دەرمانخانەی میران Miran pharmacy

دەرمانخانەی میران  Miran pharmacy Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دەرمانخانەی میران Miran pharmacy, Doctor, .دەرمانخانەی میران سەرەتای شەقامی ئۆرزدی ، تەنیشت ساحەی پاسەکانی ڕزگاری ، تەلاری سپۆرت, As Sulaymaniyah.

گیرانی بۆری فالوب Fallopian Tube Block ⬅️بۆری فالوب کە دوو بۆرین ھێلکەدانەکان بە منداڵدانەوە دەبەستنەوەو یارمەتی گواستنە...
22/04/2025

گیرانی بۆری فالوب Fallopian Tube Block

⬅️بۆری فالوب کە دوو بۆرین ھێلکەدانەکان بە منداڵدانەوە دەبەستنەوەو یارمەتی گواستنەوەی ھێلکەی پێگەیشتوو دەدەن لە ھێلکەدانەکانەوە بۆ منداڵدان.

🔹 بۆرییەکانی فالوب توشی گیران وداخران دەبن بە هۆکاری جۆراوجۆر ، کە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە گەشتکردنی هێلکە لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون هەیە.

لێرەدا چەند هۆکارێکی باو و بژاردەی چارەسەرکردن بۆ گیرانی بۆرییەکانی فالوب دەخەینەڕوو:

✅ هۆکارەکانی گیرانی بۆری فالوب:

1. نەخۆشی هەوکردنی حەوز (PID): زۆرجار بەهۆی هەوکردنی سێکسی چارەسەرنەکراو (STIs) وەک کلامیدیا، PID دەبێتە هۆی پەڵە و گیرانی بۆرییەکانی فالۆپ.

2- ئەندۆمیتریۆسس: ئەم حاڵەتەدا شانەکانی هاوشێوەی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان گەشە دەکەن، دەبێتە هۆی لکاندنی شانەکانی دەوروبەری بۆرییەکانی فالوب کە دەبێتە هۆی گیرانی.

3. نەشتەرگەری پێشووی سک: نەشتەرگەری لە ناوچەی حەوز یان سک هەندێکجار دەبێتە هۆی دروستبوونی شوێنەواری برین کە دەبێتە هۆی بلۆک یان زیانگەیاندن بە بۆرییەکانی فالۆپ.

4- دووگیانی دەرەوەی منداڵدان: دووگیانی پێشووی دەرەوەی منداڵدان، کە تیایدا هێلکەی پیتێنراو لە دەرەوەی منداڵدان دەچەقێت (بەزۆری لە بۆری فالوب)دا، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن یان دروستبوونی سکار بۆرییەکە.

5. هەوکردن : هەر هەوکردنێک لە کۆئەندامی زاوزێدا ڕەنگە ببێتە هۆی کۆبوونەوەی شلە کە دەبێتە هۆی گیرانی بۆرییەکانی فالوب

✅ چارەسەری گیرانی بۆرییەکانی فالوب:

1. نەشتەرگەری:
نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی: لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت لاپارۆسکۆپی بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی گیران یان شانەکانی سکار دەوروبەری بۆرییەکانی فالوب، یان تەنانەت چاککردنەوەی بۆرییەکانیش.

2. منداڵی بلوری (IVF): ئەگەر نەشتەرگەری کاریگەر نەبوو یان هەردوو بۆرییەکە گیرابوون، لەوانەیە پێشنیاری IVF بکرێت. لە IVF دا هێلکە لە هێلکەدانەکانەوە وەرگیراوە و لە دەرەوەی جەستە دەپیتێنرێت و دواتر ڕاستەوخۆ دەچێنرێتە ناو منداڵدان و بەدەر لە بۆرییەکانی فالۆپ.

3. کانولاکردنی بۆری: ئەمە ڕێکارێکی ئاسانترە بۆ نەخۆش کە بۆرییەکی تەنک (کاثێتەر) دەخرێتە ناو بۆری فالوب بۆ پاککردنەوەی گیرانەکە، زۆرجار لەژێر ڕێنمایی تیشکی X ئەنجام دەدرێت.

4- دەرمانی منداڵبوون: ئەگەر گیرانەکە بەشێک بوو یان بەهۆی کێشەی ترەوە بوو، لەوانەیە دەرمانی منداڵبوون لەگەڵ چارەسەرەکانی تردا بەکاربهێنرێت بۆ باشترکردنی توانای منداڵبوون.

⬅️ باشترین چارەسەر بەندە بە هۆکار و ڕادەی گیرانەکە و تەندروستی گشتیی کۆئەندامی زاوزێی خانمەکە. زۆر گرنگە ڕاوێژ بە پسپۆڕی منداڵبوون بکەیت بۆ دیاریکردنی گونجاوترین ڕێڕەوی کارکردن.

بەهیوای تەندوستییەکی باش بۆ هەموان🌹

🔹د.آیمان ٲحمد عباس🔹
دکتۆرا لە نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و چاودێری ژنانی دووگیان

دەتوانن ناو تۆمار بکەن لەڕێگای ژمارە موبایل: 07711356363 📞 07701021722

ناونیشان:
سەرەتای شەقامی ئۆرزی، نزیک پاسەکانی ڕزگاری، تەلاری سپۆرت

نەخۆشی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک Gastroesophageal reflux disease (GERD) ⬅️ئەم حاڵەتە ڕوودەدات کاتێک ترشەڵۆکی گە...
04/04/2025

نەخۆشی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک Gastroesophageal reflux disease (GERD)

⬅️ئەم حاڵەتە ڕوودەدات کاتێک ترشەڵۆکی گەدە چەندین جار دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک کە بۆرییەکە دەم دەگەیەنێک بە گەدە.
ئەم ترشەڵۆکە دەکرێت سوتانەوە بۆ ناوپۆشی سورێنچک دروست بکات، وە دەکرێت جارێک یان چەند جارێک ئەم حاڵەتە دوبارە ببێتەوە لە هەفتەیەکدا.

✅ نیشانەکانی توشبوون بە GERD
🔹 .سوتانەوە و کزانەوە(دڵەکزە) لە سنگدا، بەگشتی دوای نان خواردن، وە ڕەنگە بە شەودا خراپتر ببێت دۆخی کەسەکە.
🔹 .ئازاری سنگ
🔹 .بەقورسی قوتدانی خواردن
🔹 هەڵهێنانەوەی خۆراک یان شلەیەکی ترش لە گەدەوە
🔹 .هەستکردن بە بوونی گرێیەک لە قوگدا
ئەگەر شەوانە لەکاتی نوستن حاڵەتی گەڕانەوەی ترشەڵۆک هەبوو ڕەنگە ئەم نیشانانە دەربکەون:
کۆکەی درێژخایەن، هەوکردنی قورگ و تێکچوونی نوستن.

✅ چی کاتێک پێویستە پزیشک ببینیت

هەرکاتێک ئازاری سنگت هەبوو لەگەڵ تەنگە نەفەسی، یاخود لەگەڵ ئازاری چەناگە و قۆڵ، چونکە ئەگەری هەیە کەسەکە توش سەکتەی دڵ بوبێت.
🔹 .هەروەها هەرکات حاڵەتی قورس و بەردەوامی GERD هەبوو

✅ هۆکارەکانی توشبوون بە GERD

بەشێوەیەکی سروشتی کاتێک خۆراک قوت دەدرێت گورزێک لە ماسولکەی دەوری خوارەوەی سورێنچک خاو دەبنەوە تا ڕێگە بە خۆراک و شلەمەنی بدەن بچێتە ناو گەدە و پاشان گرژ دەبن و ڕێڕەوەکە دادەخەن.

هەرکاتێک ئەم ماسولکانە خاوببنەوە یاخود لاواز ببن بەشێوەیەکی نائاسایی، ڕێگە دەدەن بە ترشەڵۆکی گەدە بگەڕێتەوە بۆ سورێنچک و توشی هەوکردن و سوتانەوەی دەکات.

⬅️ئەو حاڵەتانەی ئەگەری گەڕانەوەی ترشەڵۆک بۆ سورێنچک زیاددەکەن بریتین لە:
*.قەڵەوی*دەرچوونی بەشی سەرەوەی گەدە بۆ ناو ناوپەنچک(فتقی هیاتەڵ)
*.دووگیانی
*.ناتەواوی لە شانەی کۆنێکتیف
*.دواکەوتنی بەتاڵبوونەوەی گەدە
🔹 .ئەو فاکتەرانەی دۆخەکە خراپتر دەکەن بریتین لە (جگەرە کێشان، خواردنی ژەمی گەورە و چەور یاخود خۆراک خواردن لە درەنگانی شەودا، خواردنەوەی قاوە و کحول، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەکو ئەسپرین)

⬅️لەگەڵ کاتدا کەسی توشبوو بە GERD توشی هەوکردنی درێژخایەنی سورێنچک دەبێت و ڕەنگە ببێتەهۆی تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی سورێنچک و تێکچوونی بەشی خوارەوەی سورێنچک، بەمەش خۆراک بەقورسی تێدەپەڕێت
🔹هەروەها دروستبوونی برینی سورێنچک بەهۆی ترشەڵۆکی گەدەوە کە ئازار و خوێنبەربوون دروست دەکات
🔹.زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک

✅ دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکە
بەگشتی لەڕێگای ناوبین(ناظور) و نیشانەکان نەخۆشییەکە دیاری دەکرێت، لەگەڵ چەند شیکارییەکی دیکە.

✅ چارەسەرکردن
سەرەتا بە گۆڕینی ستایلی ژیان و دژە ترشەڵۆکەکان دەست پێدەکرێت، ئەگەر لەماوەی چەند هەفتەیەکدا نەخۆش هەستی بە باشبوون نەکرد ئەوکات پێویست بە دەرمان یاخود نەشتەرگەری دەکات.

✅ ڕێنماییە تەندروستییەکان
🔹 .کێشت بە تەندروستی بهێڵەرەوە
🔹 .جگەرەکێشان بوەستێنە چونکە دەرچەی سورێنچک خاودەکاتەوە
🔹 .بەشی سەرەوەی جێگای نوستنت بەرز بکەرەوە بەشێوەیەک لەکاتی نوستندا نیوەی سەرەوەی لەشت بەرز بێت بەم شێوەیە ئەگەری گەڕانەوەی ترشەڵۆک بۆ سورێنچک کەم دەبێتەوە
🔹 .دوای نان خواردن ڕامەکشێ یان مەخەوە بەلایەنی کەمەوە تا ۳ کاتژمێر
🔹 .لەسەرخۆ نان بخۆ و جوان بیجوە
🔹 .دووربکەوە لە خواردنی( خێرا و چەور، دۆشاو، چۆکلەیت، نەعنا، سیر، پیاز، کافاین و کحول)
🔹 .ئەو جلوبەرگانە بەکاربهێنە کە فراوانن لەناوچەی کەمەر
🔹 .دەتوانیت بەیبوون و لیکۆریس بەکاربهێنیت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان

د.أيمن محمد مرعي
اخصائي الأمراض الباطنية
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو
بورد(دكتوراه)في الأمراض الباطنية F.K.B.M.S
بكالوريوس طب وجراحة عامة M.B.Ch.B

سەرەتای شەقامی ئۆرزی، نزیک پاسەکانی ڕزگاری، تەلاری سپۆرت
07706133456
07501345670

کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت؟نەخۆشی عوزرە بۆ بەڕۆژوونەبوون:بەگوێرەی پەیڕەوی ئیسلام، هەندێک کەس دەتوانن بەڕ...
28/02/2025

کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت؟
نەخۆشی عوزرە بۆ بەڕۆژوونەبوون:
بەگوێرەی پەیڕەوی ئیسلام، هەندێک کەس دەتوانن بەڕۆژوونەبن، یەکێک لەو کەسانە کەسێکە کە نەخۆش بێت، خوای گەورە کاتێک باسی مانگی ڕەمەزان دەکات، دەفەرموێت: "فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ: جا كهسێك له ئێوه مانگی ڕهمەزانی بینی (یان هەواڵی بینینی پێدرا)، دەبا ئەو مانگه بەڕۆژوو بێت، ئەوەش كه نەخۆشبێت یان له سەفەردا بێت با لەڕۆژانی تردا بەو ئەندازه بیگرێتەوە، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه دەوێت و نایەوێت (پەرستن و فەرزەكانتان) لەسەر قورس و گران بكات و بۆ ئەوەی ئەو ماوه دیاریكراوه تەواو بكەن." (١)
لەبارەی بەڕۆژووبونەوە، نەخۆشی سێ ئاستی هەیە: (٢)
1. ڕۆژوو زیانی نەبێت بۆ نەخۆشییەکە و کاریگەری لەسەر نەخۆشی دروستنەکات؛ لەم کاتەدا پێویستە کەسەکە بەڕۆژووبێت.
2. ڕۆژووەکە زیانی هەبێت بۆ نەخۆشەکە؛ بۆنمونە چاکبوونەوە دوابخات، یان نەخۆشییەکە خراپتر ببێت بەهۆی ڕۆژووەکەوە. لەم کاتەدا پێویستە کەسەکە بەرۆژوو نەبێت، واتە درووست نییە کەسەکە بەڕۆژووبێت.
3. بەڕۆژووبوونەکە کەسەکە ناڕەحەت بکات (مەشەقەتی هەبێت)، بەڵام زیانی نییە بۆ نەخۆشییەکەی؛ لەم کاتەدا ئەگەر کەسەکە بەڕۆژووبێت، هەست بە ناڕەحەتی و بێتاقەتی بکات ، واتە ڕۆژووەکە دەبێت بارگرانی بۆی. ئەم جۆرە نەخۆشە دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت و بەڕۆژووبوون بە نارەحەتییەوە کەراهەتی هەیە، لەبەرئەوەی دەرچوونە لە ڕوخسەت! هەروەک پەیامبەر(درودی خوای لەسەر بێت)دەفەرموێت: "إنَّ اللهَ يُحِبُّ أنْ تُؤْتَى رُخَصُهُ، كَمَا يَكْرَهُ أنْ تُؤْتَى مَعْصِيَتُهُ: خواى پەروەردگار پێیخۆشه ڕێپێدانەكانى وەربگیرێت، هەروەكو چۆن پێیناخۆشە تاوانى بەرامبەر بكرێت." (٣)
ئەم دابەشکارییە بۆ ئەو نەخۆشیانەی کە هیوای چاکبوونەوەیان هەیە، یان درێژخایەنن، وەکو یەکە، بەڵام جیاوازی هەیە لەوەی کە بیگرنەوە یان تەنها کەفارەتی بدەن.
کام نەخۆشی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت؟
جگە لە نەوخۆشیانەی کە لە پۆستی پێشوو باسمانکرد، توانای ژیریاین نییە و ڕۆژوویان لەسەر نییە، ئەو نەخۆشییە دەروونییانەی بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی ناڕەحەتی بۆیان یان زیانی هەیە بۆیان، واتە دەچنە چوارچێوەی جۆری نەخۆشییەکانی ئاستی (٢ و ٣)، لێرەدا ئاماژەیەکی گشتییان پێدەکەین، ئەوانیش بریتین لە:
1. ئەو نەخۆشانەی کە دەبێت سێ ژەمە دەرمان بخۆن؛ واتە کاتی خواردنی دەرمانەکان واپێویست بکات کە ڕۆژانە سێ ژەمە دەرمان بەکاربهێنن، هەندێکجۆر دەرمان هەیە کە ماوەی کارکردنی کەمە و پزیشکەکە بڕیاریداوە کە سێ ژەمە بیخوات، هەندێک لەو دەرمانانە وەکو (کلۆزاپین، کیوتیاپین، دولۆکستین، ترازۆدۆن، تگریتۆڵ،ڤێنلافاکسین، ...) ئەم دەرمانانە دەتواندرێت یەکجار یان دووجار بەکاربهێندرێن، بەڵام سودەکەی جیاوازە و پزیشک و نەخۆشەکە لە ماوەی چارەسەریدا دەزانن کە چەندجار بەکاربێت سودبەخشە.
تێبینی: بەشێک لەو دەرمانانە، شێوازێک ئامادەکراون کە دەتواندرێت یەک دەنک بخورێت لە ٢٤ سەعاتدا (Extended or sustained release)، بەڵام لەوانەیە نەخۆشەکە ئەو جۆرە ئامادەکردنە بەکارنەهێنێت یان دەستنەکەوێت!
2. نەخۆشییە دەروونییە درێژخایەنەکان؛ کە دەرمانی بەردەوام بەکاردەهێنن و ناتوانن بەبێ دەرمان دەروونیان ئارامبێت، وەکو شیزۆفرینیا، خەمۆکی درێژخایەن، واسواسی توندی درێژخایەن، ...
3. ئەوانەی تازە دەستنیشاندەکرێن؛ چارەسەری دەرمانیان بۆ نوسراوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی دەرمانەکانەوە کەسەکە نیشانەی لاوەکی زیاتری هەیە، لەوانەیە توشی دەموشکبوون، دڵەڕاوکێی زیاتر، گێژووبوون، ... ببن و نەتوانن بەڕۆژووبن.
4. توشبووان بە شڵەژانەکانی تایبەت بە خۆراک (Eating disorders)؛ بۆنمونە کەمخۆری دەماری لەوانەیە بەهۆی ڕۆژووەوە خراپتر ببێت (٤)، بەتایبەت لە تەمەنی نەوجەوانیدا، هەندێکجار لەوانەیە ڕۆژوو ببێتە هۆی دەرکەوتنی نەخۆشییەکە لە دوای ڕەمەزان (٥).
5. دەرزی دوو هەفتە یان مانگانە؛ هەندێک نەخۆشی درێژخایەن دەرزیان هەیە کە بە ماسولکە دەکرێت دووهەفتە یان مانگی جارێک، ئەو ڕۆژەی نەخۆشەکان دەرزی لەخۆیان دەدەن لەوانەیە گێژیان بکات و یان کێشەی تەشەنوجاتیان بۆ دروستبکات و لە سەرەتاوە بێتاقەت ببن، باشترە ئەو ڕۆژانە بەڕۆژوو نەبن.
6. ئەگەر لە کاتی پێویست دەرمانی ویست؛ هەندێکجار نەخۆشی دەروونی توند نییە، بەڵام کەسەکە نەوبەیەکی توندی بۆ دێت وەکو تۆقین یان فۆبیاکان، دەرمانی کاتی پێویستی هەیە، لەم کاتانەدا ئەگەر کاریکردە سەر ژیانی (نەیتوانی لە ترساندا بچێتە دەرەوە یان بۆ دەوام) و زۆر تووندبوو، دەتوانێت ڕۆژوو بشکێنێت.
7. ئەو نەخۆشانەی کە دەرمانیان هەیە و نابێت وشکببونەوە؛ بەتایبەت دەرمانی لیسیۆم، هەرچەندە لە کوردستان زۆر بەکەمی ئەو ە دەرمانە بەکاردەهێندرێت.
8. ئەو نەخۆشییانەی ئەگەری سەرهەڵدانەوەیان لە ڕەمەزاندا زۆرە؛ بەتایبەت نەخۆشی شیزۆفرینیا و دووجەمسەری (٦)، بۆنمونە نەخۆشی دووجەمسەری زۆر هەستیارە بە تێکچوونی سوڕی خەوتن، ڕەمەزانیش هۆکارێکە بۆ تێکچوونی خەوتن (٤)
9. کاریگەری لاوەکی بەهێزی دەرمانەکان: ئەگەر دەرمانەکان کاریگەری لاوەکی بەهێزیان هەبوو بۆسەر نەخۆشەکە، بۆنمونە ئارەزووی خواردنی زیادکرد، یان دەموشکبوونێکی زۆری هەبوو، یاخود بەهۆیەوە بێهێز و ماندووبوو نەیتوانی کارەکانی ڕۆژانەی بکات.
تێبینی:
بڕیاری بەڕۆژوونەبوون دەبێت پزیشکی تایبەتمەندی نەخۆشەکە بیدات، نەک تەنها بە خوێندنەوەی ئەم پۆستە بڕیاربدرێت، ئەمە بۆ بەرچاوڕوونییە بۆ پسپۆڕان و نەخۆشانی دەروونی هەتا باشتر تێبگەن و بڕیارێکی دروست بدەن.
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسۆڕی دەروونی
سەرچاوەکان:
١.البقرە، ئایەتی ١٨٥
٢."(الصیام في الإسلام) لە نوسینى: سَعِيد بن عَلي بن وَهْف القَحْطَانِي"
٣. کتێبی (إرواء الغليل)ی ئەلبانی فەرموودەی ژمارە (564)
٤.Furqan Z, Awaad R, Kurdyak P, Husain MI, Husain N, Zaheer J. Considerations for clinicians treating Muslim patients with psychiatric disorders during Ramadan. Lancet Psychiatry. 2019 Jul;6(7):556-557.
٥.Akgül S, Derman O, Kanbur NÖ. Fasting during Ramadan: a religious factor as a possible trigger or exacerbator for eating disorders in adolescents. Int J Eat Disord. 2014 Dec;47(8):905-10.
٦. Reinhard Heun. "A systematic review on the effect of Ramadan on mental health: minor effects and no harm in general, but increased risk of relapse in schizophrenia and bipolar disorder". GLOBAL PSYCHIATRY ARCHIVES, 1, 1, 2018, 7-16.


#لەپێناوپەروەردەدا #دەرووندروستی

کرێمی شێدارکەرەوە و لابەری پەڵە تۆخەکانی ISIS BODYTONE White🤩👈کرێمێکی تایبەتی فەڕەنسییە دەوڵەمەندە بە مادەی سروشتی شێدار...
15/02/2025

کرێمی شێدارکەرەوە و لابەری پەڵە تۆخەکانی ISIS BODYTONE White🤩

👈کرێمێکی تایبەتی فەڕەنسییە دەوڵەمەندە بە مادەی سروشتی شێدارکەرەوە بە تێکهەڵکێشێکی مادەی سپیکەرەوە، ئەم بەرهەمە بەسودە بۆ:

✅سپیکردنەوە و ڕەونەقدار کردنی پێست

✅یارمەتی شێدارکردنەوە ،چاکبوونەوە و نەرمکردنی پێست دەدات

✅پەڵە تۆخەکان زۆر بە بەهێزی ڕوناک دەکاتەوە بەتایبەت ناوچە هەستیارەکان

✅تۆن و جوانی پێست دەگەڕێنێتەوە و ڕەونەقی دەداتێ.

✅ زوو هەڵدەمژرێت و چەور نییە لەسەر پێست، مادەی پارابینی تێدا نییە.

⬅️شێوازی بەکارهێنان:
شەوانە دەدرێت لە پێستێکی وشک و پاک، دووربە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر،
*ئەگەر پێستت بەر هەتاو کەوت، دژەخۆر بەکاربهێنە تا پەڵەکانت تۆخ نەبنەوە و توشی کزانەوەی پێست نەبیت

🌸دەرمانخانەی میران پڵەس🌸
سەرەتای شەقامی ئۆرزی، نزیک پاسەکانی ڕزگاری، تەلاری سپۆرت

هەستەکەیت پێستت بەرەو پیربوون و چرچی دەچێت ؟ ⛔️ یەکێک لەو کێشە باوانەی کە زۆرکەس دووچاری دەبێتەوە بریتیە لە دروستبوونی چ...
30/01/2025

هەستەکەیت پێستت بەرەو پیربوون و چرچی دەچێت ؟

⛔️ یەکێک لەو کێشە باوانەی کە زۆرکەس دووچاری دەبێتەوە بریتیە لە دروستبوونی چرچ و لۆچی پێستی دەمووچاو😵 ، بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیاکەمان سیرەمێکی ناوازە و تایبەتی بەرهەمهێناوە بە ناوی lacabine age killer serum .


⛔️ ئەم بەرهەمە تایبەتە لە پێکهاتەی سەرەکیدا مادەی retinal تێدایە جیاواز لە بەرهەمەکانی تر کە مادەی retinol تێدایە .


⛔️ گرنگی مادەی retinal لە بەرهەمەکەماندا ئەوەیە کە زۆر خێرا کاردەکات و کاریگەری دەرەکەوێ😊 وە ٢٠ ئەوەندەی مادەی retinol بەهێزترە و کەمتریش پێست توشی ڕوشان و کزانەوە دەکات.


⛔️ لەبەرهەمەکەماندا ڕووەکی kale ی🥬 تێدایە کە دژەئۆکسێنێکی بەهێزە و خانەکانی پێست لە تێکشکان دەپارێزێت .


⛔️ .– هەروەها خانەی بنەڕەتی(stem cell) تێدایە کە لە ڕووەکی angelica وەرگیراوە کە چەندین سودی تایبەتی هەیە وەک دژە چرچبوون و پاراستنی خانەکانی پێست لە تێکشکان و یارمەتی دروستبوونی کۆلاجینیش دەدات .

دەرمانخانەی میران
سەرەتای شەقامی ئۆرزی، تەنیشت پاسەکانی ڕزگاری، تەلاری سپۆرت

نەخۆشی گرژبوونی کۆڵۆن -IBS⬅️حاڵەتێکی باوە توشی ڕیخۆڵە ئەستورە (کۆڵۆن) دەبێت، بە کۆڵۆن گرژی ناسراوە، نەخۆشەکە ڕەنگە توشی ...
18/01/2025

نەخۆشی گرژبوونی کۆڵۆن -IBS

⬅️حاڵەتێکی باوە توشی ڕیخۆڵە ئەستورە (کۆڵۆن) دەبێت، بە کۆڵۆن گرژی ناسراوە، نەخۆشەکە ڕەنگە توشی پێچ، ئازاری سک، غازات، سکچون یان/و قەبزی ببێت، حاڵەتێکی درێژخایەنە و ڕەنگە پێویست بە چارەسەر بکات.

⬅️تەنها ڕێژەیەکی کەم لەو کەسانەی توشی IBS بوون نیشانەکانیان قورسن و ڕەنگە پێویستیان بە دەرمان هەبێت. بەڵام هەندێک کەس تەنها لەڕێگای چاککردنی جۆری خۆراک و خواردنەوە، کۆنتڕۆڵ کردنی سترێس و گۆڕینی ستایلی ژیانیان ئەتوانن نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم بکەنەوە.

✅ حاڵەتی IBS نابێتە هۆی گۆڕین لە پێکهاتەی شانەکانی ڕیخۆڵە یان زیادبوونی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن وکۆم.

⬅️نیشانەکانی توشبوون بە کۆڵۆن:
بە گشتی نیشانەکانی IBS جیاوازن لە کەسەکاندا و درێژخایەنن، سەرەکیترینیان ئەمانەن:
🔹ئازاری سک، پێچ یان غازات کەبەهۆی جوڵەی کۆڵۆنەوەیە لەکاتی چونە توالێتدا.
🔹گۆڕان لە ڕێژەی پیسایکردن لە ڕۆژێکدا.
🔹زیادبوونی غازات و باکردن، بوونی لینجایی لە پیسایدا.

⬅️کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت؟
ئەگەر بەردەوام گۆڕان لە تایبەتمەندی و نیشانکانی کۆڵۆن هەبوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت چونکە ئەگەری هەیە بەهۆی کێشەیەکی گرانترەوە بێت، وەکو شێرپەنجەی کۆڵۆن. لە نیشانە قورسەکانی IBS:
*دابەزینی کێشی لەش
*سکچون لە شەواندا
*خوێنی کۆم
*کەمی ئاسن و خوێن
*ڕشانەوە بەبێ هۆکارێکی دیار
*زەحمەتی لە قوتدانی خواردندا

**ئەگەر IBS چارەسەر نەکرێت ڕەنگە بەهۆی سکچون یان قەبزی بەردەوام ببێتە هۆی مایەسیری و کێشەی دیکەی کۆم.

⬅️هۆکارەکانی توشبوون بە IBS
هۆکارە سەرەکییەکەی نەزانراوە، بەڵام چەند فاکتەرێک هەن کاریگەریان لەسەر ئەبێت، لەوانە:
🔹گرژبوونی ماسولکەکانی ڕیخۆڵە زیاتر یاخود کەمتر لە پێویست.
🔹ناتەواوی لە سیستمی دەمار لە کۆئەندامی هەرس، بەهۆی لاوازی ڕێکاری ڕاگەیاندنەکان لەنێوان مێشک و ڕیخۆڵەدا.
🔹توشبوون بە ئیلتیهاباتێکی زۆری ڕیخۆڵە بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆسەوە.
🔹بوونی سترێس بەشێوەیەکی بەردەوام ، بەتایبەت لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکاریدا.
🔹گۆڕانکاری لە میکرۆبە سودبەخشەکانی ڕیخۆڵەدا کە بەشێوەیەکی سروشتی لە ڕیخۆڵەدا دەژین و ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە تەندروستی کۆڵۆن.
🔹خۆراک
جۆر و کوالیتی خۆراک، هەروەها بوونی هەستیاری بەرامبەر جۆرێک لە خۆراک کە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، لەو جۆرە خۆراکانەش : شیر و بەرهەمەکانی شیر ، پاقلەمەنیەکان،گەنم، میوە مزرەکان، خواردنەوە گازییەکان
🔹سترێس
هەبوونی قەڵەقی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی یان کێشەکانی تری مێشک و دەرون.
ئەوانەی توشی مامەڵەی خراپ ئەبنەوە، چ لەڕووی جەستەی یان دەروونی.
🔹تەمەن
زیاتر لە تەمەنی گەنجیدا، وە لە تەمەنی خوار ٥۰ ساڵیدا دەردەکەوێت.
🔹ڕەگەز
لە ڕەگەزی مێدا زیاتر باوە، بەهۆی بوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن، یاخود بەکارهێنانی دەرمانێک ئیسترۆجینی تێدا بێت.
🔹 بۆماوەیی
لە میژووی خێزاندا توشبوو بە IBS هەبێت، بەهۆی بۆماوەیی، یاخود بەهۆی بوونی یەک شێوازی ژیان.

سوپاس بۆ ** دکتۆرە ئەوین بایز**
دکتۆرا لە نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بە ناظور

جادەی ابراهیم پاشا، تەلاری جولیا، نزیک فولکەی دارۆغا

📞07735551448

10/01/2025

هۆکارەکانی بەردەوام توشبوون بە ئیلتیهاباتی دامێن بە کەڕوو چین؟ نیشانەکانی چین...؟

⬅️بەگشتی لە ٪۷٥ ی ئافرەتان بەلایەنی کەمەوە جارێک توشی کەڕووی دامێن دەبن لە ماوەی ژیانیاندا، وە زیاتر لە ٪۸ یان لە ٤ جار زیاتر توشی ئەم ئیلتیهابە دەبن و لەم کاتەدا پێی دەوترێت دووبارە بوونەوەی توشبوون بە التیهاباتی دامێن بەکەڕوو، کە دەبێتە هۆی دروستبونی کزانەوە و خوران و ئیلتیهاباتی دامێن.

✅ زۆربەی جار کەڕوو ئەبێتە هۆی دروستبوونی ئیلتیهاباتی دامێن ، لە هۆکارە دیارەکانی کە ئەبێتە هۆی دوبارە بوونەوەی ئەم حاڵەتە بریتین لە:

۱. زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکتریا باشەکانی دامێن و ئەمەش ئەبێتە هۆی گەشەکردنی کەڕووەکان و ئەگەری توشبوون بە ئیلتیهابی دامێن زیاددەکات.
۲. بەرزی شەکرەی خوێن لەو کەسانەی شەکرەیان کۆنتڕۆڵ نییە ئەگەری توشبون بە کەڕووی دامێن زیاددەکات .

۳. حەپی مەنع و کرێم بۆ ڕێگری کردن لە دووگیان بوون ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچونی هاوسەنگی بەکتریاکانی دامێن و ئەگەری توشبوون بە ئیلتیهاباتی دامێن زیاددەکات.
٤.لەبەرکردنی جلی تەسک و شێدار و تەڕ وەکو جلی مەلەوانی و جیم ، کە شێیەکی گەرم دروست دەکەن و کەڕوو تێیدا گەشە دەکات.

٥. کەمی پاکو خاوێنی بەتایبەت لەکاتی جوتبوندا ، هەروەها لەماوەی دووگیانیدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئیسترۆجین ئەگەرى توشبوون بە ئیلتیهابات زیاددەکات.
٦. زۆر بەکارهێنانێ دووشی داخلی و تێکچونی بەرگری لەش ئەگەری توشبوونت زیاددەکات.

لە نیشانەکانی بوونی ئیلتیهاباتی دامێن بە کەڕوو:
🔹خوران و کزانەوەی بەشی ناوەوە و دەرەوەی دامێن.
🔹بوونی هەستێکی سوتانەوە لە دامێن بەتایبەت لەکاتی جوتبوون و میزکردندا.
🔹ئازار وسوربوونەوە و ئاوسانی دامێن.
🔹دەردانی شلەیەکی سپی چڕ و بێ بۆن لە دامێن.

ئەگەر تۆی خانم یەکێکیت لەوانەی ماوە ماوە توشی ئیلتیهابات دەبیت ئەوا پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەری تایبەت.

بەهیوای تەندوستییەکی باش بۆ هەموان🌹

🔹د.آیمان ٲحمد عباس🔹
دکتۆرا لە نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و چاودێری ژنانی دووگیان

دەتوانن ناو تۆمار بکەن لەڕێگای ژمارە موبایل: 07711356363 📞 07701021722

ناونیشان:
سەرەتای شەقامی ئۆرزی، نزیک پاسەکانی ڕزگاری، تەلاری سپۆرت

Doctor

ئاگاداری بۆ چارەخوازان... شوێنی نوێی کلینیکی د.جەعفەر.....چارەخوازانی بەرێز ئاگاداردەکەینەوە کە کلینیکی تایبەتی د.جەعفەر...
01/01/2025

ئاگاداری بۆ چارەخوازان...
شوێنی نوێی کلینیکی د.جەعفەر.....
چارەخوازانی بەرێز ئاگاداردەکەینەوە کە کلینیکی تایبەتی د.جەعفەر گوازراوەتەوە بۆ تەلاری جولیا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا لە نزیک فلکەی دارۆغا...

بۆ ئاسانکاری دۆینەوەی ناونیشانی نوێ:
- دەتوانن سکانی بارکۆدی سەر کارتەکە بکەن بۆ دۆزینەوەی لۆکەیشن.
-لەکاتی سەردانیکردن پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانەوە هەتا کارئاسانیتان بۆ بکات...

#دەرووندروستی #لەپێناوپەروەردەدا

ڕۆژژمێری کلینیک17.وتیان منداڵەکەت ئۆتیزمی هەیە!کاتێک کە منداڵانی بچوک سەردانی کلینیک دەکەن، لە کاتی وەرگرتنی زانیاری و ه...
06/12/2024

ڕۆژژمێری کلینیک
17.وتیان منداڵەکەت ئۆتیزمی هەیە!

کاتێک کە منداڵانی بچوک سەردانی کلینیک دەکەن، لە کاتی وەرگرتنی زانیاری و هەلسەنگاندنی منداڵەکە، لە پرسیاری بۆچی هؽناوتانە؟ منداڵەکەتان چییەتی؟ زۆرجار گوێبیستی ئەم وەڵامە دەبین: "وتیان ئەو منداڵە ئۆتیزمی هەیە"، جا ئەم وتیانە زۆر کەس دەگرێتەوە هەر لە کەسوکاری نزیکی منداڵ هەتا دەگاتە مامۆستای قوتابخانە و کەسؽک کە دەروونزانی خوێندووە. زۆربەی جاریش منداڵەکە ئەو کێشەی نییە!

لەبەرئەوەی دەستەواژەی ئۆتیزم زۆر دووبارە دەکرێتەوە، خەلکی هەر کێشەیەک لە مندالاندا هەبێت وادەزانن ئۆتیزمە! بەتایبەت دواکەوتنی قسەکردن و جوڵەزۆری منداڵان، کە زۆرجار ئەم دوو نیشانە هۆکاری تری هەیە و هیچیان بۆ دەستنیشانکردنی ئۆتیزم پێویست نین!
هەوال و قسەی لەمشؽوە، دایباب دەخاتە گومان و خەمیان پؽدەدات. دواتر بە قسە و پێشنیازی ئەم جۆرە کەسە نەزانانە، دایباب پەنا دەبەنە بەر چەندین رێگەی هەلە و زۆرجار ئەو رێگە هەلانە کێشەکەیان گەورە تر دەکات و برینەکە قوڵتر دەکات. چونکە لە کۆمەڵگەی ئێمە بە دەگمەن یەکەم سەردانی منداڵەکە بۆلای پزیشکی دەروونییە، زۆربەیان دەیانبەنە لای ئەو کەسانەی کە خۆیان بە پسپۆری ئۆتیزم ناوناوە، کە شارەزاییان لە دەستنیشانکردنی ئۆتیزمدا نییە، بەلکو چەند شتێکی دووبارەیان پێیە و دەیڵێنەوە. ئەم جۆرە کەسانەش رێگە چارەی هەلە دەدەنە دایباب. رۆژانە قوربانییەکان دەبینین!

تکایە; بە بینینی مندال لە قوتابخانە، باخچەی مندالان، میوانی، کۆڵان، ... بریارمەدە لەسەر مندال و دەستنیشانی مەکە، تۆ کە شارەزاییت نییە و هیچی لێنازانیت تەداخولی ژیانی خەڵکی تر مەکە.

سلێمانی 3ی 12ی 2024، 6.30ی ئؽوارە..
کلینیکی د.جەعفەر لە شەقامی ئۆرزی..
#دەرووندروستی

نەشتەرگەری مایەسیری بە لەیزەرمایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی بۆرییەكانی خوێن لە بەشی خوارەوەی کۆم، مایەسیری نەخۆشییەکی تر...
14/11/2024

نەشتەرگەری مایەسیری بە لەیزەر

مایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی بۆرییەكانی خوێن لە بەشی خوارەوەی کۆم، مایەسیری نەخۆشییەکی ترسناك نییە، بەڵام دەبێتەهۆی بێزاركردن و درووستكردنی ئازار لەلای کەسی تووشبوو.

🟢 نیشانە و نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە

▫️خوێنبەربوونی کۆم (بەزۆری بێ ئازار)
▫️ گرێیەکی ڕەقی هەستپێکراوی تەنیشت کۆم کە لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و ئازار
▫️ خوران یان ئاوسانی دەوروبەری کۆم.

🟢نەشتەرگەری مایەسیری بە لەیزەر:

نەشتەرگەری بە لەیزەر ڕێکارێکی تاڕادەیەک نوێیە بۆ چارەسەرکردن کە تێیدا ڕۆیشتنی خوێن لە مایەسیریەکە بەهۆی لەیزەرەوە دەمەیەنرێت. پێش نەشتەرگەرییەکە، نەخۆشەکان پێویستە لەلایەن پزیشکی بێهۆشکەرەوە بێهۆش بکرێن. بەهۆی بڕێکی زۆر گەرمییەوە، تیشکی لەیزەر خوێنبەرەکان دەسوتێنێت و لەناویان دەبات بۆیە مایەسیری بە سادەیی بچووک دەبێتەوە لە هەمان کاتدا مەترسی خوێنبەربوونی زۆر کەمدەکاتەوە لە کاتی نەشتەرگەرییەکە و دوای نەشتەرگەرییەکە . بەو پێیەی کە لەیزەر ڕێکارێکی وردە، هیچ کاریگەرییەک بۆ شانەکانی دەوروبەرى کۆم بەجێناهێڵێت.

🟢سوودەکانی ئەم ڕێکارە:

▫️کەمترین مەترسی و ئاڵۆزییەکان.
▫️ئازاری کەمتر.
▫️چاکبوونەوەی خێرا و گەڕانەوە بۆ ڕۆتینی ڕۆژانە.
▫️چانسی هەوکردن کەمترە.

______________________________________

البواسير هو تورم يصيب الأوعية الدموية في أسفل المستقيم ، ولا يعد البواسير مرضًا خطيرًا ، ولكنه قد يسبب إزعاجًا والم عند الشخص المصاب .

🟢العلامات والأعراض التحذيرية

▫️ نزيف الشرج (عادة غير مؤلم)
▫️كتلة صلبة مجاورة للشرج قد تسبب الازعاج والألم
▫️ حكة أو تورم حول فتحة الشرج.

🟢جراحة البواسير بالليزر:

جراحة الليزر هي إجراء علاجي جديد نسبيًا حيث يتم إيقاف تدفق الدم الى الباسور بواسطة الليزر. قبل الإجراء ، يجب أن يتم تخدير المرضى من قبل طبيب التخدير. نظرًا لارتفاع كمية حرارة وقوة الليزر، يحرق شعاع الليزر الأوعية الدموية ويدمرها ، لذا يتقلص الباسور ببساطة مع تقليل خطر النزيف أثناء العملية وبعدها بشكل كبير. نظرًا لأن الليزر إجراء دقيق ، فإنه لا يترك أي تأثير على الأنسجة حول فتحة الشرج.

🟢فوائد هذا الإجراء:

▫️الحد الأدنى من المخاطر والمضاعفات.
▫️الم اقل.
▫️ التعافي السريع والعودة إلى الروتين اليومي.
▫️ فرصة أقل للاصابة بالعدوى.
_____________________________________

◼️ دکتۆرە ئەوین بایز
✅ پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی مەمک، غودەی دەرەقی، لابردنی تورەکەی زراو بە ناظور، جوانکاری ورگ و لابردنی چەوری، فتق، ڕیخۆڵە کوێرە، مایەسیری، کۆئەندامی هەرس و جگەر.

✅ دکتۆرا لە نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بە ناظور

ژمارەی موبایل: 07735551448
سەرەتای شەقامی ئۆرزی، تەنیشت پاسەکانی ڕزگاری، تەلاری سپۆرت

◼️ الدكتورة اوين بايز

✅اخصائية امراض الثدي ، الغدة الدرقية ، رفع المرارة بالناظور ، تجميل البطن و ازالة الدهون ، عمليات الفتق و الزائدة الدودية و البواسير و الجهاز الهضمي و الكبد
✅دكتورا جراحة عامة و جراحة منظارية
✅ صديق جمعية الجراحين الأمريكية F.A.C.E.
رقم عيادة :07735551448
بداية شارع الاورزدي، قرب موقف باصات رزكاري

خەمۆکی دوای منداڵبوون Postpartum depression چییە؟ جەستە و دەروون لە کاتی دووگیانی و دوای دووگیانیدا بە چەندین گۆڕانکارید...
13/10/2024

خەمۆکی دوای منداڵبوون Postpartum depression چییە؟

جەستە و دەروون لە کاتی دووگیانی و دوای دووگیانیدا بە چەندین گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت.

⬅️دوای منداڵبوون هەندێک لە خانمان تووشی "بیبی بلوز" دەبن، یان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دوای منداڵبوون هەست بە دڵتەنگی، نیگەرانی، یان ماندووبوون دەکەن، هەروەها هەستی خۆشویستن و گرنگی پێدان بۆ منداڵەکەی کەمە.

✅ بۆ زۆرێک لە خانمان، ئەم حاڵەتە لە چەند ڕۆژێکدا نامێنێت. ئەگەر ئەم هەستانە مانەوە یان هەستت بە دڵتەنگی، بێهیوایی، یان دڵەڕاوکێ کرد بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ هەفتە، لەوانەیە تووشی خەمۆکی دوای منداڵبوون بوبێتیت.

⬅️ خەمۆکی دوای منداڵبوون حاڵەتێکی مەترسیداری تەندروستی دەروونییە کە مێشک دەگرێتەوە و کاریگەری لەسەر ڕەفتار و تەندروستی جەستەت دەبێت.

🔸ئەگەر خەمۆکیت هەیە، ئەوا هەستی خەمناک و بێهیوایی دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەبێت. لەوانەیە هەست بە پەیوەندیت بە کۆرپەکەتەوە نەکەیت، وەک ئەوەی تۆ دایکی کۆرپەکە نەبیت، ئەم هەستانە دەتوانن سووک تا توند بن.

⬅️چۆن بزانم خەمۆکی دوای منداڵبوونم هەیە؟

هەندێک گۆڕانکاری ئاسایی دوای دووگیانی دەبێتە هۆی نیشانەکانی هاوشێوەی نیشانەکانی خەمۆکی. زۆرێک لە دایکان هەست بە زەبر و زەنگ دەکەن کاتێک منداڵێکی نوێ دێتەوە ژیانییەوە.
بەڵام ئەگەر بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ هەفتە هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوەی خەمۆکیت هەبوو، سەردانی پزیشک بکە:

🔹 هەستکردن بە توڕەیی یان مەزاج
🔹 هەستکردن بە دڵتەنگی یان بێهیوایی

🔹 هەستکردن بە تاوانباری، شەرمەزاری، یان بێ بەهابوون.
🔹 نانخواردنی کەم یان کەمتر لە ئاسایی

🔹 خەوتنی‌ کەم یان کەمتر لە ئاسایی
🔹 گریان یان دڵتەنگی نائاسایی

🔹 لەدەستدانی حەز وخۆشی، یان چێژ لە شتێک کە پێشتر چێژت لێدەبینی
🔹 کشانەوە لە هاوڕێ و خێزان

🔹 بیرکردنەوەکانی ئەگەری زیانگەیاندن بە کۆرپەکە یان خۆت

🔸 هەندێک لە خانمان نیشانەکانیان بە کەس ناڵێن. لەوانەیە دایکانی نوێ هەست بە شەرمەزاری، شەرم، یان تاوانباری بکەن بەهۆی هەستکردن بە خەمۆکی لە کاتێکدا بڕیارە دڵخۆش بن.

✅ هەروەها لەوانەیە نیگەران بن کە وەک دایکی خراپ سەیر دەکرێن. هەر ژنێک لە کاتی دووگیانی یان دوای منداڵبوون تووشی خەمۆکی ببێت. بەو مانایە نییە کە تۆ دایکیێکی خراپیت
پزیشکەکەت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی بزانیت نیشانەکانت بەهۆی خەمۆکییەوە یان شتێکی ترەوەیە.

⬅️ئایا هەندێک لە خانمان زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە خەمۆکی دوای منداڵبوون هەیە؟

بەڵێ. لەوانەیە زیاتر مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوونت هەبێت ئەگەر:

🔸 پێش دووگیانی یان لە کاتی دووگیانیدا خەمۆکی هەبووە
🔸 پێشینەی خێزانی تووشی خەمۆکی بێت

🔸 لە منداڵیدا تووشی ئازاردان یان ناخۆشی بووە
🔸 لەدایکبوونی سەخت یان زەبراوی هەبووە

🔸 کێشەی دووگیانی یان لەدایکبوونی پێشووی هەبووە
🔸 پشتگیرییەکی کەمت هەبێت یان هیچ پشتگیرییەکی خێزانەکەت، هاوڕێکانت، یان هاوبەشەکەت نەبێت

🔸 ئەگەر تووشی توندوتیژی خێزانی بوویت
🔸 ململانێی پەیوەندییەکان، کێشەی پارە، یان ئەزموونی ڕووداوە سترێسییەکانی تری ژیانت هەبێت

🔸 تەمەنیان لە خوار ٢٠ ساڵەوەیە
🔸 شیرپێدان بە سەختی

🔸 منداڵێکت هەبێت کە پێشوەختە لەدایک بووبێت یان پێویستی تایبەتی بە چاودێری تەندروستی هەبێت
🔸 دووگیانییەکی بێ پلانی هەبووبێت

بەهیوای تەندوستییەکی باش بۆ هەموان🌹

🔹د.آیمان ٲحمد عباس🔹
دکتۆرا لە نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و چاودێری ژنانی دووگیان

دەتوانن ناو تۆمار بکەن لەڕێگای ژمارە موبایل: 07711356363 📞 07701021722

ناونیشان:
سەرەتای شەقامی ئۆرزی، نزیک پاسەکانی ڕزگاری، تەلاری سپۆرت

Address

.دەرمانخانەی میران سەرەتای شەقامی ئۆرزدی ، تەنیشت ساحەی پاسەکانی ڕزگاری ، تەلاری سپۆرت
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 20:00
Tuesday 09:00 - 20:00
Wednesday 09:00 - 20:00
Thursday 09:00 - 20:00
Friday 09:00 - 20:00
Saturday 09:00 - 20:00
Sunday 09:00 - 20:00

Telephone

+9647501117605

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی میران Miran pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category