Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن

Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن د.بڕیار صباح رشيد
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن و گرێ لیمفاویەکان.

11/09/2025

پرۆمۆی بەرنامەیەکی دۆکیومێنتاری کەناڵ ٨ لە بارەی ئەو پرسیارەی ئایا مۆبایل و تاوەرەکانی مۆبایل ڕۆڵیان هەیە لە نەخۆشی شێرپەنجە یان نا ؟

06/09/2025

چاوپێکەوتنم لە بەرنامەی ڕۆژێکی نوێی کەناڵی کوردسات

27/08/2025

بەشداری کردنم لەبەرنامەیەکی تەندروستی ڕادیۆی سلێمانی لەبارەی نەخۆشیەکانی خوێن

بەشداری کردنم لە لووتکەی نەخۆشیەکانی خوێنی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر.
23/08/2025

بەشداری کردنم لە لووتکەی نەخۆشیەکانی خوێنی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر.

دکتۆر گیان مەناعەم کەمە ؟ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی ڕۆژانە هاوڵاتیانی بەڕێز ئاڕاستەی پزیشکی دەکەن.-کەمبوونەوەی بەرگری جە...
08/08/2025

دکتۆر گیان مەناعەم کەمە ؟
ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی ڕۆژانە هاوڵاتیانی بەڕێز ئاڕاستەی پزیشکی دەکەن.
-کەمبوونەوەی بەرگری جەستە ئەبێتە هۆکارێک بۆ تووش بوون بە جۆرە جیاوازەکانی هەوکردن وەک هەوکردنی بەکتریایی و ڤایرۆسی و کەڕوویی یان هەندێک جار تێکچوونی بەرگری جەستە ئەبێتە هۆی تووش بوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە یان هەندێک نەخۆشی تر.
-مەبەستمان لەکەم بوونەوەی بەرگری جەستە چیە؟
بە دوو شێواز ڕوودەدات:
١- کەمبوونەوەی ژمارەی خانەکانی کۆئەندامی بەرگری جەستە.
٢- تێکچوونی کارکردنی خانەکانی بەرگری جەستە.
-هۆکارەکان چین ؟
١- هۆکاری جینی : هەندێک نەخۆشی جینی هەیە کە هەر لە دایکبوونەوە کەسەکە بەرگری لەشی کەمە و زوو زوو تووشی هەوکردن دەبێت.
٢- هەندێک نەخۆشی هەوکردن یان درێژخایەن وەک: نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی ئایدز.
٣- هەندێک جۆری دەرمان وەک : ستیرۆیدەکان و چارەسەری کیمیاوی و هەندێک چارەسەری تر کە بەرگری جەستە دادەبەزێنن.
٤- هەندێک هۆکاری ژینگەیی وەک هەندێک ماددەی کیمیاوی.
٥- زیادبوونی تەمەن بە تایبەت لەدوای تەمەنی ٦٥ ساڵیەوە یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.
٦- لە منداڵیشدا هۆکارەکە ئەوەیە هێشتا کۆئەندامی بەرگری جەستە بە تەواوی گەشەی نەکردوە لەگەڵ هەندێک هۆکاری دیکە.
٧-کەمی خواردنی هەندێک خۆراک کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی هەندێک ڤایتامین لە جەستەدا.
٨- نەبوونی جووڵە و وەرزش کردن لە ژیانی ڕۆژانەدا و هەروەها خەوی ناڕێک وکەم وە هەروەها بوونی سترێسێکی زۆری ڕۆژانە : هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەم هۆکارانەش دەکەن بۆ کەمی بەرگری جەستە.
د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن.

13/06/2025

سبەی ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشینە

بەخشینی یەک بتڵ خوێن ژیانی ٣ کەس ڕزگار ئەکات دوای جیاکردنەوەی بۆ پێکهاتە جیاوازەکانی.

بۆ وەستانەوە دژی بڵاوکراوەی نازانستی ئەم بابەتەم وەرگرتووە لە دکتۆری بەڕێز د. کارزان محمد حسن، پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵا...
12/06/2025

بۆ وەستانەوە دژی بڵاوکراوەی نازانستی ئەم بابەتەم وەرگرتووە لە دکتۆری بەڕێز د. کارزان محمد حسن، پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایکبووان

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کۆمەڵێک نەخۆشی و درم هەبوون کە بوونەتە هۆی مردن و کەمئەندامبوونی ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا و لەو سەردەمانەدا مرۆڤایەتی بە دەستیانەوە ناڵاندوویەتی. لە نموونەی ئەو نەخۆشییە کوشندانە لە کۆندا:(سورێژە، کۆکە ڕەشە، وەناق، سیل، ئاوڵە، ئیفلیجیی منداڵان...).

لەبەرئەوە داهێنانی کوتان بە شۆرشێک دادەنرێت لە بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوە و هەندێجار لەناوبردنی ئەو نەخۆشیانەدا(وەکو نەخۆشیی ئاوڵە کە ئێستا لە جیهاندا نەماوە).

کوتان بە شێوەیەکی گشتی بەشێکی زیندوو یان نازیندووی ڤایرۆس یان بەکتریای نەخۆشیەکەیە، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ناچالاک دەکرێت و بە چەند پرۆسەیەکدا دەڕوات و دواتر بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت، بۆئەوەی سیستمی بەرگریی جەستە بیناسێتەوە و بەرگری لە دژی دروست بکات.

تووشبوون بە خودی نەخۆشیەکە رەنگە مردن یان ماکی زۆر قورسی لێبکەوێتەوە، بەڵام ماکی کوتان بە زۆری ئاسان و کاتییە.

لەو نەخۆشیانەی کە لە مرۆڤدا بەهۆی کوتانەوە بەرگری دروستدەبێت ئەمانەن (سوورێژە، ملەخڕە، سوورێژەی ئەڵمانی، سیل، کۆکە ڕەشە، وەناق، گەزاز، ئیفلیجیی منداڵان، هەوکردنی جگەر جۆری A و B، ڤایرۆسی ڕۆتا، ڤایرۆسی ئینفلۆنزا، ڤایرۆسی کۆرۆنا(

لەکاتی ئامادەکردنی کوتاندا لە پاڵ بەشی ناچالاککراوی ڤایرۆس یان بەکتریاکەدا هەندێک ماددە لە ئامادەکردنیدا بەکاردێت، ئەمەش بۆئەوەی کوتانەکە پارێزراوبێت و لە جەستەدا کار بکات، بۆ نموونە ماددەی جێلاتین، ئەلەمنیۆم، فۆرمەڵدیهاید، پرۆتینی هێلکە...). ئەم ماددانە بە بڕی زۆر کەم بەکاردێن و کاریگەریی لاوەکییان نابێت بۆ مرۆڤ و هەندێک لەو ماددانە لە ناو جەستەی مرۆڤ خۆیدا بە سروشتی هەن، وەکو ماددەی فۆرمەڵدیهاید یان جێلاتین، هەروەها هەندێک لەو ماددانە لە دەرمانی تریشدا هەن، بۆ نموونە ئەلەمنیۆم، هاوکات هەندێکی دیکەیان لە خۆراکدا هەن وەکو جێلاتین.

کوتان هۆکار نییە بۆ بیرکۆڵی یان ئۆتیزم یان لاوازبوونی بەرگریی جەستە، بە پێچەوانەوە کوتان هۆکارە بۆ دروستبوونی بەرگریی جەستە دژی نەخۆشییەکان و پاراستنی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی.

لە لایەکی ترەوە هەندێک حاڵەتی دەگمەن هەن کە کوتانیان بۆ بەکارنایەت، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بەرگریی جەستەی لاواز بێت بە هۆکاری بەکارهێنانی دەرمان یان بەهۆی نەخۆشییەکی وەکو شێرپەنجەوە، یان ئەگەر کەسێک هەستیاریی توندی هەبوو بە جۆرێکی دیاریکراوی کوتان.

گرنگییەکی تری کوتان ئەوەیە نەک تەنیا ئەو کەسە دەپارێزێت کە کوتانەکەی بۆ دەکرێت، بەڵکو بەهۆی ئەو کەسانەوە کە کوتان دەکەن، کەسانی دەوروبەر وەکو منداڵی ساوا، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و گەورەساڵان دەپارێزرێن، ئەمەش بە میکانیزمی بەرگریی بەکۆمەڵ(هێرد ئیمیونیتی).

د. کارزان محمد حسن، پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایکبووان

18/05/2025

لێدوانم بۆ کەناڵ 8 لەبارەی پێدانی خوێنی هەڵە.

17/05/2025

ژمارەی خانەکانی لەش لە پیاوێکی پێگەشتووی ٧٠ کیلۆدا نزیکەی ٣٦ تریلیۆن خانە ئەبێت، ئەوەی جێگەی سەرنجە خڕۆکە سوورەکانی خوێن نزیکەی ٨٠٪ ی هەموو خانەکانی لەشن.

09/05/2025

چاوپێکەوتنم لەگەڵ سۆشیاڵ میدیاکانی بەڕێز دادوەر سەروەت لە بارەی نەخۆشی سالاسیمیا.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ ی پاش نیوەڕۆ میوانی کەناڵی ڕووداو ئەبم ڕاستەوخۆ بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆژی جیهانی سالاسیمیا
08/05/2025

ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ ی پاش نیوەڕۆ میوانی کەناڵی ڕووداو ئەبم ڕاستەوخۆ بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆژی جیهانی سالاسیمیا

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 14:00 - 18:00
Tuesday 14:00 - 18:00
Wednesday 14:00 - 18:00
Thursday 14:00 - 18:00
Saturday 14:00 - 18:00
Sunday 14:00 - 18:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category