20/05/2024
شیکاری هۆرمۆنی (Free testosterone) چییە ؟ 🔻
تێستۆستیرۆن (Testosterone) یەکێکە لە هۆرمۆنەکان و بە هۆرمۆنی نێرینە ناسراوە، لە هەردوو ڕەگەزدا بە بڕی جیاواز هەیە (لە پیاواندا ڕێژەکەی نزیکەی ١٠ بۆ ٢٠ هێندەیە بەرامبەر بە ئافرەتان)، چەندین فەرمانی جیاواز لەلەشدا بەجێ دەگەیەنێت، لە پیاواندا لە گونەکان و لە ئافرەتاندا لە هێلکەدان و ڕژێنی سەرگورچیلە دەردەدرێت. ⭕
لە تاقیگە پزیشکیەکاندا بەگشتی دوو جۆر شیکاری بۆ هۆرمۆنی (Testosterone) ئەنجامدەدرێت 🔻:
📌شیکاری (Total Testosterone) : سەرجەم بڕی هۆرمۆنەکە دەگرێتەوە (بەستراو بە پرۆتینەکانەوە و سەربەست) لەخوێندا.
📌شیکاری (Free Testosterone) : بڕی تێستۆستیرۆنی سەربەست لە خوێندا دیاریدەکات، ئەم بەشەی هۆرمۆنەکە نەبەستراوە بە هیچ پڕۆتینێکەوە و ڕێژەی (٢٪ بۆ ٥٪) سەرجەم تێستۆستیرۆنی ناوخوێن پێکدەهێنێت، کە بەشە چالاکەکەی هۆرمۆنەکەیە.
لە چ کاتێکدا پشکنینی (Free Testosterone) لەبری (Total Testosterone) ئەنجامدەدرێت❓
توێژینەوە زانستیەکان دەریانخستووە کە شیکاری (Free Testosterone) دەتوانێت زانیاری زیاترمان بداتێ بەراورد بە (Total Testosterone)، بەتایبەتی لەکاتی کەمی ڕێژەی تێستۆستیرۆن (Low Testosterone Levels)، وەک 🔻:
📌هایپۆگۆنادیزم (Hypogonadism): لەم حاڵەتەدا ڕژێنەکانی کۆئەندامی زاوزێ ڕێژەیەکی کەم لە هۆرمۆنەکان دەردەدەن بەراورد بە باری ئاسایی.
📌ئەندرۆپاوس (Andropause): لە ڕەگەزی نێردا لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی بڕی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی نێرینە کەمدەبێتەوە.
📌لەکاتی دەرکەوتنی گرفت لە توانای سێکسی لە تووشبوانی شەکرەی جۆری دوو دا.
📌 کاتێک بڕی (Zinc) نزمە لە کەسێکدا کە گومانی کەمی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆنی لێبکرێت.
باشترین کات بۆ ئەنجامدانی شیکاریەکە 🔻:
دەتوانرێت لەهەر کاتێکدابێت شیکاریەکە ئەنجامبدرێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی باشترە لە بەیانیاندا بکرێت، چونکە ڕێژەکەی لەبەرزترین ئاستیدایە (بەتایبەتی لە پیاواندا)، دواتر بڕەکەی کەمدەکات. ⭕