09/09/2022
✅نەخۆشی گەنم چییە؟
جۆرێکە لە جۆرەکانی (Automune disease)
نەخۆشییەکی بەرگری دژە ریخۆلەیە. پەیدادەبێت لە ئەنجامی خواردنی گلوتین. گلوتین پرۆتینێکە لە ناو گەنم و جۆ هەیە ئە مەش وادە کات زیان بە ناوپۆشی ڕیخۆڵە بگەیێنێت و ڕێ لە هەندێک مژینینی خۆراک بگرێت لەناو ڕیخۆڵە باریکە، وە ڕیخۆڵەکان دەپوکێنەوە و کورت و لووس دەبن .ئەم نەخۆشیە زیاتر لە منداڵاندا و بەتایبەتی لەدوای شەش مانگ بەسەرەوە دەست پێدەکات وە ئەمەش وادەکات کار لە گەشەو پەرەسەندن بکات، وە بەڕێژەیەکی کەمتر توشی مرۆڤی گەورەو تەمەنی مام ناوەند دەبن
٭ نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چین؟
١. ڕشانەوە، سکچوونی دڕێژخایەن
۲. کەمخوێنی، کەمی ئاسن، کەمی ڤیتامین
٣. ئێسکە نەرمە بەهۆی کەمی ڤیتامین D ،کالیسیۆم
٤. سەر ئیشە و شەکەتی
٥. هەڵئاوسانی پێست
٦. گەشەنەکردن و پەرەسەندن لە منداڵاندا
۷. نەمانی ئارەزوی خواردن
٨. کەمبوونی چەوری ژێر پێست
۹. زیان گەیاندن بە ڕووکەشی ددان
۱۰. دابەزینی کێش
٭ دەست نیشان کردنی نەخۆشی گەنم :
١. پشکنینی خوێن بۆ دیاری کردنی دژە تەنی گلووتین, ھەندێ جار بەزۆری لە منداڵی ژیر تەمەن ٢ ساڵ ئەم پشکنینە نەخۆشییەکە دەست نیشان ناکات.
ئەم پیشکنینانە بەکاردەنین
total IgA, AEM_IgA, ATT_lgA test
۲. نازووری ریخۆڵە کە زۆربەی جار بەم نازوورە نەخۆشییە دەست نیشان دەکرێت.
٭ چارەسەر:
ئەم نەخۆشیە چارەسەری نیە تەنیا واز لەو خواردنانە بێنیت کە لە گەنم و جۆ دروستدەکرین واتا ئەو خواردنانە نەخوات کە گلوتینیان تێدایە .یان وەرگڕتنی ڤیتامینەکان بەزۆری ڤیتامینی (B12,E, D ) لەگەڵ کالیسیۆم و ماددەی ئاسن.
وە ئەو خواردنە ئاسایانە بخورێن ( نیسک، ماسی، نۆک، پەتاتە، میوەکان، گۆشتی سور و مریشک.....هتد). وە بەکارهێنانی نانی برنج و گەنمە شامی.
ناونیشان : بازنەی مەلیک محموود بەرامبەر نەخۆشخانەی بەخشین
ڕۆژانە لەکاتژمێر 1 پاش نیوەڕۆ کراوەیە تا 12 شەو