Jihan Medical Lab

Jihan Medical Lab Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Jihan Medical Lab, Medical Lab, Ibrahim Pasha, As Sulaymaniyah.

‏HPV Test* ئه‌م جۆره‌ پشكنينه‌ به‌كارديت بۆ ديارى كردنى شێرپه‌نجه‌ له‌ ملى ره‌حم له‌ ئافره‌تاندا و ده‌ست نيشان كردنى جۆر...
31/01/2023

‏HPV Test
* ئه‌م جۆره‌ پشكنينه‌ به‌كارديت بۆ ديارى كردنى شێرپه‌نجه‌ له‌ ملى ره‌حم له‌ ئافره‌تاندا و ده‌ست نيشان كردنى جۆرى ڤايرۆسه‌كه‌ له‌ له‌ش ماندا

HPV 16 , HPV 18
جۆرێكى ئه‌و ڤايرۆسه‌ن كه‌ به‌ ترسناك ترين جۆرى ئه‌م ڤايرۆسه‌ داده‌نرێت
* پشكنين بۆ شێرپه‌نجه‌ى ملى ره‌حم و له‌گه‌ڵ پاپ سمير ئه‌نجام ئه‌درێت يان له‌ڕێگاى دژه‌ته‌نه‌كانه‌وه .‌
* هەندێک جار ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی گەشەکردنی بێ ئازار یان گرێ لە دەوری زێ، ئەندامی نێرینە یان کۆمت (زگی ئەندامی زاوزێ)

* ڤايرۆسه‌كه‌ ئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ له‌ڕێگاى جوت بونه‌وه‌ كه‌ به‌ناوبانگترين ڕێگه‌ى گواسنه‌وه‌يه‌ هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى پێست و ده‌م و ددانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌ كاتى به‌ركه‌وته‌يان به‌ ڤايرۆسه‌كه‌ ‌

⭕بەكتريايى گەدە 🧫🧬پێى دەوترێ H.pylori كە دەچێتە ناو لەش  و تووشى  كۆئەندامى  ھەرس دەبێ ⚫ئەم بەكتريايە  لەريگەى  خواردنى ...
07/10/2021

⭕بەكتريايى گەدە 🧫🧬
پێى دەوترێ H.pylori كە دەچێتە ناو لەش و تووشى كۆئەندامى ھەرس دەبێ

⚫ئەم بەكتريايە لەريگەى خواردنى پيس و ميوەكان كە بەباشى نەشۆردرابێتەوە تووشمان دەبێ

🔵ھۆكارى سەرەكيە بۆ دروست بوونى برينى گەدە له زۆربەى خەلكى دا نيشانەكانى دەرناكەوێ تاكو برينى گەدە دروست دەبێ

🔴دياريترين نيشانەكان بريتين لە:-
🔺️1..ھێڵنج دانەوە
🔺️2.ھەندێ كات رشانەوە
🔺️3.ئازارى سك
🔺️4.نەمانى ئارەزووى خواردن
🔺️5..سكچوون يان قەبزى

🔷️بەكتريايى گەدە زۆرينەى كات بێ زيانە
دياريترين مەترسيەكانى بەكتريايى گەدە:_
🔸️1.تووش بوون بە برينى گەدە و دوانزە گرێ
🔸️2.شێرپەنجەى گەدە
🔸️3..ھەوكردنى گەدە

⚪و توانايى گواستنەوەى ھەيە لەريگەيى دەم و پيسايى

❌لەكاتى تووش بوون بە بەكتريايى گەدە
دوور بكە لە خواردنى:-
چەور
تيژ
ترش
و ھەنديك لە شرينيەكان

✅ئەم پشکنینە لە تاقیگەی پزیشکی جیهان ئەنجام دەدرێت بەباشترین ئامێر لە جۆری ( ئەڵمانی و سویدی ) بە گونجاوترین نرخ

بەھيواى سەلامەتى 🥰💙

پشکنینی سەرجەم پێکهاتەکانی ناو خوێن (CBC)ئەمپشکنینە لەڕێگەی ئامێرێکەوە ئەنجام دەدرێت پێی دەوترێت Coulter ، ئەم ئامێرە بە...
06/10/2021

پشکنینی سەرجەم پێکهاتەکانی ناو خوێن (CBC)

ئەمپشکنینە لەڕێگەی ئامێرێکەوە ئەنجام دەدرێت پێی دەوترێت Coulter ، ئەم ئامێرە بەکاردێت بۆپێوانی پێکهاتە جیاوازەکانی خوێن کەیارمەتیمان دەدات لەدیاری کردنی چەند جۆرێکی جیاوازی نەخۆشی وەک ( خەستی خوێن ، کەمی رێژەی ڤیتامین B12 ، کەمی folic acid ، نەخۆشی درێژخایەن ، نەخۆشی گورچیلە ، نەخۆشی جگەر ، ئالودە بون بە خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە کێشان ، وشکبونەوە ، خوێن بەربون ، پەلەی سوری سەر پێست ، ڕێژەی ئاسن ، گەورەبونی سپڵ ، شێر پەنجە ، هەوکردن )
لە سودە هەرەگرنگەکانی ئەم ئامێرەیە ، ئەنجام ئەدرێت لەتاقیگەی پزیشکی جیهان بە نرخێکی گونجاو …

‎19 كۆڤيد ‎ڤايرۆسى كۆڤيد 19  ڤايرۆسێکى بةناوبانگى جیهانیە  لە خێزانى كرۆنا ڤايرۆسە ناوكەكەيى لةجۆری  ناوکەکەی (RNA ترشى)...
27/06/2020

‎19 كۆڤيد
‎ڤايرۆسى كۆڤيد 19 ڤايرۆسێکى بةناوبانگى جیهانیە لە خێزانى كرۆنا ڤايرۆسە ناوكەكەيى لةجۆری ناوکەکەی (RNA ترشى)
‎تاك شريت و پێك هاتووە لە چوار جۆر ئةنتيجين
‎هەندێك شيكارى پزيشكى هەيە کە زۆر پەیوەندى هەيە بەم ڤايرۆسە وەكو :
(D – Dimer , Ferritin , C – RP, CPK)
‎کە بەرز دەبێت لە حاڵەتى توش بون بەم نەخۆشیە هەروەها شيكارى هەیە بۆ ئازارى ماسولكەكان و هەو كردنى قورگ و سيە كان وە پەیوەندی هەیە لەگەڵ بەرگری لەش . هەندێک خانەى لەش کە لەحاڵەتی توش بون بەم ڤایرۆسە ڕێژەکەی دادەبەزێت
‎ئةم شيكاريانە هەيە بە نرخێکی زۆر گونجاو لە تاقیگەی پزیشکی جيهان ئةنجام دەدرێت
ژ.م 07703561289

Test نرخ
Ferritin 5000
CBC 5000
CPK 10000
D- Dimer 20000

‏(PH) ی خوێن بەشیێوەیەکی گشتی ڕێژەی ترشێتی و تفتێتی خوێن لەلەشی مرۆڤدا دیاری دەکات .  باری ئاسای ( PH ) ی خوێن بۆهەر مرۆ...
18/07/2019

‏(PH) ی خوێن بەشیێوەیەکی گشتی ڕێژەی ترشێتی و تفتێتی خوێن لەلەشی مرۆڤدا دیاری دەکات .

باری ئاسای ( PH ) ی خوێن بۆهەر مرۆڤێك پێویستە رێژەکەی لە نێوان ( 7.35 - 7.45 ) دابێت .

بەشیێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە پشکنینە ئەنجام دەدرێت کاتێك کەسەکە دوو چاری تێكچونی هاوسەنگی لە ترش و تفتی خوێن دا بوو بێت ئەم گۆڕانکاریانە کاتێک ڕووئەدات لە نەخۆشەکەدا کە توشی یەکێك یان زیاتر لەم حاڵەتانەی نەخۆشی بوبێت .....

۱ـ شەکرە و فشاری خوێن
۲ـ تەنگەنەفەسی ( رەبوو )
۳ ـ نەخۆشی دڵ
٤ ـ هەوکردنی گورچیلە
٥ ـ نەخۆشی لە سیەکان
٦ ـ حاڵەتی کتوبڕ
۷ ـ هەوکردنی جومگەکان
۸ ـ خوێن بەربون
۹ ـ بەکارهێنانی دەرمان زیاد لەپێویست
۱٠ ـ هەستیاری ( حەساسیەت ) . .

لەکاتی گۆڕانکاری لە ( PH ) ی خوێن دا ( PH ) بەرزدەبێتەوە پێی دەوترێت ( alkalosis ) , لەکاتی نزم
بونەوە دا پێی دەوترێت ( acidosis ) .

ئێمە لە تاقیگەی جیهانی پزیشکی ئەم جۆرە پشکنینە
ئەنجام دەدەین بەشێوەیەکی زانستی بە ئامێری (opti lion ) امریکی .

NIPT ( Non - invasive parental testing ) ڕێگەیە کە بۆ دیاری کردنی ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەگەری شێواندنی شێوە و ڕووخ...
31/01/2019

NIPT ( Non - invasive parental testing )
ڕێگەیە کە بۆ دیاری کردنی ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەگەری شێواندنی شێوە و ڕووخساری کۆرپەلە پێش لە دایک بوون لەڕووی جەستەو مێشکەوە وەهەروەها ئەو مەترسیانەی کە ڕوو بەڕوی نەوەی داهاتوو دەبێتەوە لە ڕێگەی گواستنەوەی سیفەتی بۆماوەیی یەوە لەهەریەکە لەباوانەوە .
ئەم جۆرە شیکاریە بەڕێگەیەکی دروست و دوور لە هەموو حاڵەتێکی ترسناك ئەنجام دەدرێت کەنابێتە هۆی دروست بونی مەترسی لەسەر دایك و کۆرپەلە وە بەشێوەیکی وورد ئەنجام دەدرێت کە دڵنیایەکی تەواوى هەیە .
شێوازی ئەنجام دانی جۆری شیکاریەکە :
لەسەرەتادا نمونەیەك لە خوێنی دایکەکە وەردەگیرێت لەڕێگەی باڵەوە دوای تێپەڕبونی (۹)هەفتە بەرەو سەر لەدوگیان بونی دایکەکە
پاشان دەست دەکرێت بەجیاکردنەوەی ( DNA ) ی دایك و کۆرپەکە لەیەکتری
پاشان ئەگەری بونی بازدان ( Mutation ) لە ( DNA ) ی کۆرپەلەکە دەست نیشان دەکەین.

‏بە(NIPT) دەتوانرێت رەگەزی کۆرپلەکە و ئەم نەخۆشیانە دەست نیشان بکرێت

* Down syndrome ( Trisomy 21 )
* Edward’s syndrome ( Trisomy 18 )
* Triple - syndrome ( Trisomy X )
* Syndrome X YY
* Klinefelter syndrome
* Patty syndrome ( Trisomy 13)
* Turner’s syndrome ( X- )
* S*x determination in cases such as : Fagile X syndrome , Duchenne muscular distrophy , Hemophilia , Y chromosome infertility , Abnormal or absent testicular development , Retinitis pigmentosa Y- linked .

تەواوی کارەکان لەیەکێك لە تاقیگەکانی ( Genome Fan ) ئەنجام دەدرێت کەبە باشترین و پێش کەوتو ترین کۆمپانیا دادەنرێت لەبواری ( جینات و باێۆتێکنۆلۆجی ) لە جیهاندا کە چەند لقێکی هەیە لەهەریەکە لەووڵاتانی ( ئەڵمانیا ، نەمسا ، دوبەی ، هندستان ، ایران )

04/11/2018

مژدە مژدە
پشکنینی جۆری خوێن بۆ خوێندکاران بێبەرامبەرە

نەخۆشی بەرگری دژ بە خۆ(Autoimmune disease)نەخۆشی بەرگری خۆیی یان دژ بە خۆ ئەو جۆرە نەخۆشییەیە کە سیستەمی بەرگری لەش هێرش...
10/05/2018

نەخۆشی بەرگری دژ بە خۆ(Autoimmune disease)

نەخۆشی بەرگری خۆیی یان دژ بە خۆ ئەو جۆرە نەخۆشییەیە کە سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانەکانی لەش و بە تەنی نامۆ لەقەڵەمی دەدەن بە هەڵە.
لەکاتی ئاسایی دا سیستەمی بەرگری لەش تۆ ئەپارێزن لە نەخۆشی و هەوکردن بەڵام ئەگەر نەخۆشی بەرگری خۆییت هەبێت ئەوا سیستەمی بەرگری لەشت بەهەڵە ئەنوسێت بە خانە تەندروستەکانی لەشت و کاریگەری دەخەنەسەر.

گرنگترین نیشانەکانی بریتیین لە :

هەستکردن بە ماندوویەتی، قژ ڕووتانەوە، ئازاری ماسولکەکان و سووربوونەوە، دەردانی لیر لەسەر پێست، مێروولە کردن و سڕبوون ی پەلەکان و ئیلتیهاباتی لەش.

لەگەڵ ئەوەی کە تا ئێستا هۆکارەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە نەزانراوە بەڵام باوەر وایە کە بۆماوە هۆکارێک بێت هاوکات ڤایرۆس و بەکتریاش بە هۆکار دادەنرێت.
بەنزیکەی ٨٠ جۆر لە نەخۆشی بەرگری دژ بە خۆ هەیە،
بەشێوەیەکی گشتی پێدەچێ زۆربەی ئەندامەکانی لەش توشی ئەم گۆرانە نا ئاساییە ببنەوە. وە ڕەگەزی مێ زیاتر تووش دەبن.

گرنگترین جۆرەکانی بریتین لە :
(جۆری یەکەمی شەکرە کە تیایدا سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانەکانی پەنکریاس و ئینسۆلین بەرهەم نایەت ، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی کە لە جومگەکان ڕوودەدات و توشی ئازار و سووربوونەوەی دەکات ، ڕەق بوونی شانەکانی لەش، نەخۆشی گەنم و Graves disease کە نەخۆشییەکە تووشی ڕژێنی غودەی دەرەقی دەبێت وە چەندین جۆری تر.

ئێمە لە تاقیگەی پزیشکی جیهان شیکاری هەموو جۆرەکانی ئەم نەخۆشیە(autoimmune disease) دەکەین بە باشترین شێوەو نوێترین ئامێری جیهانی.

بەردی گورچیلە (renal lithiasis)بریتیە لە نیشتووی رەق و بچووکی کانزایی و خوێی و ترشەکان لە بەشی ناوەوەی گورچیلەکان.ماددەی...
24/04/2018

بەردی گورچیلە (renal lithiasis)
بریتیە لە نیشتووی رەق و بچووکی کانزایی و خوێی و ترشەکان لە بەشی ناوەوەی گورچیلەکان.
ماددەی کانزایی و کریستاڵ لە میز یەکدەگرن و بەردی گورچیلە دروست دەبێت.
بەردی گورچیلە باوترین حالەتی درووست بوونی بەردە لەناو گورچیلە کە مرۆڤ لە سەرانسەری دونیا بە دەستیەوە دەناڵێنن.
بەرێژەی لە ١٣ % لە پیاوان و ١٧% ژنان دەکرێت دووچاری دروست بوونی بەردی گورچیلە ببن.

هۆکارەکانی دروستبوونی بەرد ی گورچیلە :

1-کەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان
2-بۆماوەیی
3-خواردنی زیاد لە پێویستی هەندێ خۆراک
وەک (چەرەسات؛ گوێز؛ سپێناخ وکاکاو هتد....)
4-هەوکردنی میز و کۆئەندامی میزەرۆ.
5-پیپسی و کۆلا و خواردنەوەی گازی
6-ئەو خۆراکانەی کە پرۆتینیان زۆرە وەک گۆشتی سوور و بەروبوومی ئاژەڵی وەک(شیر و ماست و پەنیر هتد....)
7-تەماتە، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کریستاڵی تێدایە.
8-کێک و پسکیت و شیرنەمەنیە ناسروشتیەکان.
9- وەرزش نەکردن و کەم جووڵەیی
10-کەم خواردنی ئەو ماددانی کە (potassium citrate) تێدایە کە گرنگترینیان ئاوی لیمۆیە.

جۆرەکانی دروست بوونی بەردی گورچیلە بەپێ پێکهاتەی کیمیایی:

1- کالسیۆم ئۆگزالەیت(calcium oxalate) کە (باوترینیانە)، لە چەرەسات و خوێ و ڕێواس و و شیرینە مەنیە ناسروشتیەکان دروست دەبێت.

2- یوریک ئەسید (uric acid):
ئەو کەسانە تووشی دەبن کە زۆر کەم ئاو ئەخۆنەوە یان تووشی لەدەست دانی برێکی زۆری ئاوو دەبنەوە لە جەستەدا. هەروەها ئەوانەی بڕێکی زۆر پڕۆتین دەخۆن وە ئەوانەی کە نەخۆشی میری (داء الملوك) یان هەیە.

3- سترۆڤایت (phosphate, magnesium, ammonium) :
ئەو کەسانە تووشی دەبن کە نەخۆشیی هەوکردنی کۆئەندامی میزیان هەیە، وە دەکری بە ماوەیەکی کەم بەردەکە زۆر گەورە ببێت.

4- سستین(cystine) :
ئەو کەسانانە تووشی ئەبن کە زگماگن و گورچیلەیان برێکی زۆر (ئەمینۆ ئسید amino acid) دەردەدات.

سەرنج:
شیکاری بەردی گورچیلە کاتێک ئەنجام ئەدرێت کە بەردەکە دەرهێنرابێت یان لە رێگەی میزەوە دەرچوبێت، وشک دەکرێتەوە و شیکاری بۆ دەکرێت بۆ دیاری کردنی رەوشتی فیزیایی (قەبارە، شێوە، کێش و رەنگ).
وە پێکهاتەی کیمیایی بۆ دیاریکردنی ئەو ماددانەی کە بەردەکەی لێ پێکهاتووە تا رێگری بکرێت لە دووبارە درووستبووەی.

ئێستا لە تاقیگەکەمان بە رێگەی (chemical analysis) شیکاری وورد و دڵنیایی لە ئەنجام بۆ بەردی گورچیلە دەکرێت.

بە هیوای لەش ساغی و سەلامەتی بۆ گشت لایەک.

تاقیگەی پزیشكی جیهان بۆ شیکاری نەخۆشییەکان بە پێشکەوتووترین  ئامێری جیهانی و ووردبینی و دڵنیایی لە ئەنجامی پشکنینەکانتان...
03/04/2018

تاقیگەی پزیشكی جیهان بۆ شیکاری نەخۆشییەکان بە پێشکەوتووترین ئامێری جیهانی و ووردبینی و دڵنیایی لە ئەنجامی پشکنینەکانتان، لە کاتژمێر ۱ ی نیوەڕۆ تا ۹ی شەو پێشوازیتان لێدەکات.
سلێمانی_شەقامی ابراهیم پاشا_بەرامبەر دواناوەندی گۆیژەی کوڕان_تەلاری پزیشکی شاد
٠۷۷٠۳٥٦۱۲۸۹
٠٥۳۳۲٥٠۷۳۳

Address

Ibrahim Pasha
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Jihan Medical Lab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Jihan Medical Lab:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category