پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەهمی حسین کاکەمد

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەهمی حسین کاکەمد Dr. Fahmi’s official page –Assistant Professor at the University of Sulaimani, College of Medicine.

02/01/2026

لە هەشتەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکان پرسیارکرا کە مانای لۆگۆی کەیساین چییە!!!

ئێوەش گەر نازانن مانای لۆگۆیە کەیساین چییە بینەر بن.

29/12/2025

چاوپێکەوتنی کەناڵی NRT لەسەر ئامێری درۆش.

لینکی کۆنفرانسەکە لە کۆمێنت دانراوە.

26/12/2025

هەموو پیشەیەك کۆمەڵێك نهێنی تێدایە !

هەموو پیشەوەرێك دەست ڕەنگینی تایبەتی خۆی هەیە و دەکرێت لێوەی فێربین !
ئەمجارەیان ئەو پیشەوەرانەی پێڵاو و نەعل چاک دەکەنەوە بوون بە مامۆستام !
زۆر سوپاسیان دەکەم
زۆر سوپاس بۆ خوای باڵادەست بۆ ڕێنمونیەکانی


#درەوش

سیمپۆزیەمێک مێژوو تۆماردەکاتهەشتەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان مێژوو تۆماردەکات بەوەی یەکەمین جارە لە مێژووی مرۆڤایەت...
19/12/2025

سیمپۆزیەمێک مێژوو تۆماردەکات

هەشتەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان مێژوو تۆماردەکات بەوەی یەکەمین جارە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە سەرجەم توێژینەوەکانی هەموو جیهان لە ساڵێکدا رانکینی بۆ کراوە!
ئامادەبوون لەم سیمپۆزیەمدا کارێکی مژووییە! زانستییە! رامیاریییە!
مێژووییە لەبەر ئەو هۆکارەی سەرەوە!
زانستییە چونکە کۆمەڵێک توێژەری بە ئەزموون لەسەر بابەتی سەردەم قسەمان بۆ دەکەن!
رامیارییە چونکە دەستخۆشی لە توێژەرە بە ئەزموونەکان دەکەین و هانیان دەدەین کاری باشتر بکەن بۆ ئەوەی خۆمان و نەوەکانمان سەربەرزبن لە ئاستی جیهاندا.
شوێن و کات: هەڵەبجەی شەهید-هۆڵی روانگە، رۆژی یەک شەمە، ٢١/١٢/٢٠٢٥، کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی
لینکی خۆتۆمارکردن لە کۆمێنت دانراوە.
بەشداریکردن بەبێ بەرامبەرە!

ئایا دەبێت هەموو ئێسکەکە لاببرێت یان ڕێگایەکی ئاسانتر هەیە؟هەست بە سڕبوون، مێرولەکردن، یان ئازارێکی توند دەکەیت کە لە مل...
12/12/2025

ئایا دەبێت هەموو ئێسکەکە لاببرێت یان ڕێگایەکی ئاسانتر هەیە؟

هەست بە سڕبوون، مێرولەکردن، یان ئازارێکی توند دەکەیت کە لە ملتەوە دەست پێدەکات و بۆ شان و دەستەکانت دادەبەزێت؟

ئەمە نیشانەی باوی «کۆنیشانەی دەرچەی سنگی دەمارییە»ـیە (nTOS)، حاڵەتێک کە تێیدا پەراسوی یەکەم فشار دەخاتە سەر دەمارە گرنگەکانی ئەو ناوچەیە.

بۆ ماوەیەکی زۆر، تاکە چارەسەریی کاریگەر نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز بوو: بڕینەوە و لابردنی پەراسوی یەکەم. ئەمەش کارێکی ورد و هەستیارە چونکە لە نزیک دەمار و بۆرییە سەرەکییەکانی خوێنەوە ئەنجام دەدرێت.

نەشتەرگەرییەک کە پزیشکەکان دەبێت زۆر بە ئاگایییەوە کار بکەن بۆ ئەوەی زیان بەو دەمارانە نەگەیەنن. ئەمە وادەکات هەم نەخۆش و هەم پزیشک توشی نیگەرانیی زۆر بن، سەرەڕای ئەوەی کە نەشتەرگەرییەکە زۆر پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکە.

بەڵام چی ئەگەر ڕێگایەکی زیرەکانەتر هەبێت؟

توێژینەوەیەکی نوێی تاوەری تەندروستی سمارت ئەنجام دراوە، دوو ڕێگای بەراورد کردووە:

1. ڕێگای کلاسیک: بڕینەوەی پەراسووەکە.
2. ڕێگای نوێ (هەڵکێشان): بڕینی پەراسووەکە تەنها لە یەک لاوە و پاشان بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو "هەڵکێشانی" پاشماوەکەی.

✅ هەردوو ڕێگاکە هەمان ئەنجامی نایابیان هەبوو لە کەمکردنەوەی ئازار و سڕبوون.

✅ ڕازیبوونی نەخۆشەکان لە هەردوو گروپەکەدا زۆر بەرز بوو (%92 لە گروپی نوێدا ئامادەبوون نەشتەرگەرییەکە بۆ کەسانی تریش پێشنیار بکەن).

✅ ڕێگا نوێیەکە ڕەنگە کەمتر ئاڵۆز بێت و ڕێگە بدات بەشێکی درێژتری پەراسووەکە لاببرێت، کە ئەمەش لەوانەیە ئەگەری گەڕانەوەی کێشەکە کەم بکاتەوە.

ئەم دۆزینەوەیە هیوا دەبەخشێت کە لە داهاتوودا بتوانرێت چارەسەری ئەم حاڵەتە بە ڕێگایەکی سادەتر و سەلامەتتر ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە: https://smarthealth.group/research/1228

06/12/2025

ئەگەر" دەوالی قاچەکان " چارەسەر نەکرێت چی ڕووەدات؟

#دەوالی

بۆچی ڕێگا سەختەکە هەڵبژێرین، ئەگەر ڕێگایەکی ئاسانتر هەبێت؟یەکێک لەو نەشتەرگەرییانەی کە زۆربەمان لێی دەترسین، نەشتەرگەریی...
28/11/2025

بۆچی ڕێگا سەختەکە هەڵبژێرین، ئەگەر ڕێگایەکی ئاسانتر هەبێت؟

یەکێک لەو نەشتەرگەرییانەی کە زۆربەمان لێی دەترسین، نەشتەرگەریی کردنەوەی قەفەسی سنگە. بیرۆکەی برینێکی گەورە، ئازاری دوای نەشتەرگەری، و مانەوەی درێژخایەن لە ماڵەوە، بێگومان نیگەرانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئێستا بیهێنە بەرچاوت تووشی 'کیسی ئاوی' بوویت لە سییەکانتدا (کە بەهۆی مشەخۆرێکەوە دروست دەبێت)، و پزیشک پێت دەڵێت پێویستە بەو ڕێگا کلاسیکییە نەشتەرگەری بکەیت. ئەمە تەنها بەواتای ئازار نایەت، بەڵکو نزیکەی مانگێک دوورکەوتنەوەیە لە ژیانی ئاسایی.

بەڵام ئایا ڕێگایەکی باشتر نییە؟ توێژینەوەیەکی نوێ لە تاوەری تەندروستی سمارت لەسەر 50 نەخۆش ئەنجامدراوە، وەڵامێکی دڵخۆشکەرمان پێدەدات.

توێژینەوەکە دوو جۆر نەشتەرگەری بۆ ئەم نەخۆشییە بەراورد کردووە:

🔪 ڕێگای کۆن (کردنەوەی سنگ - Thoracotomy): برینێکی گەورە بۆ کردنەوەی قەفەسی سنگ.

🎥 ڕێگای نوێ (دووربین - VATS): چەند کونێکی بچووک و بەکارهێنانی کامێرایەکی ورد بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە.

ئەنجامەکان چۆن بوون؟

• ✅ ئازاری زۆر کەمتر: ئەو نەخۆشانەی بە ڕێگای نوێ (دووربین) نەشتەرگەرییان بۆ کرا، ئازارێکی زۆر کەمتریان هەبوو.

• ✅ گەڕانەوەی خێراتر بۆ ژیان: بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو، ئەم نەخۆشانە بە تێکڕا 9 ڕۆژ زووتر گەڕانەوە سەر کار و چالاکییەکانیان! (18 ڕۆژ لەبری 27 ڕۆژ).

• ✅ هەمان کاریگەریی پزیشکی: گرنگتر لە هەمووی، هەردوو ڕێگاکە لە ڕووی سەلامەتی و چارەسەرەوە وەک یەک کاریگەر بوون.

ئەمە مانای ئەوەیە کە تەکنەلۆژیای نوێی پزیشکی دەتوانێت ئەزموونی نەخۆش بە تەواوی بگۆڕێت. چیتر پێویست ناکات نەشتەرگەرییەکی قورس بە مانای ئازار و پەککەوتنی درێژخایەن بێت.

پەیامی توێژینەوەکە سادەیە: بۆچی ڕێگا سەختەکە هەڵبژێرین، ئەگەر ڕێگایەکی ئاسانتر هەبێت کە هەمان ئەنجامی نایابی هەیە؟

ئامادەکراوە لە لایەن بەشی زانستیی تاوەری تەندروستی سمارتەوە

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی بەستەری توێژینەوەکە بکەن:
https://smarthealth.group/research/1270

21/11/2025

کۆنفرانس و کۆمەڵە زانستییە جیهانییەکان لە ئەمڕۆدا سەرچاوەی زانستن!

ئەوان سەرپەرشتی گایدلاین و تێکستبووکە زانستییەکان دەکەن کە تێیدا جیهان ئاراستە دەکەن بۆ چۆنییەتی پراکتیزە کردنی زانستی پزیشکی.

سوپاس بۆ پەروەردگاری باڵادەست، وردە ورد رێنمونیمان دەکات کە چۆن بتوانین رۆڵی سەرەکی ببینین لەو کۆنفرانس و کۆمەڵە زانستییانەداو لە داهاتوودا ئێمەش بەشێک بین لەو کەسانەی جڵەوی زانست دەگرینەدەست، نەک تەنها جێبەجێکاربین بەڵکو سەرپەرشتیار بین لە زانستی پزیشکیدا!

14/11/2025

ئامۆژگاری ئێوە چییە؟!

لە مییانەی کۆنفرانسی یەکەمی کۆمەڵە عەرەبی بۆ نەشتەرکارانی سنگ لە وڵاتی تونس، کە باسمان لە مەترسییەکانی گۆڤاری ساختە دەکرد لەسەر زانستی نەشتەرگەری سنگ، چێرمانەکە، کە پزیشکێکی ناسراوی ئەمریکی بوو، پرسیاریکرد: ئایا ئامۆژگاری ئێوە چییە بۆ پزیشکێکی نەشتەرکاری سنگ کە بیەوێت توێژینەوەیەک بڵاوبکاتەوە؟

وەڵامەکەی بەم شێوەیە بوو:

یەکەم/ پێویستە پەنا بۆ جۆرناڵی کۆمەڵەو گروپە ناسراوەکان ببرێت وەک جۆرناڵی (ESTS)و (STS).

دووەم/ بە داخاوە لیستی سپیمان نییەو بوونی جۆرناڵ لە لیستی (WoS) و (Scopus) مانای گەرەنتی نییە، بۆیە پێویستە توێژەران چێکی لیستە رەشەکان بکەن وەک لیستی کەیساین و لیستی بێڵ و دڵنیابن کە جۆرناڵەکە لە لیستی رەشدا نییە.

07/11/2025

ئایا ئارەقکردنەوەی ناو دەستەکان مەترسیدارە؟ بەهۆی چییەوە ڕوودەدات؟ ئایا چارەسەری بنەبڕی بۆ دەکرێت؟ چۆن؟

پ.ی.د. فهمی حسێن کاکەمەد - پسپۆڕی نەشتەرگەریی
سنگ و بۆرییەکانی خوێن

ژمارەی پەیوەندیی کلینیك : 07707310909

بۆ دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکەکە
ئەپی سمارت دابگرە : https://linktr.ee/smarthealthapp

31/10/2025

ئایا دەوالی قاچەکان مەترسی هەیە؟
#دەوالی

24/10/2025

چیتر لە دوای نەشتەرگەریی ئازارت نابێت!

لە داهێنانێکی نوێی زانستیی پزیشکیدا لەڕێگای ئامێرێکی تایبەتەوە ئازاری دوای نەشتەرگەریی کۆتایی پێ دێت کە یەکێکە لەو گرفتانەی کە چارەخوازان دوای نەشتەرگەریی پێوەی دەناڵێنن.

ئامێرە تایبەتەکە لە ئێستادا لە تاوەری تەندروستیی سمارت بەردەستە و لە نەشتەرگەرییەکاندا بەکاردەهێنرێن.

پ.ی.د. فهمی حسێن کاکەمەد - پسپۆڕی نەشتەرگەریی
سنگ و بۆرییەکانی خوێن

ژمارەی پەیوەندی کلینیك : 07707310909

بۆ دیاریکردنی (کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکەکە)
ئەپی سمارت دابگرە : https://linktr.ee/smarthealthapp

Address

سلێمانی/شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ) تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)
As Sulaymaniyah
46012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەهمی حسین کاکەمد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram