د.داهات حوێزی Dr.Dahat Hawezy

د.داهات حوێزی Dr.Dahat Hawezy د.داهات حەوێزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە
مامۆستای بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان

دەزانم ئەم سێ پرسیارەت لەبارەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزاوە هەیەکەواتە وەڵامەکان بخوێنەرەوە✅ 1- كێن ئەوانەی دەتوانن و گرنگە ساڵ...
21/10/2025

دەزانم ئەم سێ پرسیارەت لەبارەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزاوە هەیە
کەواتە وەڵامەکان بخوێنەرەوە

✅ 1- كێن ئەوانەی دەتوانن و گرنگە ساڵانە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی وەربگرن؟

- هەموو کەسێک دەتوانێت وەری بگرێت بەتایبەت؛
* کەسانی سەروو 65 ساڵ.
* خانمانی دووگیان.
* تووشبووانی شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، سستیی دڵ و گورچیلە، لاوازیی بەرگریی جەستە و رەبۆ.
* تووشبووانی شێرپەنجە (بە راوێژ بە پزیشک).
* ئەوانەی بەرکەوتەیان لەگەڵ کەسی تووشبوودا هەیە.
* پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.

✅ 2- کێ ناتوانێت ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەربگرێت؟

- ئەوانەی هەستییارییان هەیە بە هەندێک جۆری پڕۆتین وەکو هێلکە.
- ئەوانەی تووشبوون پەتا و هەڵامەت بوون و بوەستن تا چاک دەبنەوە.
- تووشبووانی نەخۆشیی Guillain Barre syndrome کە پێویستە راوێژ بە پزیشک بکەن.

✅ 3- کە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزام وەرگرت، ئیتر پەتا ناگرم؟

وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا (فڵو ڤاکسین) رەنگە بۆماوەی 6 بۆ 12 مانگ دوورت بخاتەوە لە تووشبوون بە پەتای وەرزی و ئەنفلەوەنزا، بەڵام دەکرێت هێشتا تووشی نەخۆشییەکە ببیت، بەڵام نیشانەکان سووک و سەلامەتترن و بە کاتێکی خێراتریش چاک دەبیتەوە.

دکتۆر شاهۆ حەوێزی
پزیشک و خوێندکاری بۆردی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ

⁩ ⁨بە بەشداری دکتۆر داهات جمال حەوێزی و چەندین پزیشکی پسپۆڕی دیکە شەشەمین کۆنفڕانسی کۆمەڵەی پزیشکانی شەکرە لە بەرواری ٢٠...
08/10/2025

⁩ ⁨بە بەشداری دکتۆر داهات جمال حەوێزی و چەندین پزیشکی پسپۆڕی دیکە شەشەمین کۆنفڕانسی کۆمەڵەی پزیشکانی شەکرە
لە بەرواری ٢٠٢٥/١٠/٣ لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
کە تيایدا د.داهات باسی لە توێژینەوەیەک کرد کە لەسەر ٣٠٠ نەخۆش ئەنجامیان داوە ، لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت ئەو کەسانەی شەکرەی جۆری ٢ یان هەیە زۆر گرنگە پشکنینی چەوری سەر جگەر بە خوێن و بە سۆنار و هەروەها پشکنینی گورچیلەکانیان لەڕێگەی میزەوە بۆ بکرێت بۆ زانینی پڕۆتینی میز چونکە ڕەنگە چارەسەری نەخۆشییەکە و بەدواداچوونی نەخۆشییەکە بگۆڕێت بۆ ئەوەی نەخۆشەکان دوور بن لە سستبوونی گورچیلە و غەسلی گورچیلە.

03/10/2025

دوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی پزیشکانی ‎ئەوروپی بۆ نەخۆشی شەکرە ‎دکتۆر داهات جمال حەوێزی پێمان دەڵێ چی نوێ هەیە دەربارەی شەکرە؟

23/09/2025

ما هو مرض السكري؟
ما هو انواع داء السكري؟
و ما هي أسباب مرض السكري ؟
الوقاية من داء السكري

الدكتور داهات جمال حويزي
اخصائى الأمراض الباطني والسكري والغدد

📞 رقم العيادة: 07700249448 - 07501205488

العنوان: السليمانية / شارع توي مليك / قرب جامع حمه صالح بوسكاني

بەهۆی گەشتکردنی بۆ ووڵاتی نەمسا/ڤیەننا بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی شەکرە ، ئەم هەفتەیە د...
14/09/2025

بەهۆی گەشتکردنی بۆ ووڵاتی نەمسا/ڤیەننا بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی شەکرە ، ئەم هەفتەیە د.داهات حەوێزی لە کلینیک نابێت ، انشاللە ڕۆژی ٢١-٩ دەگەڕێتەوە.
تکایە بۆ حاڵەتی نەخوازراو نامە بنێرن بۆ واتساپی ئەم ژمارەیە
07700249448
بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەک

07/09/2025

یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەناوی کوردستان، کە دکتۆر داهات جمال حەوێزی یەکێک بوو لە رێکخەرانی کۆنفرانسەکە لەگەڵ کۆمەڵێک لە پسپۆڕانی هەناوی نەخۆشخانەی شار .

ئەم کۆنفرانسە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو تیایدا د.داهات باسی لە تازەترین چارەسەریەکانی نەخۆشی شەکرە کرد بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە .
وە سەرپەرشتیکردنی پانێڵێک کە باسی لە چۆنیەتی چارەسەر کردن و رێگری کردن لە نەخۆشی یە درمەکان کرد.

هەروەها سازدانی ۆورکشۆپێک سەبارەت بە برینی شەکرە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە.

بەرز و پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی سەروەر و پێشەنگمان پێغەمبەر محەمەد (د.خ).
03/09/2025

بەرز و پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی سەروەر و پێشەنگمان پێغەمبەر محەمەد (د.خ).

29/08/2025

سڵاو بەڕێزان

کلینیکی د.داهات حەوێزی گواستراوەتەوە بۆ تەلاری نوێی خێزانی تەندروست لە شەقامی تووی مەلیک خوار مزگەوتی حەمە ساڵح بۆسکانی..
لە ڕۆژی دوو شەممەوە ڕێکەوتی ١ـ٩ لە خزمەت چارەخوازان دا ئەبین انشاللە.

بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەک

د.داهات حەوێزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە
مامۆستای بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان

27/08/2025

هەفتەی داهاتوو ڕۆژانی ٤ـ٥ی مانگی ٩ انشاللە لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ بواری پزیشکی هەناوی بەڕێوەدەچێت.
لەم کۆنفرانسەدا چەندین پزیشک و توێژەری نێودەوڵەتی لە ناوەوەی کوردستان و شارەکانی تری عێراق و ووڵاتانی کەنداو و ووڵاتانی ئەوروپا بەشداری دەکەن و تیایدا تازەترین توێژینەوەکان و دۆزینەوە تازەکانی بواری هەناوی بەشداری دەکەن.
هەروەها باس لە ئەزموونی سلێمانی و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکانی کۆڕۆنا و کۆلێرا و تای خوێنبەربوون.

بەهیوای دۆزینەوەی تازەترین ڕێگەچارەکان بۆ خزمەتکردنی تەندروستی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی.

چۆن لە ماڵەوە زەخت بگرم؟لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی ئامێری پێوانە کردنی فشاری خوێن(جیهانی زەخت) یان هەیە و جارجارەی زەختی ...
21/08/2025

چۆن لە ماڵەوە زەخت بگرم؟
لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی ئامێری پێوانە کردنی فشاری خوێن(جیهانی زەخت) یان هەیە و جارجارەی زەختی پێ ئەپێون، ئەمەش شتێکی زۆر باشە لەجیاتی ئەوەی بچن بۆ خەستەخانە یان لای نۆرینگەی پزیشکییەکان دەتوانن هەر کاتێک بیانەوێ لە ماڵەکانی خۆیان زەخت بگرن، بەڵام ئەوەی پێوانەکردنی فشاری خوێن وورد و ڕاست و باوەڕپێکراو بێت پێویستە ئەم هەنگاوانە لەپێش چاوی بگیرێت.
١-بە ئیسراحەت لەسەر کورسیەک دانیشە و قاچەکانت لە خوارەوە لەسەر ئەرزەکە دانێ واتە قاچ مەخەرە سەر قاچ و هەروەها قۆڵت لەسەر مێزێک دابنێ بەشێوەیەک جیهانی زەختەکەت و قۆڵت لە ئاستی دڵت بێت.
٢.پێویستە زەخت لە کاتی شێنەیی بگیرێت واتە نابێت دوای هیلاکیەکی زۆر بێت یان زۆر توڕە و هەڵچوونی هەبێت یاخود تەنانەت ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن و دوای خواردنەوەی چا و قاوە و جگەرەکێشان پێوانی فشاری خوێن لەوانەیە ڕاست دەرنەچێت. واتە بەلایەنی کەمەوە ٥ دەقە تەواو پشوو بدە ئینجا زەخت بگرە.
٣-لەکاتی پێوانەکردنی فشاری خوێن تکایە قسە مەکە و بێدەنگ دانیشە تا تەواوبوونی پێوانە کردنەکە
٤-وا باشە بە لایەنی کەمەوە ٢ جار زەخت بگریت، ئەگەر زەختەکەت زۆر بەرز بوو یان زۆر نزم بوو سێیەم جاریش زەخت بگرەوە و تێکرایی هەموو خوێندنەوەکان وەرگرە یاخود بە ئامێرێکی تر زەخت بگرە و بەراوردی بکە.
٥- ئەگەر جەنابت نەخۆشی بەرزەفشاری خوێنت لەگەڵدایە تکایە بۆ ماوەی هەفتەیەک زەخت بگرە و لەسەر کاغەزێک بینووسە و کە سەردانی پزیشکەکەی خۆت کردەوە لەگەڵ خۆت بیبە.

د.داهات جمال حەوێزی
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە و غودە

سوودەکانی مەلە کردن بۆ تەندروستی:مەلەکردن بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە لە تەمەنی مناڵیەوە بۆ تەمەنی ٩٠ ساڵی، ئەگەر کەسێک  لە...
17/08/2025

سوودەکانی مەلە کردن بۆ تەندروستی:
مەلەکردن بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە لە تەمەنی مناڵیەوە بۆ تەمەنی ٩٠ ساڵی، ئەگەر کەسێک لە پرۆسەی فێربوونی مەلەکردنیش بێت تەنانەت ڕۆیشتن لەناو ئاودا بۆ تەندرووستی زۆر بەسوودە:
١-بۆ مناڵ و هەرزەکاران زۆر باشە چونکە یارمەتی گەشە ئەدات و باڵا بەرز ئەکات
٢-ماسولکەکان بەهێز ئەکات و ئێسقان پتەو ئەکات و جومگەکان نەرم ئەکاتەوە. مەلەکردن باشترین وەرزشە بۆ ئینزیلاق و سەوەفان و ئازاری پشت و فورات.
٣-مەلەکردن ڕێگە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەگرێت و زەخت و شەکرە و چەوری زیانبەخش کۆنترۆڵ ئەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم ئەکاتەوە.
٤- مەلەکردن توانای سیەکان زیاد دەکات و هەناسەدان باشتر ئەکات هەر لەبەر ئەمەشە بۆ نەخۆشانی ڕەبوو زۆر بەسوودە
٥- کاتژمێرێک مەلەکردن نزیکەی ٤٠٠ کیلۆ کالۆری وزە ئەسوتێنێ بۆیە بۆ چەوری توانەوە و کێش دابەزاندن زۆر ئیستیفادەی هەیە
٦-مەلەکردن توانای مێشک بەهێز ئەکات و بیرەوەری چالاک دەکات و ڕێگە لە لە بیرچوونەوە دەگرێت.
٧-ئەو کەسانەی مەلە دەکەن میزاجیان باشترە و دڵەڕاوکێ و قەلەقیان کەمترە و خوویان خۆشترە بەهۆی زیادبوونی هۆرمۆنی دڵخۆشی لەکاتی مەلەکردن (هۆڕمۆنی ئیندۆرفین).
(تکایە ئەو کەسانەی مەلە نازانن تەنها لە مەلەوانگەکان مەلە بکەن و دوورکەونەوە لە دەریاچە و گۆم و شوێنە گەشتیاری یەکان)

بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەک
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و غودە

Address

As Sulaymaniyah
تەلاریخێزانیتەندروست،تەنیشتفولکەیگۆزەکان

Opening Hours

Monday 14:00 - 20:00
Tuesday 14:00 - 20:00
Wednesday 14:00 - 20:00
Saturday 14:00 - 20:00
Sunday 14:00 - 20:00

Telephone

9647700249448

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د.داهات حوێزی Dr.Dahat Hawezy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category