Bright Eye Center

Bright Eye Center سەنتەری برایت ئای بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو
مركز برايت ئاي لجراحة وأمراض العيون
(1)

سەنتەرەکەمان سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە بۆ هەموو پێداویستیەکانی تەندروستی چاوەکانت
لە سەنتەرەکەمان هەموو پشکنینەکانی چاو ئەنجامدەدرێت هەروەها دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانتان و دروستکردنی هەموو جۆرەکانی چاویلکە و ئەنجامدانی هەموو نەشتەرگەریەکانی چاو و لێزەری لابردنی چاویلکە.

مركزنا هو مصدر موثوق لجميع احتياجات صحة عينيك
في مركزنا ، يتم إجراء جميع اختبارات العين وكذلك تشخيص أمراضك ، وصنع جميع أنواع النظارات ، وإجراء جميع جراحات العيون و لیزر إزالة النظارات.

15/02/2026

لەم ڤیدیۆیەدا، بە وردی باس لە نەشتەرگەری گۆشتی زیادە دەکەین بە تەکنیکی گرافینگ ( زەرعە ) و هۆکارەکانی دروستبوونی گۆشتی زیادە دەکەین. و چۆن ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گۆشتەکە بۆ کەمترین ئاستی زانستی دادەبەزێنین.

--
ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
07700640606
07500640606

 لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و تەندروستی، سەنتەری (برایت ئای) هەڵمەتێکی فراوانی پشکنینی چاوی لە شاری د...
12/02/2026



لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و تەندروستی، سەنتەری (برایت ئای) هەڵمەتێکی فراوانی پشکنینی چاوی لە شاری دەربەندیخان ئەنجامدا. ئەم هەڵمەتە وەک بەشێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان، ئامانجی سەرەکی دڵنیابوونەوەیە لە سەلامەتی بینایی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی ڕاوێژی پزیشکیی پێویست بە دانیشتووانی ئەم شارە ئازیزە.

لێرەوە دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئەم هەنگاوە تەنها سەرەتایەکە و وێستگەی کۆتایی نییە،ئێمە لەسەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوام دەبین و بە پلان و بەرنامەی وردەوە، هەوڵ دەدەین زۆرترین خزمەت بە تەندروستی چاوی هاوڵاتیان بگەیەنین.

11/02/2026

چیرۆکی ئەم کچە بچووکە تەنها چیرۆکی لەدەستدانی چاوێک نەبوو، بەڵکو چیرۆکی شکانی دڵێک بوو کە بەهۆی تانەوتەشەری دەوروبەری وازی لە خەونەکانی و قوتابخانە هێنابوو.
بەڵام هەمیشە ئومێدێک هەیە! دوای دانانی چاوی دەستکرد، نەک تەنها جوانی بۆ چاوەکانی گەڕایەوە، بەڵکو متمانەبەخۆبوون و هێزێکی وای پێبەخشی کە بگەڕێتەوە بۆ ڕیزی پێشەوەی قوتابییە زیرەکەکان.

چاوی دەستکرد، تەنها جوانکاری نییە، بەڵکو پەنجەرەیەکە بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ.

--
ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
07700640606
07500640606

سەنتەری برایت ئای بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو، بە هاوکاری قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرێتی ...
10/02/2026

سەنتەری برایت ئای بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو، بە هاوکاری قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان ، کەمپینێکی پشکنینی چاوی بێبەرامبەر بۆ دانیشتووانی خۆشەویستی قەزای دەربەندیخان و دەوروبەری ڕادەگەیەنێت.

ئامانجمان خزمەتکردنی ئێوە و دڵنیابوونەوەیە لە پاراستنی تەندروستی بینینتان.

بەروار: پێنج شەممە، ١٢ / ٢ / ٢٠٢٦
کاتژمێر: ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ
شوێن: نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان
تێبینی: هاتن بۆ ئەوانەیە کە پێشتر ناویان نووسیوە و پشکنینەکان بەبێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێن.

چاوەڕێی هاتنی ئێوەین بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی چاوەکانتان.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن:
07740740606

بەناوی سەنتەری برایت ئای و تەواوی پزیشک و کارمەندانمانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خۆمان و لە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە دەکەی...
07/02/2026

بەناوی سەنتەری برایت ئای و تەواوی پزیشک و کارمەندانمانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خۆمان و لە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی ئەمریکی (AACI).

وەک بەشێک لەم دامەزراوە پزیشکییە پێشکەوتووە، شانازی دەکەین کە خزمەتگوزارییەکانمان لە ( ژینگەیەکدا پێشکەش دەکەین کە خاوەنی بەرزترین ستانداردی جیهانییە بۆ سەلامەتی نەخۆش و کوالێتی چارەسەر) .

ئەم دەستکەوتە، بەڵگەی پابەندبوونی هاوبەشی ئێمە و نەخۆشخانەکەیە لە دابینکردنی ژینگەیەکی پزیشکیی بێوێنە و پارێزراو بۆ نەخۆشەکانمان.

--

باسم مركز برايت آي وكافة كوادره الطبية والإدارية، نتقدم بأحر التهاني والتبريكات لأنفسنا ولمدينة أنور شيخة الطبية بمناسبة الحصول على شهادة الاعتماد الأمريكي (AACI).

وبصفتنا جزءاً من هذا الصرح الطبي المتطور، فإننا نفخر بتقديم خدماتنا في بيئة تلتزم بأعلى المعايير العالمية لسلامة المرضى وجودة الرعاية الصحية.

يعد هذا الإنجاز دليلاً قاطعاً على التزامنا المشترك بتوفير بيئة طبية آمنة واستثنائية لمرضانا.

زۆرێک لەوانەی گۆشتی زیادەی چاویان هەیە، دوای نەشتەرگەری نیگەرانی ئەوەن کە گۆشتەکە سەر هەڵبداتەوە.لە سەنتەری برایت ئای، ئ...
03/02/2026

زۆرێک لەوانەی گۆشتی زیادەی چاویان هەیە، دوای نەشتەرگەری نیگەرانی ئەوەن کە گۆشتەکە سەر هەڵبداتەوە.
لە سەنتەری برایت ئای، ئێمە باشترین ڕێکاری زانستی دەگرینەبەر بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە.

تەکنیکی گرافتینگ (Grafting) چییە؟
بریتییە لە وەرگرتنی پارچەیەکی بچووک و تەندروست لە پەردەی چاوی خۆت و دانانەوەی لە شوێنی گۆشتە لابراوەکە.

بۆچی ئەم تەکنیکە باشترینە؟
- کەمترین ئەگەری گەڕانەوە: بە بەراورد بە ڕێگا کۆنەکان، ئەم تەکنیکە ئەگەری دروستبوونەوەی گۆشتەکە بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێنێت.
- شێوەی سروشتی: سووربوونەوە ناهێڵێت و چاو سپی و ڕوون دەردەکەوێت.یی.
- چاکبوونەوەی خێرا: یارمەتی چاو دەدات زووتر بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.

--
ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
07700640606
07500640606

بینینی ئەم دوو منداڵە لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا، مایەی شانازی هەموومان بوو.بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم هەڵوێ...
01/02/2026

بینینی ئەم دوو منداڵە لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا، مایەی شانازی هەموومان بوو.

بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم هەڵوێستەیان، سەنتەری برایت ئای بڕیاریدا بە دابینکردنی بیمەی تەندروستی چاو بۆ هەردووکیان.

بە فەرمی ڕایدەگەیەنین: هەموو خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکەمان بۆ ئەم دوو ئەزیزە بۆ هەمیشە بێبەرامبەر دەبێت.

تکایە هەموو ئەو بەڕێزانەی ئەم پۆستە دەبینن، هاوکارمان بن لە گەیاندنی ئەم هەواڵە بە خۆیان یان خانەوادەکانیان، یان ئەگەر دەیانناسن لێرە تاگیان بکەن بۆ ئەوەی ئاگادار ببنەوە

--

ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
07700640606
07500640606

30/01/2026

لە دنیای ئەمڕۆدا مۆبایل بووەتە بەشێکی جیانەکراوە لە ژیانمان، بەڵام کەی دەبێتە مەترسی؟
لە ڤیدیۆی ئەمڕۆدا باس لە کاریگەرییە خراپەکانی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل دەکەین لەسەر تەندروستی چاوەکانمان.

دڵنیایی لە ئەنجامی چارەسەر ئامانجی سەرەکی ئێمەیە.
28/01/2026

دڵنیایی لە ئەنجامی چارەسەر ئامانجی سەرەکی ئێمەیە.

26/01/2026

دروستکردنی چاوی دەستکرد بە شێوەی سروشتی و پڕۆفیشناڵ.
لەسەر دەستی پسپۆڕی بەتوانا و هەڵگری بۆردی ئەمەریکی (سعد الانباري).

سەنتەری برایت ئای ئەزموونێکی پزیشکیی دێرین.. بەردەوامە لە پێشەنگایەتی لە جیهانی پزیشکیی چاوپسپۆڕییەکان:-  چاندن و چارەسە...
24/01/2026

سەنتەری برایت ئای ئەزموونێکی پزیشکیی دێرین.. بەردەوامە لە پێشەنگایەتی لە جیهانی پزیشکیی چاو

پسپۆڕییەکان:
- چاندن و چارەسەری گلێنە: پسپۆڕیی ورد لە نەشتەرگەرییەکانی چاندنی گلێنە و چارەسەری گلێنەی قوچەکی (القرنية المخروطية).
- نەشتەرگەری تۆڕی چاو: ئەزموونێکی دوورودرێژ لە نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان و چارەسەری تێکچوونی تۆڕی چاو بەهۆی شەکرەوە.
- لابردنی ئاوی سپی (فاکۆ): تەکنیکی نوێ بۆ چاندنی هەموو جۆرە هاوێنەیەک بەبێ تەقەڵ.
- پزیشکیی چاوی منداڵان و خێلی: چاودێرییەکی تایبەت بۆ چاوی منداڵەکانمان بۆ ڕاستکردنەوەی بینین و خێلی.
- جوانکاری چاو و پێڵووەکان: نەشتەرگەرییەکانی توندکردنەوەی پێڵوو و کردنەوەی جۆگەی فرمێسک بۆ مەبەستی جوانکاری و چارەسەر.

چاوەکانتان ئەمانەتە و بە ئەزموونی بەردەواممان دەیپارێزین.

لە سەنتەری برایت ئای هەموو چارەسەرەکانمان لەژێر یەک سەقفدا بۆ کۆکردوونەتەوە. ئامانجی ئێمە گەڕاندنەوەی بینینێکی ڕوون و ژی...
20/01/2026

لە سەنتەری برایت ئای هەموو چارەسەرەکانمان لەژێر یەک سەقفدا بۆ کۆکردوونەتەوە. ئامانجی ئێمە گەڕاندنەوەی بینینێکی ڕوون و ژیانێکی ئاسوودەیە بۆ ئێوە.

------

ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
07700640606
07500640606

Address

Anwar Sheikha Medical City
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 20:00
Tuesday 08:00 - 20:00
Wednesday 08:00 - 20:00
Thursday 08:00 - 20:00
Saturday 08:00 - 20:00
Sunday 08:00 - 20:00

Telephone

+9647700640606

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bright Eye Center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram