03/04/2023
* هێلیکۆباکتەر پایلۆری
* ھێلیکۆ به کته ر پایلۆری
* هيليكوبكتر بيلوري
* هلیکوباکتر پیلوری
* Helicobacter pylori
* Helikobakter pilori
# پێناسه که ی :
جاران پێ ی ئه وترا کۆمپایلۆ به کته ر پایلۆری ( Campylobacter pylori ) له جۆری گرام نه گه تیفه و ئێستا پێ ئه وترێ ھیلیکۆ به کته ر پایلۆری . ئێچ پایلۆری (H. Pylori) جۆرێکە لە بەکتیریا. کە ئەم باکتیریایە توانای ھەیە بچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە، ھەرەھا توانای ژیانیان ھەیە لە ناو کوئەندامی ھەرس ( گه ده و دوانزه گرێ ). لێکۆڵینەوە ئەمەی دەرخستوە کە (ئێچ پایلۆری) بوونی ھەیە زیاتر لە (%٧٥) ی خەڵک، واتا سێ لە چوار کەس تووشی ئەم نەخۆشییە یاخود ئەم باکتیریایە دەبن. دوای چەند ساڵێک لە ھاتنە ژوورەوەی ئەم باکتیریایە بۆ کۆئەندامی ھەرس، ئەم باکتیریایە دەست بە سووتانەوەی گەدە (heart burn ) دەکات لە دیواری گەدە یاخود لە بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵەباریکە ( دوانزه گرێ ) ، بەڵام ئەم باکتیریایە مەزەندە دەکرێ کە زیاتر لە یەک ملیار کەس لە سەرتاسەری جیھان تووشی ئەم نەخۆشییە یاخود باکتیریایە بووبن.
چەندەھا دەرمان ھەن کە دەتوانێت ئەم باکتیریایە بکوژن و سووتانەوەی گەدە ڕابگرن، بەڵام ئێستا بەھۆی ئەوەی کە خەڵک زیاتر ئاوی پاکیان بەدەستدەکەوێت بۆیە کەمتر خەڵک بە بەراورد لەگەڵ پێشتر تووش بەم نەخۆشییە دەبن. بۆ ماوەی چەند سەدەیەک پزیشکەکان وایان دەزانی کە سووتانی گەدە لەرێگای ڕاڕا بوون، خۆراکی تیژ، جگەرە کێشان و ھەندێک نەریتەکانی ژیان بوون بەڵام کە زانایان لە ساڵی (١٩٨٢) ئێچ پایڵۆریان دۆزییەوە زانیان کە ئەم بابەتانەی سەرەوە ھیچ پەیوەندییەکیان نەبووە بەم نەخۆشییە توانیان بزانن کە به کتیریایێکە ھۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشییە.
لە دوای ئەوەی ئێچ پایلۆری دەچێتە نێو لەشی مرۆڤ ھێرش دەکاتە سەر دیوارەکانی گەدە، کە ئەم دیوارانە گەدە دەپارێزن لەو ترشایانەی کە کۆئەندامی ھەرس دەری دەکات لە کاتی ھەرس کردنی خۆراک. کاتێک ئەم باکتیریایە زەرەرێکی زۆری گەیاندە دیوارەکانی گەدە ئەو ترشایەتییەی کە دروست دەبێت لە کاتی ھەرسکردنی خۆراک دەچێتە نێو دیوارەکانی گەدە دەبێتە ھۆکارێک بۆ تووشبوون بە سووتانی گەدە کە ئەمەش دەبێتە ھۆکاری ترشه ڵۆکی گه ده و برینی گه ده و خوێن ھاتن لە گەدە و ھەروەھا ناھێڵێت خۆراک بە ناو کۆ ئەندامی ھەرسدا بە ڕێکی بروات ( dyspepsia ).
مرۆڤ تووشی ئەو باکتریایە دەبێت بەھۆی خۆراک یاخود ئاوی پیس. ئیچ پایلۆری بە شێوەیەکی کەمتر لەو شارانە و لەو کۆمەڵگایانەی کە ئاوی پاک و سیستەمی ئاو پاکردنەوەیان ھەیە بەرچاو دەکەوێت، و ھەروەھا مرۆڤ توانای تووشبوونی ھەیە بەم بەکتریایە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ مرۆڤێکی تووشبوو بەم بەکتریایە لە ڕێگەی لیکاو و شلەی جەستەیان.
زۆر کەس لە کاتی منداڵی تووشی ئێچ پایلۆری دەبن بەڵام ھەموو تەمەنێک توانای تووشبوونیان ھەیە. ئەم بەکتریایە توانای ژیانی ھەیە لەناو لەشی مرۆڤەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک پێش دەرکەوتنی نیشانەکان.
# نیشانه وسکاڵا :
ئەگەر کەسێک تووشی سووتانەوەی گەدە بێت ئەوا ھەست بە قورسای یاخود زوورانەوەکی زۆر دەکات لە سکی دا بەڵام ئەم ئازارانە لەوانەیە بێن و بڕۆن و ھەندێک جار بۆ ماوەی چەند چرکەیەک یاخود چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت، ئەم ئازارەش زیاتر ھەستی پێدەکرێ کاتێک گەدە بەتاڵ بێت بەڵام کاتی خواردنی خۆراک یان دژە ترش ئەم ئازارە کەمتر دەبێتەوە.
ھەندێک لە نیشانەکانی سووتانەوەی گەدە:
ھێڵنج.
ڕشانەوە.
ھەست نەکردن بە برسییەتی بوون له ئێج پایلۆری گه ده و ھه ست کردن به برسیه تی له ئێچ پایلۆری دوانزه گرێ .
دابەزینی کێش بەبێ ھۆکارێکی دیار.
ھەڵئەوسان.
سووتانەوەی گەدە دەرفەتی ئەوەی ھەیەکە گەدە و ڕیخۆڵەباریکە خوێنی لێبێت ( خوێن رێزی کۆئه ندامی ھه رس upper GIT bleeding )
کە ئەمەش مایەی مەترسییە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بۆیە لە کاتی ھەست کردن بەم نیشانانەی خوارەوە ڕاستەوخۆ دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت.
نیشانەکان پێکھاتوون لە :
سک ئێشەیەکی زۆر.
ھەست کردن بە ماندووبوون بەبێ ھۆکارێکی دیار.
زەردبوونی ڕەنگی پێست.
ڕشانەوەیەکی ڕەنگ خوێناو یاخود ڕەش( Hematamesis ).
زۆر باو نییە بەڵام ھەندێک جار ئێچ پایلۆری دەبێتە ھۆکارێک بۆ تووشبوون بە (شێرپەنجەی گەدە ⅝1 )، ئەم نەخۆشییە لە یەکەمدا تەنانەت وەکو (ترشایی گەدە) بە دیار دەکەوێت بەڵام لەگەڵ کات ھەندێک نیشانە بەرچاو دەکەوێت یاخود ھەستی پێ دەکرێت لەوانە:
زک یان سک ھێشان و ئەستوربوونی.
ھێلنج.
ھەست نەکردن بە برسی بوون له گه ده .
ھەست کرد بە پڕی له دوانزه گرێ
پاش خواردنی ژەمێکی زۆڕ کەم.
ڕشانەوە.
# ده ست نیشان کردن :
سه رجێ ی [ سریری ]
ئەگەر مرۆڤ نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەی لێدەرکەوت پزیشک ڕاستەوخۆ پشکنینی بۆ دەکات. ھەروەھا ھەندێک دەرمان ھەن وەکو ( Asprin and Non-steroidal anti inflammatory drugs) کە دەبێتە ھۆکاری شێواندنی دیوارەکانی گەدە دواتر جگه ره کێشان و به ھارات و تیژێ ترشی و توونی ، بۆیە پێویست دەکات ھۆکاری سەرەکی تووشبوونی نەخۆش بەم نیشانانە بزانرێ تاوەکو چارەسەرێکی دروست دابین بکرێ.
لە دەستپێکدا پزیشک چەند پسیارێک لە نەخۆشەکە دەکات وەک مێژووی تەندروستی، ھیچ جۆرە دەرمانێکی بەکرھێنراە لەلایەن نەخۆش. دواتر چەند پشکنینێکی دەرەکی بۆ نەخۆش دەکرێت وەک پەستانکردن لەسەر سک بۆ دەستنیشانکردنی ھەر جۆرە ئاوسانێک یاخود ئازارێک.
تاقیگه ی [ مختبری )
ھەروەھا پشکنینی خوێن ئەنجام دەدرێت بەڵام بۆ ئەوەی پزیشک بتوانێت بە شێوەیەکی ورد سووتانەوەی گەدە ببینێت ئەوە دەبێت چەند پشکنینێک ئەنجامبدات وەکو چاودێری ترشۆکی گه ده بۆ 24 کاژمێر
( PH monitoring for 24 hr )
تێستی پایلۆری له خوێن و پیسای و ھه ناسه دا یان کامێرای ھه ناو بینی ( نازوری )گەدە و سیتی سکان.
ھەندێک جار پزیشک پشکنینی شێرپەنجەی گەدە دەکات کە ئەویش پێکھاتووە لە:
ـ پشکنینی دەرەکی جەستە
ـ پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی کەمی خوێن.
ـ ( OGD ) نازوری کۆئەندامی ھەرس.
ـ وەرگرتی پارچەیەک لە شانەکانی گەدە بۆ دۆزییەوەی خانەی شێرپەنجەیی کە لە کاتی نازوردا به دەست دەھێنرێ.
ـ ئەو پشکنینانەی کە توانای دروستکردنی وێنەیەکی دیاری ناو جەستەیان ھەیە وەک (سیتی سکان و ئیم ئاڕ ئای)
نازوور : نەخۆشخانە پزیشک کامێرایەک بەکار دەھێنێت بە ناوی (ئێندۆسکۆپی) تاوەکو بتوانێت گەروو و ناو گەدە و بەشی سەرەو ڕیخۆڵەباریکە ببینێت.
# چاره سه رکردن :
ئەگەر نەخۆش سووتانەوەی گەدەی ھەبوو بەھوی ئێچ پایلۆرییەوە ئەوە پێویستە دورمانێکی پێ بدرێت کە دەبێتە ھۆکار لەناو بردنی ئەم باکتیریایە، چارەسەر کردنی گەدە و ھەروەھا ڕێگە گرتن لەو ترشیانە بۆ گەرانەوە بەڵام زۆر جار ھەفتەیەک بۆ دوویان پێویستە بۆ ئەوەی چارەسەر ببنەوە.
ڕێژمێکی دووانی یان سیانی یان چواری به کار دێت
ئەو دەرمانانە پێکھاتوون لە:
1 - دژە باکتیرییە (ئەنتیبایۆتک) بۆ لەناو بردنی بەکتیریا لە ناو لاشە وەک: ئەمۆکسیسلین Amoxicillin، کلارثرۆمایسین clarithromycin، تێترەسایکلین tetracycline.
2 - ئەو دەرمانانەی کە ڕادەی ترشایی کەم دەکەنەوە وەکو
١ - پرۆتۆن په مپ بلۆک ( PPI )
پانتۆپڕازۆل، pantoprazole
ئۆمیپرازۆل , omeprazole
٢ - بسمه ث (Bismuth )
یارمەتیدەرێک بۆ لەناو بردنی ئێچ پالۆری لەگەڵ دژەباکتیریا.
٣ - ھستامین بلۆک 2 ( H 2 blocker )
وه ک
cimetidine
ranitidne
famotidine
٤-دژه ترشۆک ( Antacid )
Gaviscon
چارەسەرەکان بریتییە لەوەی کە نەخۆش (١٤) دنکۆڵەی دەخوات لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک، بەڵام گەلێک گرینگە کە نەخۆش ئەودەمانانەی کە بۆ نووسراوە بەکاربێنێت وەھەروەھا ڕەچاووی ھەموو شتێک بکات کە پزیشک باس ی دەکات، بەڵام لە کاتی بەکارنەھێنانی دژەبەکتیریا بە شێوەیەکی دروست ئەگەری وەی ھەیە کە ئەو باکتیریایەی نێو لەشی مرۆڤ بەرگەبگێت لە بەرمبەریان، کە ئەمەش وادەکاتن پەتایەکان ھەندێک قورستر بێ چاکبوونیان.
لەدوای ھەفتەیەک بۆ دوو پزیشک جارێکی تر پشکنینی
خوێن ( H. pylori Ab )
و پیسای ( H. pori Ag )
و ھه ناسه (breath test )
ئەنجام دەداتەوە بۆ ئەوەی بزاندرێت کە ئەم باکتیرتایە بوونی نەماوە لەنێو جەستە.
# خۆپاراستن :
شێوازی خۆپاراستن لە ئێچ پالۆری ھەمان شێوازی خۆپاراستنە لەبه رامبەر ھەر باکتیریایەکی تر لەوانە دەستشۆردن لە دوای بەکارھێنانی سەر ئاو و لەپێش نان خواردن و دوای نان خواردن ، بەرەنگاری کردنی ھەر جۆرێک لە خۆراک و ئاو ناپاک هەروەها بە ھیچ جۆرێک نەخواردنی خۆراکێکی خاو.
خۆ به دوور كرتن له که سی تـووش بوو به به کار نه ھێنانی که ل و په له کانی.
ھھ رتاکێک له کاتی نان خواردن ده بێت که وچک و قاپ و په رداغ و حێشتی خۆی جیا بێت و که وچکی دوو که س بۆ یه ک چێشت نابێت .