Dr.Zanyar Aghal-د.زانیار ئاغال

Dr.Zanyar Aghal-د.زانیار ئاغال لێرەوە زانیاری ڕاست لەسەر تەندرووستیت وەربگرە.
(1)

هاڕەکردنی شەکری خوێن:زۆرێک لای خۆمان دەڵێن شەکر دابەزین، من پێم باشە ووشەی (هاڕەکردن) بەکار بهێنین چوونکە شەکر دابەزین خ...
01/11/2025

هاڕەکردنی شەکری خوێن:

زۆرێک لای خۆمان دەڵێن شەکر دابەزین، من پێم باشە ووشەی (هاڕەکردن) بەکار بهێنین چوونکە شەکر دابەزین خۆی بەشێکە لە پرۆسەی چارەسەریی لە نەخۆشیی شەکرەدا.

هاڕەکردنی شەکری خوێن ئەو حاڵەتەیە کە تیایدا نەخۆش شەکری ناو خوێنی دادەبزێتە ئاستێکی نزم کە ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی.

دوو گروپی سەرەکی تووش دەبن:
١- ئەوانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە، کە بە هۆی دەرمانی شەکرەکەوە تووشی ئەم هاڕەکردنە دەبن.
٢- ئەوانەی نەخۆشیی شەکرەیان نییە، بەڵام بە هۆی هۆکارێکی دیکەوە تووش دەبن وەکو نەخۆشییەکانی پەنکریاس، یان لە پاش نەشتەرگەری بڕینی گەدە یان بە هۆی نەخۆش کەوتنی تووندەوە وەکو هەوکردنەکان.

نیشانەکانی: برسی بوون و لەرزین و سەرئیشە و نەمانی هاوسەنگی لە کاتی بە پێوە وەستان و پاشان ئارەق کردنەوە و گێژ بوون و تەنانەت بوورانەوە.

چارەسەر:
١- دۆزینەوەی هۆکاری شەکر هاڕەکردنەکە. بۆ نمونە گەر بە هۆی دەرمانی شەکرەوەیە ئەوا پزیشک دەرمانەکانی بۆ ڕێک بخاتەوە.
٢- ڕێنمایی پێدان کە لە کاتی شەکر دابەزیندا تەنها شەکراو یان شەربەت بخوريتەوە نەک شیرینی خواردن یان پاروو خواردن.

تێ بینی: بەشێکی زۆری خەڵک کە پشکنینی خوێن دەکەن، بۆ نمونە شەکرەیان گەشتووەتە ٥٤، بەڵام ئەمە ئاساییە!!
هەر بۆیە هاڕە کردنەکە گرنگە نەک نزمی شەکرەکەکە...

چەند جۆر نەخۆشیی تووشی غودەی دەرەقی دەبێت؟>>> زۆر ڕشتنی هۆرمۆن (واتە غودەی چالاک): زۆرێک لە خەڵکی خۆمان لە ووشە عەرەبییە...
29/10/2025

چەند جۆر نەخۆشیی تووشی غودەی دەرەقی دەبێت؟

>>> زۆر ڕشتنی هۆرمۆن (واتە غودەی چالاک): زۆرێک لە خەڵکی خۆمان لە ووشە عەرەبییەکەوە وەریان گرتووە و ناویان ناوە (سام) کە ئەمیش لە ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە ووشەی (تۆکسیک) ە. بە داخەوە ئەم ووشەی (سام) ە بووە بۆ تۆقینی نەخۆشی لای خۆمان و وا دەزانن کە ووتت (سام) ئیتر واتە شێرپەنجە.

غودەی سام یان چالاک چەند جۆر و هۆکارێکی هەیە: لە هەمووی باوتر ئەوەیانە کە لاشەی مرۆڤ شەڕ لەگەڵ غودەکەی خۆی دەکات. واتە بەرگری جەستە بە بێ پێوویستی دەچێت پەلاماری غودەکە دەدات و نەخۆشی دەخات.

>>> کەم ڕشتنی هۆرمۆن (سست): یان تەممەڵ یان لاواز.
ئەمیش دەبێت بە چەند جۆرێکەوە، هەرە باوەکەیان بە هەمان شێەوەی ئەوەی سەرەوە باسمان کرد، بەرگری جەستە بە نا پێوویست پەلاماری غودەکە دەدات و تێکی دەشکێنێت.

>>> غودەی شاراوە: لێرەدا نەخۆش نیشانەی نییە، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەردەچێت کە ناڕێکی هەیە لە غودەکەدا.

>>> گرێی مل: لێرەدا غودەکە گرێ درووست دەکات یان هەمووی هەڵ دەئاوسێت یان گرێ گرێ دەبێت. زۆربەی کات گرێکان بێ کێشەن، بەڵام هەندێک جار گرێی شێرپەنجەن.

>>> شێرپەنجەی غودە: غودەی دەرەقی بە دەگمەن تووشی شێرپەنجە دەبێت و شتێکی باو نییە، بەڵام جار جار نەخۆش هەیە ئەم حاڵەتەی هەیە. خۆش بەختانە زۆربەی کات تەواو چارەسەر دەبێت.

جیاکردنەوەی ئەم هەموو جۆرەی نەخۆشی غودە تەنها بە پزیشک دەکرێت و تەنها بە پزیشکی هەناویی یان ڕژێنەکان دەکرێت. ئەمەش بە هاوکاریی و بە بوونی تاقیگەیەکی باش و بە ئەزموون، هاوشانی پزیشکێکی سۆناری شارەزا لەو بوارەدا و بە هاوڵی پزیشکانی نەشتەرگەری پسپۆر.

26/10/2025

تاوەکو ٧٠کان ئەم گرفتە زۆر بووە

لە کۆنفراسی شەکرە و گلاندەکان، ئە وێنەیە لەلایەن دکتۆرە (ئەسینا فیلیس) دانرا لە کاتی وانە ووتنەوەکەی کە لە ئەمریکاوە هات...
25/10/2025

لە کۆنفراسی شەکرە و گلاندەکان، ئە وێنەیە لەلایەن دکتۆرە (ئەسینا فیلیس) دانرا لە کاتی وانە ووتنەوەکەی کە لە ئەمریکاوە هاتووە.

وێنە پشتڕاستکەرەوەی ئەو ئەقیدەیەیە کە لە ئێستا نەخۆشیی شەکرەی پێ چارەسەر دەکرێت، کە بە بێ ئەم ڕێبازە، چارەسەری شەکرە سوودی نییە یان کەم و کوڕە.

وێنەکە پێنج پایەی داناوە:
۱ـ کۆنترۆڵی ڕێژەی شەکرە لە خوێندا
۲ـ کۆنترۆڵی فشار (زەغت) ی خوێن گەر بێت و نەخۆشەکە زەغتیشی لەگەڵ نەبێت!
۳ـ کۆنترۆڵ کردنی چەورییەکانی خوێنی نەخۆش، دیسانەوە تەنانەت گەر نەخۆشەکە چەوری خوێنیشی زۆر بەرز نەبێت
٤ـ ئاگابوون و دانانی ئەو دەرمانانە لەلایەن دکتۆرەکەوە کە نەک هەر شەکرەکە بەڵکو فریای گورچیلە و دڵی نەخۆشەکەش بکەوێت.
٥ـ کۆتا پایەش، قەڵەوی و کێش زۆریی. کە لە ئێستادا بووە بە پایەکی سەرەکی.

ئەمە پێمان دەڵێت، تەنانەت نەخۆش شەکرەکەشی کۆنترۆڵ بێت، هێشتا تەواو سەلامەت ناێت لە دەرهاویشتەکانی شەکرەوەکو لێدانی شەکرەکە لە چاو یان گورچیلە یان قاچ...

پشتڕاستکەرەوەیە بۆ ئەوەی دایم ووتومانە: نەخۆش گەر سەربەخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ پزیشک ناو بە ناو فەحسی شەکرەکەی بکات، بزانێت باشە، نای پارێزێت لە کۆی کێشەکان.

خوای گەورە بیکاتە سوود بۆ هەمووان...

کوتان دژی ئینفلوێنزایەکێکە لە بەسوودترین ئامرازەکان بۆ بەرگری کردن دژی پەتای وەرزیالحمدللە بە خۆڕایی لەکەرتی گشتی هەیە ل...
19/10/2025

کوتان دژی ئینفلوێنزا

یەکێکە لە بەسوودترین ئامرازەکان بۆ بەرگری کردن دژی پەتای وەرزی

الحمدللە بە خۆڕایی لەکەرتی گشتی هەیە لە ئێستادا

کێ گرنگە خۆی بکوتێت؟
نەخۆشێک کە بەرگریی لەشی لاواز بێت وەکو: نەخۆشی شەکرە، نەخۆشێک لەسەر دەرمانی کیمیایی یان دەرمانی بایۆلۆجی بێت، نەخۆشێک کە خۆی خوێنی تووشبووە بە کەمی بەرگری.

نەخۆشەکان کە سنگیان ناساغە: ڕەبوو، هەوکردنی درێژخایەن بە هۆی جگەرە کێشانەوە

کەسێک کە لەکەرتی تەدرووستی کار بکات
منداڵ لە پێش قۆناغی تەمەنی چوونە قوتابخانە ( لای خۆمان باو نییە)

ئافرەتی دووگیان

لەبەر ئەوەی لەم کەسانەدا ئینفلوێنزا بە تووندی تووشیان دەکات

تێ بینی:
کوتان بۆ ئەوە نییە لە سەدا سەد پەتاکە نەگریت، بەڵکو ئەگەری گرتنی زۆر کەم دەکاتەوە، یان گەر بیشیگریت بە سووکی نەجاتت دەبێت

نەخۆش هەبووە ووتیەتی من کە خۆم کوتا ئینجا گرتم، ئەمە ڕاست نییە، هۆکاری ئەمە ئەوە بوو دڕەنگ خۆی کوتاوە چوونکە دەبێت لانی کەم دوو هەفتە پێش وەرزی کڕێوەکە خۆیان بکوتن.

کوتان هەمووی سەلامەتە، بەڵێ هەندێکیان زۆر زۆر بە دەگمەن لەوانەیە کاریگەری لاوەکیان هەبێت، بەڵام تووش بوونت بە نەخۆشییەکە خراپترە. ئەم کوتانی دژە ئینفلوێنزایە ماددەی زیندووی تیا نییە، بۆیە ئاستی سەلامەتیی زۆرە.

حەوت و هەشتی مانگی ۱۱، ئینشاللە لە شاری سلێمانی خۆشەوویست، دووەم کۆنفراسی یادی ساڵانەی دامەزراندنی کۆلێژەکەمان: کۆلێژی پ...
16/10/2025

حەوت و هەشتی مانگی ۱۱، ئینشاللە لە شاری سلێمانی خۆشەوویست، دووەم کۆنفراسی یادی ساڵانەی دامەزراندنی کۆلێژەکەمان:

کۆلێژی پزیشکانی شاهانەی بەریتانیی

بەڕێوە دەچێت پشت بە خوا

کۆنفراسەکە بە ئامادەبوونی هەر یەک لە:
پرۆفیسۆر مومتاز پاتێل، سەرۆکی کۆلێژی شاهانە
دکتۆر عومەر موستەفا جێگری سەرۆکی کۆلێژ
دکتۆر هیلال سەفار سەرۆکی تۆڕی ئێراقی کۆلێژی شاهانە

کۆنفراسەکە دەیان بابەتی بەسوودی تیا دەبێت لەسەر ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکان، زانستی وانە ووتنەوەی پزیشکیی و چەندەها تازەگەری پزیشکیی

لینکەکە هی پەڕەی فەرمی کۆلێژی شاهانەیە کە بانگەشە دەکات بۆ کۆنفراسەکە لە سلێمانی

📣 Save the date for the fifth RCP-Iraq Network anniversary event!

On 7–8 November 2025, we will celebrate the 5-year anniversary of the RCP/London-Iraq Members and Fellows Network in Sulaymaniyah, Iraq.

This is the perfect event to:

🔵network with physicians from across the region
🔵attend workshops and discussions on a variety of topics
🔵listen to talks on ‘Cardio-metabolic-renal updates: a multidisciplinary approach to patient care’, given by Dr Hilal Al-Saffar, Professor Mumtaz Patel, Dr Omar Mustafa and others.

Email the RCP-Iraq Network to sign up for the event: info@rcpiraqnetwork.net

📅 7–8 November 2025
🏢 Grand Millennium Hotel
📍 Sulaymaniyah, Iraq

بەستەرەکەی ئەخیل...ئەخیل (ئەکیلیس)، سەربازێکی پاڵەوانی یۆنانی بووە کە ژیاوە لە ساڵەکانی هەزاری پێش سەردەمی ئێستامان ( پێ...
13/10/2025

بەستەرەکەی ئەخیل...
ئەخیل (ئەکیلیس)، سەربازێکی پاڵەوانی یۆنانی بووە کە ژیاوە لە ساڵەکانی هەزاری پێش سەردەمی ئێستامان ( پێش زایین). زۆربەشمان فیلەمەکەی (ترۆی)مان بینیوە لە نواندنی ئەکتەری ئەمریکی (براد پیت).
لە ناو جەستەی مرۆڤدا، بەستەرێک هەیە کە ماسولکەی پوز دەبەستێتەوە بە ئێسقانەکەی پشتی قوولە پێ، بەو بەستەرە دەووترێت بەستەرەکەی ئەخیل. بۆ؟
چیرۆکەکە: ئەم پاڵەوانە گریکییە، بەوە ناسراوبووە کە هەرگیز ناکوژرێت لە جەنگدا چوونکە کاتی لە دایک بوونی دایکی هەستاوە بە هەڵکێشانی لە ئاوێکی پیرۆز. کاتێک ئەخیل گەورە دەبێت بەشداری زۆر لە جەنگەکانی یۆنانی کردووە و لە هەموویدا کەس نەیتوانیوە بیکوژێت و دایم براوە بووە. هەتا سەردەمی جەنگەکەی (تەروادە) دێت کە تیایدا سەربازە یۆنانییەکان لاشەی ئەخیل دەدۆزنەوە بە کوژراوی و تەنها یەک تیر بە جەستەوەیەتی و تیرەکەش بەر ئەو بەستەرە کەوتووە کە باسم کرد. لێرەوە ئوستورە پەیدا دەبێت، دەڵێن ئەخیل بۆیە مردووە بەو تیرە چوونکە بەر ئەو جێیە کەوتووە کە ئاوە پیرۆزەکەی بەرنەکەوتووە لە منداڵیدا چوونکە دایکی کە لە ئاوەکەی هەڵکێشاوە لە قووڵەپێوە هەڵی گرتووە. ئەم خورافەتە هەزار ساڵ باوەڕی پێ کراوە لەو سەردەمەدا هەتا دوواتر پووچەڵ کراوەتەوە و دەرکەوتووە کە ئەخیل بە تیر و شیری دیکە کوژراوە هەروەک لە فیلمەکەدا دیارە.
ئینجا تا ئەم سەردەمەش ناوی ئەو بەستەرە بەناوی ئەخیلەوەیە چوونکە زانستی پزیشكی زۆر ئاڵۆزە و ناونانەکان دەبێت بە شتێکەوە بێت کە بیرمان بمێنێتەوە.
ئاگادارن هاوڕێیان خورافە چۆن بە ئاسانی جێی خۆی دەکاتەوە و بەڵگەش بۆ خۆی درووست دەکات و هەزاران ساڵ خەڵک دەیڵێتەوە و دەیلێتەوە و بە قەناعەتی تەواویشەوە دەزانن ئەوان لەسەر حەقن وبەڵگەیان پێیە.
بە هیوای سوودی هەمووان...

08/10/2025

دوێنێ جارێکی دیکە لە بەریتانیا بووین، لە کۆلێژەکەمان، کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی بەریتانیی.

ئاهەنگێکی قەشەنگ بوو بۆ ئەوانەی کە بوون بە هاوەڵی کۆلێژەکە.

الحمدللە، کە منیش یەکێک بووم لەو پزیشکانەی بەشدار بووم.

ئەم ئاهەنگەیان جیاواز بوو لەوەی دیکە کە ئاهەنگ بوو بۆ ئەندام تەنها، ئەمەیان بۆهاوەڵەکان بوون کە پلەی بەرزترە لە ئەندام.

بوون بە هاوەڵ تەنها بۆ کەسانێکە کە هەڵدەبژێرێن لە پای ئەو خزمەتەی کردبێت لە پزیشکیی و خزمەتی نەخۆش.

جگە لەو خۆشییەی کە سوپاس بۆ خوا تیایدا بەشدار بووم، هەستێکی خۆشتریش بوو کە لە کاتی ناو خوێندنەوەکەم ناوی کوردستان و نەخۆشخانەی (شار)م تێ کرد.

کۆنفراسە نازدارەکەمان وانەکان و پێشکەشکردنەکانی دەستی پێ کردوێنەیەک لەگەڵ:د. گۆران هەورامید. ڕەوەند محمد رەوفکۆنفراسی نێ...
02/10/2025

کۆنفراسە نازدارەکەمان وانەکان و پێشکەشکردنەکانی دەستی پێ کرد

وێنەیەک لەگەڵ:
د. گۆران هەورامی
د. ڕەوەند محمد رەوف

کۆنفراسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی شەکرە و ڕژێنەکانی کوردستان لە شاری سلێمانی و لە هۆتێل شاری جوان.

ئەو پەتایەی ماوەی ڕابردوو چی بوو بۆ خاتری خوا؟(قسەی نەخۆشێکی بەڕێز...)لە دوو مانگی ڕابردوو پەتایەکی تووندی لەرز و تا و ق...
01/10/2025

ئەو پەتایەی ماوەی ڕابردوو چی بوو بۆ خاتری خوا؟
(قسەی نەخۆشێکی بەڕێز...)

لە دوو مانگی ڕابردوو پەتایەکی تووندی لەرز و تا و قورگ ئێشە و لەش ئێشە بڵاو بووەوە لە سلێمانی و کوردستان.

بە هۆی نەبوونی پشکنینی تایبەت، یان گەر هەشبووایە گران دەکەوت لەسەر نەخۆش، وەکو پزیشک نە دەتوانرا لای خۆمان هەموو نەخۆشێک جۆری میکرۆبەکەی بۆ بدۆزینەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی و بە دەرنەچوونی هیچ لە پشکنینی زەرعی خوێن، دەزانرا کە ڤایرۆسە.

بە ئەگەری زۆریش داماننابوو کە جۆرێکی کۆرۆنا بێت.

ئەم ڕاپۆرتەی (بی بی سی) ڕوونی کردووەتەوە بە بەڵگەوە کە کۆرۆنایە و جۆرێکی دیکەیەتی بە ناوی (نیمبەس).

الحمدللە، وەکو کۆرۆنا کۆنەکە نییە بداتە سییەکان و وێرانی بکات و زۆربەی نەخۆشەکانیش لە پاش چەند ڕۆژێک تەواو چاک دەبوونەوە، بەڵام هەمووی نا!

وەکو ئەو نەخۆشەی لە ناونیشانەکە باسم کرد، بەستەزمانە نزیکەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانەی شار مایەوە هەتا چارەسەرمان کرد، ئێستاش نەکەوتۆتەوە سەر پێی خۆی.

هەموو کات لە بیرمان بێت:
نەخۆش کەوتیت تەنها سەردانی پزیشک بکە
نەخۆش کەوتیت بە لەرز و تا، خۆت قفڵ بکە لە ماڵەوە هەتا چاک دەبیتەوە و خەڵکی دیکە بە خۆتەوە تووش مەکە

ووتی دکتۆر: خۆ هەتا هاتم بۆ ئێرە کوێریش بووم!ئەمە ووتەی نەخۆشێکی بەڕێز بوو، کە نزیکەی هەفتەیەک بوو دەیناڵان بە تا و سەرئ...
28/09/2025

ووتی دکتۆر: خۆ هەتا هاتم بۆ ئێرە کوێریش بووم!

ئەمە ووتەی نەخۆشێکی بەڕێز بوو، کە نزیکەی هەفتەیەک بوو دەیناڵان بە تا و سەرئێشەوە.

سەردانی پزیشکی دیکەی کردبوو، دەست نیشان نەکرابوو چییەتی.

کە هاتە عیادە، بەو ڕستەیە دەستی پێ کرد. قسەکەی ڕاست بوو، چاوێکیانی خەریک بوو ئیتر هیچی پێ نەبینێت. پاش نیوەڕۆ هات بۆلای ئێمە، ووتی بەیانیەکەی چاوی عەیبی نەبووە.

ئەمە حاڵەتێکی ڕۆماتیزمەییە، پەیوەندی نییە بە خودی نەخۆشییەکانی چاوەوە، هۆکارەکەی هەوکردنێکی بۆری خوێنی دەم و چاوە بە هۆی ڕۆماتیزمەوە کە گەر بێت و بگاتە چەند ڕۆژێک و دەست نیشان نەکرێت و چارەسەر وەرنەگرێت مل دەنێت بۆ کوێر کردنی نەخۆشەکە.

الحمدللە پاش دەست نیشان کردنمان و ناردنی بۆ چارەسەر لای پزیشکی پسپۆری ڕۆماتیزمە (دکتۆر سەروەر سالار)، دۆخی نەخۆشەکە چاک بووەوە.

عیبرەت: هەرگیز نەخۆش لە خۆیەوە پشکنین نەکات و تەفسیر بکات بۆ خۆی، یان تەفسیر وەرگرێت لە کەسانی نا پزیشک.

هەرگیز نیشایەکت هەبوو کە نوێ بوو بەلاتەوە، پشت گوێی مەخە، زۆربەی کات حاڵەتی ئاسانە و لەوانەیە دەرمانیشی نەوێت، بەڵام دەکرێت نەخۆشییەکی ئاڵۆز بێت وەکو ئەمە.

25/09/2025

گۆڕانکارییە تەندروستییەکانی کۆنەخۆشی میتابۆلیک لەسەر جەستە

Address

Twi Maleek
As Sulaymaniyah
964

Opening Hours

Wednesday 14:00 - 19:00
Saturday 14:00 - 19:00

Telephone

+9647730353935

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Zanyar Aghal-د.زانیار ئاغال posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram