بۆردی تەندروستی - UICS

بۆردی تەندروستی - UICS بۆردێکی زانستی پزیشکییە لە بواری ڕاهێنان و زانیاری تەندروستی کاردەکات.…. Health Board #

سیمیناری پزیشکی ئۆنلاینی بێ بەرامبەر بۆردی تەندروستی🩺 لەژێر ئەکادیمایی زانستی د.بەختیار کەمال طاڵەبانی بەردەوامە لە زنجی...
02/08/2025

سیمیناری پزیشکی ئۆنلاینی بێ بەرامبەر

بۆردی تەندروستی🩺 لەژێر ئەکادیمایی زانستی د.بەختیار کەمال طاڵەبانی بەردەوامە لە زنجیرە پزیشکی سیمیناری ئۆنلاین .

زنجیرەی سێیەم سیمیناری بۆردی تەندروستی دەربارەی (🫁Acute exacerbation of asthma)لەلایەن
پزیشکی پایەبڵەندی هەناوی بەڕێز د.دیدار اسماعیل عازەبانی دەوترێتەوە

ئەم دەرفەتە لە دەست خۆت مەدە ☺️هەر ئێستا جۆینی گروپی سیمیناری پزیشکی بۆردی تەندروستی ببە و لەکۆتای سیمینارەکەمان دەبیتە خاوەن بڕوانامە 📃وەک بەژداریکردن و گوێگرتن لە سیمینارە ناوەزەکەی بۆردی تەندروستی.

لینکی بەژداریکردن 👇🏻
https://t.me/+0Vt1EdPKkLQ3NGUy

سوپاس بۆخوای گەورە🤲🏻بۆردی تەندروستی لەژێر ئەکادیمیای زانستی دکتۆر بەختیار کەمال طاڵەبانی دووەم ڕۆژی کۆرسی بێبەرامبەری AL...
26/07/2025

سوپاس بۆخوای گەورە🤲🏻بۆردی تەندروستی لەژێر ئەکادیمیای زانستی دکتۆر بەختیار کەمال طاڵەبانی دووەم ڕۆژی کۆرسی بێبەرامبەری ALS بەڕێوەچوو لەلایەن مامۆستا (ئەیوب عەدنان جەلال)بەشێوەی پراکتیکی

هاوکات فێرخوازانی ئەم کۆرسە تایبەتەمان لەڕۆژی دووەم ئاشناکران بە fracture management بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی و تەکنیکی بەکارهێنانەکان وەهەروەها ناساندنی گشتی ناو ئیشی ئەمبوڵانس و کەلوپەلەکان و چەندین وردەکاری دیکە

لەکۆتاییدا فێرخوازان بڕوانامەی باوەڕپێکراوییان پێبەخشرا …

سوپاسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ دەکەین لە پێدانی هۆڵە تایبەتەکەیان بۆ بەڕێوەچوونی کۆرسەکەمان

لێرەوە ئێمە دەیڵێینەوە پشت بەخوا ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵ و تێکۆشان لەپێناو بڵاوەپێکردنی زانیاری بۆ قوتابیانی و دڵسۆزانی زانست دۆستی پزیشکی

سوپاسی کۆمەڵێک لە ئەندامانی بۆرد دەکەین لە هاوکاریکردنیان بۆ بەڕاپەڕاندنی کارەکانمان


#ئیسعاف
#بۆردی تەندروستی
#سلێمانی
#پزیشکی

سوپاس بۆخوا بۆردی تەندروستی لەژێر سەرپەرشتی ئەکادیمیای زانستی دکتۆر بەختیار کەمال طاڵەبانی ڕۆژی یەکەمی کۆرسی مەیدانی (AL...
25/07/2025

سوپاس بۆخوا بۆردی تەندروستی لەژێر سەرپەرشتی ئەکادیمیای زانستی دکتۆر بەختیار کەمال طاڵەبانی ڕۆژی یەکەمی کۆرسی مەیدانی (ALS)لەلایەن م ئەیوب عەدنان بەڕێوەچوو لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ١٢٢
کە تیایدا باسی چەندین بابەتی گرنگی کرا .

شایەنی باسە کۆرسی بۆردی تەندروستی بێبەرامبەر لە خزمەت قوتابیانی پزیشکی بەیانی دووەم ڕۆژی پشت بەخوا لایەنە پراکتیکییە بەڕێوەدەچێت…
سوپاسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ١٢٢/ تیمی ئەمبوڵانس دەکەین لە پێدانی هۆڵی تایبەت بۆ خوێندی کۆرسە تایبەتەکەمان

#بۆردی تەندروستی
#١٢٢
#ئیسعاف
#سلێمانی

سیمیناری پزیشکی بۆردی تەندروستی( بێ بەرامبەر !)🩺بەناوی خوا … گەردەتەوێت لایەنی ئەکادیمی پزیشکیت پەرەپێبدەیت ☺️لەگەڵ گروپ...
16/06/2025

سیمیناری پزیشکی بۆردی تەندروستی( بێ بەرامبەر !)🩺
بەناوی خوا … گەردەتەوێت لایەنی ئەکادیمی پزیشکیت پەرەپێبدەیت ☺️لەگەڵ گروپی فێرخوازانی پزیشکی بۆردی تەندروستی ئەوە هەر ئێستا جۆینی گروپی تێلیگرامی بۆردی تەندروستی ببە😍
لە ڕۆژی یەکشەممەی 🫀٢٢ مانگ کاتژمێر ٩:٣٠شەو لەگەڵ مامۆستا ئەیوب عەدنان بەشێوەی ڕاستەوخۆ گوێگری سیمینارە تایبەتەی بۆرد ببە دەربارەی
(Emergency drugs) 🚨💊💉
کەبێبەرامبەر 😮باسی ئەو دەرمانانە دەکرێت کەلەحاڵەتی کتوپڕی پزیشکی بەکاردێت و ئەو دەرمانانەی کە لە ١٢٢ تیمی ئیسعاف بەکاردێت و کۆمەڵێک وردەکاری دیکە .

بۆ بەژداری کردن جۆینی تێلیگرامی بۆرد ببە👇🏻یاخود نامە بنێرە بۆ تێلیگرامی بۆرد

https://t.me/+0Vt1EdPKkLQ3NGUy

Health_board

+964 751 141 1961

سوپڕایزێکی ناوازە —- کۆرسی مەیدانی بێبەرامبەر ! بەناوی خوای گەورە 🫀بۆردی تەندروستی 🩺لەژێر ئەکادیمیای زانستی دکتۆر بەختیا...
09/06/2025

سوپڕایزێکی ناوازە —- کۆرسی مەیدانی بێبەرامبەر !

بەناوی خوای گەورە 🫀بۆردی تەندروستی 🩺لەژێر ئەکادیمیای زانستی دکتۆر بەختیار کەمال طاڵەبانی هەڵدەستێت بە کردنەوەی کۆرسێکی زۆر تایبەت و پڕ زانستی پزیشکی 😎دەربارەی ALS (Advanced life Support)
بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکان دەخوێندرێت لەلایەن ڕاهێنەری کۆڵنەدەر کە خاوەن بڕوانامەی TOT -ACLS مامۆستا (ئەیوب عەدنان جەلال) دەوترێتەوە

کە فێرخواز لە کۆتاییدا دەبێتە خاوەن بڕوانامەی باوەڕپێکراوی خۆی 📃کە مۆر و ئیمزای ی.پ.د.بەختیار کەمال طاڵەبانی تیایدا ئاماژەکراوە .

لەم کۆرسەدا بابەتەکان زیاتر جەخت کراوەتە سەر لایەنی 👇🏻:
✅Head injury
✅Chest injury
✅Limbs fracture
وە چەندین وردەکاری دیکە کە پەیوەستن بە بابەتەکەوە و فێرخواز بە شێوەی پراکتیک کردارەکان ئەنجامدەداتەوە ، هەواڵە خۆشەکە لێرەوەیە 😃 🧨کە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ و تیمی ئەمبوڵانس 🚨چۆن وەک کارمەندێک لە بواری ئیشکردن هەوڵبدەم؟ وەهەروەها ئەو ئیش و پرۆسیجەرانەی کەدەکرێن لەناو ئەمبوڵانس چین ؟ وەچەندین بابەتی دیکە ..

ماوەی کۆرسەکەمان ٢ ڕۆژ دەخایەنێت بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی🏥

📌بەروار :٢٥/٢٦ مانگی تەمووز ٢٠٢٥
📍شوێن: سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ١٢٢

بۆ بەژداریکردن پەیوەندی بکەن یاخود نامە بنێرن بۆ تێلیگرامی بۆردی تەندروستی👇🏻



+964 751 141 1961

ڕۆژی پەرستاران و نامیلکەی بۆردی تەندروستی٢٠٢٥/٥/١٢. — ڕۆژی دووشەممە بەناوی خوای گەورە ، لەڕۆژی جیهانی پەرستاری🩺 بۆردی تە...
12/05/2025

ڕۆژی پەرستاران و نامیلکەی بۆردی تەندروستی
٢٠٢٥/٥/١٢. — ڕۆژی دووشەممە

بەناوی خوای گەورە ، لەڕۆژی جیهانی پەرستاری🩺 بۆردی تەندروستی بە هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / تەکنیکی تەندروستی پزیشکی نامیلکەی بۆردی تەندروستی بەناوی( تەندروستی منداڵ👶🏻) بڵاوەی پێکرا تیایدا بەژداربوونی ئەم ڤیستیڤاڵە بێ بەرامبەر توانیان نامیلکە تایبەتەکەمان بەدەستیان بگات کە تیایدا باسی چەندین بابەتی پزیشکی بە زاراوەی کوردی کراوە لەلایەن ئەندامانی بۆردی تەندروستی .

لەڕۆژی جیهانی پەرستاران ئێمە دەڵێینەوە :پەرستاران دڵی نەخۆشخانەکان ، جەنگاوەرە تەندروستییە بەهێزەکان نەک هەر ڕۆژی پەرستاران هەموو ڕۆژێک ئێوە سمبولی گەورەی تیمی پزیشکین و جێی شانازین .

لەم ڕۆژە جوانەدا ئەندامانی بۆردی تەندروستی هەریەکەیان بە پڕۆژەی تایبەتی خۆی لەبواری پزیشکیدا بەژداری ڤستیڤاڵە ناوازەکەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانیان کرد لە Sulaimani Polytechnic University زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی کە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین 🌸

#بۆردی تەندروستی

نوێترین چارەسەرەکانی نەخۆشی شەکرە چیین؟🙄ساڵانە تەنها لە ئەمریکا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلاری 💵ئەمریکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش...
06/05/2025

نوێترین چارەسەرەکانی نەخۆشی شەکرە چیین؟🙄

ساڵانە تەنها لە ئەمریکا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلاری 💵ئەمریکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە خەرج دەکرێت. نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی باوە لە سەرجەم وڵاتان. ئەمانە نوێترین داهێنانەکانن لە چارەسەری شەکرە:👇🏻

🧪ئەنسۆلینی زیرەک: ئەنسۆلینی زیرەک ئامێرێکە لەشێوەی کەپسولێکدا لە قۆڵ یان ورگ دەبەسترێت و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی باڵانسی شەکرەی خوێن دەکات. ئامێرەکە زوو زوو فەحسی شەکرە دەکات و بەپێی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن یان بەرزبوونەوەی ، ئامێرەکەش بەهەمان شێوە ئەنسۆلین کەمتر یان زیاتر دەکاتە جەستەوە. هەروەها ئەپڵیکەیشن و ئامێری پێشکەوتووی لەگەڵدایە و دەتوانیت خولەک بە خولەک ئاگاداری ڕێژەی شەکرەکەت بیت.

دەرزی ئەنسۆلین ئایکۆدێک: ئەنسۆلین ئایکۆدێک (icodec) جۆرێکی نوێی دەرزی ئەنسۆلینە کە ماوەی کارکردنی زۆر درێژترە لە جۆرەکانی تری دەرزی ئەنسولین. نیوە تەمەنی (half life) ئەم ماددەیە نزیکەی 196 کاتژمێر(نزیکەی 8 ڕۆژ)ە، بەمەش دەکرێت نەخۆشی شەکرە بۆ ماوەی ١ هەفتە و بە ١ دەرزی کۆنترۆڵ بکرێت.

چاندنی خانەکانی لانگەرهانس: ساڵی ٢٠٢١، زانایان یەکەم نەشتەرگەری چاندنی خانەکانی لانگەرهانسیان (Autologous islet cell transplantaion) ئەنجامدا، هەروەها ئەو خانانەی کە چێندرابوون لە تاقیگەدا گەورە کرابوون. نەخۆشەکە لە ماوەی تەنها 11 هەفتەدا دوای نەشتەرگەری ئەنسۆلینی باڵانس بوو. دواتر دەرمانەکانی کۆنترۆڵی شەکرەیان وردە وردە بۆ کەمکردەوە و دوای ساڵێک دەرمانەکانی وەستا.

بەکارهێنانی AI بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە: لە بەریتانیا، ئێستا AI بەکاردێنن بۆ پێشبینی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە. بەپێی ڕاپۆرتێکی بەریتانی، (AI)ەکە دەتوانێت پێشبینی تووشبوونت بە شەکرە پێش 13 ساڵ بکات تەنها بە شیکردنەوە و لێکدانەوەی باری تەندرووستی و چەند فەحسێکی سادەی وەکو ECG.

ئامادەکردنی : ئاسان فاظڵ - پزیشکی گشتی
Asan Fadhil
#بۆرد ی تەندروستی

بەناوی خوای گەورە …Teamwork make a dream work🖤سوپاس بۆخوای گەورە 🤲🏻وەک بۆردی تەندروستی سەربەناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکانی...
01/05/2025

بەناوی خوای گەورە …
Teamwork make a dream work🖤
سوپاس بۆخوای گەورە 🤲🏻وەک بۆردی تەندروستی سەربەناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی ، لەژێر ئەکادیمیای زانستی ی.پ. د بەختیار کەمال طاڵەبانی کۆرسێکی یەک ڕۆژە سازکرا🌸 تایبەت بە ئەندامەکانی بۆردی تەندروستی🫀 دەربارەی (Teamwork) کە باس لە چەندین زانیاری و پلانی جیاواز کرا دەربارەی بۆردی تەندروستی و کارکردن لە ڕێکخراوی پزیشکی .

ئێمەی تیمی بۆردی پزیشکی 🩺بەڵێنمان داوە بەردەوام بین لەسەر بنەمای سوودگەیاندن بە زانستی پزیشکیمان و چواردەورمان، ئێمە کۆمەڵێک گەنجین کە لەڕۆژە پشوەکانمان لە خەو و هەڵدەستین بێ گوێدانە هیلاکی و فشاری خوێندن و کارمان و تاوەکو خەونەکانمان بەدەست بهێنین💪🏼، ئێمە کەسانێکین دەمانەوێت لەدوای خۆمان شوێن پەنجەیەکی باش جێبهێڵین ☺️…

سوپاسی نەخۆشخانەی بەخشین Baxshin Hospital دەکەین لە هاوکارییان بۆ بۆردی تەندروستی 🖤

ئالوودەبوون بە جگەرەکێشان🚬 و ماددە هۆشبەرەکان بەناوی خوای گەورە  خواى گەورە دەفەرمێت:[وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَي...
13/04/2025

ئالوودەبوون بە جگەرەکێشان🚬 و ماددە هۆشبەرەکان

بەناوی خوای گەورە

خواى گەورە دەفەرمێت:
[وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ].
واتە: خواى گەورە شتە پاك و بەسودەكانى بۆ حەڵاڵ كردوون و شتە پیس و زیان بەخشەكانى لێ قەدەغە و حەرام كردوون.
هەروەک هەموومان ئەزانین بەکارهێنانی جگەرە 🚬و ڤەیپ 💨و ماددە هۆشبەرەکان چەند دیاردەیەکی ناشرین و زیانێکی زۆری هەیە بە چەندین بەڵگەی قورئانیش بۆمان ڕونکراوەتەوە کە قەدەغەکراوە لەسەرمان .
لەڕووی دینی و پزیشکییەوە 🩺ئەوەمان بۆ ڕونکراوەتەوە کە زۆرترین کاریگەری خراپی هەیە بۆجەستەمان وەک :

١- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ 🫀زیاد دەکات ( جەڵدەی دڵ ، بەرزی فشاری خوێن)
٢- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی 🫁هەناسەدان زیادەکات ( هەوکردنی سییەکان ، سیل ، شەرپەنجەی سییەکان)
٣-بوونی کێشە لە کۆئەندامی زاوزێ 👥و دووگیانی لە ئافرەتاندا ( نەزۆکی لە پیاو یاخود ئافرەت، منداڵبوونی پێش وەختە ، لەبارچوون، کێشی کەمی لەدایکبوونی منداڵ ، هتد..)
٤-مەترسی شێرپرنجە 🩸زیاد دەکات وەک شێرپەنجەی ( سییەکان ، مەمک، قورگ ، دەم ، سورێنچک ، گورچیلە، پەنکریاس، جگەر)
٥- تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز ، ڤایرۆسی جگەر لەڕێگای بەکارهێنانی دەرزی 💉و کەلوپەلی دیکە
٦- ئەگەری تووشبون بە نەخۆشی دەروونی🧠 زیاد دەکات ( خەمۆکی ، ترس و دڵەڕاوکێ، شەڕانگێزی و تەنهایی)
٧-ئەگەری تووشبونی بە جەڵدەی🧠 مێشک و گەشکە و زەهایمەر و چەندین کێشەی دیکە کە پەیوەندی بە کۆئەندامی مێشک و دەمار هەیە زیاد دەکات

بەدەر لەم نیشانانە هۆکاری تێکچوونی ناو کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگایە وەک تاوانکاری ، ڕووداوی هاتوچۆ و توندوتیژی یاخود لەدەتسدانی کار و چالاکیت وە چەندین کێشەی دیکە …
جگە لەم کێشانە کۆمەڵێک خەڵکی بە ئامڕازی پێشکەوتن و جوانی بەکاری دەهێنن ❌لەکاتێکدا کە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمێت: ((كل أمتي مُعافـى إلاَّ الـمجاهرين))
‎واتە: هەموو ئوممەتەكەم خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت جگە لەو كەسانە نەبێت كەتاوان بە ئاشكراو بە بەرچاوى خەڵكى یەوە ئەنجام دەدەن💔

لەپێناو دین و پاراستنی ئەو نەفسەی کە خودا پێی بەخشیویت دووربکەورەوە لە بەکارهێنانی جگەرەکێشان و ماددە هۆشبەرەکان …

ئامادەکردنی پەرستار🩺 : ئیمان سەروەت
بەرپرسی بۆردی تەندروستی

12/03/2025

د. هدى محێدین #مەنع و ڕۆژوو

 #ڕۆژوو و خۆراک🍽️ ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا کارێکی بنەڕەتییە کە موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا ڕەچاوی دەکەن کە خۆ بەد...
09/03/2025

#ڕۆژوو و خۆراک🍽️
ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا کارێکی بنەڕەتییە کە موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا ڕەچاوی دەکەن کە خۆ بەدوور گرتن لە خواردن و خواردنەوە مەرجی سەرەکیە لەم ئەرکە ئاینیەدا .
ئەم ماوەیەی بەڕۆژووبوون چەندین گۆڕانکاری فیزیۆلۆژی لە جەستەدا دروست دەکات، پرۆسەی رۆژوو گرتن چەندەھا سوودی ھەیە بۆ جەستەمان وەک رێکخستنی زیندەچالاکی و ئاستی شەکری خوێن ، پاککردنەوەی جەستە لە مادە زیانبەخشەکان detoxification, کەمکردنەوەی کۆلیسترۆل و بەرزی چەوری خوێن ...وە چەندانی دیکەش ، بۆ بەدەستھێنانی ئەم سوودانە لە ماوەی رۆژووگرتن ، رێکخستنی ژەمە خۆراکیەکان لە کاتی بەربانگ گرنگیەکی زۆری ھەیە بۆ جەستەمان .

لە کاتی بەڕۆژووبووندا جەستە لە بەکارهێنانی گلوکۆزەوە وەک سەرچاوەی سەرەکی وزە دەوەستێت و چەوری ھەلگیراوی جەستە بەکاردەھێنێت بۆ بەدەستخستنی وزە، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێکخستنی زیندەچالاکی لەش.
ئەو کاتەی پێویستە رۆژوو گرتن بشکێنرێت لە کۆتایی رۆژەکەدا، جەستە پێویستی بە ڕێگەیەکی هاوسەنگ هەیە بۆ شکاندنی ڕۆژوو بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی وزە و ڕێگریکردن لە ناڕەحەتی کرداری ھەرسکردن و کێشەی گەدە .

لە کاتی بەڕۆژووبووندا جەستە لە بەکارهێنانی گلوکۆز دەوەستێت بۆ بەرهەمهێنانی کیتۆن بۆ بەدەستھێنانی وزە لە رێگەی تێکشکاندنی چەوری.
کاتێک ڕۆژووەکە دەشکێت🥛، جەستە بە خێرایی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی گلوکۆز وەک سەرچاوەی سەرەکی وزە . بۆ پاراستنی جێگیری زیندەچالاکی لەش، زۆر گرنگە ئەو خۆراکانە هەڵبژێردرێت کە ڕێگری لە بەرزبوونەوەیەکی خێرای ھۆرمۆنی ئەنسۆلین دەکەن. ئەو خۆراکانەی کە کاربۆهیدرات و شەکریان زۆرە دەتوانن ببنە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن، لەکاتێکدا ئەو خواردنانەی کەم شەکرن 🩺☺️وەک :
(سەوزە و پرۆتینی بێ چەوری و چەورییە تەندروستەکان ) یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی گلوکۆز (شەکر) دەدەن.
سەرەڕای ئەوەش، خواردنی ژەمی کەم و هاوسەنگ لەبری بڕێکی زۆر و قورس ڕێگری دەکات لە ناڕەحەتی کرداری ھەرس و پشتگیری گواستنەوەیەکی ھێواش بۆ میتابۆلیزم (زیندەچالاکی ) ئاسایی دەکات .

لە کاتی شکاندنی ڕۆژوو، هەڵبژاردنی ژەمە خۆراکییە سووکەکان و ئەو خواردنانەی کە بە ئاسانی هەرس دەکرێن زۆر گرنگە.✅👇🏻
١/ وەک : تێکەڵەیەکی ھاوسەنگ لە ( پرۆتین ،چەوری سوودبەخش ،کاربۆهیدراتی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ ، شۆربا و سووپ ، زەڵاتە ، سەوزە، سنگی مریشک ، ئەڤۆگادۆ ، شەربەتی فرێش ) یارمەتی دووبارە ناساندنەوەی ماددە خۆراکیەکان بە لەش دەدات بەبێ ئەوەی هەرسکردن تووشی کێشە بکات. ئەم خۆراکانە وادەکەن زووتر ھەست بە تێربوون بکرێت و ئاستی شەکری خوێن بە ھاوسەنگی بەرز ببێتەوە جگە لە بڕێکی زۆر لە کانزاکان و ڤیتامینەکان کە لەم خۆراکانەدا دەست دەکەون.
٢/ نان خواردن بە ھێواشی یەکێکی ترە لەو ھۆکارانەی وا دەکات گەدە و ریخۆلە بپارێزێت لە کێشەی ھەرس و رێگری دەکات لە زۆرخواردن .

ئەو خۆراکانەی باشترە نەخورێن❌ لە کاتی شکاندنی رۆژوو :
هەندێک خۆراک دەتوانن کرداری هەرسکردن و هاوسەنگی ئاستی شەکر لە خوێندا تێکبدەن بۆ نموونە :
١/ خۆراکی چەور و پرۆسێسکراو ( لە قتوکراو) :
دەبێتە ھۆی قورسکردنی کرداری ھەرس و درەنگ ھەرسکردن و ھەست کردن بە خەواڵویی و قورس گەدە ، ھەلئاوسانی سک ،دڵە زێ و گێڕانەوەی ترشەلۆکی گەدە ، زیادبوونی کێش بەھۆی بونی کالۆری زۆر تیایدا ، وشکبوونەوە و ھەست کردن بە تینوێتی زۆر لە دوای خواردن .
٢/ خواردنەوە و خۆراکی ئاست شەکر بەرز ( شەربەتی دەستکرد و شیرینی ) : دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای گلوکۆز.
٣/ خواردنەوە کافاینییەکان و کحولەکان : جەستە وشک دەکەنەوە.
٤/ شیرەمەنیەکان : دەکرێت ناڕەحەتی کرداری هەرس دروست بکەن.
٥/ بەھاراتی زۆرو خواردنی توون :ڕەنگە ببنە ھۆی رووشاندن و زامداربوونی گەدە ئەگەر زۆر بێت .

🖤ئەندامی بۆردی تەندروستی :

ڕەیان لوقمان عثمان
کۆلێژی دەرمانسازی

 #ڕۆژوو و ئافرەتی دووگیان ئایا ئافرەتی دووگیان ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت؟ئەگەر بەڕۆژوو بوو ،ئایا هیچ کارێکی خراپ لەسەر تەندرو...
05/03/2025

#ڕۆژوو و ئافرەتی دووگیان
ئایا ئافرەتی دووگیان ئەتوانێت بەڕۆژوو بێت؟
ئەگەر بەڕۆژوو بوو ،ئایا هیچ کارێکی خراپ لەسەر تەندروستی دووگیانەکە و کۆرپەکەدا هەیە؟

✔️وەڵام:

لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانە فەسلەجی و کیمیاوییەی کە لە خوێنی بەڕۆژوو بوودا ڕوودەدات،بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی خراپی لەسەر تەندروستی ئافرەتی دووگیان و کۆرەکەی دا نابێت.ئەو ئافرەتەی باری تەندروستی تەواوە و دووگیانە و هیچ نەخۆشییەکی نییە،دەتوانێت بەڕۆژوو ببێت.لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێژەی شەکر لەناو خوێن دادەبەزێت و ئەم دابەزینە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوزە . لەزۆر کاتدا ڕێگا بە هەندێ ئافرەتی دووگیان دەدرێ بەڕۆژوو بن و وە لە هەمان کاتدا ڕێگا بە هەندێ ئافرەتی دووگیانی تر نادرێ بەڕۆژووبن جا بڕیاردان لەسەر ئەوەی کامە بەڕۆژووبن و کامە بەڕۆژوو نەبن دەگەڕێتەوە بۆ پزیشکی تایبەتمەند.

ئەو ڕێنماییانەی کە بۆ ئافرەتی دووگیان کە دەیەوێت بەڕۆژوو ببێت:

✅زوو بەربانگ بکە و بە دووجار بەربانگ بکە.

✅هەتا دەکرێ ژەمی پارشێو دوابخە.

✅خواردنی چەور و قورس و سوورەوەکراوە زۆر مەخۆ،چونکە دڵ تێکهەڵاتن و غازاتت بۆ دروست دەکەن و دووربکەوە لە خواردنی شیرینی.

✅خورما یان هەنجیر لەکاتی بەربانگ و پارشێو زۆر بەکاربێنە،چونکە ئەوانە نایەڵن تووشی قەبزی ببیت.

✅شیر و بەرهەمەکانی شیر زۆر بخۆرەوە،لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی باش کالسیۆمیان تێدایە.

🔴تێبینی:

ئەگەر ئافرەتێکی دووگیان یان شیردەر بڕیاریدا هەر بەڕۆژوو بێت ،هەرچەندە پزیشکان ڕێگەیان پێنەدا بەڕۆژوو ببێت،بەڵام ئەو هەر بەڕۆژوو بوو.
ئەوا لەم حاڵەتانەی خوارەوە کۆتایی بەڕۆژووەکەی بهێنێت:

😳سەرئێشەیەکی زۆر توندی هەبوو.

😳چاوی ڕەشکەوپێشکەی کرد.

😳بێ توانایی و لەش داهێزران.

ڕۆژووەکەی کۆتایی پێ بێنێت و ڕاوێژی پزیشکی تایبەتمەند وەربگرێت.

🔴ئەو ئافرەتە دووگیانەی کە نابێت بەڕۆژوو ببێت..!!

👈ئافرەتی دووگیان کە پەستانی خوێنی سەرەوەی کەمتربێت لە 100ملم/جیوە کە دەبێتەهۆی هەست بە بوورانەوە کردن.

👈ئەو ئافرەتانەی کە لەکاتی دووگیانیدا لەسەرەتای سێ مانگی یەکەم زۆر دەڕشێنەوە.

👈ئەو ئافرەتە دووگیانەی تووشی دابەزینی شەکرە دەبێت.

بەئومێدی ڕۆژووەیەکی تەندروست بۆ هەمووان

ئامادەکردنی پەرستار 🩺: ئەسما مەحمود
ئەندامی بۆردی تەندروستی
#بۆردی تەندروستی
#ڕۆژوو
#ئافرەتی #دووگیان

Address

Slemani
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647511411961

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بۆردی تەندروستی - UICS posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram