Medical lab

Medical lab Medical lab �(تـاقـیـگـەیـی پـزیـشکـی)

❇️پشکنینی کالیسیۆم چیە؟ S.calcium💢بریتیە لە دیاریکردنی ڕێژەی کالیسیۆم لە لەشدا.زۆرینەی کالیسیۆم لە لەشدا لە ناو ئێسکدا خ...
03/11/2023

❇️پشکنینی کالیسیۆم چیە؟ S.calcium

💢بریتیە لە دیاریکردنی ڕێژەی کالیسیۆم لە لەشدا.
زۆرینەی کالیسیۆم لە لەشدا لە ناو ئێسکدا خەزن دەکرێت.
جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە ڕێژەیەکی گونجاو لە کالیسیۆم هەیە بۆپاراستنی مانەوی ئێسک و ددانێکی تەندروست.
💯هەروەها یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ فرمانی دەمار و ماسولکە و دڵ .

‼️ نیشانەكانی كەمی كالیسیۆم

1️⃣ وشكی پێست و توشبون بە ئەكزیما
2️⃣شەكەتی، ماندووبوونی بەردەوام و بێهێزی
3️⃣ تووشبوون بە خەمۆكی
4️⃣ كەمخەوی ناڕێكی سیستەمی خەو
5️⃣ سڕبوون و مێروولەكردنی دەست
6️⃣ زوو زوو نەخۆشكەوتن و توشبوون بە نەخۆشی
7️⃣ شكانەوەو لاوازی نینۆك
8️⃣ بەزەحمەت قوتدانی خواردن
9️⃣ ئازاری ددان کلۆربونی
🔟 گرژبوونی ماسولكەكان و بونی ئازار لە كاتی رۆیشتن

🌠 دوو جۆر پشکنین بۆ کالیسیۆم دەکرێت :

① پشکنینی کالیسیۆمی گشتی total calcium:
بۆ دیاریکردنی ئەو کالیسیۆمانەیە بە پڕۆتینێکەوە بەندن .

② پشکنینی Ionized calcium:
بۆ دیاریکردنی بڕی سەربەستی کالیسیۆم (بە هیچ پڕۆتینێکەوە نەبەستراون ) .

🌠 ڕێژەی ئاسایی کالیسیۆم بە گشتی بەم جۆرەیە :
⭕️٭ total calcium : 8.5_10.3 mg

❇️پشکنینی ئاسنی خەزنکراو Ferritin چیە؟ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💉ئەم پشکنینه بەکاردێ بۆ زانینی ...
08/10/2023

❇️پشکنینی ئاسنی خەزنکراو Ferritin چیە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💉ئەم پشکنینه بەکاردێ بۆ زانینی رێژەی بەرزی و نزمی ماددەی ئاسنی خەزنکراو لە لەشدا کە بەرزی یان نزمی ڕاستەوخۆ کار لەتەندروستی ئەکات

📌 (پڕۆتین)Ferritin
مادەی ئاسنی تێدایە کە یارمەتی دەره له دروستکردنی خړوکه سووره کانی خوین ،
بۆیە کەمی Ferritin له لەشدا كاردەكاته سەر چالاکی خانه و شانەکانی لەش هەروەها بەرزبوونەوەی لەرێژەی ئاسایی خۆی زیان به تەندروستی لەش دەگەیێنێت .

⚫نیشانەکانی کەمی رێژەی ئاسن ؟

☑️سه ر ئێشەی دریژخایەن
☑️زەردهەڵگەرانی پێست
☑️ هەستکردن بەلاوازی
☑️ئازاری پییەکان
☑️خێرابوونی لیدانی دڵ
☑️ هەستکردن به هیلاکی و تەنگە نەفەسی
☑️ سەر گێژبوون

⚫نیشانەکانی بەرزی رێژەی ئاسن

☑️بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
☑️ئازاری جوومگەكان .
☑️ کەمبوونی کێشی لەش .
☑️ هێلينجدان و رشانەوه.
☑️ کەمبوونی ووزه.

❇️ڕێژەی ئاسایی :
‏ < The normal range for blood ferritin
پیاوان:24_micrograms per liter. 336
ئافرەتان:11_307 micrograms per liter.

⏱️ماوەی (⏳24_48)کاژێری پێویستە بۆ ئەنجامدانی تێستەکە.

💥 نەخۆشے غودەی دەرەقی :-_ نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە؟ 💥 نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ):رژێنی پەریزادە ( غــــد...
14/07/2023

💥 نەخۆشے غودەی دەرەقی :-
_ نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە؟

💥 نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ):
رژێنی پەریزادە ( غــــدە الــدرقــیـــــە )
ئەم رژێنە لەشێوەی پەپولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەکەی نزیکەی 5 سانتیمەتر و كێشی نزیكه‌ی ٢٠ گرام ده‌بێت، فەرمانی سەرەکی ئەڕژێنە دەردانی هەردوو هۆرمۆنی T3 و T4 کە کاری سەرەکیان ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پله‌ی گه‌رمیی له‌ش و لێدانی دڵە.

✔ بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:

① غودەی تەمەڵ( خمور الغدە) : کە وەک پێویست هۆرمۆن دەرنادات.

② غودەی هار( غودە السامە): واتە زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە.

ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی ثایرۆکسین (Thyroxine T4) کە تەمەنی یەک هەفتەیە وە بڕێکی بچوک
‏ (Triiodothyronine T3)
کە تەمەنی تەنها 18 کاتژمێر وە بری لە %85 ی لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت .

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ڕه‌گه‌زی ( مێ ) به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك له‌ڕه‌گه‌زی ( نێر )، هه‌ندێ جار هۆکاری ئەم نه‌خۆشییه‌‌ بۆماوه‌ییە.

🍃 نیشانەکانی زۆربونی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism):

① دابەزینی كێشی لەش.
② خێرابوونی لێدانی دڵ.
③ سكچوون.
④ گەورەبوونی ڕژێنەكە.
⑤ زوو تووڕە بوون.
⑦ لەش گەرمی.
⑧ ماندووێتی.
⑨ دەست لەرزین.

🍃 نیشانەکانی کەمی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism):

① بێ هێزی.
② وشک بوونی پێست و قژهەڵوەرین.
③ بەرگەنەگرتنی سەرما.
④ کەم بوونی ئارەقە.
⑤ لاواز کردنی مێشک.
⑥ تێک چوونی باری دەرونی .
⑦ کەم خوێنی.
⑧ قەبزی.

✅ دەست نیشانکردنی نەخۆشی غودە:

① ئەم هۆرمۆنەیە لەریگەی پشکنینی خوێنەوە دەستنیشان دەکریت بە ئامێری هۆرمۆنات لەسیرەمی خوێنەکە.

‌‌‌② سۆنەر (Ultra Sound) بۆدڵنیابون لە قەبارە و شێوەی ڕژێنەکە.

③ تیشک (Thyroid Scan) بۆدڵنیابون لەشوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە.

④ پشکنینی (ِBiopsy) لەکاتی بونی هەر برین و ناڕێکیەک لەشێوەی ڕژێنەکەدا هەبێت کە گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت

* ڕێژەی ئاسای ئەو پشکنینانەی غودە:
‏⚫ T3..... 0.9__ 2.2 nmol/L
‏⚫ T4 ........ 4.5 __11.2 nmol/L
‏⚫ TSH .... 0.2 __ 4.2 nmol/L

‏7 hypothyroid

ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە:

‏① Levothyroxine (Euthyrox, L-thyroxin, Eltroxin)
‏ 25mg, 50mg, 75mg, 100mg, 150mg
ئەم قوەتانە زۆر بەکاردێ لە کوردستان.
‏② Carbimazole ( Neo - Mercazole ) 5mg

🦠تـــــای خــــوێن بـــــەربــــوون.🩸پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچو...
15/06/2023

🦠تـــــای خــــوێن بـــــەربــــوون.

🩸پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" کە زیاتر بە مانگا و ئاژەڵانەوەهەیە، هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە لە شارەکانی ئەفەریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە زیاد دەکات و بڵاوە، ماوەى چەند ساڵێکیشە ناوە ناوە لە عێراق و هەرێمى کوردستان پەیدا دەبێت.

🩸لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات و تووشبووانی ئەم نەخۆشییە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت.

تای خوێنبەربوون، بە چەند شێوازێك دەردەکەوێت، کە بریتین لە (ئیبۆلا، لاسا، دەنگوو، ماربورگ و یەڵۆ فیڤەر).

📛شێوازەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون

🔹یەکەم: ئەگەر مرۆڤ دەست لەو (گەنە)یەی بە جەستەی ئاژەڵەوەیە بدات، یان خوێنی ئەو زیندەوەرە بچوکە بەر مرۆڤ بکەوێت، ئەوا تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.

🔹دووەم: ئەگەر ئاژەڵێکی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون سەرببڕدرێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، ئەوا مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکە دەکات.

🔺بەڵام شیر و گۆشتی ئاژەڵێك کە تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، بە کوڵاندن ڤایرۆسەکەی تێدا نامێنێت.

تای خوێنبەربوون لەماوەی 3 بۆ 14 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەوێت، کە گرنگترینیان بریتییە لە:

1- بوونی تایەکی بەرز.

2- هەبوونی ئازاری ماسولکە و ئێسکەکان.

3- بێهێزبوون.

4- هەستکردن بە گێژبوون.

بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە پێویستە، پشکنینی خوێن بۆ نەخۆش بکرێت و جیابکرێتەوە لە نەخۆشی دیکە، چونکە ئەگەری زۆرە بەهۆی پاشەڕۆوە، نەخۆشییەکە بگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە.

ئەو نەخۆشانەی بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە، تووشی کەمخوێنی دەبنەوە، پێویستە بەزوویی خوێنیان بۆ دابینبکرێت، ئەو نەخۆشانەش کە نیشانەی سکچوون و رشانەوەیان هه‌یه‌، بۆ چارەسەرکردنیان و پاراستنیان لە وشکبوونەوە دەرمانی پێویستیان پێدەدرێت.

پێویستە بۆ خۆپاراستن لە خۆشییەکە ئەم رێنماییە جێبەجێ بکەین:

1- دوورکەوتنەوە لە کڕینی گۆشتی ئاژەڵی سەرشەقامەکان و سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان.

2- ئەو کەسانەی گۆشت دەفرۆشن (قەسابەکان) پێویستە دەستکێش و پۆشاکی تایبەت بەکاربهێنن.

3- بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەو شوێنانەی ئاژەڵیان تێدا بەخێودەکرێت، بۆئەوەی ئاژەڵەکان نەبنە هەڵگری نەخۆشییەکە.

4- دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە پێدەچێت گەنە و مێرووەکانی تێدابێت.

5- پێویستە پاشماوەی سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی فڕێنەدرێتە سەر شەقام و کۆڵانەکان، دەبێت پاشماوەکان بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان لەناوببرێت.

#بەهیوای سەلامەتی هەمووان.

🩸بەرزی چەوری خوێن  (Hyperlipidema)🚫مەترسییەکانی  بەرزی چەوری خوێن:▫️ نەخۆشیەکانی دڵ و نۆرە دڵی▫️ جەڵدەی مێشک و گیرانی دە...
03/06/2023

🩸بەرزی چەوری خوێن (Hyperlipidema)

🚫مەترسییەکانی بەرزی چەوری خوێن:

▫️ نەخۆشیەکانی دڵ و نۆرە دڵی
▫️ جەڵدەی مێشک و گیرانی دەمار و مولولەکانی خوێن

⛔️هـــۆکــارەکــانی:

▪️ جگەرە کێشان.
▪️ بەرزە پەستانی خوێن.
▪️ نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە.
▪️ کێشە لە غوددەی دەرەقی.
▪️ هۆکاری تەمەن و بۆ ماوەیی

🟡شیکاری چەوری خوێن Lipid profile
ئەم شیکاریانەی کەڕێژەی چەوریەکانی خوێن دیاری دەکات چوار جۆرە:
1- کۆلیستڕۆڵی گشتی: Total Cholesterol
2- کۆلیستڕۆڵی سوود بەخش (High-Density Lipoprotein HDL):
🟢زیادبوونی ئەم جۆرە لە لەشدا پێویستە ، چونکە ئەگەری گیرانی بۆڕییەکانی خوێن کەم دەکاتەوە .
3- کۆلیستڕۆڵی زیان بەخش(Low-Density Lipoprotein LDL):
🟢ئەم جۆرە چەورییە لە بۆڕییەکانی خوێندا دەنیشێت و دەبێتە هۆی گیرانی بۆڕییەکانی خوێن
4- چەوری سیانی Triglycerides:ئەم جۆرە چەورییە لەخانە چەورییەکانی لەشدا پاشەکەوت ئەکرێت.

🔴سوودی ئەم شیکاریە چیە: بۆ زانینی ڕێژەی چەوری لە لاشە کە زیادبونی خوێن خەست دەکات وهەروەها زیانی هەیە لەسەر دڵی مرۆڤ

جۆری سامپڵ: 🩸خوێن
خۆئامادەکردن: پێویستە بەر لەئەنجامدانی شیکاری چەورییەکان 8-12 کاتژمێر هیچ خواردن و خواردنەوەیەک نەخورێت جگە لە ئاو .
کاتی تەواوبوونی فەحسەکە: ١:٣٠(یەک کاژێر و نیو)

🔴(HDL)Normal: 35 to 65 mg/dL for men, 35 to 80 mg/dL for women.
🔴(LDL)Normal: Below 100 mg/dL.

🛑پشکنینی ESR  و CRP چیە ؟ ⭕️زۆر گرینگە بیزانیت🟢پشکنینی ESR چیە ؟‏Erythrocyte sedimination rate ئەم  پشکنینە لە ڕێگای خوێ...
02/06/2023

🛑پشکنینی ESR و CRP چیە ؟

⭕️زۆر گرینگە بیزانیت

🟢پشکنینی ESR چیە ؟
‏Erythrocyte sedimination rate
ئەم پشکنینە لە ڕێگای خوێنەوە ئەکرێت کە ئەگەر هاتوو خڕۆکە سورەکانی خوێن RBC لەکۆتای فەحسەکەدا کڵۆت بوو بوو واتا نیشتبوو ئەوە کەسەکە توشی ئیلتیهابات بوە جا ئیلتیهاباتەکە لە خوێنیدا بێت یان لە هەرشوێنێکی لەشی کەسەکەدا بێت کە زۆر جار بۆ دیاریکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزمە Rehummatoid Arthritis و هەوکردنی جومگەکان و شێر پەنجەی خوێن بەکاردێت...
پشکنینەکە یەک سەعات ئەخایەنێت ئەگەر هاتوو لەم شێوە ئاساییەی خۆی زیاتر بو ئەوە کەسەکە توشی ئیلتیهابات(هەوکردن)بووە.

‏🔴Normal range

بۆ پیاوان ( 0 ـ 22 ) mm/ hr
بۆ ئافرەتان ( 0 - 29 ) mm/ hr

🟢پشکنینی C - Reactive Proten) CRP).

پڕۆتینێکە کە جگەر دروستی دەکات لە کاتی هەوکردنی لەشدا ئەم پڕۆتینانە وەڵامدانەوەیان هەیە لە کاتی هەوکردنی لەشدا کە لە ڕێگای فەحسی خوێنەوە دیاری ئەکرێت ئەگەر هاتو لە ڕێژەی ئاسای خۆی زیاتر بو ئەوە کەسەکە توشی ئیلتیهابات بوە بەڵام شوێنی ئیلتیهاباتەکە دیاری ناکات .
ڕێژەی ئاسای خۆی ( 3 ) gm/ dl واتا ئەگەر هاتوی لە 3 زیاتر بو کەسەکە ئیلتیهاباتی هەیە کە ئەم فەحسە زیاتر بۆ ئیلتیهاباتی لەش بەگشتی بەکاردێت لە کاتی

(سوتاوی یان ئیلتیهاباتی ڕیخۆڵە یان سەکتەی دڵ ) CRP بەرز ئەبێتەوە.

🔴نەخۆشی کۆڵۆنتێکچوونی جوڵەی ڕیخۆڵەکان کە لە زانستی پزیشکیدا ناسراوە بە irritable bowel syndrome و لای خۆشمان ناسراوە بە ...
01/04/2023

🔴نەخۆشی کۆڵۆن

تێکچوونی جوڵەی ڕیخۆڵەکان کە لە زانستی پزیشکیدا ناسراوە بە irritable bowel syndrome و لای خۆشمان ناسراوە بە نەخۆشی کۆڵۆن بریتییە لە ناڕێکیێکی باو کە کاریگەری ھەیە لەسەر ڕیخۆڵە گەورە کە زۆر بەی کات دەتوانرێ کۆنتڕۆڵی نیشانەکانی بکرێت لە ڕێگای ڕێک خستنی خۆراک و چالاکی ڕۆژانەو کەم کردنەوەی قەلەقی ئەگەر ھاتوو لە ڕێگای ئەمانەوە چارەسەر نەبوو ئەوە دەتوانرێ چارەسەر بکرێ بە دەرمان
ئەم حاڵەتە زیاتر کاریگەری ھەیە لەسەر ئافرەتان وەک لەسەر پیاوان

-⭕️نیشانەکانی :
نیشانەکانی دەگۆڕێ لە کەسێکەوە دەگۆڕئ بۆ کەسێکی تر.
١.تەشەنوجاتی ڕیخۆڵە
٢. بوونی ئازار لە زگ
٣.غازات
٤.قەبزی
٥.سکچون
یان لە ھەندێک حاڵەت دا سکچون و قەبزی ھەیە

-⭕️ھۆکارەکانی :
١.خۆراک (خواردنی خواردنی چەور و خواردنەوەی ئەلکھول)
٢.بۆماوەیی
٣.قەلەقی
٤.تێکچونی فرمانی ئەو ماسولکانەی کە بەرپرسن بۆ جوڵانی خۆراک
٥.نەمانی توانای کۆئەندامی دەمار بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کۆئەندامی ھەرس بە شێوەیەکی گونجاو
٦.ئیلتیھاب

-🟢ئەو خۆراکانەی کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئەم حاڵەتە:
1. پاقلەمەنییەکان
2. ئەو خواردنەوانەی کە کافاینی تێدایە
3. خواردنی سورکراوە
4. خوادنەوەی ئەلکھول
5. خواردنی تیژ

-🔴دەتوانی ئەم حاڵەتە دیاری بکەی دوای وەرگرتنی نیشانەکانی لە ڕێگای:

‎1.فەحسی پیسایی
2. Contrast x-ray studies
3. Colonscopy

-چارەسەر :
ئامانجی چارەسەری کەم کردنەوەی ئازاری سک و کۆنتڕۆڵی سکچون و قەبزی و کەم کردنەوەی قەلەقی کەسەکەیە .
١.نان خواردن بە ھێواشی
٢.سنوردار کردنی خواردنی ھەندێک جۆری دیاریکراوی سەوزەو میوە
٣.سنوردار کردنی خواردنەوەی چا و قاوە
٤.خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی فایبەر تێیاندا زۆرە یارمەتیت دەدات بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی سکچون و قەبزییەکە
٥.مەشق کردن یارمەتیت دەدات لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و زیادکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە

ئەگەر ھاتوو لە ڕێگای ئەمانەی سەرەوە چارەسەر نەبوو
ئەوکات پێویسە دەرمان وەربگیرێت__

وەرگیراوە:د.عبدالواحید

 🛑بۆ ئەوەى دواى بەربانگ هەست بە بێهێزى نەکەیت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەزۆر کەس دواى شکاندنى رۆژوەکانیان لە ئێوارەدا، زیا...
24/03/2023



🛑بۆ ئەوەى دواى بەربانگ هەست بە بێهێزى نەکەیت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە

زۆر کەس دواى شکاندنى رۆژوەکانیان لە ئێوارەدا، زیادەڕۆیى دەکەن لە ژەمە خۆراکەکەیان و زیاد لە پێویست نان دەخۆن، بەشێوەیەک دواى ئەوەى لەسەر خوانەکە هەڵسان هەست بە بێهێز و خاوبونەوە دەکەن، بۆیە پسپۆڕانى خۆراک رێنماییمان دەکەن بۆ هەڵبژاردنى ژەمێکى گونجاو لە دواى شکاندنى رۆژووەکانمان تا هەست بە بێهێزى نەکەین.

1- کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە ژەمى دواى شکاندنى رۆژو.

٢- دوورکەوتنەوە لە کافاین ڕاستەوخۆ دوای ژەمى بەربانگ.

3. پێویستى خەوتن�ئەگەر بە درێژایی شەو لە نێوان 7-9 کاتژمێر بخەویت، ئەوا کەمتر هەست بە بێهێزی و ماندووبوون دەکەیت دوای نانخواردنى ئێوارە.�
4- لەبری ژەمێکی گەورە ژەمیکى سوک بخۆ
جەستە بە شێوەیەکی سروشتی پێویستی بە پرۆتین هەیە لە کاتی بەڕۆژووبووندا، دوای بەربانگیش دەتوانیت هەر چوار کاتژمێر جارێک گەدەت پڕ بکەیتەوە لە پرۆتین.

5. ژەمێکی تەندروست بەدەست بهێنە.

6.زیاتر خواردنی سەوزە و میوەی تازە.

�7. کەمکردنەوەی قاوە�قاوە دەتوانێت سوودی هەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا چەندین لایەنى نەرێنى کە لایەنى نەرێنییەکەى لە ژەمى نانخواردنى دواى بەربانگ دەردەکەوێت، بۆیە دوربکەونەوە لێى.

‎کورتکراوەی ناوی‎ھندێک پشکنینەکانی تاقیگەی پزیشكی ‎پێویستە هەموو کارمەندانی تاقیگەی و شیکاری نەخۆشیەکان بزانن‎ھیودارم سو...
23/03/2023

‎کورتکراوەی ناوی
‎ھندێک پشکنینەکانی تاقیگەی پزیشكی
‎پێویستە هەموو کارمەندانی تاقیگەی و شیکاری نەخۆشیەکان بزانن
‎ھیودارم سودی ھەبێت بۆ ھەموو لایک خوێنەر بن 👇

‎🛑بەشی دووەم:

‏PT:
‏(pregnancy Test )
فەحسی حەمل

‏HCG:
‏(human Chorionic Gonadotropn)
فەحسی هۆرمۆنی حەمل

‏Ch :
‏(Cholesterol)
چەوری خوین
‏TG:
‏(triglyceride)
چەوری پێست

‏RFT :
‏BloodUrea
‏Creatinine
‏UricAcid
‏BUN
ئەم فەحسانە بۆگورچیلە دەکرێن

‏T3:
‏Triiodothyronine
فەحسی غودەی دەرەقی تریۆدۆسایرۆنین

‏T4:
‏Tiroxine
فەحسی غودەی دەرەقی سایرۆكسین

‏RBS:
‏Random Blood Sugar
ئەگەر کەسێک پێش فەحسی شەکرە نانی خواردبوو ئەمەلەفەحسەکەی دەنوسرێت چونکە ڕێژەی ئاسای شەکرە لەگەڵ نان خواردنو نان نەخواردن دەگۆڕێت

‏FBS:
‏Fasting Blood Sugar
ئەگەر کەسەکەنانی نەخواردبوو ئەمەلەفەحسەکەی دەنوسرێت))))

‏TSB :
‏Total Serum Bilirubin
فەحسی زەردووی

‏Prolactin :
هۆرمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیرەڕژێنەكان

‏RF:
‏Rheumatoid
فەحسی ڕۆماتیزم .

‏H.Pylore blood or stool :
فەحسی بەكتریای ئێچ پیلۆری كە هێرش دەكاتە سەر گەدە و تووشی برینی گەدەت ئەکات

‏WidalTest :
واتە فەحسی بەکتریای سالمۆنێلا و گرانەتا دەگرێتەوە

‏Bruccella :
فەحسی حەمەی ماڵتایە

‏HIV:
فەحسی نەخۆشی ئایدز (نەمانی بەرگری لەش)

‏HCV,:
‏hepatistis C virus
فەحسی ڤایرۆسی جگەری جۆری C

‏Hepatitis B virus:
فەحسی ڤایرۆسی جگەری جۆری B

‏ASO:
‏antistreptolysin-O ئەم فەحسە پێوانەكردنی ئەنتیسترێپتۆلیسین

🔴کورتکراوەی ناویھندێک پشکنینەکانی تاقیگەی پزیشكی پێویستە هەموو کارمەندانی تاقیگەی و شیکاری نەخۆشیەکان بزاننھیودارم سودی ...
21/03/2023

🔴کورتکراوەی ناوی
ھندێک پشکنینەکانی تاقیگەی پزیشكی
پێویستە هەموو کارمەندانی تاقیگەی و شیکاری نەخۆشیەکان بزانن
ھیودارم سودی ھەبێت بۆ ھەموو لایک خوێنەر بن 👇

🛑بەشی یەکەم:

‏HDL:
‏High Density Lipoprotein
‏Level of "good cholesterol" in the blood
ئاستی "چەوری باش" لە خوێندا

‏LDL:
‏Low Density Lipoprotein
‏Level of "bad cholesterol" in the blood
ئاستی 'چەوری خراپ' لە خوێندا

‏CRP:
‏C-Reactive ProteinLevel of inflammation with the body.
ئاستی وەڵامدانەوەی پرۆتینەكانه لە هەوكردنەكان و لاشە

‏CBC:
‏Complete Blood Count
‏(UK: Full Blood Count )
‏Analysis of 18 different blood test readings to provide information about overall health.
شیكاری كردن لە 15 جۆری جیاوازی فەحسی (تاقیكردنەوەی) خوێن ئەخوێنرێتەوە بۆ دەستەبەركردنی زانیاری دەربارەی تەندروستی بەگشتی

‏TSH:
‏Thyroid Stimulating Hormone
هۆرمۆنی هاندانی غودەی دەرەقی

‏ESR:
‏Erythrocyte Sedimentation RateIndicates
‏the time it takes for red blood cells to move down a tube. This shows signs of inflammation within a body.
كڵۆت بوونی خرۆكەی سوور , انتهابی خوێن
بەپێی كات خرۆكەی سووری خوێن دەچێتە خوارەوەی تویوب. ئەوە چونە ژوورەوە پیشان دەدات كە دەبنە هۆی هەوكردن لە ناو لاشەدا .

‏INR:
‏International Normalized Ratio
‏This is a blood clotting test.
ئەمە فەحسی خوێن مەینە

‏LFT:
‏Liver Function Test
‏( GOT , GPT , Alkaline Phosphate , TSB )
فەحسی فرمانەكانی جگەر

‏CMP:
‏Comprehensive Metabolic Panel
‏This analysis provides an overall picture of the metabolism and chemical balance of the body.
شیكاری و وێنەی زیندەچالاكیەكان و ڕێكخستنی كیمیای لە لەشدا

‏WBC:
‏White Blood Cell
‏Count The level of white blood cells.
ژماردنی ئاستی خرۆكەی سپــی خوێن

‏RBC:
‏Red Blood Cell Count
‏The level of red blood cells.
ئاستی خرۆكەی سووری خوێن

‏HB:
‏Hemoglobin
‏Level of hemoglobin molecules.
ئاستی گەردەكانی هیمۆگڵۆبین

‏PLT:
‏Platelets
‏Platelets levels in the blood.
ئاستی پەڕەكانی خوێن لە ناو خوێن دا

‏GUE:
‏(General Urine Examination)
فەحسی میز بە گشتی

‏GSE:
‏(General Stool Examination)
فەحسی پیسایی بە گشتی

‏PTT:
‏(Partial Thromboplastin Time)
ئەم فەحسە بۆئەوەدەکرێت تاوەکو بزانرێت ماوەی خوێن بەربوون یان خوێن مەین چەندە زیاتر لەپێش نەشتەرگەری بۆنەخۆشدەکرێت.

📛نەخۆشییە باوەکەی ناو خەڵکی🛑بەکتریای گەدە چییە ؟بەکتریای گەدە H. pylori⭕️ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئ...
14/03/2023

📛نەخۆشییە باوەکەی ناو خەڵکی
🛑بەکتریای گەدە چییە ؟
بەکتریای گەدە H. pylori

⭕️ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت....

🚫رێگەکانی توشبوون
نەخۆشییەکە لەڕێگەی دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێک یان ئاوی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات

🔴نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :

١-زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
٢-هێڵنج و ڕشانەوە .
٣-ئازاری سه‌ر گه‌ده‌.
٤-نەمانی ئارەزووی خواردن و زوو تێر بوون .
٥-دابەزینی کێش.
٦-ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.

⚫️رێگەکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدە
گرنگترین رێگەی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە بریتین لە:
١.پشکنینی پیسایی .stool antigen.
٢.پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
٣.پشکنینی خۆین (antibody)serology.

⛔️مەترسییەکانی بوونی بەکتریای
‏ H. pylori لە گەدە
بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییاندەکات قورحەی مەعیدە و ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت.

🟢خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە
باشترین رێگەی خۆپاراستن بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک. دووربوون لە خۆراکی کۆن، دەستگێڕ و زۆرخواردنی خواردنە خێرا دروستکراوەکان.

🔬ئەو تیوبانەی کە لە تاقیگە خوێنیان تێئەکرێ ڕەنگیان جیاوازە💉⚗هەریەکەیان بۆ مەبەستێکە :💜 مۆر: EDTA تیایە کە ڕێگری لە مەینی...
12/03/2023

🔬ئەو تیوبانەی کە لە تاقیگە خوێنیان تێئەکرێ ڕەنگیان جیاوازە💉
⚗هەریەکەیان بۆ مەبەستێکە :

💜 مۆر: EDTA تیایە کە ڕێگری لە مەینی خوێن ئەکات بۆ فەحسی گشتی خوێن بەکاریەت.

🌸 پەمەیی: ئەویش EDTA تیایە، بۆ فەحسی گشتی خوێنی ئەو کەسانە بەکاریەت کە خوێن ئەگوێزنەوە.

💚 سەوزی کاڵ: lithium heparin و plasma separator gel تیادایە ناهێڵن خوێن بەمەیت و تەبەقەی پلازما جیا ئەکەنەوە بەدوای یەک، بۆ فەحسەکانی بایۆکیمستری بەکاریەت ، هەرچەندە زۆربەی نە خۆش خانەکان هەر تیوبی زەرد بەکار ئەهێنن.

💧 شین: sodium citrate ی تیایە بۆ مەیاندنی خوێنەکە، بۆ دیاری کردنی ماوەی خوێن بەربوون بۆ فرمانی پەڕەکانی خوێن و دروستی پڕۆسرۆمبینی خوێن.

⚙ خۆڵەمێشی (ڕەساسی): Sodium fluoride و Potassium oxalate تیادایە کە ناهێڵن خوێنەکە بمەیەت و گلوکۆزی خوێنەکە هیچ گۆڕانکاری تیا ڕوو بدات، هەندێ جار تیوبەکە بەس EDTA تیایە، بۆ فەحسی گلوکۆز و لاکتەیت بەکاریەت.

❤ سور : slica ی تیایە بۆ هانی مەیاندنی خوێنەکە ئەیا، بۆ فەحسی هۆرمۆن، ئاستی دەرمان، بەکتریا و ڤایرەس بەکاریەت.

♻ سەوزی تۆخ: sodium heparin ی تیادایە کە نایەڵێ خوێنەکە بمەیەت، بۆ فەحسی Ammonia, nsulin ،Renin وە aldosterone.

💛 زەرد : SST تیادایە بۆ ئەوەی خانەکانی خوێن پێکەوە تۆپەڵ بێت و جیایی ئەکەنەوە لە پلازمای خوێن، بۆ کۆمەڵێ فەحس بەکاریەت لەوانە; یوریا، ئەلیکترۆلایتەکان، c reactive protein, فەحسی فرمانی جگەر،
ئەمایلەیز، ئاسن، مەگنسیۆم، lipid ، ئەو فەحسانەی پەیوەستن بە سایرۆید، پرۆفایلی ئێسک، ڤیتامین، فەحسەکانی endocrine، دەست نیشانی تیومەر، toxicity ی لەش بە هەندی مادە وەکو کۆکاین، ئاستی دەرمان وە هەروەها فەحسەکانی ڤایرەس.

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Medical lab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram