04/12/2025
🔻ئەگەر مناڵەکەت ئەم نیشانانەی هەیە ئەوا تووشبوە بە نەخۆشییەک کە ناسراوە بە هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە (التهاب قصيبات) 😷
🫁جۆرە هەوکردنێکی ڤایرۆسیە کە بۆریە بچوکەکانی ڕێڕەوی هەناسە لە سییەکاندا دەگرێتەوە، زۆربەی جارەکان بە هۆی توشبون بە ڤایرۆسی (RSV) ڕودەدات.
👶🏻ئەم نەخۆشیە لە مناڵاندا لە تەمەنی ٣-٦ مانگیدا زیاترە.
🏥زۆربەی مناڵان بە ئاسانی تێیدەپەڕێنن، بەڵام نزیکەی ٣٪ مناڵان پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە دەبێت بەتایبەتی لەوانەدا کە:-
- منداڵی نەبەکام و پێشوەخت لەدایکبوون
- نەخۆشی زگماکی دڵیان هەیە
- نەخۆشی سیەکانیان هەیە
🦠💦😷ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی دڵۆپەی وردی کۆکە و پژمەوە بڵاو دەبێتەوە. ڤایرۆسەکە بە زۆری لە وەرزی زستاندا بڵاو دەبێتەوە.
😷نیشانەکانی نەخۆشیەکە لە ٢-٣ ڕۆژی سەرەتادا زۆر توند دەبێت، پاشان لە ماوەی ١-٢ هەفتە چاکدەبێتەوە. هەندێ جار کۆکەکەی بۆ ماوەی ٣-٤ هەفتە دەمێنێتەوە.
🩺👩🏻⚕️لەم کاتانەدا پێویستە سەردانی پزیشکی مناڵان بکەی:
- ئەگەر مناڵەکە هەناسەدانی خێرابوو
- ئەگەر شیرخواردنی لە نیوەی پێشتر کەمتربوو یان ڕشانەوەی هەبوو
- مناڵەکە دۆخی بەرەو خراپتر بچێ و گریانی زیادبکا یان زۆر خەواڵوبێ
- ئەگەر مناڵەکە لێو و نینۆکەکانی شینبونەوە
🚭زۆر گرنگە مناڵەکە بپارێزی لەبەرکەوتن بە هەر دووکەڵێک یان جگەرە و جگەرەی ئەلکترۆنی.
❌ تكایه بهبێ ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕی مناڵان دهرمانی دژه بهكتریا مهده به منداڵهكهت. چونکە ئەم نەخۆشیەو بهشێكی زۆری پهتاكان كه تووشی مناڵان دهبن بەهۆی تووشبونە بە ڤایرۆس و هیچ سودێک لەو دەرمانی دژە بەکتریایانە وەرناگرێ.
✅دکتۆرە گهشبین كاوه حمە شریف
👶🏻پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و تازه لهدایكبووان و گهشه. 👩🏻⚕️دكتۆرا (بۆردی عهرهبی) له نهخۆشییهكانی منداڵان.
🎓M.B.CH.B C.A.B.P
☎️07704911000
📍نەخۆشخانەی ئاسیا -شەقامی شۆڕش-بەرامبەر شاری سپی. 📍کلینیکی پزیشکی سارا(SMC clinic)- شەقامی شەست مەتری- بەرامبەر بەنزینخانەی سارا.