Sham pharmacy

Sham pharmacy تاقیگەی شەیما بۆ شیکاری نەخۆشیەکان کراوەیە بە پێشکەوت?

ھۆکارەکانی سکچون و ڕشانەوە::                                       ‌                                                ھۆکا...
03/07/2022

ھۆکارەکانی سکچون و ڕشانەوە::
‌ ھۆکارەکانی سکچون و ڕشانەوە زۆرن،کەواتە نابێت خەڵکی لەخۆیانەوە چارەسەر بەکار بھێنن !!
چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازە، بەشێک لە ھۆکارەکان بریتیە لە ڤایرۆس ،بەکتریا، پاراسایت،خواردنی شیرینی، ھەستیاری بە پرۆتین ،نەخۆشی گەنم و جۆ،ژەھراویبون، ھەستیاری بە جۆرە خواردنێک، کۆرۆنا و چەندین ھۆکاریتر .. ئەبێت تێستی تاقیگەیی ئەنجام بدرێت و ھۆکارەکەی بزاندرێت دواتر دەرمان بەکاربهێندرێت واز لە حەپی ستۆپ بێنن 😊🙄

‌ ‎ڕێگاکانی خۆپاراستن

‎١-نەخواردنی سەوزەو میوە کە بە ئاوی پیس ئاو ئەدرێت ٢-نەخواردنی ئەو خواردنانەی لە دەرەوە ئامادە ئەکرێت ٣-دڵنیابون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە کە پاک بێت،باشترە ئاو بکولێنن و ساردی بکەنەوە ئینجا بیخۆنەوە
‎ ٤-شوشتنی دەستەکان بە ئاوو سابون
‎٥-شوشتنەوەی سەوزەو میوە بە جوانی بە مادەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم
‎ ٦-نەچونە بەر گەرماو ھیلاکبونی زۆر
‎٧-کەم کردنەوەی خواردنی زۆر چەور و شیرینی و خواردنی قورس لەم گەرمایە
لە کاتی بونی سکچون و رشانەوە زۆر گرنگە ئەم پشکنینانە ئەنجام بدرێت بۆ دلنیابون لە تەندروستیتان:
Electrolytes (Na, K, cl,ca)
General stool examination
Renal function test
Liver function test
ھەموو ئەم پشکنینانە لە تاقیگەکەمان ئەنجام ئەدرێت بە نرخێکی زۆر گونجاو..

‎ناونیشان:بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەک-تەنیشت دەرمانخانەی شەم.
☎️٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

☑️پشکنینی (CRP)یان (C-reactive protein)چیە و چ کاتێک پێویستە ئەنجام بدرێت؟**C-reactive protein ئەم پشكنینە ئەنجام ئەدرێت...
20/06/2022

☑️پشکنینی (CRP)یان (C-reactive protein)چیە و چ کاتێک پێویستە ئەنجام بدرێت؟
*
*
C-reactive protein ئەم پشكنینە ئەنجام ئەدرێت بۆ زانینی رێژەی لەناو خوێندا،کە پڕۆتینێکە لەلایەن جگەرەوە دروست دەکرێت و لە کاتی ھەبونی ھەوکردن و التیھابات دەردەدرێتە ناو خوێن و رێژەکەی بەرزدەبێتەوە.

✅ئەم پشکنینە بۆچی ئەنجام ئەدرێت؟
ئەم پشکنینە ئەنجامدەدرێت بۆ دیاریکردنی بوونی ئلتیهابات و هەوکردن لە ناو لەشدا ، بەلام شوێن و هۆکاری ئلتیهاباتەکە دیاری ناکات.

✅نیشانەکانی بەرزی رێژەی crp :
-دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوە
-نەمانی ئارەزوی خواردن
-سەرمابون و ئارەق کردنەوە
-لاوازی و ئازاری ماسولکە
-سەرئێشە
-خێرا لێدانی دڵ
-بێ خەوی

☑️لە تاقیگەی شەیما شیکاری بۆ crp ئەنجام ئەدرێت بە بەرزترین کوالێتی.

ناونیشان:بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەک-تەنیشت دەرمانخانەی شەم.
☎️٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

10/06/2022

نەخۆشخانەی ئاننای منداڵان

پشکنینی LDL چییە؟ تا ئێستا کردووتە؟کۆلیسترۆڵ ئەو چەوریانەیە کە لەخوێندا بوونی هەیە. چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە و جۆری LDL ...
06/06/2022

پشکنینی LDL چییە؟ تا ئێستا کردووتە؟

کۆلیسترۆڵ ئەو چەوریانەیە کە لەخوێندا بوونی هەیە. چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە و جۆری LDL کە بە چەوری خراپ ناسراوە
زۆربوونی رێژەکەی لە خوێندا دەبێتە هۆی تەسکبوونەوە و گیرانی بۆرییەکانی خوێن.
پشکنینی LDL دەریدەخات کە کە رێژەی کۆلیسترۆڵە خراپەکان لە خوێنی کەسەکەدا چەندە، و مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ چەندە، وە جەوریHDL بە چەوری باش ناسراوە ئاستی بەرزی كوليستروڵ هەل دەمژێت دەگەرينيتەوە بۆ جگەر پاشان هەلدەقولينتەوە ئاستی بەرزی كوليستروڵ HDL دةتوانێ مةترسی نەخوشی دڵ كەم بكاتەوە لەكەڵ نەخۆشی تر….

لەکاتی ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکەمان
یەکێک لەم پشکنینانەتان بە خۆرای بۆ دەکرێت
-شەکرە
-گروپی خوێن
-رێژەیی ئینتیهابات لە خوێندا (CRP)


بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

!بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم
ژ.مۆبایل ٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

هۆڕمۆنی ئیسترۆجین :بە هۆڕمۆنی مێینە ناسراوە و بەرپرسە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی مێینەبوون و گەشەی ئەندامە مێینەکان لە خانم...
23/05/2022

هۆڕمۆنی ئیسترۆجین :

بە هۆڕمۆنی مێینە ناسراوە و بەرپرسە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی مێینەبوون و گەشەی ئەندامە مێینەکان لە خانماندا وەک سوڕی مانگانە و گەشەی مەمکەکان، لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لە هۆڕمۆنەکەدا کاریگەرییەکانی لە جەستەدا دەردەکەوێت ..

#نیشانەکانی زیاد بونی هۆڕمۆنی مێینە
٭زیاد بوونی کێش .
٭تێکچوونی مەزاج .
٭سەر ئێشە .
٭بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سوڕی مانگانەدا .
٭توند بوونی سنگ و مەمک .
٭دروست بونی گرێ لە مەمک و هێلکەداندا .
٭کۆبونەوەی ئاوو خوێ لە لاشەدا .

#نیشانەکانی کەمبونی هۆڕمۆنی مێینە
٭کمبونی کێش .
٭ زیاد بوونی هۆڕمۆنی نێرینە .
٭کەمبونەوەی سوڕی مانگانە .
٭وشک بوونەوی پێست و ناو ڕەحم .
٭زۆر بوونی مووی دەمو چاوو .
٭تێک چوونی مەزاج .
٭گەرم بوونی جەستە .
٭بێهێزی و شەکەتی.
٭کەمبونەوەی ئارەزوی سێکسی .

لەکاتی ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکەمان
یەکێک لەم پشکنینانەتان بێبەرامبەر بۆ دەکرێت
-شەکرە
-گروپی خوێن
-رێژەیی ئینتیهابات لە خوێندا (CRP)


بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

!بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم
ژ.مۆبایل٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

گەورەبوونی  #پڕۆستات چییە (BPH) ؟بریتییە لە زیادبوونی ژمارەی خانەکانی  #پڕۆستات بەدەوری بۆری میزدا لە خواروی ملی میزەڵدا...
10/05/2022

گەورەبوونی #پڕۆستات چییە (BPH) ؟
بریتییە لە زیادبوونی ژمارەی خانەکانی #پڕۆستات بەدەوری بۆری میزدا لە خواروی ملی میزەڵداندا.
#نیشانەکانی گەورەبوونی #پڕۆستات؟
١ - زیادبونی ڕۆیشتن بۆ توالێت لە ڕۆژ و شەودا.
٢ - تەنگەتاوی میزکردن وڕانەگرتنی میز.
3 - زەختکردن لەکاتی میزکردن.
٤ - باریکبوونەوەی ڕێڕەوی میزکردن.
٥ - ھاتنی چەند دڵۆپێک لە میز پاش تەواوبوونی میزکردن.
٦ - بوونی خوێن لە میزدا یان لەکاتی میزکردندا.
٧ - گیرانی بۆری میزو نەتوانینی میزکردن.
٨ - تەڕبوونی جێگا لە شەودا.
٩ - ھەستکردن بە بەتاڵنەبوونەی میزەڵدان دوای میزکردن.
١٠ - وەستانی میز لەکاتی میزکردن بەبێ خواستی کەسەکە.

#دەستنیشانکردنی گەورەبوونی پڕۆستات:
١ - وەرگرتنی ھستۆری و پشکنینی سکی چارەخواز.
٢ - پشکنینی پڕۆستات لەڕێگەی دەرچەی کۆمەوە(DRE) .
٣ - ناردنی ھۆڕمۆنی پڕۆستات و پشکنینی ئیشکردنی گورچیلە و میز بۆ تاقیگە.
٤ - سۆنەری سک و حەوزی چارەخواز بۆ پشکنینی گورچیلەو میزەڵدان وقەبارەی پڕۆستات و پشکنینی مانەوەی میز لە میزەڵداندا پاش میزکردن.
٥ - سۆنەری پڕۆستات لەڕێگەی کۆمەوە(TRUS) .
٦ - پشکنینی فلۆمێتری.
٧ - پشکنینی ھێڵکاری میزەڵدان ھەندێ کات(URODYNAMIC STUDY) .
٨ - پشکنینی نازوڕی بۆری میزو پڕۆستات و میزەڵدان(cystoscopy) .
9 - وەرگرتنی شانەی پڕۆستات بە ھاوکاری سۆنەر لەڕێگەی کۆمەوە(prostatic biopsy)

#چارەسەری گەورەبوونی پڕۆستات:
١- سەرەتا چارەخواز پێویستە دەرمان بەکاربێنێت بۆ کەمبونەوەی قەبارەی پڕۆستات و نیشانەکانی.
٢ - لابردنی پڕۆستات بەڕێگەی بینین بە ئامێری نازۆر(TURP) ئەگەر دەرمانی پڕۆستات سوودی نەبوو.
٣ - لابردنی پڕۆستات بەڕێگەی نەشتەرگەری کردنەوە ئەگەر قەبارەی پڕۆستات زۆر گەورەبێ(open prostatectomy)

-تێبینی:
# ھەندێ نەخۆشی ھەیە ھەمان نیشانەکانی پڕۆستاتیان ھەیە وەک:
١ - تەسکبوونەوەی بۆری میزکردن.
٢ - التیھابی پڕۆستات ومیزەڵدان.
٣ - بەردی میزەڵدان.
٤ - ھەندێکات شێرپەنجەی پڕۆستات یان میزەڵدان.
٥ - تەسکبوونەوەی کونی دەرچەی میز.

*پێش تەمەنی سی ساڵی گەورەبوونی پڕۆستات ڕوونادات.
* زۆری یان کەمی نیشانەکانی پڕۆستات بەندنییە لەسەر قەبارەی پڕۆستات واتە چارەخواز ھەیە نیشانەکانی پڕۆستاتی زۆرە بەڵام قەبارەی پڕۆستاتی بچووکە وە بە پێچەوانەوە.

لەکاتی ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکەمان
یەکێک لەم پشکنینانەتان بە خۆرای بۆ دەکرێت
-شەکرە
-گروپی خوێن
-رێژەیی ئینتیهابات لە خوێندا (CRP)


بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

!بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم
ژ.مۆبایل٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

شیكاری_یوریک_ئەسید بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی رێژەی uric acid لە خوێندا یاخود لە میزدازیادبوونی رێژەی ئەم ترشە لە خوێندا...
01/05/2022

شیكاری_یوریک_ئەسید

بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی رێژەی uric acid لە خوێندا یاخود لە میزدا
زیادبوونی رێژەی ئەم ترشە لە خوێندا ھۆکارە بۆ دەرکەوتنی ئەم نیشانانە
—ئازاری زۆری جومگەکان
—ئازاری گورچیلەو دروستبوونی بەرد
ھۆکارەکانی
— زۆر خواردنی گۆشتی سوور
—زۆر خواردنی خواردنە دەریاییەکان
—خواردنەوەی کھول

لەکاتی ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکەمان
یەکێک لەم پشکنینانەتان بە خۆرای بۆ دەکرێت
-شەکرە
-گروپی خوێن
-رێژەیی ئینتیهابات لە خوێندا (CRP)


بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

!بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم
ژ.مۆبایل٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

کەمی مادەی ئاسن یەکێکە لە باوترین جۆری کەم خوێنی کە تیایدا خڕۆکە سورەکان ژمارەیان کەم دەبێتەوە نیشانەکانی ماندوێتی لە پە...
19/04/2022

کەمی مادەی ئاسن یەکێکە لە باوترین جۆری کەم خوێنی کە تیایدا خڕۆکە سورەکان ژمارەیان کەم دەبێتەوە

نیشانەکانی
ماندوێتی لە پەلەکاندا
لاوازی و بێهێزی
ئازاری سنگ ، لێدانی دڵ بە خێرای
سەرئێشە ، سەرسوڕان
ساردبوونی دەست و پێیەکان
نەرمبوونی نینۆک و زوو شکانی
حەزکردن بە خواردنی هەندێ شتی نائاسایی وەک سەهۆڵ ، خۆڵ ...

هۆکارەکانی :
لەدەستدانی بڕێک زۆری خوێن

کەمی ماددەی ئاسن لەو خۆراکانەی کە دەخورێ

، ئەو کەسانەی کە کێشەی ڕیخۆڵەیان هەیە وەک نەخۆشی گەنمە یان ئەو کەسانەی بەشێکی ڕیخۆڵەیان لابراوە ،لەوانەیە بە باشی هەڵمژینی بۆنەکرێت و ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن .
دوگیانی : ئەگەر دایکی دووگیان ماددەی ئاسن بەشێوەی سەپلیمێنت وەرنەگرێت ئەوا بە ڕێژەیەکی زۆر تووشی کەمی ئاسن دەبێت .

کەسانی ڕووەکی

ئەو خواردنانەی کە بڕێکی باش ماددەی ئاسنیان
تیایە :

گۆشتی سوور ، ماسی ، پاقلەمەنیەکان ، سەوزەی گەڵاپان وەک سپێناخ ، میوەی وشککراو وەک (مێوژ و قەیسی ) ، دانەوێڵە ، نیسک ..

لەکاتی ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکەمان
یەکێک لەم پشکنینانەتان بە خۆرای بۆ دەکرێت
-شەکرە
-گروپی خوێن
-رێژەیی ئینتیهابات لە خوێندا (CRP)


بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

!بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم
ژ.مۆبایل ٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

  ئی ئێس ئاڕ ESR شیکارییەکی تایبەتی خوێنە کە بۆ خرۆکە سورەکان دەکرێت.• ئەگەر ئەنجامی ئەم شیکارییە بەرزبێت مانای چییە ؟زۆ...
11/04/2022



ئی ئێس ئاڕ ESR شیکارییەکی تایبەتی خوێنە کە بۆ خرۆکە سورەکان دەکرێت.
• ئەگەر ئەنجامی ئەم شیکارییە بەرزبێت مانای چییە ؟
زۆربەی خەڵک کاتێک ئەم شیکارییە دەکات و بەرزە و وادەزانێ نەخۆشی ڕۆماتیزمەی هەیە !!
بەڵام ئەم شیکارییە بەتەنها پەیوەندی بە نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکانەوە نیە ئەم شیکارییە شتێکی فراوانەو لە زۆر حاڵەتدا بەرز دەبێتەوە.
• ئەو حاڵەتانەی کە وادەکەن شیکاری ESR بەرز ببێتەوە ئەمانەن:
١- کەمخوێنی.
٢- نەخۆشیەکانی گورچیلە.
۳ـ lymphoma شێرپەنجەی لیمفاوی.
٤- نەخۆشی multiple myeloma.
٥ـ تەمەنی زۆر (پیری).
٦ـ حەمل ( سکپڕی).
هەندێ لە نەخۆشیەکانی میکرۆب و هەوکردن وەک
هەوکردنی ئێسک
هەوکردنی پێست
وە چەندین شتی تر کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئەم شیکارییە
----------------
لەکاتی ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکەمان
یەکێک لەم پشکنینانەتان بە خۆرای بۆ دەکرێت
-شەکرە
-گروپی خوێن
-رێژەیی ئینتیهابات لە خوێندا (CRP)


بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

!بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم
ژ.مۆبایل ٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

ئەو پشكنينانه چين كه له كاتی قژ هەلوەريندا دەكرێن؟ 1- Thyroid Level Test.  پشكنينی غوده ئەو کەسانەی کێشەی کەمی ھۆرمۆنی غ...
04/04/2022

ئەو پشكنينانه چين كه له كاتی قژ هەلوەريندا دەكرێن؟

1- Thyroid Level Test. پشكنينی غوده
ئەو کەسانەی کێشەی کەمی ھۆرمۆنی غودەیان ھەیە بەردەوام پێستیان وشک دەبێت و تاڵەکانی قژیان لاواز دەبێت و دەکەوێت

2-Serum Iron يان Serum Ferritin. پشكيني
ئاسن ياخود كوگای خەزن كراوی ئاسانی ناو لەش کەمبوونی ڕێژەی ئاسن ھۆکارە بۆ ھەلوەرینی قژ و نەرمبوونی نینۆک

3-Vitamins test. پشكنينی ڤيتاميني
Vitamin B12
Vitamin D3
ئەم دوو ڤیتامینە زۆرترین گاریگەریان ھەیە لەسەر قژ بۆیە دەبێت بەردەوام ئاگامان لە رێژەکەی بێت لە لەشدا

4-zinc test. پشكنينی زينك
زینک ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ پڕبوون و درێژ بوونی قژ بۆیە کەمی رێژەی زینک ھۆکارە بۆ لاواز بوونی قژ

»لەکاتی ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکەمان
یەکێک لەم پشکنینانەتان بە خۆرای بۆ دەکرێت
-شەکرە
-گروپی خوێن
-رێژەیی ئینتیهابات لە خوێندا (CRP)


بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

ناونیشان:
بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم

☎️ژ.مۆبایل ٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣ - ٠٧٧٠٢٤٤٦٠٨٩

🔹چەوری سەر جگەر🔹🔹🔹‎جگەر دووەم گەورەترین و یەکێکە لە ئەندامە سەرەکیەکانی لەشی مرۆڤ ، کۆمەڵێک فەرمانی زۆری هەیە ، هەر لە د...
22/03/2022

🔹چەوری سەر جگەر
🔹
🔹
🔹
‎جگەر دووەم گەورەترین و یەکێکە لە ئەندامە سەرەکیەکانی لەشی مرۆڤ ، کۆمەڵێک فەرمانی زۆری هەیە ، هەر لە دروست کردنی زراوو چەندەها جۆر پڕۆتین و کۆنتڕۆڵکردنی خوێن بەریوون و خوێن مەیین تا دەگاتە پاک کرنەوەی لەش لە ژەهرو پاشماوەکانی هەندێک دەرمان .

‎چەوری جگەر بریتییە لە کۆبوونەوەی چەوری لەناو خانەکانی جگەر ، لە ئێستادا نەخۆشییەکی زۆر باوە ، بە شێوەیەکی گشتی تووشی ئەو کەسانە دەبێ کە کێشی لەشیان زۆرەو قەڵەون ، نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێن و شەکرەیان هەیە و کۆنتڕۆڵیان نەکردووە ، هەروەها ئەوانەی کە چەوری لەشیان زۆرە .

‎نیشانەکانی کۆبوونەوەی چەوری سەر جگەر چین ؟
‎ گەورەبوونی جگەر ، ئازاری بەشی لای ڕاستی سەرەوەی سک ، زەردوویی و کۆبوونەوەی ئاو لەناو سک .

‎چۆن ڕێگری دەکرێ لە کۆبوونەوەی چەوری سەرجگەر ؟

‎- کۆنتڕۆڵکردنی شەکرەو زەخت
‎- خواردنی تەندروست ( کەمکرنەوەی فاست فوود و نانی بازاڕی و شەکرو شیرینی و پەقلاوەو خواردنی چەور)
‎- وەرزش کردنی ڕۆژانە
‎- دابەزاندنی کێش و چارەسەری قەڵەو

لەکاتی ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکەمان
یەکێک لەم پشکنینانەتان بە خۆرای بۆ دەکرێت
-شەکرە
-گروپی خوێن
-رێژەیی ئینتیهابات لە خوێندا (CRP)


بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

!بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم
ژ.مۆبایل ٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

Glucose_test or ( )‎️پشکنینی گلوکۆز (glucose test): ناسراوە بە پشکنینی شەکرە، کە بریتیە لە پێوانی ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا...
13/03/2022

Glucose_test or ( )

‎️پشکنینی گلوکۆز (glucose test): ناسراوە بە پشکنینی شەکرە، کە بریتیە لە پێوانی ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا.

‎🔹️گلوکۆز بریتیە لە جۆرێکی شەکر کە سەرچاوەی سەرەکی وزەی لەشە.

‎🔴بەرزی ڕێژەی گلوکۆز بۆ ماوەیەکی درێژ پێی دەوترێت hyperglycemia دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە

‎1️⃣زیادبوونی تینوێتی poly dipsia
‎2️⃣زوو میزکردن poly urea
‎3️⃣تێکچوونی بینین blurred vision
‎4️⃣برسێتی زۆر poly phagia
‎6️⃣خێرا لێدانی دڵ
‎7️⃣بێهێزی و ماندووی
‎9️⃣دەم ووشکی
‎🔟درەنگ چاکبوونەوەی برین
ھۆکارەکانی بەرزی رێژەی گلوکۆز
‎2️⃣قەلەقی (stress)
‎3️⃣نەخۆشی (cushing syndrome) کە زۆردەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵە.
‎5️⃣جەڵدەی دڵ (heart attack)
‎6️⃣جەڵدەی مێشک (stroke)
‎8️⃣قەڵەوی
‎9️⃣شێرپەنجەی پەنکریاس
‎🔟کەمی وەرزشکردن و خۆراک

‎✅جۆرەکانی پشکنینی گلوکۆز :
1️⃣Fasting blood sugar (FBS)
‎لەکاتی ئەنجامدانی ئەم پشکنینە پێویستە8_10کاتژمێر پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە نان نەخۆیت.
‎🔺️ڕێژەیی ئاسایی
70_110 mg/dl🔺️

2️⃣Random blood suger
‎ئەم جۆرە پشکنینەیان بە دەقیق دانانرێت⚠️و ناتوانین بە تەواوی پشتی پێببەستین بۆ دیاریکردنی نەخۆشی شەکرە . لەم جۆرەدا نەخۆشەکە نانی خواردووە .زیاتر بۆ حاڵەتە لەناکاوەکانە.
‎🔺️ڕێژەی ئاسایی
80_180mg/dl

5️⃣ Hemoglobin A1C test (HbA1C)
‎ئەم پشکنینە بۆ چاودێری کردنی نەخۆشی شەکرە بەکاردێت .🔹️ڕێژەی شەکرەی لە ماوەی 100-120 ڕۆژدا دیاریدەکات.
‎🔺️ڕێژەی ئاسایی
%4.5-6.2

بە هیوای سەلامەتی و لەش ساخی بۆ هەموو لایەك

تاقیگەی شەیما
↩بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەی یەك-تەنیشت دەرمانخانەی شەم
ژ.مۆبایل٠٧٥٠١٢٦١٠٩٣

Address

Kaziwa Street Goizha City
As Sulaymaniyah
4600N

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647501261093

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sham pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category