07/02/2022
«کاریگەری کەش و هەوای سارد لەسەر تەندروستی مرۆڤ»
کاتێک لاشەی مرۆڤ تووشی سەرمادەبیت کۆمەڵێک کارلێک و گۆڕانکاری بەسەردا دێت بۆ هێشتنەوەی پلەی گەرمی لەش بەجێگیری کە بەنزیکەی 37ْ پلەی سیلیزیە.
هەندێ لەگۆڕانکاریەکان وەکو بەرزکردنەوەی لینجی خوێن و پەستانی خوێن و خێراکردنی لێدانی دڵ کە ئەمانەش بەشێوەکی گشتی سترێس ئەخاتە سەر جەستە.
ژمارەیەک لێکۆڵینەوەی دەریان خستوە کە بەرکەوتە بە کەش و هەوای سارد ڕێژەی مردن زیاد دەکات.
♦️هەندێ لەکاریگەریەکانی سەرما لەسەر جەستە:
1. کەمبونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ 35 پلەی سیلیزی یان کەمتر (Hypothermia) کەئەمەش حاڵەتێکی کوشندەیەو لەوانەیە ببێتە هۆی مردن... نیشانەکانی (لەرزین ،کەمبوونەوەی هەناسەدان، تێکەڵکردنی قسە، سڕبوون، هەست و هۆشی کەمدەبێتەوە، بورانەوە).
2. کەمبونەوەی بەرگری لەش ... سەرما دەبێتە هۆی کەمبونەوەی ڕۆشتنی خوێن لە دڵەوە بۆ بەشەکانی تری لەش بەمەش ڕێژەی خرۆکەسپیەکان کەم دەکات، دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش .. وە ئەمەش دەبێتە هۆی توش بوون بە سەرمای وەرزی و ئینفلونزا و هەڵامەت.
3. دڵ .. سەرما دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی ملوولەی خوێن و خوێنبەرەکان ، ئەمیش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕۆشتی خوێن و ئۆکسجین بۆ دڵ... لەم کاتەدا پاڵەپەستۆیەکی زۆر ئەکەوێتە سەر دڵ بەهۆی سووڕی خوێنەوە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ لەئەنجام دا دەبێتە هۆی( ئازاری سنگ ، جەڵدەی دڵ ، لەپڕ مردنی دڵ ، جەڵدەی مێشک ، یان خوێن بەربونی مێشک).
4.دوو حاڵەت هەیە پێی دەڵێن (Frostnip ,Frostbite ) کەئەمەش کاریگەری زۆری سەرمایە لەسەر بەشەکانی لەش وەکو ( پەنچەکانی دەست و قاچ ، ڕوومەت ،گوێچکە) کە ڕەنگیان زەرد و شین دەبن و هەڵدەئاوسن و سڕ دەبن و خوێنیان بۆ ناچێت هەندێ کات دەبێتە هۆی لەدەستدانی پەنجەکان.
5.ڕەبۆ یان هەناسەتوندی ...کەش و هەوای سارد و وشک کاریگەری خراپی هەیە لەسەر سییەکان کە دەبێتە هۆی هەناسە توندی و کۆکە و ناڕەحەتی هەناسەدان.
6.شکانی ئێسک و بەشەکانی تر لەش بە هۆی خزان و کەوتنەوە، ئەمیش بەهۆی بەستنی جادەو ڕێگاوبانەکان بەهۆی سەرماوە.
7.کەسانی بەتەمەن و منداڵ و وە کەسی نەخۆش کاریگەری سەرما لەسەریان زیاترە.
دەرمانخانەی مێخەك🏥
📍سلێمانی- بەرامبەر شاری پزیشکان پێش نەخۆشخانەی شۆڕش.