05/12/2024
رۆژی خۆبەخشان پیرۆز دەکەم لە خۆبەخشەکانی
نەخۆشخانەکەمان
بەناوی بۆردی ئیداری نەخۆشخانەی هیواوە پیرۆزبای ڕۆژی خۆبەخشان لە تەواوی خۆبەخشانمان دەکەین لە نەخۆشخانەکەمان و بە کۆڵەکەی پشتی چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە ناویان دەبەم
لەم ڕۆژەدا دەستی ماندووبونیان دەگوشم .
خۆبەخشانی هیوا جوانترین خەباتی مرۆڤایەتیان پێشکەش دەکەن بە چارەخوازانمان وەک هاورێ و کەس و کاری خۆیان هاوکار و یارمەتی دەری نەخۆشانمانن .
لێرەوەش دەمەوێت سوپاسی بەرێز کاک (قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارە گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەم کە مانگانە توانیویان هاوکاری مادی پێشکەش بە خۆبەخشانمان بکەن وە خۆبەخشان بەردەوام بن لە کارە پیرۆزەکەیان کە خزمەتکردن بە توشبوانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەی خۆیان
هەرشاد و سەرکەوتوبن
هاورێ و براتان
دکتۆر یاد نەقشبەندی
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا