرێت بەهاراتە توونەکان کاریگەری بەکتریاکوژیی هەیە، بۆیە هەندێک لە زاناکان پێیان وایە بەسوودە، بەڵام هەندێکی تر گ...
28/08/2024

وەک دەزانرێت بەهاراتە توونەکان کاریگەری بەکتریاکوژیی هەیە، بۆیە هەندێک لە زاناکان پێیان وایە بەسوودە، بەڵام هەندێکی تر گومانیان هەیە.

بەپێی راپۆرتەکەی ماڵپەڕی ''لوبنان٢٤'' ، دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ئەو باوەڕە باوانەی سەبارەت بە بەهاراتە توونەکان هەیە پوچەڵی دەکاتەوە، بەو پێیەی وتراوە بەهاراتە توونەکان زیان بە جەستە دەگەیەنن، بەڵام بیبەر توخمە بچووکە سودبەخشەکانی تێدایە کە سوودیان بۆ جەستە هەیە.

بیبەری توون بەو پێیەی خواردنی لەتوانای زۆر کەسدا نییە، بووەتە بەربەست لەبەردەم بەکارهێنانی بەربڵاوی، هەرچەندە توانای رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی بەکتریاکانی هێلیکۆباکتێر پایلۆری هەیە و گەدە رادەهێنێت بۆ ئەوەی زیاتر بەرگری هەبێت.

میاسنیکۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا بیبەری توون لەبری شیر بەکاردێت لە پێشنیارەکانی خۆپاراستن لە هەوکردنی برینی گەدە، چونکە کاپسایسین لەخۆ دەگرێت کە سوڕی خوێن خێراتر دەکات.

هەروەها خەردەل دژە ئۆکسانە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر خوێنبەرەکان و دڵ و کۆئەندامی دەمار هەیە، چونکە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە.

تکایە بێ کۆمێنت مەڕۆ

سودەکانی سەروپێ (پاچە) چیە ؟!🤔١-مادەی ئاسن لەلەشدازیاددەکات ٢-دژەشێرپەنجەیە٣-پڕۆتینێکی زۆری تێدایە٤-بۆکەم خوێنی بەسودە ٥...
28/08/2024

سودەکانی سەروپێ (پاچە) چیە ؟!🤔

١-مادەی ئاسن لەلەشدازیاددەکات
٢-دژەشێرپەنجەیە
٣-پڕۆتینێکی زۆری تێدایە
٤-بۆکەم خوێنی بەسودە
٥-بەسودەبۆگەشەو بەھێزکردنی منداڵ
٦-بەھێزکەری مەعیدەیە

هاوڕێیەکی سەروپێ خۆرت #تاگ بکە با بێ بەش نەبێ لەو سودانە..

تکایە بێ کۆمێنت مەڕۆ 🌹

مەدخەلیەکان تاگ بکەن ئەم پۆستەم لە تیکتۆك بینی کەسەیرم کرد ئەو پارتیەی کە مەدخەلیەکان بەموسوڵمانی دەزانن بەو شێوەیە کۆمێ...
28/08/2024

مەدخەلیەکان تاگ بکەن

ئەم پۆستەم لە تیکتۆك بینی کەسەیرم کرد ئەو پارتیەی کە مەدخەلیەکان بەموسوڵمانی دەزانن بەو شێوەیە کۆمێنتی کردبوو ، جا سەیرەکە لەوەدایە کە کۆمێنتەکەی
( ١٨٣ )دڵی بۆ چوبوو!!!!

#ئامۆژگاری

یاسەمین (جاسمین) زەیتی یاسەمین بە یەکێک لە چارەسەرە سروشتییەکان دادەندرێت، بەو پێیەی یارمەتی خێراکردنی چاکبوونەوەی برین ...
27/08/2024

یاسەمین (جاسمین)

زەیتی یاسەمین بە یەکێک لە چارەسەرە سروشتییەکان دادەندرێت، بەو پێیەی یارمەتی خێراکردنی چاکبوونەوەی برین دەدات لەڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی بەکتریاوە، کە ئەمەش وایکردووە چارەسەرێکی کاریگەر بێت بۆ زیپکە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " راي اليوم" دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی زەیتی یاسمین دەکات لەسەر پێست، ئەوانیش:

١. بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە، تەنانەت پێستە هەستیارەکانیش، بەو پێیەی تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە کە یارمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست دەدات وەک ئەکزیما و سەدەف.

٢. یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدەت، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کشانی پێست و پەڵە و تێکچوونی رەنگی پێست دەدات.

٣. ئەگەری دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان کەم دەکاتەوە.

چەندین ڕێگە هەیە بۆ بەکارهێنانی زەیتی یاسمین لە ڕۆتینی چاودێریکردنی پێستدا،وەک:

دەتوانرێت چەند دڵۆپێک زەیتی یاسمین بخرێتە ناو بەرهەمەکانی چاودێری پێست، کرێمی شێدارکەرەوە یان پاککەروەی دەموچاو.

زەیتی یاسمین دەتوانرێت راستەوخۆ لەسەر پێست بەکاربهێنرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات لەگەڵ زەیتی تردا تێکەڵ بکرێت.

دەتوانرێت راستەوخۆ چەند دڵۆپێک بخرێتە ناو ئامێری هەڵمی دەموچاوەوە.

دەتوانرێت دوو بۆ سێ دڵۆپ زەیتی یاسەمین بخەرە ناو بڕێک ئاوی پاک و رۆژانە بەکاری بهێنە بۆ شۆردنی دەموچاو.

سڵاو لەوەی کۆمێنت دەکات 💐

جۆرەكانی ڕیا جۆرەكانی ڕیا زۆرن (خوا پەنامان بدات لێی)، ڕوون كردنەوەی جۆرەكانی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:   یەكەم جۆری ڕی...
25/08/2024

جۆرەكانی ڕیا
جۆرەكانی ڕیا زۆرن (خوا پەنامان بدات لێی)، ڕوون كردنەوەی جۆرەكانی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم جۆری ڕیا ئەوەیە: بەندەیەك كاتێك كردەوەیەكی چاكە دەكات مەبەستی ڕازی بوونی خوا نییە، بەڵكو مەبەستی ئەوەیە و حەز دەكات خەڵكی بزانن ئەو كردەوە چاكەیەی كردووە، ئەمە جۆرێكە لە دووڕوویی و نیشانەیەكە لە نیشانەكانی دووڕووە بێ‌باوەڕەكان.
دووەم: نییەت و مەبەستی ئەو بەندە موسڵمانە بۆ خوای پەروەردگارە، بەڵام كاتێك هەست دەكات خەڵكی سەیری دەكەن و دەیبینن یەكسەر خۆی گورجوگۆڵ دەكات و عیبادەتەكەی دەڕازێنێتەوە، ئەم كارە شیركی شاراوەو نهێنیە.
سێ‌یەم: بەندەیەكی موسڵمان دەست دەكات بە كردنی عیبادەتێك وە تەواوی دەكات هەر نییەتی بۆ خوای پەروەردگارە، بەڵام كاتێك دەزانرێت ئەو عیبادەتەی كردووە بە باشە باس دەكرێت دڵی پێی خۆش دەبێت، وە حەز دەكات خەڵكی بە باشە باسی بكەن و بە چاوی ڕێزەوە سەیری بكەن و بە گەورەی بزانن، بۆیە ئەم دڵخۆش بوونە بە باش باس كردنی خەڵك و زیاتر حەز بوون بەڕێز لێگرتن و بەدەست هێنانی مەبەستی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو كەسە شیركی شاراوەو نهێنی تێدایە (ڕیا).
چوارەم: ڕیاكردن بە لاشە: بۆ نمونە كەسێك بێ‌تاقەتی و ڕەنگ زەردی دەردەبڕێت بۆ ئەوەی پیشانی خەڵكی بدات كە عیبادەتی زۆرە و زۆر ترسی قیامەتی هەیە.
پێنجەم: ڕیا كردن لە ڕووی جل و بەرگەوە: وەكو كەسێك جلی كۆن و دڕاو لەبەر بكات بۆ ئەوەی پێی بڵێن بەڕاستی كەسێكی دونیا نەویستە.
شەشەم: ڕیا كردن بە ووتە: ئەم جۆرە زیاتر كەسانی دیندارترو ئەو كەسانەی كە ڕێنمونی و ئامۆژگاری خەڵك دەكەن، یان شارەزا بوون و لەبەر كردنی شوێنەوارو بەسەرهات بۆ موناقەشەو دەمە دەمێ‌ كردن و دەربڕینی عیلم و شارەزایی.
حەوتەم: ڕیا كردن بە كردەوە: وەكو ڕیا كردنی نوێژكەرێك بە درێژكردنەوەی ڕكوع و سوجدەو دەبڕینی خشوع، یان ڕیا كردن لە ڕۆژوو گرتن و حەج كردن و خێركردندا.
هەشتەم: ڕیا كردن بە هاوڕێیان و سەردان كەران: وەكو كەسێك داوا لە زاناو پیاوچاكان بكات تا سەردانی بكەن بۆ ئەوەی بوترێت فڵانە كەس سەردانی ماڵی فڵانە كەسی كرد (وەكو دەربڕینی ڕێزو گەورەییەك)، یان دەعوەتی خەڵك دەكات بۆ ئەوەی بوترێت: بە خوا فڵانە كەس پیاو چاكە دیوتە چۆن كەسانی دیندار هاتوو چۆی دەكەن و سەردانی دەكەن؟
نۆیەم: شكاندنەوەی نەفسی خۆت لەناو خەڵكیدا، دەتەوێت لەناو خەڵكیدا وا خۆت پیشان بدەیت كە تۆ كەسێكی بێ‌فیز و بێ‌ ئارەزویت، بە هۆی ئەو خۆ شكاندنەوەیەتەوە دەتەوەێت خۆت بەرز بكەیتەوە و خەڵكی بە باشە و بێ‌فیز باست بكەن كە ئەم كارە لە شاراوەترین جۆرەكانی ڕیایە.
دەیەم: لە وردترین و شاراوەترین جۆرەكانی ڕیا ئەوەیە: موسڵمانێك عیبادەت و كردەوەی چاكە تەنها بۆ ڕازی بوونی خوا دەكات، بە شێوەیەكی وا نایەوێت كەس پێی بزانێت، وە حەز ناكات ئەو عیبادەتەی ئاشكرا بێت و دەربكەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا كاتێك دەچێتە ناو خەڵكی حەزدەكات خەڵكی ڕێزی لێبگرن و سەلامی لێبكەن و بە گەورەی بزانن.
--------------------------
#بەکورتى (٤٠٨)
https://t.me/ba_kurty

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647501730916

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when چارەسەر بە سروشتی charasar ba srwshty posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram