تاقیگەی پسپۆڕی شایستەی ژیان بۆ شیکاری نەخۆشیەکان

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • تاقیگەی پسپۆڕی شایستەی ژیان بۆ شیکاری نەخۆشیەکان

تاقیگەی پسپۆڕی شایستەی ژیان بۆ شیکاری نەخۆشیەکان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تاقیگەی پسپۆڕی شایستەی ژیان بۆ شیکاری نەخۆشیەکان, Medical Lab, As Sulaymaniyah.

ئەمیش جۆرێكی تری چەوریە وەك مەخزەنێكی وزەو و چەوری وایە بۆ لەش زۆرێك لە TG لە شانەكانی لەشدا هەیە كاتێك كە بری كاربۆهاید...
05/01/2023

ئەمیش جۆرێكی تری چەوریە وەك مەخزەنێكی وزەو و چەوری وایە بۆ لەش زۆرێك لە TG لە شانەكانی لەشدا هەیە كاتێك كە بری كاربۆهایدرات كەم بێت لە لەشدا ئەم چەوریە دەبێتە سەرچاوەی وزەی لەش كاتێك پشكین بۆ ڕێژەی TG دەكرێت دەبێت نان نەخواردبێت چونكە ڕێژەكەی لە كاتی خواردن دەگۆڕێت و بەرز دەبێتەوە گەر ڕێژەی ترایگلیسراد بەرز بێت ئەوا بۆ تەندرووستی لەش خراپەدەبێتە هۆی نەخۆشیەكانی دڵ و جگەر و جەڵدەی دڵ پێویستە هەموو كەسێكی تەندروست بەر لە تەمەنی (35)ساڵی دوو بۆ سێ ساڵ جارێك پشكینی چەوریەكان ئەنجام بدات بۆ سەروو ئەو تەمەنەش بەلای كەمەوە ئەبێت ساڵی جارێك
ئەم پشكینە ئەنجام بدات

ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی ئەم چەوریە :

١ قەڵەوی

٢ كۆنترۆل نەكردنی ڕێژەی شەكر

٣ لیكە ڕژێنی دەرەقی

٤ نەخۆشی گورچیلەكان

٥ نەخۆشیەكانی دڵ

٦ نەخۆشی جگەر

٧ خواردنەوەی زیاد لە حەدی كحول

٨ زۆر خواردنی چەوری و شیرینی

ڕێژەی ئاسای ئەم پشكینە :

< 150 ml/dl

HDL test  :پشكنینی (HDL) پێشی دەوترێت (چەوری باش ) ئەویش یەكێكی ترە لە كۆمەڵەی لیپۆپڕۆتینەكان هەتا زۆرتر بێت لە خوێندا ب...
17/12/2022

HDL test :
پشكنینی (HDL) پێشی دەوترێت (چەوری باش ) ئەویش یەكێكی ترە لە كۆمەڵەی لیپۆپڕۆتینەكان هەتا زۆرتر بێت لە خوێندا باشترە لە بەر ئەوەی هەڵدەسێت بە هەڵگرتنی LDL و دەی گوازێتەوە بۆ جگەر ناهێڵێت لە ناو خوێنبەرەكاندا كەڵەكە ببێت و ببێتە هۆی تەسك بوونەوە و رەقبوون یان گیرانی خوێنبەرەكان بۆیە كاریگەری كۆلیستڕۆڵی خراپ لە سەر خوێن بەرەكان باهێڵێت یان كەم دەكاتەوە .

هۆكارەكانی كەم بوونی چەوری سود بەخش HDL :

بەرزبوونی ڕێژەی ترایگلیسراد

قەڵەوی

شەكرەی جۆری 2

جگەرە كێشان

زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی كە كاربۆهایدراتیان تیایە

هەندێك جۆری دەرمان (Anabolic. Beta blocker .steroid )

ئەو خۆراكانەی كە برێكی زۆر باش لە چەوری سود بەخشی تێدایە :

چەوری زەیتووەن

پاقلەمەنیەكان وەك (نیسك .فاسۆلیا . ماش .لۆبیا )

بەرهەمەكانی دانەوێڵە

ئەو میوانەی كە بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە وەك ( قۆخ .سێو .هەرمێ )

چەوری ئۆمێگا ٣ ێەم چەوریە لە ناو ماسی هەیە ئەم چەوریە سود بەخش ناسراوە

كەتان

گوێز

ئاڤۆگادۆ

ڕێژەی ئاسای ئەم پشكنینە :

Men : > 40mg/dl

Women : > 50mg /dl

✔️ لە ئێستادا لە تاقیگەکەمان ( تاقیگەی پزیشكی شایستە ) هەموو جۆرە پشكنینێك ئەنجام دەدرێت بە پێشكەوتوو ترین ئامێری پزیشكی...
28/11/2022

✔️ لە ئێستادا لە تاقیگەکەمان ( تاقیگەی پزیشكی شایستە ) هەموو جۆرە پشكنینێك ئەنجام دەدرێت بە پێشكەوتوو ترین ئامێری پزیشكی و بە هەرزانترین نرخ بۆ دڵنیابوون لە راست فەحسەكەت دوودڵ مەبەو و سەردانمان بكە

بەشێك لە پشکنینەکانمان پیکھاتوون لە:-

▪️ پشکنینی گشتی خوێن : CBC
▪️پشکنینی ڕۆماتیزمە : ESR
▪️ پشکنینی ڤیتامین دی : Vitamin D
▪️ پشکنینی هۆرمۆنەکانی غودە : T3 , T4 , TSH
▪️پشکنینی چەورییەکان : Cholestrole , Triglyceride , HDL , LDL , VLDL
▪️پشکنینی جگەر : ALP , T.S.B , ALT , AST
▪️پشکنینی فرمانی گورچیلەکان : Urea , Creatinine
▪️پشکنینی داء الملوك : Uric Acid
▪️ پشکنینی ئاسن : Iron
▪️پشکنینی شەکرەی ڕۆژانە و ٣ مانگی : RBS & HbA1c
▪️پشکنینی ئیلکترۆلایت : Electrolyte test
▪️پشکنینی پرۆتینی ئەلبۆمین : Albumin
▪️ پشکنینی گشتی میز : GUE

بۆ زانینی نرخی هەموو ئەم فەحسانە نامە بۆ پەیج بنێرن ….
——————————————————
🏩 تاقیگەی پزیشکی شایستە

07701645007📞
📍 سلێمانی، شەقامی کانی با - بەرامبەر شاری پزیشکان - نزیک نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش
#شایستەیژیان #نەخۆشخانە #سلێمانی #دەرمانخانە #تاقیگە #تەندروستی

فیتامین دی ناسراوە بە فیتامینی هەتاو دەتواندرێت لە تیشكی خۆرەوە یان بەكار هێنانی خۆراك یان بەهێز كەر بەهەم بهێندرێت فیتا...
02/11/2022

فیتامین دی ناسراوە بە فیتامینی هەتاو دەتواندرێت لە تیشكی خۆرەوە یان بەكار هێنانی خۆراك یان بەهێز كەر بەهەم بهێندرێت فیتامینی دی یارمەتی لەش دەدات بۆ مژینی كالیسیۆم . كالیسیۆمیش پێویستە بۆ تەندرووستی ئێسكە خانەكان هەروەها ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە تەندرووستی دەمارەخانە و ماسولكەكان و سیستەمی بەرگری لەش و هێشتنەوەی تەندروستی ئێسك و ددان وە رێگری دەكات لە نەخۆشیە درێژخیایەنەكان وەك ژێرپەنجە و شەكرەی جۆری یەك و هەروەها رەق بوونی شانەكانی لەش
ئەگەر فیتامین دی لە ڕێژەی ئاسای خۆی زیاتر بیت لە ناو لەشدا دەبێتە ژەهری شاراوە لە ناو لەشدا

ڕێگاكانی دەست كەوتنی فیتامین دی :

١ لە رێگەی تیشكی : جۆر ئەم رێگایەیان باشترین رێگایە بۆ دەست كەوتنی فیتامین دی بە شێوەیەك كە پێویستە كەسەكە رۆژانە ١٥ بۆ ٢٠ جەلەك خۆی باتە بەر تیشكی خۆر لە خۆری بەیانیان . پێویستە زۆرترین رووبەری پێستی كەسەكە خۆری بەر بكەوێت چونكە فیتامین دی لە ژێر پێستدا دروست ئەبێت

٢ لە
ڕێگەی خواردنەوە ئەو خواردنانەی زۆرترین ڕێژەی فیتامین دی تیایە ئەمانەن ( شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەكان .ماسی . هێلكە .
قارچك . جگەری حەیوان )

3 لە ڕێگەی دەرمانەوە
لەم ڕێگایەدا بەشێوەیەكی خێرا ڕێژەی فیتامین دی بەرز دەبێتەوە بەڵام بە تێپەڕ بوونی كات ڕێژەكەی دادەبەزێتەوە بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە هەر ٣ ڕێگاكە بەیەكەوە ئەنجام بدرێت

نیشانەكانی كەمی فیتامین دی :

١ هەست كردن بە نەخۆشی

٢ لاوازی و بێتاقەتی

٣ئازاری ماسولكەو ئێسك

٤ ئازاری پشت

٥ وەرینی قژ

٦ هەست كردن بە بوونی پەستان

ڕێژەی ئاسایی فیتامین دی لە لەشدا :

30 _ 70 ng/ml

16/10/2022

تاقیگەی پزیشكی شایستە لە تەلاری پزیشكی شایستەی ژیان ڕۆژانە لە كاتژمێر ١.٣٠ بۆ ٩ شەو كراوەیە ڵە خزمەت نەخۆشە بەڕێزەكاندا باشی و تەندرووستی ئێوە ئەركی ئێمەیە بۆیە دودڵ مەبەو فەحسەكەت بە ئێمە بسپێرە
بە ستافێكی شارەزاو كۆمەڵێك جیهازی پێشكەوتوو ڕۆژانە بەردەوامین ڵە خزمەت ئێوەدا

تەلاری پزیشکی شایستەی ژیان خزمەتێکی شایستە پێشکەوتوو پێشکەش بە ئێوە دەکات وەک ھەمیشە

07701645007📞
📍 سلێمانی، شەقامی کانی با - بەرامبەر شاری پزیشکان - نزیک نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش
#شایستەیژیان #نەخۆشخانە #سلێمانی #دەرمانخانە #تاقیگە #تەندروستی

(LDL) Low Density lipoprotein پێی دەوترێت چەوری خراپ چونکە لەگەڵ کۆڵیسترۆڵ یەک دەگرێت بە ناو خوێندا دەگوازرێتەوە بە بەرز...
10/10/2022

(LDL) Low Density lipoprotein
پێی دەوترێت چەوری خراپ چونکە لەگەڵ کۆڵیسترۆڵ یەک دەگرێت
بە ناو خوێندا دەگوازرێتەوە بە بەرزبوونەوەی چەوری لە ئەنجامی زۆر خواردنی خواردنە چەورەکان یان بەهۆی زۆر دروست کردنی لەلایەن جگەرەوە ئەوا دەبێتە هۆی نیشتنی ئەم جۆرە چەوریە و نەرمی و کشانی خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی (plaque) و تسک بوونەوەی خوێنبەرەکان و پاشانیش دەبێتە هۆی جەڵدە

هۆکارەکانی زیادبونی رێژەی LDL

1زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیکی زۆر چەوری تییایە
٢ شێوازێ ژیان و وەرزش نە کردن
٣ هۆکاری بۆ ماوەیی
٤ زۆر خواردنی کهول و جگەر
٥ نە خۆشی جگەر
٦ نەخۆشی شەکرە

ڕێژەی ئاسای ئەم تێستە :

کەمتر لە 100mg/dl

Folate ( vitamin B12) test : 🔷ئەو ڤیتامینەیە کە پێشی دەوترێت Folic acid  کە یەکێکە لەو ڤیتامینە گرنگانەی کە پێویستە بۆ ل...
02/04/2022

Folate ( vitamin B12) test :

🔷ئەو ڤیتامینەیە کە پێشی دەوترێت Folic acid کە یەکێکە لەو ڤیتامینە گرنگانەی کە پێویستە بۆ لەش جا چ لە ڕێگەی خواردنەوەبێ یاخود لەڕێگەی حبەوەبێت ، بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی بەتەمان دووگیانبن یاخود دوو گیانن .

🔹ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە وەک :

☑️لیمۆ ، مۆز ، شوتی، جگەر، زەردێنەی هێلکە، مریشک،سپێناغ، بروکلی،بادەم،گوێز ، نیسک،………هتد.

🔹نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە:

☑️تێکچونی ڕەنگی قژ.
☑️درووستبونی برینی ناو دەم.
☑️ماندووی و بێهێزی.
☑️سەرگێژ خواردن.
☑️هەستکردن بە سەرما.

A*O test:🔷ئەم شیکارە بەکاردێت بۆ دیاری کردنی هەبوونی دژە تەنی (Antistreptolycin O)کە لەش دروستی دەکات لەکاتی هەبوونی بەک...
26/03/2022

A*O test:

🔷ئەم شیکارە بەکاردێت بۆ دیاری کردنی هەبوونی دژە تەنی (Antistreptolycin O)کە لەش دروستی دەکات لەکاتی هەبوونی بەکتریای (streptococcus )، کە ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی درووستبونی ئەنزیمی (streptolysin) ئەم بەکتریایانە گرووپێکن کە دەبنە هۆی هەوکردنی لەوزەتێنەکان و هەندێ کاتیش هەوکردنی پێست.

🔹پێویستە لەم حاڵەتانەدا ئەم تێستە ئەنجام بدرێت:

☑️لەو کەسانەی کە ماوەیەکی درێژ کێشە و هەوکردنی لەوزەتێنیان هەیە.
☑️لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانەی کە هۆکارەکەی بەکتریای (streptococcus) ە.

پشکنینی مەگنیسیۆم ئەم شیکاریە بریتیە لە دیاریکردنی بڕی یان ڕێژەی ئایۆنی مەگنسیۆم لە خوێنی نەخۆشەکە یان سیرەمی نەخۆشەکە.س...
17/03/2022

پشکنینی مەگنیسیۆم

ئەم شیکاریە بریتیە لە دیاریکردنی بڕی یان ڕێژەی ئایۆنی مەگنسیۆم لە خوێنی نەخۆشەکە یان سیرەمی نەخۆشەکە.
ســـودەکـــانـــی مەگنیسیۆم:
● گرنگه بۆ گواستنەوەى دەمارە راگەياندنەكان.
● خاوبونەوەى ماسولكەكان.
● یارمەتی كۆنترۆلكردنى هەڵمژينى كالیسيۆم، پوتاسيوم، فۆسفور دەدات.
● يارمەتیدەرە بۆ بەكارهينانى كاربۆهايدرايتەكان، چەورى، پڕوتين وە چالاككردنى سيستەمى ئەنزيمى.
● بۆ دروستكردنى ترشه ناوكيەكان و خوين مەياندن.
● ئاستى مەگنسيوم لە ميزدا ڕەنگدانەوەيە بۆ ئاستى مەگنسيوم له سيرەمى نەخوشدا.
● كەمى مەگنسيوم كاريگەرى خراپ و توندى هەیە، دەكريت ببيته هۆى كەمى لێدانى دڵ و كەمى كالسيوم له لەشدا.
● ڕێژەی مەگنسیۆم گرنگیەکی زۆری هەیە بەتایبەت لەونەخۆشانەی کە کێشەی گورچیلەیان هەیە وەکو لاوازی گورچیلەو لەکارکەوتنی گورچیلەو نەخۆشی دڵ و تێکچونی کارەبای دڵ و زۆرخواردنی مادەهۆشبەرەکان و وشک بونەوە..هتد، ئەمە بەهاوکاری ئیلیکتڕۆلایتەکانی تر.

تێستۆستیرۆنهۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان لە لایەن گونەکانەوە دەەدەدرێت وە لە ئافرەتان لە لایەن هێلکەدانەوە دەردەدرێت ، ل...
15/03/2022

تێستۆستیرۆن

هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان لە لایەن گونەکانەوە دەەدەدرێت وە لە ئافرەتان لە لایەن هێلکەدانەوە دەردەدرێت ، لە پیاوان هۆکارە بۆ دەرکەوتنی مووی ریش و لەش وە هەروەها دەوری هەیە لە دروست کردنی ماسولکە لە کاتی باڵغ بوون یارمەتی دروست کردنی تۆی پیاو دەدات ،
لە ئافرەتان ڕێژەیەکی کەمتر ئەم هۆڕمۆنە هەیە وە فرمانیشی پارێزگاری کردنە لە هۆڕمۆنەکان و هەندێک فرمانی تر.
هۆکارەکانی ئەنجامدان و پشکنینی ئەم هۆڕمۆنە
👨‍⚕️ بۆ پیاوان:
🔷گومان کردن لە نەزۆکی
🔷لاواز بونی جنسی
🔷دەرنەکەوتنی مووی ریش و لەش
🔷لاوازی ماسولکە
🔷دواکەوتنی باڵغ بوون یان زوو باڵغ بوون

👩‍⚕️ بۆ ئافرەتان:
🔷ناڕێکی لە سوڕی مانگانە
🔷دەرکەوتنی موو لە دەم و چاو
🔷گڕبونی یان بەرز بونی دەنگ لە ئافرەتان

🔷شیکاری هۆرمۆنی FSH :🔹هۆرمۆنی FSH کە جۆرێکە لە سێکس هۆرمۆنەکان لە هەردوو ڕەگەزدا کە لەلایەن ژێر مێشکە ڕژێنەوە دەردەدرێت ...
12/03/2022

🔷شیکاری هۆرمۆنی FSH :

🔹هۆرمۆنی FSH کە جۆرێکە لە سێکس هۆرمۆنەکان لە هەردوو ڕەگەزدا کە لەلایەن ژێر مێشکە ڕژێنەوە دەردەدرێت ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێخستنی کاری کۆئەندامی زاوزێدا.
ئەم تێستە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لەگەڵ کۆمەڵێک تێستی دیکە ئەنجام دەدەرێت وەک:
‏١-LH
‏٢-Testosterone
‏٣-Estradiol
‏٤-Prolactin
‏٥-Progesterone
☑️لە م حاڵەتەدا پێویستەئەم تێستە ئەنجام بدرێت :

🔹لە ئافرەتاندا : لەکاتی ناڕێکی یاخود وەستانی سوڕی مانگانە ، بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری دووگیان نەبوون، دیاریکردنی دەستپێکردنی تەمەنی نا ئومێدی،هەبوونی کیسی هێلکەدان.
🔹لەپیاواندا :لەکاتی لاوازبونی ماسولکەکان ، کەمی ژمارەی تۆو یاخود لاوازبونی گونەکان بۆ بەرهەم هێنانی تۆو و کەمبون و لاوازی توانای سێکس.

CBC test (complete blood count ) :🔷شیکاری CBC شیکاری خوێنە بەکاردێت بۆ زانین و پێوانەکردنی خانەکانی خوێن لەڕووی ژمارە و ...
09/03/2022

CBC test (complete blood count ) :

🔷شیکاری CBC شیکاری خوێنە بەکاردێت بۆ زانین و پێوانەکردنی خانەکانی خوێن لەڕووی ژمارە و قەبارەیانەوە . خانەکانی خوێن پێکدێن لە خرۆکە سپیەکانی خوێن white blood cell ,خرۆکە سوورەکانی خوێن Red blood cell، پەڕەکانی خوێن platelet . کە لەلایەن مۆخی ئێسکەوە درووست دەکرێن پاش پێگەیشتن و کامڵبوون دەچنە سووڕی خوێنەوە.
لەکاتی کەم خوێنی و هەست کردن بە بێهێزی و زەرد ههءڵگەڕان پێویستە ئەم تێستە ئەنجام بدرێت .

Address

As Sulaymaniyah
40001

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647701645007

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی پسپۆڕی شایستەی ژیان بۆ شیکاری نەخۆشیەکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category