دکتۆر ئارام ئەحمەد کاکە ڕەش Dr. Aram Ahmed Kakarash

دکتۆر ئارام ئەحمەد کاکە ڕەش Dr. Aram Ahmed Kakarash د. ئارام کاکە ڕەش

پسپۆڕو ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی وهەناوبین
اخصائي واستشاري الجراحة العامةوبالناظور

30/03/2025
🌙 رەمەزانتان پیرۆزبێت ! 🌙 بەهیوای ئەوەی مانگێکی پڕ خێر و خۆشی بەسەر ببەن❤️ ✨ بەهیوای تەندروستی باش و لەش ساغی بۆ هەموو ل...
10/03/2024

🌙 رەمەزانتان پیرۆزبێت ! 🌙

بەهیوای ئەوەی مانگێکی پڕ خێر و خۆشی بەسەر ببەن❤️
✨ بەهیوای تەندروستی باش و لەش ساغی بۆ هەموو لایەک .

ڕۆژی جیهانی قەڵەویئەمڕۆ ڕۆژی 4 ئاداری رۆژی جیهانی قەڵەوییە ، ئامانجی ڕۆژی جیهانی قەڵەوی هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە کێشە و م...
04/03/2024

ڕۆژی جیهانی قەڵەوی
ئەمڕۆ ڕۆژی 4 ئاداری رۆژی جیهانی قەڵەوییە ، ئامانجی ڕۆژی جیهانی قەڵەوی هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە کێشە و مەترسییەکانی قەڵەوی،
وە ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی زیادبوونی کێشەوە دروست دەبن، هەروەها چۆنیەتی دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بەم نەخۆشییە.
ئەو نەخۆشییانەی کە بەهۆی قەڵەوییەوە تووشی دەبیت:
🔹 نەخۆشی شەکرە
🔹 نەخۆشی دڵ و جەڵدەی دڵ
🔹 بەرزی پەستانی خوێن
🔹 هەناسەتەنگی
🔹 شێرپەنجە
خۆپاراستن: وەرزش کردنی ڕۆژانە و خواردنەوەی ئاو ، هەروەها دوورکەوتنەوە لە خواردنی ناتەندروست و شیرینی و فاست فوود.

+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان

29/02/2024

هەوکردن و هەڵئاوسانی لیمفەگرێییەکان ...
+++++++++++++++
د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان

غودەی تەمبەڵ حاڵەتێکە کە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی غودە لەلایەن ڕژێنی دەرەقییەوە کەم دەبێتەوە. هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی ڕ...
26/02/2024

غودەی تەمبەڵ حاڵەتێکە کە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی غودە لەلایەن ڕژێنی دەرەقییەوە کەم دەبێتەوە. هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە ڕێکخستنی چالاکی لەش.

چۆن بزانم کە غودەی تەمبەڵم هەیە؟
نیشانەکانی کەمی غودەی تەمبەڵ لە نێوان نەخۆشەکاندا جیاوازە. لە هەندێک حاڵەتدا نەخۆشەکان تووشی هیچ نیشانەیەک نەبن. زۆرێک لە نیشانەکانی کەمی غودەی دەرەقی دەتوانن لەگەڵ حاڵەتە تەندروستییەکانی تردا تێکەڵ بن.

نیشانەکانی غودەی تەمبەڵ بریتین لە:
-خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.
-ئاوسانی بەشی پێشەوەی مل.
-ماندوێتی و شەکەتی.
-خەمۆکی.
-زیادبوونی کێش.
-هەستیاری بە سەرما
-خەواڵویی و زیاد خەوتن.
-هەڵوەرینی قژ.
-ووشکبوونەوەی قژ.
-ووشکبوونەوەی پێست.
-شکاندنی نینۆکەکان بە ئاسانی.
-ئاوسانی دەموچاو.
-ڕەقبوونی ماسولکە و ئازاری بەردەوام.
-قەبزی
-کەمبوونەوەی تەرکیز.
-بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن.
-ئاوسانی پێیەکان.
-ناڕێکی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا.
-کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.

چارەسەر:
چارەسەری غودەی تەمبەڵ بریتییە لە خواردنی حەبی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی (لیڤۆتایرۆکسین) ڕۆژانە ، باشترە پێش نانی بەیانی بخورێت. ئەم دەرمانەش پێویستی بە چەند هەفتەیەکە تا نەخۆش هەست بە باشتربوون دەکات....
د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان

چالاکی غودەی دەرەقی(سام)غودەی سام حاڵەتێکە کە   غودە ڕێژەیەکی زیادەی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی بەرهەم دەهێنێت.هۆکارەکانی ...
20/02/2024

چالاکی غودەی دەرەقی(سام)
غودەی سام حاڵەتێکە کە غودە ڕێژەیەکی زیادەی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی بەرهەم دەهێنێت.

هۆکارەکانی چین؟
▪️نەخۆشی گرەیڤس:
• نەخۆشی گرەیڤس نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارە ، ئەمەش باوترین هۆکاری زیادبوونی غودەی دەرەقییە.
▪️گرێی ژەهراوی غودە:
بوونی چەندین گرێی غودەی دەرەقی کە زۆر چالاکن و هۆرمۆنی زیادەی غودەی دەرەقی بەرهەم دەهێنن.
▪️هەوکردنی غودەی دەرەقی:
• هەوکردنی غودەی دەرەقی زۆرجار بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسییەوە دەستپێدەکات.
▪️زۆر بەکارهێنانی یۆد
▪️شێرپەنجەی غودەی دەرەقی:
• لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا شێرپەنجەی غودەی دەرەقی دەبێتە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی.

چارەسەر
• دەرمان: دەرمانی دژە غودەی دەرەقی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی.
• چارەسەری یۆدی تیشکدەر: یۆدی تیشکدەر بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی کارکردنی غودەی دەرەقی
• نەشتەرگەری غودەی دەرەقی: ڕەنگە لە هەندێک حاڵەتدا پێشنیار بکرێت کە بەشێک یان هەموو ڕژێنی غودەی دەرەقی بە نەشتەرگەری لاببرێت.
+++++++

د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان

گرێی مەمک بریتییە لە ئاوسانێکی ناوچەیی کە دەتوانرێت لەناو شانەکانی مەمکدا هەستی پێبکرێت. گرێی مەمک دەتوانێت لە قەبارە و ...
11/02/2024

گرێی مەمک بریتییە لە ئاوسانێکی ناوچەیی کە دەتوانرێت لەناو شانەکانی مەمکدا هەستی پێبکرێت. گرێی مەمک دەتوانێت لە قەبارە و پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانیدا جیاواز بێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم گرێیانە ناشێرپەنجەین.

جۆرەکانی گرێی مەمک
گرێی ڕیشاڵی:
- گرێی ڕیشاڵی باوترین گرێی ناشێرپەنجەیی مەمکە لە ئافرەتانی گەنجدا. لە شانە ڕژێنییەکان و ڕیشاڵی پێکهاتوون. بەزۆری گرێی ڕیشاڵی نەرم و بێ ئازارە و لەناو شانەکانی مەمکدا دەجووڵێت.

کیسی مەمک:
- کیسی مەمک بریتییە لە کیسی پڕ لە شلە کە دەتوانێت لەناو شانەکانی مەمکدا گەشە بکات. بە تایبەت لە ژنانی پێش وەستانی سوڕی مانگانەدا.

گرێی چەوری :
- بریتیە لە گرێیەکی ناشێرپەنجەیی کە لە شانە چەورییەکان پێکهاتووە. لە کاتێکدا زیاتر لە بەشەکانی تری جەستەدا دەبینرێن، بەڵام دەکرێت هەندێک جار لە مەمکدا ڕوو بدەن.

گرێی پاپیلۆما لەناو بۆرییەکانی مەمک:
- بریتییە لە گەشەیەکی بچووک کە لەناو بۆرییەکانی شیری مەمکدا گەشە دەکات. بە شێوەیەکی گشتی شێرپەنجە نین بەڵام لەوانەیە ببنە هۆی دەردانی خوێناوی گۆی مەمک.

:گرێی فایلۆدی
گرێی فایلۆدی دەتوانێت ناشێرپەنجەیی (پاک)، مامناوەند، یان شێرپەنجەیی بێت و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە.

شێرپەنجەی مەمک:
- لە کاتێکدا زۆربەی گرێیەکانی مەمک ناشێرپەنجەیین، بەڵام هەر گرێیەک لە مەمکدا دەتوانێت نیشانەی شێرپەنجەی مەمکیش بێت و زۆرجار شێوەیان ناڕێکە و ڕەنگە لە شوێنی خۆیدا جێگیر بێت.

دەستنیشان کردن:

دەستنیشانکردنی گرێی مەمک سەرەتا بە وەرگرتنی مێژووی پزیشکی و نیشانەکانی نەخۆشەکە دەست پێدەکات. پاشان چەند پشکنینێک ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانکردنی جۆری گرێیەکە:
-پشکنینی سۆنەر
-پشکنینی مامۆگرافی.

-MRI: وێنەی وردی مەمک دەدات و یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا گرێی مەمک شێرپەنجەیی یان نا.
-وەرگرتنی نموونەی گرێیەکە....................................................................................................................................................................
د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان.

نەشتەرگەری لەیزەر بۆ کێشەکانی کۆم بریتییە لە بەکارهێنانی لەیزەر کە بریتییە لە سەرچاوەیەکی ڕووناکی، بۆ چارەسەرکردنی ئەو ح...
05/02/2024

نەشتەرگەری لەیزەر بۆ کێشەکانی کۆم بریتییە لە بەکارهێنانی لەیزەر کە بریتییە لە سەرچاوەیەکی ڕووناکی، بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتە جیاوازانەی کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەی کۆم هەیە وەک مایەسیری، قڵیشی کۆم، یان ناسوری کۆم

سودەکانی لەیزەر بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆم چییە؟

1- لەیزەر زیان بە شانەکانی دەوروبەر ناگەیێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازار و ئاڵۆزییەکانی پاش نەشتەرگەری.

2-چاکبوونەوەی خێراتر: نەخۆشەکان زووتر و خێراتر چاکدەبنەوە بەهۆی کەمبوونەوەی زەبر و زەنگی شانەکان لە کاتی نەشتەرگەری لەیزەر.

3. زووتر نەخۆشەکە دەچێتەوە ماڵەوە.

4.برینی گەورە لەسەر پێست بەجێناهێڵێت

5. ڕێژەی خوێنبەربوون لە کاتی نەشتەرگەریدا کەمدەکاتەوە بەراورد بە نەشتەرگەرییەکانی دیکە.

6.وردبینی: ئەم وردبینییە دەتوانێت بە تایبەتی لە شوێنە ناسکەکانی وەک ناوچەی کۆمدا سوودبەخش بێت، کەمترین زیان بە ماسولکەکانی دەرچەی کۆم دەگەیەنێت......................................................................................................
د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان.

برینی گەدە چییە؟برینی گەدە بریتییە لە برینێک لەسەر ناوپۆشی گەدە دروست دەبێت. کاتێک ڕوودەدات کە چینە پارێزەرەکەی گەدە کە ...
23/01/2024

برینی گەدە چییە؟
برینی گەدە بریتییە لە برینێک لەسەر ناوپۆشی گەدە دروست دەبێت. کاتێک ڕوودەدات کە چینە پارێزەرەکەی گەدە کە بەزۆری ناوپۆشی گەدە لە ترشە هەرسەکان دەپارێزێت لاواز بێت یان تێکبچێت. برینی گەدە دەتوانێت ئازاربەخش بێت و ئەگەر چارەسەر نەکرێت، ڕەنگە ببێتە هۆی ئاڵۆزی جۆراوجۆر.

هۆکارەکانی
هۆکارە باوەکانی برینی گەدە بریتین لە:

1. هەوکردنی بەکتیریای گەدە (H. pylori): ئەم بەکتریایە هۆکارێکی باوی برینی گەدەیە بە لاوازکردنی چینی پارێزەر.

2. دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆید: بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانی، وەک ئەسپرین یان ئیبوپڕۆفین، دەتوانێت بەشداربێت لە گەشەکردنی برینی گەدە.

3. جگەرەکێشان: جگەرەکێشان هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ گەشەکردن و دووبارەبوونەوەی برینی گەدە.

4.زیادەڕەوی لە خواردنەوەی کحول: زۆر بەکارهێنانی کحول دەبێتە هۆی خوران و وەرینی ناوپۆشی گەدە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە برینی گەدە زیاد دەکات.

نیشانەکان
- ئازاری سووتانەوە
سکچوون و ڕشانەوە-
-هەرس نەکردنی خۆراک و ناڕەحەتی
- گۆڕانی ئارەزووی خواردن
-دابەزاندنی کێش بەبێ مەبەست
- پیسایی تاریک: پیسایی کە تاریک و لە قیر ئەچێ، ئاماژەیە بۆ بوونی خوێن.

ئایا برینی گەدە دەبێتە هۆی شێرپەنجە؟
لە کاتێکدا برینی گەدە خۆی ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی شێرپەنجە، بەڵام پەیوەندی هەیە لە نێوان هەندێک جۆری برینی گەدە و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە هۆکاری سەرەکی ئەم پەیوەندییە بریتییە لە بوونی هەوکردنی بەکتیریای گەدە کە هۆکارێکی باوی برینی گەدەیە.
چۆنیەتی کارکردنی پەیوەندییەکە دەخەینە ڕوو:

▪️هەوکردنی درێژخایەن بە بەکتیریای گەدە دەبێتە هۆی هەوکردنی ناوپۆشی گەدە و برینی گەدە، ئەگەر برینەکە بە کراوەیی بمێنێتەوە، ئەوا بە ئاسانی بەر هەوکردن دەبێت و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری و زیانگەیاندن بە خانەکانی سەر دیواری گەدە.

▪️ لە هەندێک حاڵەتدا، پێشکەوتن لە هەوکردنی درێژخایەنەوە بۆ ئەم حاڵەتانەی پێش شێرپەنجە لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە بەرز بکاتەوە، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە شانەکانی گەدە بە شێوەیەکی سروشتی دەگۆڕدرێن بۆ شانە ڕیشاڵیەکان و ئەم گۆڕانکارییە یەکێکە لە یەکەم نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە.

------------------------------------------------------------------
د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان.

بچوک کردنەوەی گەدە ، بریتییە لە لابردنی بەشێکی گەدە،  ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ چارەسەری ، ئەو کەسانەی بەدەست قەڵەویەوە دەناڵ...
14/01/2024

بچوک کردنەوەی گەدە ، بریتییە لە لابردنی بەشێکی گەدە، ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ چارەسەری ، ئەو کەسانەی بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن و ناتوانن کێشیان دابەزێنن. ئەم نەشتەرگەرییە یارمەتی کەمکردنەوەی قەبارەی گەدە دەدات، بەمەش هەستکردن بە تێری خێراتر زیاد دەکات و زیادەڕۆیی لە خواردن کەم دەبێتەوە

ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە کشانی گەدە دوای نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە:

▪️ڕێکخستنی ژەمەکان: ژەمی بچووکتر هەڵبژێرە بۆ ئەوەی قەبارەی کەمبوونەوەی گەدەت لەخۆبگرێت، باشتر وایە ٦ ژەمی بچووک بخورێت.

▪️زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆ کە چڕن لە ماددە خۆراکیەکان وەک پرۆتینی بێ چەوری و میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو.
▪️خواردنەکەت بە باشی بجویت بۆ ئەوەی یارمەتی هەرسکردن بدات.

▪️بە هێواشی خواردنەکانت بخۆ، وادەکات هەست بەوە بکەی کە بڕێکی زۆر خۆراک خواردراوە و هەستکردن بە تێربوون زیاد دەکات.

▪️خواردنەوەی ئاو: لە نێوان ژەمەکاندا بەشێوەیەکی پێویست شێدار بمێنەرەوە، بەڵام خواردنی شلە لە کاتی ژەمەکاندا سنووردار بکە بۆ ئەوەی گەدە نەکێشێت.

▪️کاتی ژەمەکان: ژەمەکان جیابکەرەوە بۆ ئەوەی هەرسکردنی دروستی هەبێت، وە دوورکەوتنەوە لە خواردنی نزیک لە کاتی خەوتن بۆ ئەوەی کەمترین ناڕەحەتیت هەبێت.

▪️ چالاکیی جەستەیی: بەشداریکردن لە چالاکییە جەستەییە سووکەکان دوای ژەمەکان بۆ ئەوەی هەرسکردن بەرەوپێش ببات.

▪️ بەدواداچوونی بەردەوام: بەشداری لە چاوپێکەوتنەکانی بەدواداچوونی بەردەوام لەگەڵ پزیشکەکەی خۆت بکە بۆ چاودێریکردن و ڕێکخستنەکان.

▪️ بڕی خەوتنی پێویست: کەم خەوی یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی کێش، بەو پێیەی دەردانی هۆڕمۆنی گرێلین زیاد دەکات کاتێک بەشی پێویست نەخەویت، ئەمەش هاندەرە بۆ خواردنی زیاتری خۆراک چونکە گرێلین ئەو هۆرمۆنەیە کە بەرپرسە لە برسێتی.
.............

د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان.

نەشتەرگەری بڕینی گەدە بریتییە لە لابردنی بەشێک لە گەدە، دوای نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە، چەند گۆڕانکارییەک لە کۆئەندا...
10/01/2024

نەشتەرگەری بڕینی گەدە بریتییە لە لابردنی بەشێک لە گەدە، دوای نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە، چەند گۆڕانکارییەک لە کۆئەندامی هەرسدا ڕوودەدات. گۆڕانکارییە تایبەتەکان بەندە بە ڕادەی نەشتەرگەرییەکە و ئەو بەشەی گەدە کە لابراوە.

1. کەمبوونەوەی توانای گەدە:.
-دەرکەوتوترین گۆڕانکاری کەمبوونەوەی توانای گەدەیە. بە لابردنی بەشێک لە گەدە، شوێنی کەمتر بۆ هەڵگرتنی خۆراک بەردەست دەبێت.

2. گۆڕانکاری لە کرداری هەرسدا:
- پرۆسەی هەرسکردن گۆڕانکاری بەسەردا دێت، کاریگەری لەسەر تێکەڵکردن و هەرسکردنی خۆراک دەبێت. ئەمەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر دابەشبوونی خۆراک هەبێت بۆ گەردیلەی بچووکتر بۆ هەڵمژینی.

3. مژینی ماددە خۆراکیەکان:
- بەپێی ڕادەی نەشتەرگەرییەکە ڕەنگە گۆڕانکاری لە هەڵمژینی هەندێک مادەی خۆراکیدا ڕووبدات، لەوانە ڤیتامین و کانزاکان. ئەمەش هەندێک جار دەبێتە هۆی کەمی خۆراکی و ڕەنگە ڕێکخستنی خۆراک پێویست بێت.

4. گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا:
-گەدە هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت کە ئارەزووی خواردن و هەرسکردن ڕێکدەخات. گۆڕانکارییەکانی نەشتەرگەری دەتوانێت کاریگەری لەسەر دەردانی ئەم هۆرمۆنانە هەبێت، کە ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر هەستەکانی برسێتی و تێربوون هەبێت.

5.دەستکاریکردنی خۆراک:
- دوای نەشتەرگەری بڕینی بەشێک لە گەدە، زۆرجار گۆڕانکاری لە خۆراکدا پێویستە. لەوانەیە نەخۆشەکان پێویستیان بە خواردنی ژەمی بچووک و زۆرتر بێت و سەرنجیان لەسەر خۆراکە چڕەکانی ماددە خۆراکیەکان بێت بۆ دڵنیابوون لە خۆراکی دروست.

***************************************
د.ئارام احمد کاکە رەش
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.
- نەشتەرگەری غودە، مەمک، کۆئەندامی هەرس.
- نەشتەرگەری زراو و فتق و مایەسیری.
- نەشتەرگەری به هەناوبين (ناظور).
- پسپۆڕی پچوکردنەوەی گەدە و نەشتەرگەری خانه شێرپەنجەکان.
بۆ حجزكردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بـــە:
- 07702733617
ناونیشان : سلێمانی / شەقامی ئیبراهیم پاشا / تەلاری پزیشکی ئاوێسەر , نهۆمی دووەم / نزیک قوتابخانەی ژینی کچان.

Address

Sulaymaniyah, Ibrahim Basha Street
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647702733617

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر ئارام ئەحمەد کاکە ڕەش Dr. Aram Ahmed Kakarash posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category