زانیاری پزیشكی

زانیاری پزیشكی په‌یجی زانیاری پزیشكی بۆ زیادكردنی هۆشیاری ته‌ندروست

په‌یجی زانیاری پزیشكی بۆ زیادكردنی هۆشیاری ته‌ندروستی و رێگایه‌ك بۆ فێربونی خوێندكارانی به‌شه‌ ته‌ندروستیه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان ( پرسیار بكه‌ن و وه‌ڵام وه‌ربگرن هه‌ر پرسیاركی ته‌ندروستی یا نه‌خۆشیه‌كتان هه‌بوو نه‌تان توانی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن وئێمه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌

27/05/2019
كۆنیشانه‌ی هێلكه‌دانی فره‌ كیس(نه‌خۆشی هێلكه‌دانی فره‌كیس)دكتۆر محمد سیدعلی به‌رزنجی - به‌كالۆریۆس له‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشت...
11/04/2019

كۆنیشانه‌ی هێلكه‌دانی فره‌ كیس(نه‌خۆشی هێلكه‌دانی فره‌كیس)

دكتۆر محمد سیدعلی به‌رزنجی - به‌كالۆریۆس له‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و هه‌ناوی

نه‌خۆشییه‌كی باوی هۆرمۆنییه‌ له‌ ژنان و كچان ڕووده‌دات، گرفتێكی به‌رچاوی خانمانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌ له‌نێوان ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنه‌وه‌ تا ته‌مه‌نی نه‌مانی سوڕی مانگانه‌. به‌ كۆنیشانه‌ یاخود (سیندره‌م) ناوده‌برێ چونكه‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ و كێشه‌ی ته‌ندرووستی له‌ژێر ناوی ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا كۆبونه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ رووده‌ده‌ن.

هۆكاره‌كانی:
تا ئێستا به‌ته‌واوی هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام ده‌گووترێ هۆكاری بۆماوه‌ی، قه‌ڵه‌وی و ناچالاكی ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ری روودانی زیادبكه‌ن.

نیشانه‌كانی:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ سێ جیاكه‌ره‌وه‌ی گرنگی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌كێكیان به‌رپرسه‌ له‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كیتر؛
یه‌كه‌م: زیاد ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌ندرۆجین(وه‌ك تێستێستیرۆن)، كه‌ هۆرمۆنی نێرینه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ سه‌ر هه‌ڵبده‌ن كه‌ لا مێیینه‌ی ئاسایدا رووناده‌ن:
- زیادبوونی مووی له‌ش، به‌تایبه‌ت مووی ده‌مووچاو.
-ده‌موچاوی چه‌ور و دروستبوونی زیپكه‌.
-ڕووتانه‌وه‌ی قژ.
-زیادبوونی هۆرمۆنی تێستێستیرۆن له‌خوێندا.
دووه‌م: تێكچوونی سوڕی مانگانه‌ كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ :
-ناڕێكی سوڕی مانگانه‌.
-نه‌مان و وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌.
-سوڕی مانگانه‌ی به‌ ئازار.
- درووستنه‌بوونی هێلكه‌ و سه‌ره‌نجام نه‌زۆكی.
سێییه‌م: درووستبوونی كۆمه‌ڵێك كیس له‌سه‌ر هێلكه‌دان، كه‌ به‌ هێلكه‌دانی فره‌كیس ده‌ناسرێت؛
له‌ڕێگای تیشكی سۆنه‌ره‌وه‌ ده‌بێت پشتڕاست بكرێته‌وه‌.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ زۆر له‌و خانمانه‌ی كه‌ ئه‌و كۆنیشانه‌یان هه‌یه‌، خانه‌كانی له‌شیان به‌رگری بۆ هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین په‌یداكردووه‌ و هه‌ربۆیه‌ش وه‌ڵامی ئه‌نسۆلین ناده‌نه‌وه‌ بۆ ڕێكخستنی شه‌كر له‌خوێندا، ئه‌مه‌ش واده‌كات مه‌ترسی تووشبوونی خانمان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاد بكات، هه‌روه‌ها كێشی له‌شیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكات.

ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌:
*پشكنینی كلینیكی: وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا نیشانه‌كان فره‌لایه‌ن و زۆرن، بۆیه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی وورد پشكنین بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ بكرێت و مێژووی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بزانرێت.
*پشكنینی تاقیگه‌یی: پێوانی ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانی مێیینه‌(هۆرمۆنی ده‌ردانی هێلكه‌دان و ده‌رپه‌ڕاندنی ده‌ردانی هێلكه‌دان) هه‌روه‌ها پێوانی هۆرمۆنی تێستێستیرۆن. جیا له‌وه‌ش ده‌بێت ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل و شه‌كری خوێن بپێورێت.
*پشكنینی تیشك: تیشكی سۆنار بۆ سه‌یركردنی هێلكه‌دان: له‌ڕێگای کۆئەندامی زاوزێی مێینەوە تیشكی سۆنار بۆ دوو هێلكه‌دانه‌كه‌ ده‌گیرێت و بۆ بوونی كیسه‌كان ده‌پشكنرێن.

چاره‌سه‌ر:
پێویست ده‌كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان بكرێت و ڕه‌نگه‌ ڕاوێژ كردن به‌ پزیشكی پسپۆڕییه‌كانی تریش بخرێته‌ به‌رباس، چاره‌سه‌ره‌كه‌ ده‌كرێ خۆی بگرێته‌وه‌ له‌چه‌ند بواری جیاوازدا چونكه‌ نیشانه‌كان هه‌مه‌لایه‌ن و فره‌هۆكارن:

١- به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌موو نیشانه‌كان ده‌بێ ئه‌م چه‌ند ڕێنماییه‌ ڕه‌چاوبكرێت:
-وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام.
-دابه‌زاندنی كێش.
-گۆڕینی ستایلی خواردن؛ هه‌وڵده‌ شه‌كر و خوێ و كافاین كه‌مكه‌یته‌وه‌ و میوه‌ و سه‌وزه‌ و ماسی زیاتر بخۆیت. ژه‌مه‌كانت به‌ڕێكی بخۆ به‌تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی.
٢-چاره‌سه‌ری كێشی زیاد و قه‌ڵه‌وی:
ڕێنماییه‌ گشتییه‌كان و هه‌ندێجار ڕه‌نگه‌ پزیشكه‌كه‌ ده‌رمان یاخود نه‌شته‌رگه‌ری بكاته‌ رێگا چاره‌.
٣-چاره‌سه‌ری ئه‌و نیشانانه‌ی به‌هۆی زیاد ده‌ردانی ئه‌ندرۆجینه‌وه‌ رووده‌ده‌ن: وه‌ك ؛
-دابه‌زاندنی كێش.
-ده‌رمان: وه‌ك ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ (مێتفۆرمین)، ده‌رمانی به‌رگه‌گرتن له‌سكپڕی(حه‌بی مه‌نع- تێكه‌ڵه‌ی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن) و هه‌ندێجاریش ده‌رمانی دژه‌ئه‌ندرۆجین.
-بۆ زیپكه‌ ده‌كرێت كرێم و حه‌بی تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكدا.
-بۆ مووی زیاده‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا له‌یزه‌ر و ڕێگا تازه‌كانی لابردنی موو به‌كاربهێنرێت.

٤-چاره‌سه‌ری نارێكی سووڕی مانگانه‌ و نه‌زۆكی:
-دابه‌زاندنی كێش و ڕێنماییه‌گشتییه‌كان.
-حه‌بی هاندانی هێلكه‌دان بۆ ده‌ردانی هێلكه‌ كه‌ ته‌نیا ده‌بێت له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسۆپڕدا به‌كاربێت.
-هه‌ندێجار پزیشكه‌كه‌ بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌دات كه‌ تیایدا یه‌ك یه‌ك كیسه‌كان كون ده‌كرێن و ده‌پوكێنرێنه‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ بۆ پیتاندنی هێلكه‌ په‌نا ببرێته‌ به‌ر شێوازه‌ تازه‌كانی وه‌ك منداڵی بلووری.

دكتۆر محمد سیدعلی به‌رزنجی - به‌كالۆریۆس له‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و هه‌ناویدا

🔴 (مەڵهەم و قەترەى چاو و هاوێنەی چاو )، لەگەڵ شێوازى بەكارهێنانیان به شێوەیەكى دروست.✅ ناوەڕۆکی ئەم بابەتە:① قەترەى چاو ...
03/04/2019

🔴 (مەڵهەم و قەترەى چاو و هاوێنەی چاو )، لەگەڵ شێوازى بەكارهێنانیان به شێوەیەكى دروست.

✅ ناوەڕۆکی ئەم بابەتە:
① قەترەى چاو و مەڵهەمى چاو.
② چۆن دوو قەتره پێكەوه بەكاربێنین یان قەتره و مەڵهەم له هەمان كاتدا؟
③ بوونى مادەى پارێزەر له دەرمانەكانى چاودا.
④ قەترەى چاو و گوێ.
⑤ هاوێنه(عەدەسه) و بەكارهینانى قەتره و مەڵهەم.
⑥ شوێنی هەڵگرتنی قەتره و مەڵهەمى چاو.
⑦ بەسەرچوون و ماوەى بەكارهێنان.
⑧ چۆنیەتى بەركارهینانى قەتره و مەڵهەمى چاو.

✔ یەكێك له ڕێگاكانى پێدانى چارەسەر بۆ نەخۆش بریتییه له چاو، كه نەخۆش بڕى پێویستى چارەسەر وەردەگریت بەشێوەیەكى خێرا کە كاریگەرى دەرمانەكه زوو دەردەکەوێت لە هەمان کاتدا کەمترین کاریگەری لاوەکیشی هەیە بە بەراورد بە ڕێگاکانی تری وەرگرتنی دەرمان.

قەترەو مەڵهەمی چاو دوو شێوەژەمی دەرمانن كه بە شێوەیەكى ورد و پوخت و خاوێن ئامادەكراون(Sterile)، كه دەكرێنه پێڵوى خوارەوەى چاو بۆ بەدەست هێنانى كاریگەریەكى راستەخۆى سنوردار (Local Effect).

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

🔸 قەترەى چاو:

قەترەی چاو به دوو شێواز ئامادەدەکرێت:

١- گیراوه (Solution) كه ڕەنگى روونه وەك قەترەى سڕكردن .

٢- هەڵواسراو (Suspension) كه ڕەنگێکی ناڕوونی هەیە وەكو ئەو قەترانەى بۆ هەستیاری و سووربوونەوەی چاو بەكاردێن وەک ستیرۆیدەکان.

به شێوەیەكى گشتى كاتى مانەوەى قەتره له چاودا كەمه بۆیه دەبێت رۆژانه جەند جاریك بەكاربهینرێت.

🔸 مەڵهەمى چاو:
ڕەنگى مەڵهەمەكان دەگۆرێن به گوێرەی جۆرى ئەو دەرمانەی کە تێیدایە. به هۆی بونى مادەى چەوركەر له مەڵهەمەکاندا كاتى مانەوەیان له چاودا به بەراورد به قەترەکان زیاتره، هەر لەبەر ئەمەشه كه مەڵهەم به شێوەیەكى گشتى شەوانە پێش خەوتن یەك جار بەكاردەهێنرێت، لە لایەکی تریشەوە، چونكه دەبێته هۆى لێڵى بینین .
هەندێک جاریش دکتۆر دەنووسێ دووجار بەکاری بێنێ لە ڕۆژێکدا.
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

② چۆن دوو قەتره پێكەوه بەكاربێنین یان قەتره و مەڵهەم له هەمان كاتدا؟

كاتى نێوان بەکارهێنانی دوو قەتره لانی کەم پێویستە پێنج خولەک بێت، بۆ ئەوى هیچیان كاریگەرى له سەر هەڵمژینی ئەوى تریان نەبێت . ئەگەر پێوست بوو قەتره و مەڵهەم پێكەوه بەکاربهێنیت پێویسته سەرەتا قەترەکە بەكاربهێنیت پاشان دواى پێنج خولەك مەڵهەمەکە بەكاربهێنیت، چونكه كاتى مانەوەى قەترەکە كەمتره و بە ئاسانی هەڵدەمژرێت و رێگرى ناكات له مژینى مەڵهەمەكه.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

③ بوونى مادەى پارێزەر له دەرمانەكانى چاودا:

بەشێوەیەكى فراوان مادەى پارێزەر زیاد دەكرێت بۆ ئەو دەرمانانەى كه راستەوخۆ دەكرێنه چاوەوه لەبەر دوو هۆکار:

یەکەم/ لەبەر ئەوەى چاو ئەندامێكى هەستیاره.

دووەم/ بۆ پاراستن و بەخاوێن هێڵانەوەی دەرمانەکەیە (Sterile).

ناسراوترین مادەی پارێزەر کە بەکاردەهێنرێت بریتیە لە بێنزەڵکۆنیەم کلۆراید (Benzalkonium Chloride) كه به پیى توێژینەوەیەك

١٠% ئەو كەسانەی كه دەرمانەكانى چاو وەردەگرن هەستیاری(حەساسیەت)یان هەیه بۆ ئەو مادەیە و دەبێته هۆی سوربونەوه و خوران و سوتانەوەى چاو و لێڵى له بینین.

له كاتى دەركەوتنى هەر یەكێك لەو نیشانانه پێویسته پزیشكى پسپۆڕ وه دەرمانساز ئاگادار بكرێنەوه، چونكه هەندێ جار دەبێتە هۆی حاڵەتى نەخوازراو. وە هەروەها پێویستە لەکاتی دووبارە وەرگرتنەوەی دەرماندا بە پزیشک و دەرمانساز بڵێیت کە تۆ هەستیاریت بەو مادەیە هەیە.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
④ قەترەى چاو و گوێ:
بەشێوەیەكى گشتى قەترەى چاو دەتوانرێت بەکاربهێنرێـت بۆ گوێ بۆ هەمان حاڵەت بۆ نمونه هەوكردنى بەكتریایى، بەڵام به پێچەوانەوه قەترەكانى گوێ بەكارنایەن بۆ چاو، ئەمەش له بەر هەستیارى ئەندامى چاو. زۆر له قەترەكانی چاو له سەر پاكەتەكەى نوسراوه كه دەتوانرێت بۆ گوێش بەکاربهێنرێت، بەڵام نەخۆش نابێت بەبێ ڕاوێژى پزیشك و دەرمانساز بەكاریبێنێت، چونكه هەر حاڵەتەو پێویستی بە بڕێکی جیاوازی دەرمان هەیە (Dose & Frequency) .

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

⑤ هاوێنه(عەدەسه) و بەكارهینانى قەتره و مەڵهەم:

دوو جۆر هاوێنه هەیه:
🔹 جۆری یەكەم پێى دەوترێت هاوێنەى نەرم(Soft Contact Lens) كه نەخۆش به ئاسانى دەتوانێت دەریبهێنێت له چاوى، لەم حاڵەتەدا دەبێت پێش بەكارهێنانى قەترەکە هاوێنەكه دەربهینرێت، وه پاش تێكردنى قەترەكه به 15 خولەك، پاشان هاوێنەكه دوباره بخرێتەوە شوێنی خۆی (واتە چاو).

🔹 جۆرى دووەمى هاوێنه پێی دەوترێت هاوێنەى ڕەقى بیلبیلەى چاو(Hard Corneal Lens) كه نەخۆش ناتوانێت دەرى بهێنێت له چاوى، لەم حاڵەتەدا قەترەکە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت به بێ لابردنى هاوێنەكه.

سەبارەت بەو مەڵهەم و قەترانەى كه چەورن، تەنها لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا لەگەڵ هاوێنەدا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت .
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

⑥ شوێنی هەڵگرتنی قەتره و مەڵهەمى چاو:
وەكو هەموو دەرمانەكانى تر نابێت له شوینى گەرم و شێدار و لەبەر تیشكى خۆر دابنرێن، بەشێوەیەكى گشتى دەرمانەكانى چاو له پلەى گەرمى ئاسایى جێگیرن، بەڵام هەندێكیان پێویسته له ساردكەرەوەدا دابنرێن وەكو قەترەى لاتانۆپرۆست (Latanoprost - Xalatan) . بۆیه باشتر وایه سەیرى پلەى گەرمیەكەى بكرێ كه لەسەر پاكەتەكەى نوسراوه.
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

⑦بەسەرچوون و ماوەى بەكارهێنان:
نابێت به هیچ شێوەیەك دەرمانەكانى تایبەت به چاو كه ماوەكەى بەسەر چووه بەكاربهێنرێت لەبەر هەستیارى چاو. لەوانەیه بۆ دەرمانەكانى ترى لەش له هەندێ بارودۆخ ئاسایى بێت. دواى یەكەم بەكارهێنان (لابردنى سەرقاپ) تەنها بۆ ماوەى چوار هەفته بەكاردێن، بۆیه باشتر وایه بەروارى یەكەم بەكارهێنان بنوسرێت له سەر پاكەتەكه بۆ ئەوەى دواى 28 رۆژ بەكارنەهێنرێت.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

⑧ چۆنیەتى بەركارهینانى قەتره و مەڵهەمى چاو:

(١). دەست شۆردن پێش دست لێدان له دەرمانەكه.

(٢). دڵنیابوون له سەلامەتى قەتره و مەڵهەمەكه.

(٣). ڕاوەستان بەرامبەر ئاوێنه بۆ ئەوەى دڵنیا بیت له گەیشتنى بۆ ناو چاو.

(٤). ڕاوەشاندن یان سوڕاندنى قەترەكه.

(٥). لارکردنەوەی سەر کەمێک بۆ دواوه.

(٦). هێنانه خوارەوەى پێڵوى خوارەوەى چاو به پەنجەیەك.

(٧). نابێت سەرى قەتره یان مەڵهەمەكه بەر چاو یان پێڵوی چاو یان بەر برژانگ بكەوێت.

(٨). گوشینى قەتره تاوەكو دڵۆپێک دەڕواتە ناو چاوەوە، ئەگەر مەڵهەم بوو تاوەكو نزیكەى یەك سانتیمەتر به درێژى پێڵوى خوارەوه.

(٩). نابێت قەتره یان مەڵهەم راستەوخۆ بەر بیلبیلەى چاو بكەویت.

(١٠). داخستنى چاو بۆ ماوەى یەك تا دوو خولەك بۆ بڵاوبوونەوەى دەرمانەکە به هەموو چاودا، وە هەروەها پەستان خستنەسەر جۆگەى فرمیسك به پەنجه بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەوەی دەرمانەکە بۆ ناو قورگ و هەستنەکردن بە تامی دەرمانەکە بەتایبەتی لە منداڵاندا چونکە زۆربەی قەترە و مەڵهەمەکان تامێکی تاڵیان هەیە.

(١١). داخستنى سەرقاب به زووترین كات .

(١٢). دواى بەكارهێنانى مەڵهەم توشى لێڵی دەبێت له بینیندا، بۆیه دەبێت وریا بیت شۆفیرى یان كارێک کە پێویستی بە تەرکیز هەبێت نەیكەیت.

(١٣). حاڵەتى ئەوەى كه دڵنیا نیت بڕى پێویست گەیشتۆته چاو یان نا دەتوانیت قەترەكه له ساردكەرەوه دابینیت بۆ چەند خولەكیك، ئەو كاته به ئاسانى هەستی پێ دەكەیت.

(١٤). نابێت چاو بسڕیت یان دەم و چاو بشۆیت دواى بەكارهێنانی قەتره و مەڵهەم .

(١٥). نابێت قەتره یان مەڵهەمی خۆت بۆ کەسێکی تر بەکاربهێنیت.

(١٦). دواى تەواوبوون دەبێت له شوێنى گونجاو فڕێ بدرێت.

(١٧). بیپارێزه لەوەی کە منداڵ دەستی پێی بگات.

بەهیوای سوود
Aser S. Pharmacist

هوکارێک بۆ توشبون بەجەڵتەی دڵ لە ناو گەنجاندا دەستنیشانکراوە لەوانەش,١ ماندو بونی زۆر,وەرزشکردنی بێ بەرنامە و کارکردنێکی...
03/04/2019

هوکارێک بۆ توشبون بەجەڵتەی دڵ لە ناو گەنجاندا دەستنیشانکراوە لەوانەش,

١ ماندو بونی زۆر,وەرزشکردنی بێ بەرنامە و کارکردنێکی زور لە ماوەیەکی کوردا کارگەری خراپی دەبێت بۆ سەر تەندروستی دڵ , بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی نەخوشی شەکرەو دڵ و پەستانی خوێن لە ناو خێزانەکەیاندا هەیە,

٢ پلەی گەرمای نزم , کار کردن لە پلەی گەرمای نزم دەبێتە هوی گیرانی ملولەکانی خوێن و ئەمەش دەبێتە بەرز بونەوەی پەستانی خوێن و توشبون بە جەڵتەی دڵ,

٣,خۆشی زۆرو ناخۆ لەپڕ کاریگەری دەبێت لەسەر ئاراستە کارە باییەکانی دڵ توێژینەوە نوێکان ئەوەی ئاشکرا کردوە دڵە راوکێی زور و دڵ خوشی زور و لەدەستدانی کەسێکی ئازیز ئەگەری توشبونی گەنجان بە جەڵتەی دڵ زیاد دە کات

٤,خوادنی جەمە کان بە خێرا ,نان خواردنی خێرا ئەگەری توشبون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات

٥,زور خواردنەوەی مەی و ئەو خواردنەوانەی کافاین لە پێکهاتەکەیدا هەیە ئەگەری توشبون بە جەلتەی دڵ زیاد دە کات ,,

22/12/2018

لایكی لاپەڕەی فەرمی د.محمد بەرزنجی بكەن و سوود لە بابەتە پزیشكی و تەندروستیەكان ببینە

د.محمد سیدعلی بەرزنجی - پزیشکی پایەبڵندی نەشتەرگەری گشتی

15/08/2017

وەرزشی بەسوود بۆ پشتئێشە ( ئینزیلاق ی دیسكەكانی فەقەرات)
*هەر مەشقێك بۆ 10 چركە
*رۆژانە سێ جار ئەم مەشقانە ئەنجامبدە

ئەو كەسانە تاگ بكە كە ئازار ی پشت-یان هەیە

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانیاری پزیشكی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category