25/01/2020
وەک چۆن هەندێک خۆراک گەدە قورس دەکات و دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و قەبزی هەندێک خۆراکی تر هەیە یارمەتی ڕێککردنەوەی کرداری گۆرینی خۆراک بۆ وزە دەدات، وەک:
💠 بلوبێری: ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان و لەش لەو هەوکردنانە پاکدەکاتەوە کە هۆکاری سەرەکی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ و قەڵەویە.
💠 چای سەوز: باشترین ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی کێش و چالاککردنەوەی کرداری گۆڕینی خۆراک بۆ وزە.
💠 شوکولاتەی ڕەش: ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ چادا شیرینی بخۆیت ئەو جۆرە قاوە ڕەشانە هەڵبژێرە کە 70% کاکاوە چونکە شەکری ناو خوێن بەرز ناکاتەوە و بۆ دڵ باشە.
💠 زەردەچەوە: بەهۆی دژە ئۆکسانی (کەرکەمین) توانایەکی ئەفسانەیی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکانی لەش و جگە لەوەی کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات بۆ تەندروستی جگەر و دڵ باشە.
💠 شۆفان: لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی بەشێوەیەکی گشتی بۆ کۆئەندامی هەرس باشە.
💠 گێلاس: ئەو کەسانەی لە 8 کاتژمێر کەمتر دەخەون کۆئەندامی هەرسیان خراپە و ناتوانن بە ئاسانی ئاستی شەکری ناو خوێنیان جێگیر بکەن، لەم حاڵەتەشدا دەتوانیت گێلاس بخۆیت چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانی بەهێز لەهەمان کاتیشدا یارمەتی هێوەربوونەوەی ماسولکەکان و زوو خەولێکەوتن دەدات.
💠 بیبەری سور: ئایا دەزانیت یەک کوپ بیبەری سور سێ هێندەی پێویستی ڕۆژانە ڤیتامین سی تێدایە، ئەمەش زۆر بەسودە بۆ کۆئەندامی هەرس چونکە دژە ئۆکسانی بەهێزی تیادایە. -سێو: سێو زۆر باشە بۆ بەکتریا سودبەخشەکانی ناو ڕیخۆڵە بەتایبەتی توێکڵەکەی، هەربۆیە جاری داهاتوو کە سێوت خوارد پاکی مەکە.
💠 ماسی سەلەموون: ماسی سەلەموونی سروشتی دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ و دژە ئۆکسان لە هەمان کاتیشدا بڕێکی زۆر پڕۆتینی تیادایە.
💠 پەنیری بزنی کەم چەوری: زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی ڕێجیم دەکەن، چونکە هەستی تێربوون دەبەخشێت و لەهەمان کاتیشدا دەوڵەمەندە بە پڕۆتین.