08/09/2025
ئەمڕۆ بەرواری ٨/٩/٢٠٢٥ لەبارەگای مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەفدی ڕێکخراومان پێشوازی کرا لەلایەن هەریەک لە هەڤاڵان دکتۆرە جوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی وە بەڕێز کاک زیاد جەبار بەرپرسی بۆردی ڕێکخستن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تێیدا سەرەڕای پێشوازی گەرمی هەڤاڵان لەوەفدی ڕێکخراومان بەوردی باس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق و ڕۆڵی ڕێکخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان وەک توێژێکی گرنگی کۆمەڵگا کرا وەتیایدا باس لە ئەرکە ڕێکخراوەییەکانمان کرا لەم هەڵبژاردنەدا بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆسەکە وە تایبەت تر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وە لەهەمان کاتتداو لەهەمان کۆبونەوەدا چەند تەوەرێکی ڕێکخراوەیی و حیزبی تایبەت بە بەرژەوەندی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە داهاتوودا هێنرایە سەر زارو باسی لێوە کرا وەلە کۆتایشدا وەفدی ڕێکخراومان سوپاس و پێزانینی پێشوازی گەرمی هەڤاڵانی دووپات کردەوە .