01/08/2025
#کوردی/عربي
#سەدەفی چیە ؟
😍 نەخۆشیی سەدەفی یەکێکە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی پێست کە وەک پەڵەیەکی سور لەسەر پێست دەردەکەوێت و لەگەڵی دا کاژێکی سپی یان زیوی ئەبینرێت لە ئەنجامی هەۆکردن و زیاد بوونی گەشەکردنی خانەکانی پیسته. کە لەسەر هەندێك لە بەشەكانی لەش وەك ئەژنۆ ، ئەنیشك یان سەر دەردەكەوێت.
ئەگەری توشبونی ئەم نەخۆشیە لە هەمو تەمەنێک و لە هەردوو ڕەگەز دا هەیە.
#هۆکاری ئەم نەخۆشیە تا ئێستا نەزانراوە. بەڵام هۆی تێکچوونی پرۆسەی خۆنوێكردنەوەی خانەکانی پێست دەگەرێتەوە بۆ تێکچوونی سیستمی بەرگری لەشە بە هۆی هۆکارە بۆماوەیەکان .
هەروەها چەند هۆکارێکی کە هەن کە مەترسی توشبون زیاد دەکەن وەک:
+ هەوکردنی پێست یان هەوکردنی قوڕگ.
+ بەرکەوتن بە تیشکی خۆ.
+ سترێس و دڵەڕاوکێ.
+ جگەرە کێشان.
+ خواردنەوەی مەی.
+ کەم بوونی ڤیتامین D
+ کەشو هەوای سارد.
+ هەروەها هەندێ دەرمان.
#چارەسەر؟
چارەسەری ئەم نەخۆشیە بەگوێرەی حالەتەکە و وڵامدانەوەی بۆ چارەسەر دەگۆڕێت.
+ چارەسەر بە کرێمی پزیشکی.
+ چەند جۆرێ لە دەرمان.
+ دەرمانی بایۆلۆجی.
+ چارەسەر بە تێشکی سەرو بنەوشەیی.
💐هیوای سەلامەتی بۆ هەموان.
د.سوزان کمال مفتی
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری
ماستەر لە نەخۆشیەکانی پێست / UK
سلیمانی- تووی مەلیک-تەلاری مفتی
📱 07731520200