12/04/2021
گرانەتا
هۆکاری توشبوون بەم نەخۆشییە بکتریایەکە بەناوی [Salmonella] کە بەهۆی خواردن و ئاوی پیس بو بەو بەکتریایە دێتە ناو لەشمانەوە ، نیشانەی ئەم نەخۆشییە ئەمانەن ( بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش ، ئازاریکی زۆری سک ، پێچ بەسک دا هاتن ، سک چون ، ڕشانەوە ، پەڵەی سوری سەر پێست ، ئازار سەر ، ئازاری ماسولکەو ئێسقان ، ئارەزووی خواردن لەدەست ئەدەیت ، ئارەق کردنەوە ، کۆکەی وشک سەر گێژ خواردن )
ئەم نیشانانە بۆ ماوەی یەک بۆ دوو حەفتە بەردەوام دەبێت هەنک جار زیاتر تا چوار حەفتە درێژ دەبێتەوە ، ئەم بەکتریایە بە زەرعی خوێن دیاری دەکرێت .