19/03/2020
سڵاو هاوڕێیان لەم شەودا بەشێکی تری سوڕی مانگانە باس دەکەین بۆ بەرچاو ڕونیتان، هیوادارین پشتگیریمان بکەن بە لایک و کۆمێنت وە هاوڕێکانیشتان بانگ بکەن بۆ سودبینین، فەرموون ئێوەو ئەم بەشە:
دۆخی جەستە:
لەماوەی سووڕی مانگانەدا، بە ھۆی گۆڕانی سروشتی ئاستی ھۆرمۆنەکانی زاوزێ، مێینە تووشی دۆخێکی تایبەتی فیزیکی دێت کە وێڕای گرژبونی ماسوولکەکانی مناڵدان (کرامپی مانگانە) سەر ھەڵ دەدا، لەوانەیە ژنان تووشی گۆڕانی چالاکی سێکسی، ماندوویی، گیرانی ئاو، بەژان کەوتنی مەمکەکان و ھێڵنج ببن.
بەم گۆڕانکارییانە، دەڵێن کۆنیشانی پۆن، ھەڵبەتە ئەم نیشانانە لە زۆربەی مێینەکاندا زۆر بە کەمی و ھێواشی دەردەکەوێت و بە ئاسانی تێپەڕی دەبێ.
ڕێژیمی خۆراکی تەندروست، کەم خواردنی خوێ و ئەلکول و کافەیین، جووڵە و وەرزشی ڕۆژانە لە ڕاگرتنی ئازارەکانی سووڕی مانگانەدا زۆر کاریگەرە.
ژانەکانی سووڕی مانگانە:
زۆربەی کچان و ژنان لە ماوەی سووڕی مانگانەدا تووشی کرامپەکانی سک دەبن، ئەمە بە ھۆی کرژ بوونەوەی ماسوولکەکانی مناڵدان و دەوری مناڵدانە بۆ وەدەرنانی بەشە بێسوودەکانی ناو منداڵدان، ئەم کرامپانە بە سووڕی ژاناوی سەرەتایی دەناسرێن، سووڕی ژاناوی زۆرتر لە دوو ساڵی یەکەمدا بەدی دەکرێت، لەوانەیە تا تەمەنی نائومێدیش درێژە بکێشێت، بەڵام لە زۆربەی ژناندا پاش تەمەنی ٢٠ساڵ، شوێنەوارێکی ئەوتۆی لێ نامێنێ.
ھێشتا ھۆی گیرۆدە بوونی بەشێک لە ژنان بە سووڕی ژاناوی نەزانراوە؛ ژانێکی تروسکە ئامێز بۆ سمت و پشت ڕان، ھێڵنج و سکچوون و قەبزی و ... لە دیارترین نیشانەکانی ئەم ئازارەن.
دەرمانی دژەھەویکردنی ناستیرۆیدی وەک ئیبۆپرۆفێن و ناپرۆکسێن لە شکاندنی ئازارەکانی سووڕی ژاناوی بەسوودە.
دۆخی دەروونی:
ھەندێک لە ژنان لە سەردەمی سووڕی مانگانەدا، تووشی شێوانی باری دەروونی دەبن، ئەم شێوانە لە ھەڵزرنگانی دەروونییەوە تا ماندوویی و گریان لە گۆڕاندایە.
کچان بە دەست کۆمەڵێک کێشەی دەرونیەوە دەناڵێنن لە چەند ڕۆژێک پێش سوڕی مانگانە، هەندێک ڕێگا هەن بۆ ئاسانکردن و تێپەڕاندنی ئەم ماوەیە.
ئەو کێشە دەرونیانەی پێش سوڕی مانگانە توشی مێینە دەبن:
- دودڵی(قەلەق).
- سترێس.
- توڕەیی زۆر.
- هەڵچوون لەسەر شتی بچوک.
- گریان بەبێ هۆکار.
- تەنیایی و حەزنەکردن بە چونە دەرەوە.
- هەست کردن بە نەگونجان لەگەڵ کۆمەڵگا و هاوڕێکانت.
- باری میزاجی خراپ.
- حەز کردن بەخواردنی شیرینی وەک شوکولاتە و شیرینی چەور.
لەبەر ئەوەی شیرینی ئەو مادەیەی کە تێدایە کە تێکچونە هۆرمۆنیەکان چاک ئەکات کە لەو ماوەیەدا کچاندا ڕودەدات، وە کچانی هەرزەکار توشی کێشەدەبن بەهۆی باری میزاجیان بەڵام ئەوانەی کە هاوسەرگیریان کردوە زیاتر ئەگەری هەیە توشی کێشە کۆمەڵایەتیەکان ببن، بەهۆی نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانەوە، بۆیە زۆربەی حاڵەتەکانی جیابونەوە لە ڕۆژەکانی پێش سوڕی مانگانە ڕوو دەدات.
پێویستە چەند ڕاهێنانێکی سوکی وەرزشی بکەیت وەک: ڕێکردن و سواربونی پایسکیڵ چونکە نیشانە دەروونیەکان باشتر دەکات، نوسینی هەستەکانی بۆ بەتاڵکردنەوەی پەستانی دەروونی و دەربڕینی ئەوەی لەناخیاندا هەیە، وە ئەنجام دانی ئەو چالاکی و حەزانەی هەیەتی وەک خوێندنەوە و ژەنینی موزیک، وە بزانێ کە ئەمەی بەسەری دێت ماوەیەکەو تەواو دەبێت.