سەنتەری پزیشکی تەواوکەری هونەر

سەنتەری پزیشکی تەواوکەری هونەر شیفاخانەی هونەر
دەرمانی گیایی ، دەرزی ئاژنین ، سرکە و ئاتگی گیایی وکرێم و ئامێری دەرزی ئاژنین بەبەشترین کوالێتی

03/03/2025

🌼 زەعفەران (ئاڵتونی سور )
* ئەم بەرهەمەناوازەیە کە دەیان سودی هەیە لامان بەردەستە بەتاکو کۆ
* 07702484226

17/07/2024

👈 جیهازی پشکنینی لۆکەیشن و دیاری کردنی خاڵەکانی دەرزی ئاژنین ،ئێستە لامان بەردەستە
07702484326

05/07/2024

👈 دەرمانی گیای ناوازەی ئەکیناسە
🌼 سودەکانی
🌲 دابەزندنی شەکری خوێن
🌲 ئەنتی ئۆکسیدان
🌲 بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە
🌲 دژی ئیلتیهابە
07702484326

03/07/2024

👈 ئاوتگی پێکوڵە
🌿 بەسودە بۆ ئیلتیهاباتی میزڵدان و گورچیلە
🌿بەسودە بۆ ئەوانەی بەردی گورچیلەیان هەیە
🌴بەکاردێت بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن
❤ بۆسەلامەتی دڵ زۆر باشە
👈بۆدەست کەوتنی ئەم بەرهەمە ناوازیە پەیوەندیمان پێوەبکەن
👈 بەتاو کۆ بەردەستە
07702484326

ڕیخۆڵە چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی هەیە؟ 🔶 گرنگترین هۆرمۆنەکانی مێشک کە کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و دڵەڕاو...
01/06/2024

ڕیخۆڵە چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی هەیە؟

🔶 گرنگترین هۆرمۆنەکانی مێشک کە کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و دڵەڕاوکێ هەیە بریتین لە سیرۆتۆنین و دۆپامین کە هەردووکیان بە شێوەیەکی سەرەکی لە لایەن بەکتریاکانی ڕیخۆڵەوە بەرهەم دەهێنرێن و خواردنی خۆراکی ناتەندروست و دژە زیندەیی بەبێ ڕەچاوکردن زیان بەم بەکتریایانە دەگەیەنن.

🔶 پەیوەندی ئەم بەکتریایانە بە #خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و لەبیرچوونەوە و هتد سەلمێنراوە و پێدەچێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم بەکتریایانە وەک دەرمان بۆ نەخۆشی #دەروونی ناوببرێن سایکۆبایۆتیک.

🔶 قسەکانی یەکێک لە #توێژەرەکانم بیرکەوتەوە کە بە گاڵتەجاڕیەوە دەیگوت بۆ تەمەنێک پێم وابوو کە تەندروستی دەروونی واتای #سکی سەرەوەیە
ئێستا تێگەیشتم کە بە واتای سکی خوارەوە دێت.

🔶 تکایە بائاگاداری خواردن و خواردنەوەکانمان بین

Pnic Attacهێرشی ترس و دڵەڕاوکیێ 😱 جۆرێکە لە نەخۆشی دڵەڕاوکێ کە مرۆڤ هەستێکی بەهێز و ڕوون نەکراوەی ترس و دڵەڕاوکێ دەکات ب...
18/03/2023

Pnic Attacهێرشی ترس و دڵەڕاوکیێ

😱 جۆرێکە لە نەخۆشی دڵەڕاوکێ کە مرۆڤ هەستێکی بەهێز و ڕوون نەکراوەی ترس و دڵەڕاوکێ دەکات بەبێ هیچ پێشەکییەک یان ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە. ئەم هەستە لە چەند خولەکێکدا دەگاتە لوتکە و لانیکەم چوار لەم نیشانانەی خوارەوە لەگەڵدایە:

🔺هەناسەتەنگی
🔺دڵەڕاوکێ
🔺 زیاد لێدانی دڵ
🔺 لەرزین
🔺 هەستکردن بە خنکان
🔺 سەرگێژخواردن
🔺 ئارەقەکردنەوەیەکی زۆر
🔺 هەناسەتەنگی
🔺 ئێڵنج
🔺سڕبوون یان بێهێزی

جگە لەم نیشانانە، هەستەکانیش یاوەری نەخۆشەکەن. هەستکردن بە شێتی، لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ یان نزیک لە مردن لە هەستە باوەکانی نەخۆشەکانە. جگە لەمانە هەستکردن بە ناڕاستەقینەی دەوروبەر یان جیابوونەوە لە جەستەش لە کاتی هێرشی ترس و دڵەڕاوکێدا ڕووبدات.

📜 چارەسەری هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ

سەردانی پزیشکی دەروونی و خواردنی دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ جگە لە چارەسەری دەروونی

☑️ دەرزی ئاژنین یەکێکە لە چارەسەرە کاریگەر و بێ ئاڵۆزییەکان بۆ هەموو نەخۆشیەکانی دڵەڕاوکێ، لەوانەش ترس و دڵەڕاوکێ و فۆبیا.

👈کلینکی پسپۆڕی پزیشکی چینی
👈توانا عارف علی
👈خوێندکاری دکتۆرای گشتی لە پزیشکی چینی

نەخۆشی جگەری چەوری دوو جۆر هەیە: جگەری چەوری کحولی و جگەری چەوری نا کحولی.  هەروەها ئەگەری هەیە خانمان بەهۆی دووگیانیەوە...
12/02/2023

نەخۆشی جگەری چەوری دوو جۆر هەیە: جگەری چەوری کحولی و جگەری چەوری نا کحولی. هەروەها ئەگەری هەیە خانمان بەهۆی دووگیانیەوە تووشی نەخۆشی چەوری جگەر ببن.
.
چارەسەری سەرەکی بۆ نەخۆشانی جگەری چەور گۆڕینی خۆراک و وەرزشکردنە. هەرچەندە هەندێک کەس پێویستە سەردانی پزیشک بکەن بۆ چارەسەری زیاتر.
✅ باشترین و کاریگەرترین چارەسەر بۆ جگەری چەوری بەکارهێنانی ئەکوپانکچەر و ئەکوپانکچەری لەیزەرە، ئەکوپانکچەری لەیزەر زۆر کاریگەرە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی چەوری جگەر بە کەمکردنەوەی فشار و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و کێش بە شێوەیەکی سروشتی، هەروەها باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
لە ڕوانگەی پزیشکی چینییەوە، یەکێک لە هۆکارە ئەگەرییەکانی چەوری جگەر، وەستانی خوێنە. دەرزی لێزەر لە نیشانە گشتییەکانی ئەم نەخۆشییە کەم دەکاتەوە بە کەمکردنەوەی هەوکردنی جگەر، و باشترکردنی وزە و ڕۆیشتنی خوێن.

❇️ چ خواردنێک بخۆین؟؟
.
🌀سیر: ئەنجامی توێژینەوەیەک دەریدەخات کە خواردنی تەواوکەری تۆزی سیر کێشی جەستە و چەوری کەمدەکاتەوە لەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی چەوری جگەریان هەیە.

🌀 ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا ٣: پێداچوونەوەیەک بە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ ئاستی چەوری جگەر و کۆلیسترۆڵی HDL لە نەخۆشانی جگەری چەوریدا کەمدەکاتەوە.

قاوە: قاوە ترشی کلۆرۆجینیکی تێدایە. تێکەڵەیەک کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی هەیە هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن دەدات. جگە لەوەش قاوە یارمەتی پاراستنی جەستە دەدات لە نەخۆشی چەوری جگەر کە ئەلکهولی نییە. زیادکردنی قاوە بۆ نانی بەیانی گرنگە لە خۆراکی تووشبووانی ترشی چەوریدا.

🌀 برۆکلی: خواردنی جۆرە جیاوازەکانی سەوزە بەسوودە بۆ نەخۆشی چەوری جگەر، بەڵام برۆکلی یەکێکە لەو ڕووەکانەی کە پێویستە گرنگییەکی تایبەتی پێبدرێت بۆ بوونی لە خۆراکدا. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنی درێژخایەنی برۆکلی ڕێگری دەکات لە دروستبوونی چەوری لە جگەری مشکدا.

چا: خواردنەوەی چا بۆ مەبەستی پزیشکی شێوازێکە کە هەزاران ساڵە بەکارهاتووە. هەروەها ئەنجامی توێژینەوەیەک دەریدەخات کە چای سەوز بە تایبەتی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی چەوری لەش و چەوری خوێن.

گوێز: ناوکی گوێز دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا ٣. توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنی گوێز کارکردنی جگەر باشتر دەکات لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی چەوری جگەر کە ئەلکهولی نییە.

ئەڤۆگادۆ: ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و ماددەی خۆراکی دژە هەوکردن و ڕیشاڵی تواوەی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی شەکری خوێن و فشاری ئۆکسجینی دەدات.

🌀 سۆیا: هەندێک پرۆتین یارمەتی پاراستنی لەش دەدەن لە نەخۆشی چەوری جگەر. هەروەها سۆیا یارمەتی هاوسەنگکردنی کاریگەرییەکانی کاربۆهیدراتی سادە دەدات لەسەر جەستە و ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت.

سەنتەری تەواوکاری پزیشکی هونەر
کلینکی پسپۆڕی پزیشکی چینی
توانا عارف حمد علی
خوێندکاری دکتۆرای گشتی لە پزیشکی چینی

❇️🍃 موعجیزەی ڕووەکی  پزیشکی جینسەنگ 📢 بەپێی هەواڵی تەندروستی نیوز، جینسێنگ تا ڕەگ دەوترێت ١١ جۆر ڕووەک لە بنەماڵەی ئارال...
07/02/2023

❇️🍃 موعجیزەی ڕووەکی پزیشکی جینسەنگ

📢 بەپێی هەواڵی تەندروستی نیوز، جینسێنگ تا ڕەگ
دەوترێت ١١ جۆر ڕووەک لە بنەماڵەی ئارالیا گۆشتدارن. لە مێژە پێیان وایە کە جینسێنگ تایبەتمەندی تەندروستی هەیە و چارەسەری نەخۆشییەکانی مرۆڤ دەکات.
♻️ جینسێنگ بەسەر دوو جۆردا دابەشکراوە: ئەمریکی (Panax quinquefolius, L.) و ئاسیایی (P. Ginseng) و وزە زیاد دەکات و شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و جێگیری دەکات و کۆلیسترۆڵی خوێن کەمدەکاتەوە و فشاری دەروونی لەناودەبات و تایبەتمەندی هێورکەرەوەی هەیە، هەروەها توانای وەچەخستنەوە زیاد دەکات لە پیاواندا.
زیادکردنی وزە بە خواردنی جینسێنگ
خواردنی جینسێنگ دەبێتە هۆی هاندانی چالاکیی جەستەیی و دەروونی لەو کەسانەی کە هەست بە لاوازی و ماندووبوون دەکەن. هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە جینسێنگ کاریگەری ئەرێنی هەیە لە یارمەتیدانی چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە و نەهێشتنی ماندوێتی لە مرۆڤەکاندا.
🔶 باشترکردنی کارکردنی مێشک و هێزی مەعریفی و تەرکیزکردنی دەروون
کۆمەڵێک لە هەوادارانی ڕەگی جینسێنگ پێیان وایە خواردنی هێزی بیرکردنەوە و تەرکیزکردن زیاد دەکات، بەڵام شارەزایان ڕایانگەیاندووە کە ڕاگەیاندنی کاریگەری خواردنی ئەم ڕەگە لەسەر باشترکردنی ئەدای دەروونی پێویستی بە پشکنینی زیاترە و ناکرێت جینسێنگ بە تەواوکەری چارەسەری و بەهێزکەر ناوببرێت.
کاریگەری دژە هەوکردنی جینسێنگ
ڕەگی جینسێنگ لە پزیشکی کۆن بەکارهاتووە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن. هەروەها شارەزایان پێیان وایە خواردنی ئەم ڕەگە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و نەهێشتنی هەوکردن.
بەهێزکردنی توانای منداڵبوون لە پیاوان
لێکۆڵینەوەکانی زانایانی کۆریای باشوور لە ساڵی 2002 دەریانخستووە 60%ی ئەو پیاوانەی نەزۆک بوون بە خواردنی جینسێنگ منداڵیان بووە و توانای منداڵبوونیان زیاد بووە.
خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا بە جینسێنگ
تاقیکردنەوەی کاریگەری خواردنی جینسێنگ لەسەر مشکی تاقیگەیی دەرکەوتووە کە بە خواردنی مشکەکان کەمتر تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی بوون و ئەگەر تووشی ڤایرۆسەکە بوون خێراتر چاک دەبنەوە.
کەمکردنەوەی شەکری خوێن لەگەڵ جینسێنگ
هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی ڕەگی جینسێنگ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شەکری خوێن و یارمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە دەدات.
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە جینسێنۆساید ( پێکهاتەی چالاکی ڕەگی جینسێنگ) دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لە پەنکریاسدا هەبێت و بەرگری ئەنسۆلین لە جەستەدا باشتر بکات.
بێگومان ناتوانیت چاوەڕێی چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە بکەیت بە خواردنی جینسێنگ بەتەنها، هەروەها خواردنی دەرمان و وەرزشکردن و پەیڕەوکردنی ڕێجیم پێویستن بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە.
👈👈 خواردنی جینسێنگ بەیەکەوە لەگەڵ هەندێک دەرماندا دەبێتە هۆی کاریگەری لەسەر کارکردنیان، هەر بۆیە ئەگەر دەتەوێت جینسێنگ بەکاربهێنیت و لە هەمان کاتدا دەرمانێکی دیاریکراو دەخۆیت، دڵنیابە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکە.
جینسێنگ دەتوانێت کاریگەری کافاین و هەندێک دەرمان و خۆراکی هاندەر (خواردنەوە وزەبەخشەکان) زیاد بکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و ئارەقکردنەوە و کەمخەوی و فشاری دەروونی، بۆیە پێویستە لەگەڵ هەندێک خۆراک دوور بکەویتەوە.
👈 توانا عارف علی
👈 خوێندکاری دکتۆرای گشتی لە پزیشکی چینی

03/12/2022
☯️ قەبزی بەزۆری قەبزی بەو شێوەیە پێناسە دەکرێت کە لە هەفتەیەکدا کەمتر لە ٣ جار ڕیخۆڵەکانت جوڵەی هەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ...
10/11/2022

☯️ قەبزی

بەزۆری قەبزی بەو شێوەیە پێناسە دەکرێت کە لە هەفتەیەکدا کەمتر لە ٣ جار ڕیخۆڵەکانت جوڵەی هەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ کەسکان جیاوازە. هەندێک بە ناڕێکی جووڵەی ڕیخۆڵە دەیناسن و هەندێکیش ئاماژە بە سەختی پیسایی دەکەن.
لە هەندێک حاڵەتدا، قەبزی لەوانەیە نیشانەیەک بێت کە پەیوەندی بە IBS (نیشانەکانی کۆڵۆنی عصبی) یان پەیوەندی بە سکچوونەوە هەیە. قەبزی لە کەسانی جۆراوجۆردا ڕوودەدات، لە کۆرپە تا کەسانی بەساڵاچوو.
✅ دەرزی ئاژنین(ئەکوپانکچر) ڕێگەیەکی سروشتی کاریگەرە بۆ چارەسەرکردنی قەبزی کە ئەم کێشەیە ڕزگار دەکات بەبێ کاریگەری لاوەکی.

🔺 هۆکارە باوەکانی قەبزی:
خۆراکی کەم ڕیشاڵی وەک سەوزە و دانەوێڵە و میوە.
بەکارهێنانی زۆری پرۆتین و گۆشت
بەکارهێنانی زۆری بەرهەمە شیرەمەنیەکان و هێلکە
خۆراکی پرۆسێس کراو و ئامادەکراو
بەساڵاچون
کەم بەکارهێنانی ئاو و شلەمەنیەکان
نەبوونی جوڵە و وەرزش نەکردن
پشتگوێخستنی جووڵەی ڕیخۆڵە لە کاتی خۆیدا وەک ڕەفتاری توند لە بەکارهێنانی ئاودەستی گشتیدا
دەرمانەکان - وەکو دژە خەمۆکی، دەرمانی هەستیاری، دەرمانی بەرزی پەستانی خوێن، و میزپێکەرەکان
و حاڵەتە پزیشکییەکانی تر

💢 نیشانەکانی قەبزی:
• جووڵەی ناڕێکی ڕیخۆڵە – کەمتر لە ٣ جوڵەی ڕیخۆڵە لە هەفتەیەکدا
• هەستکردن بە ڕەق لە کاتی جوڵەی ڕیخۆڵەدا
• هەستکردن بە بەتاڵی ناتەواوی
• ئاوسانی سک یان ئازاری سک
• ئازار و ڕشانەوە
• ناوبەناو سکچوون کە بەهۆی گیرانی قۆڵۆنەوە دروست دەبێت.

☯️ دەرزی ئاژنین ئاکوپانچر وەک چارەسەری نەخۆشیەکە

خاڵ ST25
گرنگترین خاڵ بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی ڕیخۆڵە خاڵی ST25 . سپڵ و گەدە ڕێکدەخات و یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی سیستەمی هەرس و نەهێشتنی، بۆیە بۆ چارەسەری قەبزی و سکچوون بەکاردێت. هەروەها خاڵێکی کاریگەرە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەندۆمیتریۆس و بارستەی سک و تێکچوونی سوڕی مانگانە.

خاڵی CV6
گرنگترین خاڵی فشاریە ئەکوپرێشەر بۆچارەسەرکردنی قەبزییە. ئەم خاڵە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازاری سک و قەبزی و هەوکردنی قۆڵۆن و غازات. هەروەها بۆ چارەسەری فتق و ناڕێکی سوڕی مانگانە و لاوازی سێکسی لە پیاوان و تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و ماندوێتی بەسوودە.

ئەم دوو خاڵە دەتوانین بەفشارخستنەسەریان ماساژ کردن بۆ ماوەی یەک دەقیقە باشترت دەبیت بۆ ماوەی یەک مانگ ئەنجامی بدەن. یان لای پزیشکی دەرزی ئاژنین ئەکوپانچریست دەرزی ئاژنین کردن
بڕوانە وێنەکان

٭ توانا عارف
٭ خوێندکاری دکتۆرا لە پزیشکی چینی

Address

Raprin Street
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647709407169

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەنتەری پزیشکی تەواوکەری هونەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to سەنتەری پزیشکی تەواوکەری هونەر:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram